ھێڵی کەمەرەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھێڵی ئیستواەوە ڕەوانە کراوە)
Line across the Earth
ھێڵی کەمەرەییی نەخشەی زەوی

ھێڵی کەمەرەیی بریتییە لە خوڵگە و ھێڵێکی خەیاڵی گریمانەیی کە ھەردوو نیوەگۆی ھەسارەکان دەکات بە دوو لەتەوە بەیەکسانی. ھێڵی کەمەرەیی ھەسارەی زەوی زەمین دابەش دەکات بۆ دوو بەش: نیوەگۆی باکووری زەوی و نیوەگۆی باشووری زەوی. بەدیاریکراوی لە ڕوانگەی جوگرافی ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵی پانییە و بڕەکەی یەکسانە بە «سفر» کە بووەتە پێوەرێکی بنەڕەتی بۆ ھەڵسەنگاندنی کەش و ھەوای زەوی.

درێژی ھێڵی کەمەرەیی ٤٠٬٠٧٠ کم ە کە دەکاتە (٢٤٬٨٩٨ میل بە نزیکەیی).

کەش و وەرزی کەمەرەیی[دەستکاری]

لەسەرجەم ناوچەکانی ھێڵی کەمەرەیی و ناوچەکانی نزیکی جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت لە نێوان وەرزەکانی، چونکە پلەی گەرما بە بەردەوامی بەرزە بە درێژایی ساڵ (ھاوین)، جگە لەھەندێ ناوچەی دەگمەن نەبێت کە بەھۆی بەرزی و نزمی زەوییەوە کەشێکی شێداریان دەبێت کە پێی دەڵێن وەرزی شێ (زستان نییە)، دەکرێت ناوچە کەمەرەیییەکان دابەش بکەین بۆ دوو وەرز: وەرزی وشکاوی و وەرزی شێداری.[١] زۆرینەی ناوچەکانی نزیک لە ھێڵی کەمەرەیی شێدارن بە درێژایی ساڵ ھەروەھا ھەندێک جیاکاری وەرزیشیان ھەیە ئەمەش بەھۆی جیاوازی بەرزو نزمی و دوور و نزیکیان لە دەریا و زەریاکان، زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکانی زەوی بە ئاو داپۆشراون. بەرزترین خاڵی زەوی لە ھێڵی کەمەرەیی لە ئیکوادۆرە کە ٤٦٩٠ مەتر بەرزە کەوتووەتە سەرھێڵی پانی سفر و ھێڵی درێژی ٧٧٬٥٩٬٣٣.

وڵاتە کەمەرەیییەکان[دەستکاری]

وڵاتانی کەمەرەیی ئەوانەی کەوتوونەتە سەر ھێڵی کەمەرەیی بریتین لە:گابوون ،کۆنگۆ ،ئۆگەندا ،کینیا ،سۆماڵ، ئەندۆنیزیا ،ئیکوادۆر ،بەڕازیل ،کۆڵۆمبیا.

جیۆدیسیای ھێڵی کەمەرەیی[دەستکاری]

ھێڵی کەمەرەیی بڕێکی نەگۆڕە کە سفرە. بەھۆیەوە دووری شوێنەکان دیاری دەکرێت لە جەمسەرەکانی زەوییەوە، ھەروەھا ھێڵەکانی درێژی دەیبڕن کە بەھۆیەوە شوێنی وڵاتانی پێ دیاری دەکرێت لەبارەی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوا. درێژی ھێڵی کەمەرەیی ٤٠٬٠٧٦ کم ە، ھەروەھا درێژی ھێڵەکانی درێژی ١١١٬٣٢کم. دەکرێت دووریمان لە ھێڵی کەمەرەیی دیاری بکەین بەھۆی ئەستێرەی جەمسەرەوە. ھەروەھا لەسەر ھێڵی کەمەرەیی ئەستێرەی باکوور (ئەستێرەی جەمسەر) نابینرێت، بۆیە زۆرینەی دەریاوانان کاتێک ئەستێرەی باکوور نابینن ئەوە دەزانن کە لەسەر ھێڵی کەمەرەیی یان نیوەگۆی باشووری زەویین.

کەش و ھەوای کەمەرەیی[دەستکاری]

دیاریکردنی کەش و ھەوای ناوچە کەمەرەیییەکان پشت دەبەستێت بە بەرزی و نزمیان لەگەڵ دووری و نزیکیان لە دەریا و زەریاکانەوە، زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکان زەوی تەخت و نیشتەنیین، بارانی بە چڕی لێ دەبارێت و پلەی گەرمیشی بەرز و نەگۆڕە بەدرێژایی ساڵ. جگە لە کەناراوەکانی خۆڕھەڵاتی ئەفریقا کە ھیچ بڕە بارانێکی لێ نابارێت و زەوییەکی وشکی ھەیە.[٢] ھەروەھا شوێنێکی ترمان ھەیە لەسەر ھێڵی کەمەرەیی کە بەھۆی بەرزییەوە کە ٢٬٨٥٠ م بەرزە لە ئیکوادۆر ھەڵکەوتووە پلەی گەرما ناگۆڕدرێت کە ١٤ پلەی سلیلیزییە، کە بەھۆیەوە بە ساردترین شوێنی کەمەرەیی دادەنرێت.

پاڵەپەستۆی کەش و با[دەستکاری]

ناوچە کەمەرەیییەکان لەژێر پاڵەپەستۆی نزمی ھەوا دان کە پێی دەڵێن گەرمەتاو، کە بەھۆیەوە پلەی گەرمی بە بەردەوامی بەرزە و ئاراستەی بایەکان بەردەوام بەرەو ژوور ھەڵدەکشێن، و بەھۆی تایبەتمەندی «ھەڵگرتنی با» کە تۆزێکی زۆر لەخۆ دەگرێت پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەکاتەوە، ھەروەھا ڕێژەی شێ زۆر دادەبەزێنێت ، بەھۆیەوە پاڵەپەستۆ بەرەو ڕێژەی نزمتر دەڕوا. ھەروەھا ھەرێمەکانی کەمەرەیی بایان ھەیە، پێی دەڵێن بای ھەرێمی، کە تەندروستی مرۆڤ ناجێگیر دەکات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شێ دەکات. ئەم ھەڵکردنی بایە سەرجەم ھەرێمەکان دەگرێتەوە؛ جوولەی بایەکان بەھۆی گەرماوە کەم دەبێت کە لەئەنجامدا پاڵەپەستۆش نزم دەبێتەوە. ئەم بارودۆخە پتر دەبێت بە نزیک بوونەوەی زیاتر لە ھێڵی سفری کەمەرەیی، کە تێیدا جوولەی ھەوا تەواو ڕادەوەستێت، بەمەش بایەکان وەک ستوون بەرەو سەرەوە دەڕۆن کە لمێکی زۆریان لەگەڵ خۆیان ھەڵگرتووە. ھێز و توانای بایەکە تاوەکو بەرزتر بێتەوە فراوانتر و بەھێزتر دەبێت تا دەگاتە چینە بەرزەکانی کەش لەو شوێنە بەرزەفڕانەی کە پلەی گەرمی نزمە کە بەھۆیەوە بایەکە بەو لمەش کە ھەڵی گرتووە دەگۆڕدرێن بۆ بارانێکی بەلێزمە و لەناوچەکانی دەورووبەری دای دەبارێنێت . بەڵام تاوەکو لە ھێڵی سفری کەمەرەیی دوور بکەوینەوە دەبینین ئەم پاڵەپەستۆیەی ھەوا بەرزتر دەبێتەوە بەجۆرێک ھەست بە جیاوازییەکەی دەکرێت؛ کە بڕی خێرایی با زیاترە و ھەست بە بای بازرگانی دەکەین، کە بایەکی ڕێکە و بە پوختی جوولە دەکات بەتایبەت لەسەر ڕووی دەریاکان کە ئاوی بەھەڵم بووی سەر دەریاکان لەگەڵ خۆی دەھێنێت بۆ سەر وشکانی و دای دەبارێنێت .

پلەی گەرما[دەستکاری]

پلەی گەرما لە زۆرینەی ناوچە کەمەرەیییەکان بەرزە، جۆرە کەشێکی تایبەتی ھەیە کە پێی دەڵێن کەش و ھەوای کەمەرەیی، زۆر گەرمە، بە درێژایی ساڵ، بەجۆرێک بەھیچ شێوەیەک لە ٢٧ سلیلیزی زیاتر دانابەزێت؛ ھەست بە وەرزەکانی ساڵ ناکرێت؛ ھەروەھا خۆڕ زۆر نزیکە لە ڕووی زەوی. کە بەشێوەی ستوونی تیشکەکەی بەر زەوی دەکەوێت، بە تایبەت ئەوکاتانەی کە خۆڕ ڕاستەوخۆ دەگاتە سەر ھێڵی سفری کەمەرەیی.

بارانبارین[دەستکاری]

بەگشتی ئەوبارانانەی لە ناوچە کەمەرەیییەکان دەبارێت بارانی بەلێزمە و خوڕن کە پێیان دەڵێن «شەستەباران»، ئەمەش بەھۆی چڕی ئەو لم و خۆڵانەیە کە بایەکان ھەڵیان گرتووە، بەھۆی ئەوەی بایەکان لە ناوچە وشکاوەکییەکان بەشێوەی ستوون بەرەو بەرزی ھەڵدەکشێن، لەگەڵ خۆیان خۆڵێکی زۆر دەبەن بۆ چینە بەرزەکان کاتێک دەگەنە پلەی گەرمی نزم دەگۆڕدرێن بۆ باران و لە ناوچەکانی نزیک ھێڵی کەمەرەیی دای دەبارێنن. بۆیە دەبینین لەبەرە بەیانێکی زوودا تەم و مژ دروست دەکەن،[٣] لەگەڵ ھەڵھاتنی خۆڕ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما نامینێن و لەسەر ڕووی زەوییەکان دەنیشن (بڕوانە سەرچاوەی ئاوی ڕوەکەکانی بیابانی ئەتەکاما)، پلەی گەرما لەھەر ساتێکدا یەک پلەی سلیلیزی بەرزدەبێتەوە بە ڕووبەری ١٠٠ مەتر، بەمە ھەوایەکە بەرەو بەرزی دەڕوا و ھەندێک لە تەمەکان لەگەڵ خۆی دەبات و لەگەڵ گەردەتۆزەکانی بای گەرم تێکەڵ دەبن و دەبنە باران بۆیە لەھەندێک شوێنی کەمەرەیی بە بەردەوامی باران دەبارێت بە درێژایی ساڵ، بارانەکان بە ڕێکی و بە ڕێکخراوەیی دێنە خوارەوە ھەموو ڕۆژێک لەھەمان ساتدا، ئەمە چووەتە ناو کەلتوری دانیشتووانەکانەوە بەجۆرێک دەزانن کەی دەبارێت و کەی تەواو دەبێت، بۆیە زۆر جاران لەنێوان خۆیان دەڵێن “بە نیازی دیدار تا دوای باران".

نموونەی ھەندێک ھەرێمی کەمەرەیی[دەستکاری]

ھەرێمی ئاوەزێی ئەمازۆن[دەستکاری]

ھەرێمی ئەمازۆن کەوتووەتە ئەمریکای باشوور (بڕوانە شێوەی ڕووباری ئەمازۆن)، ئەم ھەرێمە زۆرینەی خاکی بەڕازیل و بەشێکی بۆلیڤیا و پێروو و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا و فەنزەوێلا و گینیا پێکدێنێت . زەوییەکی دەشتەنییە لەبەری خۆڕھەڵاتدا بۆیە پێشی کراوەیە بۆ بای بازرگانی کە بارانێکی زۆری لەگەڵ خۆی ھێناوە لە زەریای ئەتڵەسی، بۆیە بارانێکی ڕێکی لێ دەبارێت بە درێژایی ساڵدا لەھەموو بەشەکانی. بۆنموونە ڕێژەی بارانبارینی ساڵانە لە شاری پارا(Para)دەگاتە (٢١٨سم)؛ ھەروەھا لە شاری مەناوس (Manaus)دەگاتە (١٦٥سم). ئەم ڕێژەیە زیاتر دەبێت تاوەکوو زیاتر بچیتە ناو قۆڵایی ئەمازۆن و نزیک ببیتەوە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز، بۆ نموونە لە شارێکی وەک ئیکیتۆس(Iquitos)لە پێروو ڕێژەی باران دەگاتە (٢٥٠سم).

ھەرێمی ئاوەزێی کۆنگۆ[دەستکاری]

ناوچەی کۆنگۆ کەوتووەتە ناوجەرگەی کیشوەری ئەفریقا (بڕوانە شێوەی ڕووباری کۆنگۆ). زۆرینەی بەشەکانی کۆنگۆ کەش و ھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە؛ بۆ نموونە لەباکووری کۆنگۆ تا دەگاتە ھێڵی پلە پێنجی کەمەرەیی پلەی گەرما لە ٢٦ سلیلیزی جێگیر بووە. جیاوازی پلەی گەرمای ھەموو کۆنگۆ لەساڵێکدا تەنھا دوو پلەیە بەڵام جیاوازی گەرمای نێوان شەو و ڕۆژی ١٢ پلەی سەدییە. باران لە کۆنگۆ بەردەوام دەبارێت ساڵانە ڕێژەی بارینی (١٥٠سم).

ھەرێمی کەناراوەکانی گانا[دەستکاری]

ھەرێمە کەناراوەکانی گانا کەوتووەتە بەری خۆڕئاوای کیشوەری ئەفریقا (بڕوانە نەخشەی گانا)، کەوتووەتە بەری باکووری ھێڵی کەمەرەیی زەوی (٥ تا ١٠ پلەی پانی)، کەش و ھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە. ڕێژەی بارانبارینی بەرزە ساڵانە (٤٢٥سم) بارانی لێ دەبارێت، بەتایبەت کاتێک دەکەوێتە بەر شەپۆڵی بای باشووری خۆڕئاوا کە لە زەریای ئەتلەسییەوە ئاوێکی زۆری ھەڵگرتووە. ئەم بارانبارینە ناوچەکانی کەنداوی گینیاش دەگرێتەوە بە درێژایی ساڵ، ساڵانە بڕی (١٢٠٠سم) بارانی لێ دەبارێت.

ھێڵی کەمەرەیی ئاسمانی[دەستکاری]

ھەروەک ھێڵی کەمەرەیی زەوی ھێڵێکی گریمانەیی زانستییە بەڵام کەوتووەتە سەر ڕووی ئاسمان، بەھۆیەوە شوێن و جوولەی ئەستێرەکان دیاری دەکەین بۆ پتر زانیاری بڕوانە گەردوون و ئاسمان ناسی.

ھێڵی کەمەرەیی موگناتیسی[دەستکاری]

ھێڵێکی گریمانەیی فیزیایییە، بۆ دیاریکردنی توانستی ھێزی کێشکردنی زەوی سوودی لێ دەبینرێت بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە زانستی فیزیا.

ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە سەر ھێڵی کەمەرەیی[دەستکاری]

ھێڵی کەمەرەیی بە وشکانی و دەریادا ڕەت دەبێت بۆیە ١٤ وڵات و چەندین ئاوی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت ئەم خشتەیە زانیاری باشتری تێدایە:

پۆتانەکان وڵاتەکان، ھەرێمەکان یان دەریاکان تێبینییەکان
0°N 0°E / 0°N 0°E / 0; 0 ئۆقیانووسی ئاتلانتیک کەنداوی گینیا
0°0′N 6°31′E / 0.000°N 6.517°E / 0.000; 6.517  ساوتۆمێ و پرینسیپی Ilhéu das Rolas
0°0′N 9°21′E / 0.000°N 9.350°E / 0.000; 9.350  گابۆن passes ٨٫٩ کیلۆمەتر (٥٫٥ mi) south of Ayem, ١٠٫٦ کیلۆمەتر (٦٫٦ mi) north of Mayene, Booue
0°0′N 13°56′E / 0.000°N 13.933°E / 0.000; 13.933  کۆماری کۆنگۆ مرورا عبر the town of ماکوا.
0°0′N 17°46′E / 0.000°N 17.767°E / 0.000; 17.767  کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ Passing ٩ کیلۆمەتر (٥٫٦ mi) south of central پۆتمبۆ
0°0′N 29°43′E / 0.000°N 29.717°E / 0.000; 29.717  ئووگاندا Passing ٣٢ کیلۆمەتر (٢٠ mi) south of central کامپالا
0°0′N 32°22′E / 0.000°N 32.367°E / 0.000; 32.367 دەریاچەی ڤیکتۆریا style="background:#b0e0e6;"  ئووگاندا
0°0′N 34°0′E / 0.000°N 34.000°E / 0.000; 34.000  کینیا ٦ کیلۆمەتر (٣٫٧ mi) north of central کیزیمۆ
0°0′N 41°0′E / 0.000°N 41.000°E / 0.000; 41.000  سۆماڵیا کیسمایۆ
0°0′N 42°53′E / 0.000°N 42.883°E / 0.000; 42.883 ئۆقیانووسی ھیند Passing between Huvadhu Atoll و فوملک of the  ماڵدیڤ
0°0′N 98°12′E / 0.000°N 98.200°E / 0.000; 98.200  ئیندۆنیزیا The دوورگەکانی پاتۆ, سۆمەترە و دوورگەکانی لینگا
0°0′N 104°34′E / 0.000°N 104.567°E / 0.000; 104.567 نۆکەندی کاریماتا
0°0′N 109°9′E / 0.000°N 109.150°E / 0.000; 109.150  ئیندۆنیزیا پۆرنیۆ
0°0′N 117°30′E / 0.000°N 117.500°E / 0.000; 117.500 تەنگەبەری ماکاسار
0°0′N 119°40′E / 0.000°N 119.667°E / 0.000; 119.667  ئیندۆنیزیا سولاوسی
0°0′N 120°5′E / 0.000°N 120.083°E / 0.000; 120.083 Gulf of Tomini
0°0′N 124°0′E / 0.000°N 124.000°E / 0.000; 124.000 دەریای مالۆکا
0°0′N 127°24′E / 0.000°N 127.400°E / 0.000; 127.400  ئیندۆنیزیا Kayoa و ھالماھیرا islands
0°0′N 127°53′E / 0.000°N 127.883°E / 0.000; 127.883 دەریای ھەلماھەرا
0°0′N 129°20′E / 0.000°N 129.333°E / 0.000; 129.333  ئیندۆنیزیا گێبی و دوورگەی کێوی
0°0′N 129°21′E / 0.000°N 129.350°E / 0.000; 129.350 ئۆقیانووسی ئارام Passing between Aranuka و Nonouti atolls,  کیریباس (فی 0°0′N 173°40′E / 0.000°N 173.667°E / 0.000; 173.667)
0°0′N 80°6′W / 0.000°N 80.100°W / 0.000; -80.100  ئێکوادۆر Passing ٢٤ کیلۆمەتر (١٥ mi) north of central کیتۆ, near سیوداد میتاد دل موندو

Also, جزیرة إیزابیلا in the دوورگەکانی گالاپاگۆس
0°0′N 75°32′W / 0.000°N 75.533°W / 0.000; -75.533  کۆلۆمبیا Passing ٤٫٣ کیلۆمەتر (٢٫٧ mi) شمالی border with پێروو
0°0′N 70°3′W / 0.000°N 70.050°W / 0.000; -70.050  بەڕازیل ئەمازۆن

ڕۆرایما

پارا

ئەمابا
0°0′N 49°21′W / 0.000°N 49.350°W / 0.000; -49.350 ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە the Perigoso Canal on the mouth of the ئەمازۆن (ڕووبار)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]