محەممەدڕەزا شەجەریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەدڕەزا شەجەریان

محمدرضا شجریان
لەدایکبوون (١٩٤٠-0٩-٢٣) ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠
مەرگ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-٠٨) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
شوێنی حەوانەوەئارامگەی فیردەوسی، تووس، پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، ئێران
ناوەکانی ترسیاوەش بیدگانی (پێش ١٩٧٠کان)
پەروەردەقوتابخانەی شا ڕەزا
قوتابخانەی مۆسیقای نیشتمانی
خوێندنگەدیپلۆم لە زانکۆی خارەزمی[ئ]
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • گۆرانینووس
  • مۆسیقادانەر
  • جواننووس
ھاوسەر
  • فەرخوندە گوڵئەفشان (ھاوسەرگیری ١٩٦٢؛ ١٩٩٣)
  • کەتایوون خانساری (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
مناڵ(ەکان)٥، لەگەڵ ھومایوون
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکانمۆسیقای سوننەتی ئێرانی
ئامێرەکانسەنتوور
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٩–٢٠١٦
کۆمپانیاکان
  • دڵ ئاواز
  • سرووش
  • ماھور
بابەتە پەیوەندیدارەکانگرووپی عارف
وێبگەmohammadrezashajarian.com

محەممەدڕەزا شەجەریان (بە فارسی: محمدرضا شجريان‎؛ گۆکردنی فارسی: [mohæmːæd ɾeˈzɒː ʃædʒæɾiˈɒːn]، لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠ – مردووی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠)[٢] گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقازان و مامۆستایەکی ناسراوی مۆسیقای سوننەتی ئێرانی بوو.[٣][٤][٥] شەجەریان بەھرەشی لە خۆشنووسیی نەستەعلیقدا ھەبووە.[٦] ھەروەھا کاری مرۆڤدۆستیشی کردووە.[٧]

یەکەم پیشەی گۆرانیوتنی شەجەریان لە ساڵی ١٩٥٩ لە ڕادیۆی خۆراسان بوو، و لە ١٩٦٠کان بەھۆی ستایلی تایبەتیی لە گۆرانیوتندا بەناوبانگ بوو. مامۆستا سەرەکییەکانی بریتیبوون لە ئەحمەد عیبادی، ئیسماعیل مەھرتاش، عەبدوڵڵا دەوەمی، و نوورعەلی بورومەند. ستایلی دەنگیشی لە گۆرانیبێژە کۆنەکانی وەک ڕەزا قولی میرزا عەلی، فەریبورز مەنوچەری، قەمەرولمولک وەزیری، ئیقبال ئازار، و تاج ئیسفەھانی فێربووە. ئەو ئاماژەشی بەوەداوە کە سۆڵۆیستی تار جەلیل شەھناز زۆر ڕۆڵی ھەبووە لە گەشەسەندنیدا، و وتوویەتی کە زۆر جار ھەوڵیداوە لاسایی ستایلی شەھناز بکاتەوە لە گۆرانیبێژیدا.

شەجەریان لەگەڵ گۆرانیبێژان پەروێز مەشکەتیان، محەممەد ڕەزا لوتفی، سوھراب پوورنازری، حوسێن عەلیزادە، و فەرامەرز پەیواردا گۆرانی وتووە. بەھۆی ستایلی سوننەتی دەستگا ناسراوە. لە ١٩٩٩دا، یوونێسکۆ خەڵاتی پیکاسۆی پێبەخسی لە فەڕەنسا و لە ٢٠٠٦یش مەدالیای مۆتسارتی یوونێسکۆی پێبەخشی. لە ٢٠١٧دا، ڕۆژنامەی لۆس ئانجلەس تایمس بە «گەورەترین مامۆستای زیندووی مۆسیقای سوننەتی ئێرانی» ئاماژەی پێدا.[٨]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

محەممەدڕەزا شەجەریان لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠ لە مەشھەد لەدایکبووە. باوکی، کە ناوی مەھدی بووە، قاریئی قورئان بووە وەک عەلی ئەکبەری باپیری. دایکی، ئەفسەر شاوەردیانی، لە ساڵی ٢٠٠٧دا کۆچی دوایی کرد.[٩] پێنج خوشک و برای ھەبوو و خۆی یەکەم منداڵ بوو. شەجەریان لەژێر چاودێری باوکیدا گۆرانیبێژیی دەخوێند بە لەبەرکردنی قورئان.

پیشەی مۆسیقی[دەستکاری]

کارە سەرەتایییەکان[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، دەستیکرد بە خوێندنی ستایلی ڕادیفی کلاسیکی بێ ئاگادارکردنەوەی باوکی، چونکە باوکی دژی مۆسیقا بوو بەھۆی ھۆکاری ئایینییەوە. بەھۆی ئەوەشەوە، یەکەم جار بە ناوی «سیاوەش بیدگانی»یەوە گۆرانی دەوت، و دوای ماوەیەک بە ناوی خۆیەوە گۆرانییەکانی تۆماردەکرد. شەجەریان لە ڕادیۆی خۆراسان لە ١٩٥٩ دەستی بە گۆرانیوتن کرد، و لە ١٩٦٠کاندا بەھۆی ستایلی گۆرانیوتنییەوە بەناوبانگ بوو. لەو کاتەوە پیشەکەی پێکھاتبوو لە خوێندن لە بەشی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران، کاکردن لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوە لەسەر مۆسیقای ئێرانی، و چەندان تۆمارکردن.

گرووپە مۆسیقییەکان[دەستکاری]

شەجەریان لە ھیچ گرووپێکدا نەبووە، بەڵام تا مردنی، کاری ڤۆکاڵی بۆ گرووپی مامۆستایانی مۆسیقای فارسی کردووە لەگەڵ ھومایوون شەجەریانی کوڕیدا، لەگەڵ ھەر دوو ئوستادەکانی تر، کەیھان کەڵھوڕ و حوسێن عەلیزادە. لەگەڵ موژگان شەجەریانی کچیشیدا گۆرانی وتووە.

شەجەریان لە فێستیڤاڵی ھونەریی شیراز.

لە ٢٠٠٨دا، زنجیرە کۆنسێرتێکی جیھانیی لەگەڵ گرووپی ئاڤادا کرد، کە پێکھاتبوون لە ھومایوونی کوڕی (زەڕب و ڤۆکاڵ)، حوسێن بێھرووزینیا (بەربات)، مەجید درەخشانی (تار)، حوسەین ڕەزایینیا (دەف)، و سەعید فەرەجپووری (کەمانچە).[١٠]

لە ٢٠١٢دا، زنجیرە کۆنسێرتێکی لەگەڵ گرووپی شەھناز و موژگانی کچیدا کرد. گرووپەکە بەھۆی جەلیل شەھنازی مۆسیقاژەنی تارەوە ناونراوە، و بەشێکی داھاتەکەیان دەڕوات بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی.

مامۆستا و قوتابییەکان[دەستکاری]

شەجەریان لەگەڵ ئیسماعیل نەھرتاش و ئەحمەد عیبادی و نوورعەلی بورومەنددا خوێندوویەتی. لەژێر ڕێنمایی جەلال ئەکبەریدا ئامێری تار فێربووە. لە ١٩٧١دا، فەرامەرز پەیواری ناسی و وانەی سەنتووری لەلا خوێند. شەجەریان خۆی فێری ڕەدیفی ئەبولحەسەن سەباش کرد. ھەروەھا لەلای عەبدوڵڵا دەوەمیش خوێندوویەتی، و بەھۆی ئەوەوە زۆربەی گۆرانییە سەرەتایییە فارسییەکانی فێربووە. دەوەمی شێوازەکەی خۆی لە ڕەدیفدا فێری شەجەریان کردووە.

شەجەریان زۆر قوتابیی فێری گۆرانیوتن کردووە، لەوانە:[١١]

ڕەخنە[دەستکاری]

شەجەریان لەلایەن چەند کەس و ڕەوتەوە ڕەخنەی لێ گیراوە. بۆ نموونە ئەکبەر گۆلپایەگانی، ناسراو بە گۆلپا، ڕەخنەی توندی لێ گرت و گوتی شەجەریان و ھۆشەنگ ئیبتھاج و کەسانی دەوروبەریان دەیانویست ھەموو کەس لاسایی ئەوان بکاتەوە و لە ١٩٨٠کاندا کێشەیان بۆ ئەو کەسانەی ساز دەکرد کە مۆسیقاکەیان وەک ھی ئەوان نەبوو.[١٣] محەممەدڕەزا لوتفی مامۆستای مۆسیقای سوننەتیی فارسی و ھاوکاری شەجەریانیش چەند مانگ بەرلە مردنی لە نامەیەکدا ڕەخنەی لە شەجەریان گرت و گوتی: "ئەم حکوومەتە بۆ ھەرکەس ئاوی نەبووبێت بۆ تۆ نانی ھەبووە… بۆچی لاسایی ئۆپۆزیسیۆن دەکەیتەوە؟"[١٤]

نەخۆشی و مردن[دەستکاری]

لە ئایاری ٢٠١٦دا، شەجەریان ڕایگەیاند کە لە پازدە ساڵی پێشووەوە شێرپەنجەی گورچیلەی ھەبووە.[١٥] بە بێ قژ لە ڤیدیۆی پیرۆزباییکردنی نەورۆزدا دەرکەوت، کە لە ھەژماری یووتیووبەکەیدا بڵاویکردەوە. بەھرام بەیازی شیعرێکی نووسی دوای ڕاگەیاندنی نەخۆشیی شەجەریان و بە «ڕۆژێکی غەمبار لە ڕۆژە خۆشەکانی نەورۆزدا» باسیکرد.[١٦]

شەجەریان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.[١٧] لە ٢٥ی ئاب لە نەخۆشخانە دەرچوو بەڵام دووبارە ھێنرایەوە لە ٥ی تشرینی دووەمدا.[١٨][١٩] شەجەریان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە یەکەی چاودێری وردی نەخۆشخانەی جەم لە تاران.[٢٠]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە ١٩٦٢دا، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا شەجەریان ھاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستا فەرخوندە گوڵئەسفەھاندا کرد. کوڕێک، ھومایوون، و سێ کچیان بوو، ڕەھێڵە، موژگان، ئەفسانە. ئەفسانە ھاوسەری پەروێز مەشکەتیانە. لە ١٩٩٣دا، جیابوونەوە.

دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کەتایوون خانساری بوو، کە خوشکی بووکەکەی بوو، لە ساڵی ١٩٩٦. کوڕێکیان بوو، ڕەیان، کە لە ١٩٩٧ لە ڤانکوڤەر لە کەنەدا لەدایکبوو.[٢١]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی ئاڵتوونیی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نێودەوڵەتیی ئێران (١٩٧٧)
  • مەدالیای پیکاسۆی ئاڵتوونی (١٩٩٩)
  • پاڵێوراو بۆ خەڵاتی گرامی بۆ باشترین مۆسیقا (٢٠٠٤، ٢٠٠٦)
  • مەدالیای نوشین (٢٠٠٨)
  • مەدالیای مۆتسارتی یوونێسکۆ[٢٢] (٢٠٠٦)
  • یەکێک لە ٥٠ دەنگە مەزنەکەی NPR.[٢٣] (٢٠١٠)
  • ئەندامی نێودەوڵەتی لێگۆنی شەرەف (٢٠١٤)
  • ئەندامی نێودەوڵەتی مێریت (٢٠١٤)
  • متمانەی ئاغا خانی کلتوور (٢٠١٩)

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شجریان دکترای دانشگاه تهران را نپذیرفت" [شەجەریان دکتۆرای زانکۆی تارانی ڕەتکردەوە]. ئیلنا. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. Retrieved 15ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  2. ^ BBC Persian Service: Mohammad Reza Shajarian Passes Away Retrieved 8 October 2020.
  3. ^ Master of Persian Classical Music: Mohammad Reza Shajarian Retrieved 23 December 2017.
  4. ^ "Mohammad Reza Shajarian". Archived from the original on 17 October 2007. Retrieved 28 October 2007. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Asia Society Presents: Mohammad Reza Shajarian, Classical Music of Iran". Asia Society. 2 September 1998. Archived from the original on 15 October 2007. Retrieved 28 October 2007.
  6. ^ "آواز خوش قلم / نگاهی به جایگاه محمدرضا شجریان در هنر خوشنویسی". هنر آنلاین. ١٠-١٠-٢٠٢٠. Retrieved 16-10-2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  7. ^ ئەمانیپوور, نیگار (١٠ی ئابی ٢٠٢٠). "Mohammad Reza Shajarian – The Most Praised Iranian Singer" [محەممەدڕەزا شەجەریان - دیارترین گۆرانیبێژی ئێرانی]. TAP Persia. Retrieved 27ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  8. ^ Ramin Mostaghim in Tehran and Borzou Daragahi in Beirut (6 September 2009). "IRAN: Famous singer Shajarian decries 'Language of Fire,'". Los Angeles Times. Retrieved 23 December 2017.
  9. ^ استاد شجریان در سوگ مادر
  10. ^ "Shajarian strides across world music stage". The Vancouver Sun. 1 May 2008. Archived from the original on 4 June 2011. Retrieved 4 February 2010. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ |Shajarian's students talk about the master
  12. ^ |Interview with Mohammad Esfahani
  13. ^ "گلپا، شجریان و مصاحبه‌ای که خبرساز شد". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2020-10-16.
  14. ^ "گلپا یا شجریان؛ با حکومت یا بر حکومت؟". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2020-10-16.
  15. ^ Rudaw – Iran’s iconic singer Shajarian hints at cancer, refers to illness as ‘old friend’
  16. ^ "یادداشت برام بیضایی برای تولد محمدرضا شجریان". خبرگزاری ایلنا. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦. Archived from the original on 23ی Septemberی 2016. Retrieved 8ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archivedate= (help)
  17. ^ "بستری‌شدن شجریان در بیمارستان؛ «عمل جراحی موفق بوده است»". رادیو فردا.
  18. ^ "استاد محمدرضا شجریان از بیمارستان مرخص شد". همشهری آنلاین. 24 August 2020.
  19. ^ "بستری شدن دوباره استاد محمدرضا شجریان در بیمارستان؛ «خسرو آواز ایران» در اغما | صدای آمریکا فارسی". ir.voanews.com.
  20. ^ "Legendary Iranian singer Shajarian passes away". Mehr News Agency. 8 October 2020.
  21. ^ "گفت و گویی با خانم کتایون خوانساری- ھمسراستاد شجریان". iranianuk.com. 8 October 2020.
  22. ^ ڕوزنا Retrieved 23 January 2007.
  23. ^ Steve Inkeep (2 September 2010). "Mohammad Reza Shajarian: Protest Through Poetry". NPR. Retrieved 23 December 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found