ھومایوون شەجەریان
Jump to navigation
Jump to search
ھومایوون شەجەریان (بە فارسی: همایون شجریان؛ لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٧٥ لە تاران) گۆرانیبێژێکی مۆسیقیی میللیی ئێرانییە. لە بنەماڵەیەکی پڕ لە مۆسیقی لەدایک بووە. ھومایوون کوڕی محەممەدڕەزا شەجەریانە. ھەر لە منداڵییەوە خۆشەویستی زۆری بۆ مۆسیقا و ڕیتم ھەبووە و دواتر لەڕێگەی باوکییەوە لەلای ناسر فەرھەنگفەر فێری تەکنیک و ناسینی ڕیتم بووە و بۆ چەندین ساڵ لای جەمشیدی مۆحێبی بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خوشکەکانیدا لای باوکیان گۆرانییان دەستپێکرد. دواتر بۆ پسپۆڕی خۆی کەمانچەی ھەڵبژارد، و لە ھەمان کاتدا لای ئەردەشیر کامکار فێری تار و سەنتور بوو. دواتر لە کۆنسێرتەکانی باوکیدا بەشداریی کردووە. ھومایوون یەکەم ئەلبومی سەربەخۆی خۆی بەناوی «نەسیمی وەسڵ» لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاو کردەوە و خاوەنی یەک کچە بەناوی یاسەمین شەجەریان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «همایون شجریان»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھومایوون شەجەریان تێدایە. |