ئوستاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئوستاد (لە استادی فارسییەوە) نازناوێکی ڕێزلێنانە بۆ پیاو کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا بەکاردێت. لە زۆربەی زمانەکانی جیھانی ئیسلامیدا بەکاردێت، وەک فارسی، ئوردوو، ھیندی، بەنگالی، دیڤەیی، پەنجابی، پەشتۆ، تورکی، ئیندۆنیزی، مالایی، و کوردی.[١]

بەکارھێنان[دەستکاری]

نازناوەکە لە مێژوودا بە زۆری بۆ مامۆستا و ھونەرمەندە لێزانەکان بەکاردەھات. دەتوانرێت بە مانای «ماستەر»یان «مایسترۆ» ش بێت.

جیا لە ڕێزلێنانەکە، وشەکە بە گستی بۆ ماناکەی بەکاردێت بۆ ھەر مامۆستایەک و ماستەرێک یان پسپۆڕێک لە ئوردوو و پەنجابی و ھیندیدا.

لە فارسی و وڵاتە عەرەبیزمانەکاندا، بۆ ئاماژەدان بە پڕۆفیسۆری زانکۆش بەکاردێت.

نازناوەکە، ھەر چۆنێک بێت، لە ئیندۆنیزیا و مالیزیا و فلیپین و سینگاپۆر تەنھا بۆ زانا ئیسلامییەکان بەکاردێت. وەک ھاومانای شێخ لە جیھانی عەرەبدا، و مەولانا لە ناوچە ھیندییەکاندا. لە ماڵدیڤ، نازناوەکە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە ڕێگەپێدراون بۆ مامەڵەکردن لە یاسادا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Published 6 August 2006. Pages 495-512.