ماھیر ئەسەد
ماھیر ئەسەد | |
---|---|
بە عەرەبی: ماهر حافظ الأسد | |
لەدایکبوون | دیمەشق، سووریا | ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٧
دڵسۆزی | سووریا |
باوک | حافز ئەسەد |
دایک | ئانیسە مەخلووف |
خوشک و برا | بووشرا ئەسەد، بەشار ئەسەد، باسیل ئەسەد، مەجد ئەسەد |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | کارمەندانی سەربازی |
پەروەردە | زانکۆی دیمەشق |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٨ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعس |
پلەی سەربازی | لیوا |
ناکۆکی | شەڕی ناوخۆیی سووریا، Battle of Aleppo، Siege of Homs، Damascus clashes |
لقی سەربازی | Republican Guard، 4th Armored Division |
خەڵاتەکان | medal "For training" |
ماھیر حافیز ئەسەد (بە عەرەبی: ماهر حافظ الاسد) ژەنەڕاڵێکی سوورییە و فەرماندەی پاسەوانی کۆماری و فەرماندەی فیرقەی چوارەمی زرێپۆشی سوپای سووریایە کە لەگەڵ پۆلیسی نھێنی سووریا ئاسایشی وڵاتەکە پێکدەھێنێت.[١] [٢] ھەروەھا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لقی ناوچەی سووریای حیزبی بەعسە.[٣] ھەندێک پێیان وایە دووەم بەھێزترین پیاوە لە سووریا لە دوای براکەی بەشار ئەسەد. شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن کە ماھیر ئێرانی پێ باشترە لە ڕووسیا کە گەورەترین ڕۆڵی ھاوپەیمانی سەرەکی ڕژێمی سووریای بینی لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سوریا و دواتر ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ، بە پێچەوانەی ھەڵوێستی سوھەیل حەسەن فەرماندەی ھێزەکانی پڵنگ، کە دەوترێت ڕووسیای پێ باشترە.[٤] [٥] [٦] [٧]
ماھر ڕۆڵی گەورەی ھەبووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی سووریا کە لە مانگی ئازاری ٢٠١١ دا سەریھەڵدا و داوای ڕووخاندنی حکوومەتیان دەکرد و دەوترێت دەستی بەھێزی بەشار ئەسەدی برایەتی.[٨]
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
[دەستکاری]ماھیر لە ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ لەدایکبووە و بچووکترین منداڵی حافیز ئەسەد و ئانیسە مەخلووفە. ئەو تەمەنی دوو ساڵ بوو کاتێک باوکی بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا و وەک منداڵانی دیکەی بنەماڵەی ئەسەد دوور لە چاوی گشتی پەروەردە کرا و لە سووریا مەشقی پێکرا.
ماھیر خوێندنی ناوەندی لە ئەکادیمیای ئازادی وەرگرتووە و دواتر لە زانکۆی دیمەشق بەشی کارگێڕی بازرگانی خوێندووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ، وەک برا گەورەکەی باسیل ئەسەد پەیوەندی بە سووپاوە کردووە.
کاتێک باسیل لە ساڵی ١٩٩٤ لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا کۆچی دوایی کرد، ماھیر وەک جێنشینێکی ئەگەریی حافیزی باوکی باسکرا، بەڵام لە کۆتاییدا بەشار سەرەڕای کەمی ئەزموونی سەربازی و تەماحی سیاسی، شوێنی باوکی گرتەوە. گریمانە دەکرێت ناوبانگی ماھیر وەک کەسێکی سرووشت توند ھۆکاری دانانی بەشار بووبێت.
چالاکییە بازرگانییەکانی
[دەستکاری]ماھیر ئەسەد لەگەڵ ڕامی مەخلووفی ئامۆزایدا کۆمەڵێک کاروباری بازرگانی جیاواز لە لوبنان بەڕێوەدەبات. ساموێل بار دابەشبوونێک لەنێوان ئەو دووانەدا دەبینێت؛ چونکە بنەماڵەی مەخلووف ترسی ئەوەیان ھەیە ببنە قوربانی بۆ ھەڵمەتی پڕوپاگەندەی دژە گەندەڵی.
ماھیر بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵی ماڵپەڕی میدیایی شام پرێسی کرد. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١١ یەکێتیی ئەورووپا کۆمەڵێک سزای واژووکرد لەسەر دابینکردنی بودجە بۆ حکوومەتێک کە ڕێگە بە توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران دەدات لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی سووریا. بەگوێرەی گۆڤاری فۆڕچۆن، ماھیر سوودمەند بووە لە ئۆپەراسیۆنی سپیکردنەوەی پارە بە بڕی یەک ملیار دۆلار لە بانکی مەدینەی لوبنان، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە سەرەتای شەڕی عێراقدا ڕووخا. ئەو بانکە بۆ سپیکردنەوەی پارەی بەرتیل بۆ بەرپرسانی عێراق و ھاوبەشەکانیان لە دەستکاریکردنی نایاسایی بەرنامەی نەوت بۆ خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارھاتووە و سەرچاوەکان ئەو بڕە پارەیەی کە لە ڕێگەی ئەم بانکەوە گواستراوەتەوە و سپیکراونەتەوە بە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار خەمڵاندووە، لەگەڵ کۆمیسیۆنێک بە ڕێژەی ٢٥٪ کە بۆ بەرپرسانی سووریا و ھاوپەیمانە لوبنانییەکانیان تەرخانکرا لەنێو وەرگرانی ئەم پارەیە ماھیری برای ئەسەدە.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ماھیر ھاوسەرگیری لەگەڵ مەنال تۆفیق جدعان کردووە کە خەڵکی شاری دێرەزوورە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکن، ماھیر ھاوشێوەی بەشاری برای لەگەڵ ژنێکی سوننەی دەرەوەی تەریقەتی عەلەوییەکان ھاوسەرگیری کردووە. ئەوانەی ماھیر دەناسن بە کەسێکی سرووشت توند وەسفی دەکەن، ئەمەش نایکاتە فەرمانڕەوایەکی کاریگەر. جگە لەوەش، ماھیر بووە ھۆی ئەوەی کە خوشکەزای مەجد جدعان لە مانگی ئابی ٢٠٠٨دا بەھۆی بەردەوامی ناکۆکییەکانەوە سووریا بەجێبھێڵێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «COUNCIL IMPLEMENTING DECISION 2011/302/CFSP of 23 May 2011 implementing Decision 2011/273/CFSP concerning restrictive measures against Syria». Official Journal of the European Union. L136/91. 24 May 2011. لە ڕەسەنەکە لە 19 أغسطس 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 25 May 2011 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Syria's military: what does Assad have?». Reuters. 6 April 2011. لە ڕەسەنەکە لە 25 يوليو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 5 May 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Alan George (6 September 2003). Syria: Neither Bread Nor Freedom. Zed Books. p. 77. ISBN 978-1-84277-213-3. لە ڕەسەنەکە لە 19 أكتوبر 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 2 March 2013 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Russia, Iran in Syria: Partners clashing - Region - World - Ahram Online». english.ahram.org.eg. لە ڕەسەنەکە لە 1 سبتمبر 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ Bakeer، Ali. «US 'maximum pressure' on Iran is empowering Russia in Syria». www.aljazeera.com. لە ڕەسەنەکە لە 1 أغسطس 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Russia, Iran Maneuver for Influence in Syria». Voice of America (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 21 ديسمبر 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «Columnist In Syrian Daily Close To Assad Regime: As Russia-Iran Disagreements In Syria Increase, Each One Pressures Regime To Accept Its Initiative For The Region». MEMRI (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 14 مايو 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ الفضلي، محمد (2018). القيامة: إنشقاق لأجل الحرية (الأولى ed.). بيروت لبنان: الأدهم للنشر والتوزيع. ISBN 9789777481724. لە ڕەسەنەکە لە 7 يونيو 2020 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماھیر ئەسەد تێدایە. |