بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باسیل ئەسەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باسیل ئەسەد

باسل الأسد
لەدایکبوون٢٣ی ئازاری ١٩٦٢
مەرگ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤
دیمەشق
ھۆکاری مەرگڕووداوی ھاتووچۆ
نیشتەجێیسووریا
نەتەوەعەرەب
خوێندنگەزانکۆی دیمەشق
پیشەسیاسەتوان، ئەندازیاری شارستانی، ئەفسەر
چالاکبوون١٩٨٣–١٩٩٤
حیزبی سیاسیحیزبی بەعسی سووریا
ئایینعەلەوی
باوان
خزمەکانبەشار ئەسەد، بووشرا ئەسەد، مەجد ئەسەد، ماھیر ئەسەد
خێزانبنەماڵەی ئەسەد

باسیل حافز ئەسەد (٢٣ی ئازاری ١٩٦٢ – ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤)، کوڕە گەورەی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، ئەندازیارێکی شارستانی و پەرەشوتوان و وەرزشوان بووە. یەکەم خولی کۆلێژی سەربازی و فەرماندەیی ستاف و بازدانی پەرەشووت بوو، کە دوای ماوەیەکی کەم ئەرکی فەرماندەیی پاسەوانی کۆمارییەکانی گرتە ئەستۆ. کە بە خۆشەویستی بۆ زانیاری ناسرابوو. لە تەمەنی یازدە ساڵیدا پەیوەندی بە یەکێتیی لاوانی شۆڕشگێڕی حیزبی بەعسەوە کردووە، لەو تەمەنەدا دەستی بە مەشق و ڕاھێنانی تەقەکردن و ئەسپ سواری و بازدان بەسەر بەربەستەکاندا کردووە.

لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا، لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە حیزبی سۆسیالیستی عەرەبی بەعسەوە دەکات و چالاکی حیزبی دەکات. لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە وەرزشی بازدانی پەرەشووت کردووە، کاتێکیش لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەمجار بەشداری خولی ئازادی ئاسمانی بۆ گەنجان کردووە، پاڵەوانی ئەو خولە بووە. لە ساڵی ١٩٨١ پاڵەوانێتی تەقەکردنی دیمەشقی بەدەستھێنا.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

دەوترێت باسیل بە زمانی فەڕەنسی و ڕووسی بە شێوەیەکی ڕەوان قسەی دەکرد. بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی کێبڵە ئەمریکییەکان، باسیل پەیوەندی لەگەڵ سیھام عووسەیلی، ئافرەتە لوبنانییەکە ھەبوو، کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری لوبنانی جووبران غەسان توەینی کردووە.

لە سەرەتای سییەکانی تەمەنیدا بەھۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی دیمەشق لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ گیانی لەدەستدا، ڕاپۆرتی ناکۆک و باسی جیاواز لەسەر مردنی ھەبوو. دوای مردنی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دووکان و قوتابخانە و فەرمانگە حکوومییەکان لە سووریا داخران و ھۆتێلە گرانبەھاکان لەبەر ڕێزگرتن لێی مەی فرۆشتنیان ڕاگرت. باسیل ئەسەد لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ پلەی شەھید بەرزکرایەوە و بە «شەھیدی نیشتمان و شەھیدی میللەت و سوومبوولی گەنجی» وەسفیان کرد. زۆرێک لە گۆڕەپان و شەقامەکان بە ناوی ئەوەوە ناونراون، بەتایبەتی کۆمەڵگەی نوێی مەلەوانی نێونەتەوەیی و چەندین نەخۆشخانە و یانەی وەرزشی و ئەکادیمیایەکی سەربازی و فڕۆکەخانە. ھەروەھا لە چەند شارێکی سووریا پەیکەری ناوبراو ھەیە و وێنەی ئەویش شانبەشانی باوک و براکەی دەبینرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «باسل الأسد»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.