ماڕکۆ ئاسینسۆ
Jump to navigation
Jump to search
ماڕکۆ ئاسینسۆ لەدایکبووی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦. یاریزانی تۆپی پێیە لەڕیزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری دەکات. ئاسینسۆ شوێنی یاریکردنی لەھێڵی ھێرشبەری ناوەڕاستە. سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ یانەی مایۆرکای ئیسپانی بوو و ساڵێکیش بەشێوەی خواستن لەڕیزی یانەی ئیسپانیۆل یاری کردووە.
سەرەتای ژیان[دەستکاری]
ئاسێنسۆ لەدایکبووی لەدایکبووی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە پالما، مایۆرکا لە ئیسپانیا. ئاسێنسۆ لەدایکێکی ئیسپانی و باوکێکی ھۆڵەندی لەدایکبووە. لەساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندی بەیانەی مایۆرکا کردووە بەمەستی یاریکردن. کاتێک ئاسێنسۆ تەمەنی ١٥ ساڵانبوو دایکی کەناوی ماریا ویلمسن بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
یانە[دەستکاری]
- یەکجار لالیگا وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧
- یەکجار جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠١٧
- یەکجار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧
- یەکجار جامی سووپەری ئەورووپا لە ٢٠١٧
- یەکجار جامی جیھانی یانەکان لەساڵی ٢٠١٦
نێودەوڵەتی[دەستکاری]
- جامی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان لەساڵی ٢٠١٥.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیای ئینگلیزی وتاری <Marco Asensio> دوایین گۆڕانکارییەکانی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |