مالن ئاکێرمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مالن ئاکێرمان

ئاکێرمان لە ٢٠١٥
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
ستۆکھۆڵم، سوێد
ناوەکانی ترمالن ئاکێرمان
شارۆمەندێتی
  • سوێدی[ئ]
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان (لە ٢٠١٨وە)
پیشەخانمەکتەر
چالاکبوون١٩٩٧–ئێستا

مالن ماریا ئاکێرمان (لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٧٨) خانمەکتەرێکیی ئەمریکی-سوێدییە. لە بەشێکی کەمی ھەردوو بەرھەمھێنانی فیلمی ئەمریکی و کەنەدی دەردەکەوت. وەکوو کۆمەڵگای ئوتۆپیان (٢٠٠٣)، ھاڕۆلد و کومار بڕۆن بۆ کۆشکی سپی (٢٠٠٤). لەدوای گێڕانی ڕۆلی سەرەکی لە زنجیرەی "The Comeback" لەلایەن تەلەڤیزیۆنی ئێچ بی ئۆ بەشێوەی مۆکیومێنتەری. ئاکێرمانبەسەرکەوتوویی ڕۆلی لە ھەردوو زنجیرەی جۆر ڕۆمانتیک کۆمیدی " The Heartbreak Kid" (٢٠٠٧) و "27 Dresses" گێڕا؛ و زیاتر بەناوبانگتر بوو لەدوای ڕۆڵگێڕانی لە فیلمێکی سوپەرھیرۆکان لە ٢٠٠٩ لە فیلمی Watchmen. کە بەھۆیەوە خەڵاتی زوحەلی وەرگرت کە خەڵاتێکی ساڵانەی ئەمریکییە دەدرێت بەوانەی ڕۆل لە فیلمی خەیاڵی زانستی، فانتازیا، و ترسناک دەگێڕن؛ و پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پشتگیریکەر.

و لە چەن ڕۆلێکی پشتگیریکاری کە لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوبوون ئەوانیش: ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨)، داوکاری فیلمی ٢٠٠٩، و فیلمی ترسناکی " The Final Girls" ٢٠١٥، بووە ھۆی پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی چاینسۆو فانگۆریا. ئەمانە و چەن ڕۆلێکی تریش وەکوو ملیارەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) لە ٢٠١٦ تا ٢٠١٩.

ھەروەھا کاری مۆدێل، و گۆرانبێژیش دەکات. کاری میوزیکی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠، کە گۆرانیبێژی سەرەکی بووە لە جۆری ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک باندی پێتاڵستونس؛ کە یەکەم ئەلبووبی لە ٢٠٠٥ بڵاوکردۆتەوە.

سەرەتای کارکردن ١٩٩٧–٢٠٠٨[دەستکاری]

ئاکێرمان لە نیو یۆڕک، ئەیلوولی ٢٠٠٨.

لە ساڵی ١٩٩٧ دەست بە کاری ڕۆلگێران دەکات، لەسەرەتای کارکردنی ئاکێرمان دەستی بەکاری ڕۆلگێران کرد لە زنجیرە فیلمێکی زانستی خەیاڵی کەنەدی بەناوی " Earth: Final Conflict " کە لە ڕۆلی بچووک بچووک وەکوو ڕۆبۆت ڕۆلی گێڕاوە.[٢] دواتر ڕۆڵێک وەردەگرێت لە میوزیک تیڤی لەگەڵ ڕەیچل مەکادەمس بەڵام تۆڕی میوزیک تیڤی بەردەوامی بە پڕۆژەی فیلمەکە نەدا.[٣] لە سالی ٢٠٠٠ ڕۆلی ئەکتەری میوانی گێرا لە فیلمی "Relic Hunter" و لە فیلمی ئەمریکی "The skulls"[٤] ساڵی دواتر لە زنجیرە فیلمەکانی "Doc", " Twice in a Lifetime"، و "Witchblade" بەدیار کەوت.[٥][٦] لە ٢٠٠١ دەچێت بۆ لۆس ئانجلەس، کالیفۆڕنیا بۆ ئەوەی بتوانێت کاری ئەکتینگ بە شێوەی فراوانتر بگێڕێت.[٧] لە سەرەتا وەک لە چێشتخانە کاردەکات و لە ماڵی ھاوڕێیەک دەمێنێتەوە،[٧][٨] و دواتر و لە ٢٠٠٢ ڕۆڵێک وەردەگیرێت لە کۆمەڵگای ئوتۆپیا "The Utopian Society".[٩] فیلمکە لەلایەن فرانسیسکۆ سسۆندێلییەوە کە میوزیک ژەنی ئیتاڵییە دەستکاری دەکرێت،[١٠] وەک ئەوە وایە ھاوکاریان کردبێت بۆ ئەوەی پارچەیەک لە ھونەری سینەمایی بژیننەوە، بە تێکەڵکردنی نمایشی ئاکەرمان و لەگەڵ مۆنتاژی فرانسیسکۆ. دواتر فرانسیسکۆ داوا لە ئاکەرمان دەکات کە یارمەتی باندەکەی بدات بە گۆرانیوتن و دواتریش داوای گۆرانیوتنی لێدەکات لەگەڵ باندەکەی.[٣] بەمەش ئاکێرمان دەبێت بە گۆرانیبێژی باندەکەی و ناوی دەگۆڕن و بۆ پیتاڵستونس "Petalstones".[١١][١٢] و لە ئابی ٢٠٠٥ باندەکە ئەلبومێک بڵاو دەکاتەوە بەناوی ستەنگ،[١٣] بەڵام دواتر ئاکێرمان واز لە باندەکە دێنێت بۆ ئەوەی گرنگی بدات بە کاری ڕۆلگێڕان و ئەکتینگ؛ و بۆ گۆرانیوتن بەشێوەیەک لە شێوەکان وەک «خۆم خۆمم فێرکردووە، و خۆ پێگەیاندوو، یان گەر ناتوانی دەنگت بگاتە ئاستی نووەتەکان ھاوار بکە».[١٤]

لە ٢٠٠٤ ڕۆلێکی بچووک وەردگرێت لە فیلمی Harold & Kumar Go to White Castle,[١٥] لەبەر چاڵنج لەگەڵ زۆرێک لە بینەرەکانی، ویستی بگەڕێتەوە بۆ کەنەدا[١٦] بەھەرحاڵ چارەنووس شتی تری بۆی ئامادەکردبوو، ئەوە بوو بەشداربوو لە ڕۆلێکی سەرەکی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنی The Comebackی سەربە کەناڵی ئێچ بی ئۆ، لەگەڵ لیسا کودرۆ.[١٥] ڕۆلگێڕانە نوێیەکەی ئاکێرمان بووە ھۆی سەرکەوتنی و بردنی سرنجی میدیا بۆلای خۆی و ڕۆلی زیاتری بۆ ئۆفەرکرا.[١٧] ساڵێک دواتر وەک ئەکتەری میوان ڕۆڵی لە ئەڵقەیەکی " Love Monkey" و لەگەڵ دوو ئەلقەی ئەنتۆراج گێڕا.[١٨] پێش تەواو بوونی ئەلقەکانی ئەنتۆراج بەشداریکرد لە فیلمێکی کۆمیدیای ساڵی ٢٠٠٧ بەناوی "The Brothers Solomon",[١٩] فیلمەکە ناسەرکەوتووبوو تاڕادەیەکی زۆر ڕەخنەی زۆری لێگیرا.[٢٠][٢١] و لە ھەمان ساڵدا لە فیلمەکانی The Invasion دەرکەوت کە تێیدا ئاماژەیی پێنەدرا بۆ ڕۆلەکەی،[٢٢] و بەھەمان شێوە لە فیلمێکی تریش دەردەکەوێت بەناوی " Heavy Petting" (ئەویش لە ھەمان ساڵ).[٢٣]

لە ٢٠٠٦، ڕۆڵێکی لەگەڵ بێن ستیلەر لە فیلمی کۆمیدی "The Heartbreak Kid" وەرگرت کەلەلایەن Farrelly Brothers دەرھێنانی بۆ کراوە.[٢٤] ڕۆلی کارەکتەری لیلای گێڕا لە فیلمەکە کە تازە بووکی (ھاوسەرگیری) کارەکتەری ستیلەر دەبێت.[٢٥] فیلمەکە لەگەڵ ھەردوو کەپڵەکە بەرەو مانگی ھەنگوینیان تا مەکسیک بەردەوام دەبێت؛ کە تێیدا لەوێ کارەکتەری ستیلەر لەگەڵ ژنێکی تر دەکەوێتە داوی خۆشەویستی و دواتر وا بیردەکاتەوە ھاوسەرگیرییەکەیان ھەڵەیەک بووە کردوویانە.[٢٦] کە دواتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ڕەخنەگران پێیان وابوو ئەو فیلمە کە لەسەر فیلمەکەی ١٩٧٢ بەھەمان ناونیشان دروستکراوە، بەھەمان شێوە ھەمان حەماس و کۆمیدیایەی پێشووی خۆی نەبوو.[٢٧] ڕۆڵگێرانی ئاکێرمان پێداچوونەوەی باشی بەخۆوە بینی لەلایەن "Desson Thomson" ڕەخنەگرێک لە واشنتن پۆستەوە ڕۆلی ئاکێرمانی بە "ھاوبەشی کۆمیکی ئەفسانەیی" بۆ ڕۆلی ستیلەر وەسفکرد.[٢٨] لەکاتێکدا ڕۆجەر موری سەربە ڕۆژنامەی " Times Herald-Record" وتی کە ئاکێرمان لە ستیلەر سەرکەوتووتر بوو لە ڕۆڵگێڕان.[٢٩] فیلمەکە لەکاتی کردنەوی بە بڕی ١٤ ملیۆن قازانجی کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و و ١٢٧ ملیۆن دۆلار داھاتەکەی بوو لە سەرانسەری جیھان.[٣٠]

لە ٢٠٠٧، ئاکێرمان دەچێتە پاڵ تیمێکی بەشداربووانی فیلمی 27 Dresses، کە فیلمێکی ڕۆمانتیک کۆمیدی بوو لەلایەن ئان فلێتچەر دەرھێنانی بۆ کرابوو، و کاسەرین ھیگل لە ڕۆلی سەرەکی فیلمەکە.[٣١] فیلمەکە لەگەڵ کارەکتەری کاسەرین دەستپێدەکات کە ھەمیشە بەشداری ئاھەنگی بووکانی کردووە و خەوی بە ڕۆژی بووکێتی خۆی دەبینی. لەو فیلمەدا ئاکێرمان ڕۆلی خوشکی جەین «تێس» دەبینێت.[٣٢] فیلمەکە لەکاتی ھاوین لە ٢٠٠٧ تۆمارکراوە؛ و لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بڵاوکراوەتەوە،[٣٣] ڕەخنەیەکی نەرێنی لێ گیراوە وەک «شتێکی زۆر بینراو و لەبیرکراو».[٣٤] بڵام فیلمەکە بە شێوەی ڕێکلامی سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە کە وای کرد بۆکس ئۆفیسەکەی بگات بە ١٦٠ ملیۆن دۆلار.[٣٥] ئاکێرمان ڕۆلێکی لە کورتە فیلمی Bye Bye Sally گێرا کە لەلایەن پۆل لایدن کە لەسەر کورتە چرۆکی لیسا مانێت Everybody Wins بوو.[٣٦] فیلمەکە لە ٢٠٠٩ لە فێستیڤاڵی بیچ فیلم نیوپۆرت نیشاندرا.[٣٦]

سەرکەوتن لەگەڵ واتچمێن[دەستکاری]

ئاکێرمان لە نیسانی ٢٠١١

لە ٢٠٠٩، ئاکێرمان ڕۆل لە فیلمی پاڵەوانەکان واتچمێن دەگێڕێت لەژێر کارەکتەری "Silk Spectre" کە فیلمەکە لەلایەن ڕۆمانی وێنەیی ئالان مۆر بووە بەناوی same name و ھەڵگیرانەوەی بۆ کراوە و کراوە بە فیلم لەلایەن زاک سنایدەر کاری دەرھێنانی بۆ کراوە.[٣٧] فیلمەکە لە وەشانی جۆراوجۆری واقیعدا خۆی دەبینێتەوە کە ساڵی ١٩٨٥ دەبێت، جیھانێک کە کۆمەڵەیەک لە شەڕکەری دژە تاوانی پێشوو لێکۆڵینەوە لەناو پیلانێکی گوماناوی لە دژیان دەکەن.[٣٧] لە دروستکردنی فیلمەکەدا، سنایدەر ئاکەرمانی ھەڵبژارد بۆ ڕۆلی "Silk Spectre" لەبری ئەکتەرە بەناوبانگەکان، چونکە پێیوابوو ناتوانن ڕۆڵێکی وەھا جددی وەربگرن وەکوو ئەوەی ئاکێرماندەیکات.[٣٨] بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆڵەکەی، ئاکێرمان ڕاھێنانی بەرفراوانی ئەنجامدا و بۆ چەند مانگێک کە تێیدا ڕێجیمێکی توندی پەیڕەو کرد.[٣٩] بەشێوەیەک پابەندبوو بە ڕۆڵەکەدا، لەکاتی ڕۆلگێران پارچە قژێکی دەستکرد و پێلاوێکی پاژنە بەرز و جلوبەرگێکی نائارامی لەبەردەکرد، کە زۆر زەحمەت بوو لەکاتی فیلم گێڕانی، و ھەنێکجاریش لەکاتی فیلم خۆی بریندار دەکرد.[٤٠] ئاکرمان باسی لەوە کردووە کە کارەکتەرەکەی قورسایی سۆزداری لە فیلمەکەدا ھەڵدەگرێت، چونکە تاکە ژنە لەنێو چەند کارەکتەری پیاودا.[٤١] فیلمەکە لە شوباتی ٢٠٠٩ بۆ یەکەمجار نمایشکرا و بەگشتی پێداچوونەوەی لەبار و ئەرێنی لێکرا.[٤٢] و بەشێوەیەکی ڕێکلامی سەرکوتوو بوو کە ١٨٥ ملیۆن قازانجەکەی بوو لە سەرانسەری جییھان.[٤٣] ئاکێرمان پاڵێورا بۆ خەلاتی زوحەل بۆ باشترین خانمەکتەری پشتگیریکار بۆ نمایشەکەی لە فیلم،[٤٤] ھەروەھا پاڵێورا بۆ خەڵاتی تین چۆیس و دوو خەڵاتی سکریم[٤٥][٤٦][٤٧] و ئاکێرمان وتیشی کەوا لەکاتی فیلم دەرھێنان کێشەی متمانە بەخۆبوونی ھەبووە لەکاتی تۆمارکردنی فیلمەکە و پێی وابووە شارەزایی تەواوی نەبووە.[٤٨] فیلمی واتچمێن گەورەترین فیلمە پڕۆژەی ئاکێرمان بووە لە ماوەیی کارەکەیدا لەو کاتەدا کە خۆی بۆ ئامادە نەکردبوو. ئاکێرمان دەیوت کەوا «ئەو ھیچ مەشقێکی فەرمی نەکردبوو بەڵام لەھەمان کات کاری لەگەڵ ئەکتەرانی سینەما دەکرد کە ھەموو شارەزایی و مەشقێکیان ھەبوو و ئامادەبوون؛ و خۆم بە شایەنی ئەوە نەدەزانی لەوێ بم.»[٤٨]

ئاکێرمان لە ٢٠٠٩ لە فیلمێکی ڕۆمانتیک کۆمیدی بەناوی The Proposal, دەردەکەوێت کە ھەردوو ئەکتەران ساندرا بولۆک و ڕایەن ڕێینۆڵدز لە ڕۆلی سەرەکی دەبن.[٤٩] و ڕۆلی پشتگریکار وەک گێرترود، ھاوڕێیی کچی پێشووی کارەکتەر ڕێینۆلد دەگێڕێت.[٥٠] ئەگەرچیش فیلمەکە پێداچوونەوەی تێکەڵی ھەبوو (ئەرێنی و نەرێنی) فیلمەکە ٣١٧ ملیۆن دۆلار داھاتی بوو لە سەرانسەری جیھان.[٥١] ھەروەھا لە ٢٠٠٩ لە ھەمان سساڵ ل فیلمێکی کۆمیدی بەناوی Couples Retreat, لەگەڵ ئەکتەران ڤینس ڤاون و جۆن فاڤرە.[٥٢] فیلمەکە بەدوای چوار ھاوسەردا دەچێت کە گەشت دەکەن بۆ ھاوینەھەواری دوورگەیەکی گەرم بۆ چارەسەری کەپڵەکان (couples therapy)[٥٣] لە فیلمەکەدا ئاکێرمان ڕۆلی ڕۆنی ھاوسەری کارەکتەری ڤاون دەگێڕێت؛ و بۆ یەکەمجار لە ڕۆلگێڕانیی چێژی لەوە بینی کە ڕۆلی دایکێک بەھەمووی توانای بگێڕێت و ڕۆلێکی جدی بێت؛ و فیلمەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە سینەما نمایش دەکرێت بە قازانجی ٣٤ ملیۆن دۆلار لەکاتی کردنەوەی لە کۆتایی ھەفتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و دەچێتە پێرستی ژمارە یەک لە بۆکس ئۆفیس و قازانجی ١٧١ ملیۆن دۆلاری دەبێت بە ڕێژەی گشتی لە سەرانسەری جیھان.[٥٤] ڕەخنە بۆ فیلمەکە بە زۆری نێگەتیڤ دەبێت، ئەگەرچیش ڕۆڵگێرانی ئاکێرمان پێداچوونەوەی پۆزەتیڤی بەخۆوە بینی.[٥٥][٥٦]

لە ٢٠١٠ لە درامایەکی کۆمیدی ڕۆلدەگێڕێت بەناوی Happythankyoumoreplease کە لەلایەن جۆش ڕادنۆرەوە دەرھێنانی بۆ کراوە.[٥٧] لەم درامایەدا کارەکتەری ئاکێرمان نەخۆش ئەلۆپیشیای دەبێت نەخۆشییەک کە دەبێتە کەمبوونەوەی قژ، بۆیە ئاکێرمان برۆکانی دەتاشێت و ماسکێکی سەری بێ قژ لەسەر دەکات بۆ داپۆشینی قژی.[٥٨] لەسەرەتادا ڕۆلی بۆ پێشنیارکرابوو بەڵام ویستی ڕۆلی ئانی بگێڕێت لەبەر ئەوەی لە ڕۆلە پێشووەکانی تری کە گێرابووی جیاوازتربوو.[٥٩] و فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠ پەخش دەکرێت و ئاکرمان خەڵاتی بینەر وەردەگرێت بۆ ڕۆلگێڕانی لە دراماکە.[٦٠] فیلمەکە ڕاپرسییەکی تێکەڵاوی وەرگرت کە تێیدا ھەنێک لە ڕەخنەگرەکان فیلمەکەیان بەدڵ بوو ھەنێکی تریشیان بەدڵیان نەبوو و بەم شێوەیە دەنگدانەکە دابەش ببوو، بەڵام ئاکێرمان ستایشی بەدەست ھێنا لە ڕاپرسییەکە.[٦١][٦٢][٦٣] دواتر لە ٢٠١٠ لە ڕۆل لە ئەلقەی چۆن دایکتانم ناسی ئەلقەی "The Wedding Bride" دەگێڕێت.[٦٤] و دەچێتە پاڵ تیمی بەشداربووانی Adult Swim لە زنجیرەی کۆمیدی "Childrens Hospital"[٦٥] ڕۆلی بەشێک لە دکتۆر ڤلێری فلەیم دەگێڕێت، و لە دووەم وەرزی زنجیرەکە دەچێتە پاڵ زنجرە تەلەڤیزیۆنەکە لەگەڵ ئەکتەر ھێنری وینکلەر.[٦٦] زنجیرەکە سەرەتا بە شێوەی وێب پەخش کراوە و ئاکێرمان ڕۆلەکەی خۆی پەسەندکردووە دوای ئەوەی لە وێب زنجیرەکانی بینیوە؛ و ئاکێرمان پێی وابوو "ستایل و گاڵتە و شۆخی فیلمەکە" بەتەواوی لەگەڵ ھەڵبژاردەی و شێوازی کۆمیدیای ئەو دەگونجێت".[٦٦] و لەھەمان ساڵدا لە ڕۆلیکی پشتگیریکار لە فیلمێکی ڕۆمانتیک کۆمیدی بەناوی The Romantics ڕۆل دەگێڕێت لەگەڵ ئەکتەران کەیتی ھۆڵمز، جۆش دەمێڵ، ئانا پاکوین.[٦٧] و فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٠ و بەشێوەیەکی بڵاوکراوەی سنووردار پەخش دەکرێت و پێداچوونەوەی نێگەتیڤ وەردەگرێت.[٦٨]

ئاکێرمان لە ٢٠١١ لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ.

لە ٢٠١٠، فیلمێیکی دەرھێنەر سباستیان گوتارێز بەناوی "Elektra Luxx" لەگەڵ ھەردوو ئەکتەر کلارا گوگینۆ و جۆزێف گۆردن-لێڤیت. فیلمەکە پاشھاتی فیلمی Women in Trouble دەبێت.[٦٩] و ئاکێرمان ڕۆلی تریکسی دەگێرێت، کە خاوەن فرۆشگایەکی دەرمانە و دەکەوێتە داوی کارەکتەری گۆردنەوە؛ کە ئەویش لە بەرامبەردا کەوتووەتە داوی کارەکتەری گوگینۆ.[٧٠] ھەرچۆنێک بێت ئاکێرمان ڕۆلی لە فیلمی ئلێکترا لوکس پێ بەخشرا لەکاتی ڕۆلگێران لە فیلمی women in trouble. ئەوە مانای ئەوەیە لەکاتی ڕۆڵگێرانی لە فیلمی Women in Trouble داوای ئەوەیی لێکراوە ڕۆلی لە فیلمی پاشھاتی ھەمان فیلم ئلێکترا بگێڕێت.[٧١] فیلمەکە لە ئازاری ٢٠١١ پەخش دەکرێت بەشێوەیەکی سنووردار بڵاودەکرێتەوە و پێداچوونەوەی نەرێنی وەردەگرێت.[٧٢] و دواتر ئاکێرمان لە فیلمێک وەک کارەکتەری سەرەکی دەگێرێت بەناوی The Bang Bang Club، کە باس لە کۆمەڵە ڕۆژنامەنووسێکی وێنەگر دەکات لە ئەفریقای باشوور لە کۆتایی ساتەکانی ئەپارتاید.[٧٣] ئاکێرمان لەو فلمە ڕۆلی ڕۆبن کۆملێی دەگێرێت کە ڕۆژنامەنووسێکی سەرنووسەری وێنەیە.[٧٤] فیلمکە لەکاتی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی پەخش دەکرێت و پێداچوونەوەی جۆراوجۆر وەدەگرێت لەلایەن ڕۆژنامەوە.[٧٥][٧٦] لە ٢٠١٠ ئاکێرمان بۆ فیلمێکی نوێ خۆی تۆمار دەکات بەناوی Catch .44 کە لەلایەن دەرھێنەرێکی نوێیوە دەرھێنانی بۆکراوە لەگەڵ ئەکتەران فۆڕێست ویتاکەر و برووس ویڵز لە ڕۆلی سەرەکی.[٧٧] و فیلمەکە بە گشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پشتگوێخرا.[٧٨]

کاری زیاتری فیلم و کاری تەلەڤیزیۆنی (٢٠١٢ و ٢٠١٤)[دەستکاری]

ئاکێرمان لە ٢٠١٢ ڕۆلێکی پشتگیریکار وەردەەگرێت لە فییلمی کۆمیدی Wanderlust لەگەڵ ئەکتەران جێنیفەر ئانیستن، پاوڵ ڕود.[٧٩] فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر دوو کەپڵی ئیشکەر کە دەیانەوێت کارەکان ھێواشتر بکەنەوە.[٨٠] لە فیلمەکە ئاکێرمان ڕۆلی ئێڤا دەگێرێت لە کۆمەڵگاکە،[٨١][٨٢] فیلمەکە پێداچوونەوەی جۆراوجۆر وەردگرێت لەلایەن ڕەخنەگران، کە بە گشتی تییمی بەشداربووانیان ستایش کرد.[٨٣] فیلمی Wanderlust ئەو سەرکەوتنەی بەخۆوە نەبینیی کە پێشبینی لێ دەکرا، ئەوە بوو کە تەنھا ٢٠ ملیۆن دۆلار داھاتی فیلمەکە دەبێت.[٨٤] ئاکێرمان لە فیلمی The Giant Mechanical Man دەردەکەەوێت، کە دواتر لە نیسانی ٢٠١٢ لە فێستیڤاڵی ترایبیکا دەردەکەوێت و پێداچوونەوەی ئاسایی وەردەگرێت.[٨٥][٨٦] ھەروەھا لە فیلمێکی ٢٠١٢ی ژانرا ڕۆک میوزیک دەردەکەوێت بەناوی Rock of Ages,[٨٧][٨٨] لە فیلمەکە ڕۆلی کۆنستەنس ساکی ڕۆژنامە نووس دەگێرێت کە چاوپێکەوتن لەگەڵ کارەکتەری تۆم کرووز بەناوی ستەیسی جاکس دەکات. ئاکێرمان لەم ڕۆلەدا مامۆستای دەنگ دەگرێیت چونکە ڕۆلەکە پێویستی بە گۆرانیوتن دەبێت. ئاکرمان و کروز بەیەکەوە دووانەیەکیان تۆمارکرد لە گۆرانی «دەمەوێت بزانم خۆشەویستی چییە» (١٩٨٤).[٨٧][٨٩] گۆرانییەکە لە تراکی دەنگیدا دەردەکەوێت کە لە پلەی پێنجەمی بیلبۆرد ٢٠٠دا گەیشتە لووتکە و لە ئەمریکا ٣٢٠ ھەزار دانەی لێفرۆشرا.[٩٠][٩١] بەڵام داھاتی کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکە لە ئەمریکا بووە سێیەم بەرزترین داھات تا ئێستا بۆ وەرگێڕانی بەرھەمێک کرابێت.[٨٨]

لە ٢٠١٢ ڕۆل لە فیلمێکی ئەکشن بەناوی Stolen لەسەر تاوانی بانک دەگێڕێت بەیەکەوە لەگەڵ ئەکتەر نیکۆلاس کەیج فیلمەکە پێداچوونەوەی نێگەتییڤ وەردەگرێت لەلایەن ڕەخنەگرانی و و شکست دەھێنێت لە بۆکس ئۆفیس.[٩٢][٩٣] دواتر لە فلمێکی تاوانی بەناوی Hotel Noir کە لە ٢٠١٢ دەردەچێت بەشدار دەبێت، و پاشان فیلمێکی کۆمیدی ترسناک بەناوی "Cottage Country" لە ٢٠١٣. و فیلمی ئەکشنی ھەستبزوێن بەناوی The Numbers Station بۆ ساڵی ٢٠١٣، کە ھەمووی ڕەخنەی نێگەتیڤی لەلایەن ڕەخنەگران لێ گیرا[٩٤] لە ٢٠١٣ لە فیلمی CBGB ڕۆلی دێبی ھاری گێرا کە لەلایەن ڕاندال میلەرەوە دەرھێنانی بۆ کرابوو.[٩٥] و فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران پێداچوونەوەی نێگەتیڤی وەرگرت لە ڕۆژنامەوە.[٩٦][٩٧] لەو کاتەدا ئاکێرمان بەشداری لە چەندین ڕۆلی میوان دەکات لە تلەڤیزیۆن لەوانیش وەکوو Newsreaders - ھەواڵ خوێنەرەوە، , Robot Chicken ڕۆبۆت چێکن، Welcome to Sweden بەخێربێن بۆ سوێد.[٩٨][٩٩] لە ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ ئاکێرمان چەندین ڕۆلی لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی تەلەڤیزیۆنی کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی فیلمی Suburgatory بەناوی ئەلێکس گێڕا، کە ڕۆلی دایکی کارەکتەری سەرەکی تێسا دەگێڕێت تێیدا.[١٠٠] ھەروەھا ڕۆل لە زنجیرە کۆمییدی Burning Love دەگێڕێت کە لاسایی ستایلی زنجیرە فیلمی The Bachelor دەکردەوە.[١٠١]

ئاکێرمان لە ٢٠١٢ لە فێستیڤاڵی ترایبیکا.

لە ٢٠١٣ بەرەو ٢٠١٤، ئاکێرمان ڕۆلێکی سەرەکی لە زنجیرە ستکۆمێکی کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی Trophy Wife دەگێڕێت لە زنجیرەکەدا ڕۆلی کەیت ھاریسن دەگێرێت، کە سێیەم ھاوسەری کارەکتەر برادلێی ویتفۆردە؛ و ئەکتەران مارسیا گەی ھاردن و مکێیلا واتکنس وەکوو ھاوسەری پێشووی ویتفۆرد ڕۆلیان گێرا.[١٠٢][١٠٣] ئاکێرمان وەکوو بەرھەمھێنری فیلمیش خزمەت دەکات تێیدا.[١٠٤] و دواتر بەھۆی ناونیشانی زنجیرەکە ترۆفی وایف پاشت گەست دبێتەوە و دەڵێت "کە ناونیشانی فیلمەکەم بینی، وتم نەخێر ئیتر، ڕۆل لە فلمەکە ناگێڕم!".[١٠٥] بەڵام بەھەرحاڵ دواتر دوای خوێندنەوەی سکرێپتەکەی بیرورای خۆی دەگۆڕێت؛ و سکرێپتەکەی بەدڵ دەبێت و کارەکتەرەکەش کە وەک ناونیشانی فیلمەکە باسی دەکات نییە کوالێتی ترۆفی وایفی نییە.[تێبینی ١][١٠٦] جێبەجێکاری بەرھەمھێنەری فیلم لی ئایزنبێرگ وتی کە ناونیشانی فیلمەکە «ھەمیشە وادانراوە بە گاڵتە لێکبدرێتەوە».[١٠٧] زنجیرەکە پێداچوونەوەی ئەرێنی بەخۆوە بینی لەلایەن ڕەخنەگرانی، و پەیوەندی نێوان ئەکتەرەکانی ستایش کرد.[١٠٨][١٠٩][١١٠] ئاکێرمان چەندین ستایشی بۆ نمایشەکەی وەرگرت، گابریال مێزراحی سەربە ڕۆژنامەی ھوفینگتن پۆست نمایشی ئاکێرمانی بە «یەکجارباش» وەسفکردووە.[١١١] و مات وێب میتۆڤیچی سەربە تیڤی ڵاین ئاماژەی بەوەدا کە ئاکێرمان «دەدرەوشێتەوە لە ڕۆلگێڕانەکەی، و کەسێکی خۆشەویست، بەبێ ئەوەی ڕووکەشی بێت، میھرەبان بەبێ ئەوەی بەبێ ئەوەی لە ڕادەبەدەر دراماتیک بێت».[١١٢] چەندین ڕەخنەگری تەلەڤیزیۆنی ئەویان بە باشترین شێوەی سیتکۆمی ٢٠١٣ وەسفکرد.[١١٣][١١٤][١١٥] و ھەنێک لە ڕەخنەگران ڕخنەیان لە فیلمەکە گرت بەوەی کە ناونیشانی فلمەک سەرلێشێوێنەرە و بەوەیی کە وا پیشان بدرێ فیلمەکە بە شێوەیەکە بەڵام لە واقیعدا وا نەبێت.[١١٦][١١٧][١١٨] ھەر بۆ نموونە ویلا پاسکنی سەربە گۆڤاری سلەیت ناونیشانی فلمەکەی بە «زۆر خراپ» و «سووکایەتی بۆ ئەکتەری سەرەکییە خۆشەویستەکە» وەسف کردووە.[١١٩] ھەروەھا ڕەخنە ئاڕاستەی کەناڵی ABC کرا کە لە کاتێکی خراپ زنجیرەکە پەخشکراوە و کاتێکی خراپی پێداو بۆ پەخشبوون.[١١٦][١٢٠]و ترۆفی وایف یەک وەرز پەخشکرا پێش ئەوەی ڕەتبکرێتەوە.[١١٦]

کاری ئەم دوایانە (٢٠١٥ - ئێستا)[دەستکاری]

لە فیلمی ٢٠١٥ بەناوی Sin City Saints ئاکێرمان ڕۆلیی سەرەکی لە زنجیرە کۆمیدییەکە گێڕا کە بۆ ماوەیەکی کەم توانی بەردەوام بێت؛ کە ٨ ئەلقەی لە وەرزێکدا پێشکەش کرد، ئاکێرمان ڕۆلی پارێزەر دەستی ھالفۆرد دەگێڕێت تێیدا.[١٢١] لە ٢٠١٥ ڕۆلی فیلمێکی تر گێرا بەناوی I'll See You in My Dreams کە فیلمێکی درامی کۆمیدی بوو لەلایەن برێت ھالێیەوە دەرھێنانی بۆ کرابوو لەگەڵ ئەکتەر بلایس دانەر ڕۆل دەگێڕێت؛ و فیلمەکە لە فێستیڤاڵی سەندانسی ٢٠١٥ پەخش دەکرێت و پێداچوونەوەی ئەرێنی وەردەگرێت.[١٢٢] ھەروەھا لە ٢٠١٥، لە فیلمێکی کۆمیدی بەناوی The Final Girls بەشدار دەبێت لەگەڵ ئەکتەر تایسا فارمیگا. فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک خوێندکاری ئامادەیی دەکات کە دەگوازرێنەوە بۆ ناو فیلمێکی سلاشەر.[١٢٣] فیلمەکە بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەردەگرێت لەلایەن ڕەخنەگران، کە پێیان وابوو بە ھەست و سۆزەوە فیلمەەکە دەرھێنراوە و بەچێژە.[١٢٤] لەدوای فیلمەکە ئاکێرمان بۆ خەڵاتی فانگۆریا چاینسۆو پاڵێورا بۆ باشترین خانمەکتەری پشتگیریکار و بەھۆی نمایشەکەی لە فیلمەکە.[١٢٥]

ئاکێرمان ڕۆل لە دوو فیلمی تایبەت دەگێڕێت لە ٢٠١٦ ئەوانیش Misconduct و The Ticket کە ھەردووکیان بەشێوەیەکی سنووردار بڵاوکرانەوە.[١٢٦][١٢٧] پێداچوونەوەی ڕەخنەگران بۆ یەکەم فیلم مسکۆندەکت بە گشتی نێگەتیڤ دەبێت،[١٢٨] لەکاتێکدا دووەم فیلم زە تیکت پێداچوونەوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت. نمایشی ئاکێرمان لە دووەم فیلم، وەکوو ھاوسەری پیاوێکی نابینا کە بینایی چاوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، فیلمەکە پێداچوونەوەی ئەرێنیی وەرگرت.[١٢٩][١٣٠][١٣١] ھەر لە ھەمان ساڵدا، ئاکێرمان لەگەڵ ئەکتەران ئۆرلاندۆ بلوم و کەیت مکوچی لە ئەلقەیەکی نێتفلیکسی درامای کۆمیدی زنجیرەکانی ئیزی - easy ڕۆل دەەگێڕێت، کە ئەڵقەی سەربەخۆی تێدایە کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر کارەکتەرە جیاوازەکان و ئەزموونەکانیان لە پەیوەندییەکاندا.[١٣٢] لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩، ئاکێرمان ڕۆلێیکی گرنگ دەگێڕێت وەک کارەکتەری سەرەکی زنجیرە دراماکانی ملیارەکان ڕۆلی لارا ئاکسێلرۆد دەگێرێت، کە ھاوسەری بەرێوەبەرێکی ملیاردێرە بەناوی بۆبی ئەکسێلرۆد کە لەلایەن دامیان لویس ڕۆلی بۆ گێردراوە.[١٣٣] ئاکێرمان حەزی بە ڕۆلگێرانەکەی دەبێت لە فیلمەکە چونکە کارەکتەرەکەی ھەڵسوکەوتی بێمانای ھەیە.[١٣٣] و زنجیرەکە پێداچوونەوەیەکی پۆزەتیڤی بەرزی وەرگرت.[١٣٤] بۆ وەرزی سێیەم بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆل لە پڕۆژەی تریش بگێڕێت، ڕۆلەکانی لە ملیارەکان کەم کرایەوە، ئەوە بوو وەک ھاوسەری پێشووی بۆبی بەردەوام دەبێت.[١٣٥]

دواتر ڕۆل دەگێڕێت لە فیلمی زانستی خەیاڵی ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨) کە لەسەر یارییەکی ڤیدیۆیی ھەمان ناوی خۆی دەرھاتۆتەوە، کە لە ڕۆلی کڵێر وایدن، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا بەرپرسە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک و گۆڕانکاری بەسەر چەندین ئاژەڵدا.[١٣٦] و بۆ یەکەمجار لە ڕۆلگێران ڕۆلی خراپکارێکی گێرا و وتی کە «چاڵنجێکی باش بووە»، و وتیشی: پێموانییە ھیچ سیفەتێکی باشی ھەبووبێت کارەکتەرەکەم، بەڵام پێم وانییە کارەکتەرەکان پێویستیان بە سیفاتی باش و پۆزەتیڤ بێت، شتێکی خۆش و بەچێژ بوو کە تەنھا چێژ لەوە ببینی ڕۆلی کارەکتەرێکی خراپکار بگێردرێت.[١٣٧] فیلمەکە سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت و ٤٢٨ ملیۆن دۆلار داھاتەکەی دەبێت لە سەرانسەری جیھان، ئەمەش دەیکات بە بیست و یەک لە پێرستی زۆرترین داھاتی فیلم بۆ ساڵی ٢٠١٨.[١٣٨] و پێداچوونەوەی ڕەخنەگران جۆراوجۆر بوو.[١٣٩] لە ٢٠١٩ ئاکێرمان لە زنجیرە فیلمێکی کۆمیدی ناوەندی پەروەردەیی دەردەچێت بەناوی Drunk History کە لەوێ ڕۆلی کەسێکی تۆمەتبارکراو بە کوشتن دەکات بەناوی بوێلا ئانان،[١٤٠] لە زنجیرە درامای "To the Stars" بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئاکێرمان ڕۆلی گرەیس ڕیچمۆند وەردگرێت، کە دایکی کارەکتەر لیانا لیبیراتۆیە لە فیلمەکە.[١٤١] و فیلمەکە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس بۆ ساڵی ٢٠١٩ پەخش دەکرێت و پێداچوونەوەی ئەرێنی - پۆزەتیڤ وەردەگرێت لەلایەن ڕەخنەگران.[١٤٢]

لە شوباتی ٢٠١٩ واژوو بۆ درامای فڕۆکە لە کەناڵی ئێن بی سی بەناونیشانی Prism دەکات،[١٤٣] کە لەلایەن دانیاڵ بارنز دەرھێنانی بۆ کراوە، زانیاری لەسەر کوشتنێک دەکات لە ڕوانگەی بینینی کەسە گرنگەکانی ناو فیلمەکە کە ڕۆلی ئاکێرمان دەبێت بە پارێزەری گشتی بەناوی ڕاشێل لویس.[١٤٤] لە ئایاری ٢٠١٩ ئێن بی سی پڕۆژەکەی Prismی پشتگوێ خست،[١٤٥] ئاکێرمان دەست بە یەکەم ڕۆلی دەکات کە بە زمانی سوێدی قسە بکات لە فیلمێک بەناوی A Piece of My Heart - پارچەیەک لە دڵم، کە لەلایەن ئێدوارد ئاف سیلێنەوە دەرھێنانی بۆ کراوە، کە لەسەر مۆسیقایەک کە لەلایەن گۆرانیبێژی سوێدی تۆماس لێدین وتراوە دەرھێنراوە.[١٤٦] فییلمەکە لە سوێد بە فەرمی لە کاتی وەرزی کریستمسی ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە،[١٤٧] ئاکێرمان ھەروەھا لە فیلمی Sleepover ڕۆلی گێڕاوە کە لەلایەن تریش سی دەرھێنانی بۆ کراوە بۆ نێتفلیکس.[١٤٨] و ئاکێرمان لە فییلمێک بەناوی Friendsgiving ڕۆلگێرانی کردووە کە لەلایەن نیکۆل پاوەن دەرھێنانی بۆ کراوە. ھەروەھا لەپاڵ ڕۆلگێران بەرھەمھێنەری پڕۆژەکەش دەبێت.[١٤٩] ھەروەھا لە ئەلقەیەکی زنجیرەی Soulmates دەردەکەوێت، کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ پەخشکراوە.[١٥٠][١٥١] و لە فیلمێکی کۆمیدی بەناوی Chick Fight ڕۆل دەگێرێ کە لە ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.[١٥٢]

لە ٢٠٢٠ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێرێت لە فیلمی کۆمیدی The Three of Us سەربە کەناڵی سی بی ئێس کە لەلایەن فرانک پاینیس دروستکراوە.[١٥٣] لە ٢٠٢٢ ئاکێرمان لە فیلمی A Week in Paradise - ھەفتەیەک لە بەھەشت،[١٥٤] و Aviary,[١٥٥] و Slayers ڕۆلگێران دەکات.[١٥٦]

لە ٢٠٢٣، ئاکێرمان لە وەرزی نۆیەمی The Masked Singer ڕۆڵگێران دەکات بەناوی کارەکتەری "Squirrel". لەکاتی دی سی شەوانی سوپەرھیرۆکان، ئاکێرمان بە سەرکەوتوویی نمایش دەکات سەردەکەوێت بەسەر ڕۆلەکانی لە ٢٠٢٣، مایکڵ بۆلتن ("گورگ") و کینان ئاڵن "دڕندەی گارگۆیل" کە کینان ئاڵن دواتر لەلایەن جێنی مککارسی ڕزگار دەکرێت. ھەروەھا لە ٢٠٢٣ ئاکێرمان ڕۆلیکی تر وەردەگرێت لە فیلمی کۆمیدی The Donor Party,[١٥٧] ھەروەھا Us or Them,[١٥٨] و The Christmas Classic[١٥٩] کە ھەموویان بەشێوەی سنووردار بڵاوکراونەتەوە.[١٦٠]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ترۆفی وایف بە ژنێکی سەرەنج ڕاکێش و جێی سەرەنجی کۆمەڵایەتیی بێت بۆ ھاوسەرەکەی، زاراوەکە زیاتر بە مانای ئەوە دێت کە ژنەکە بەھاکەی زیاتر لە شێوە و ڕەنگ ڕووی دایە وەک لەوەی لە کوالێتی و خودی خۆی.
  1. ^ Akerman was born in Sweden and raised in Canada from the age of two. She remained a Swedish citizen and did not gain Canadian citizenship.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Swedish Actress Malin Åkerman Becomes a US Citizen". swedesinthestates.com. 25 October 2018. Archived from the original on 25 May 2021. Retrieved May 25, 2021. ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Lindholm, Peter (24 October 2007). "Malin Åkerman hetaste svenskan i Hollywood" [Malin Åkerman, hottest Swede in Hollywood]. Metro (بە سوێدی). Archived from the original on 3 February 2014. Retrieved 16 August 2011.
  3. ^ ئ ا Hogarth, Vicki. "Malin Akerman Interview". AskMen.com. Archived from the original on 3 March 2016. Retrieved 16 August 2011.
  4. ^ "Malin Akerman Biography". Yahoo! Movies. Archived from the original on 29 October 2011.
  5. ^ "Malin Akerman biography and filmography". Tribute. Archived from the original on 29 July 2011. Retrieved 16 August 2011.
  6. ^ Åkerman, Mikaela (27 July 2008). "Malin Åkerman: Jag älskar kräftor och färskpotatis" [Malin Åkerman: I love crayfish and early potatoes]. Expressen (بە سوێدی). Archived from the original on 7 November 2021. Retrieved 12 June 2019.
  7. ^ ئ ا Nilsson, Marina T. (30 October 2009). "Malin Åkerman: Jag vet hur det är att vara pank i Hollywood" [Malin Åkerman: I know what it is like to be broke in Hollywood]. Dagens Nyheter (بە سوێدی). Archived from the original on 7 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  8. ^ Andersson, Robert (7 March 2009). "ELLE-intervju: Malin Åkerman" [Elle interview: Malin Åkerman]. Elle (بە سوێدی). Archived from the original on 3 October 2013. Retrieved 16 August 2011.
  9. ^ King, Randall (14 June 2012). "Actress knows what it's like to sing your heart out". Winnipeg Free Press. Archived from the original on 8 August 2016.
  10. ^ "Malin Akerman biography and filmography". Tribute. Archived from the original on 29 July 2011. Retrieved 16 August 2011.
  11. ^ Hogarth, Vicki. "Malin Akerman Interview". AskMen.com. Archived from the original on 3 March 2016. Retrieved 16 August 2011.
  12. ^ Hiscock, John (24 February 2009). "The Spectre of stardom". Toronto Star. Archived from the original on 14 April 2012. Retrieved 16 August 2011.
  13. ^ "Stung: The Petalstones". Amazon. Archived from the original on 7 November 2021. Retrieved 16 August 2011.
  14. ^ King, Randall (14 June 2012). "Actress knows what it's like to sing your heart out". Winnipeg Free Press. Archived from the original on 8 August 2016.
  15. ^ ئ ا "Malin Akerman Biography". Yahoo! Movies. Archived from the original on 29 October 2011.
  16. ^ Nilsson, Marina T. (30 October 2009). "Malin Åkerman: Jag vet hur det är att vara pank i Hollywood" [Malin Åkerman: I know what it is like to be broke in Hollywood]. Dagens Nyheter (بە سوێدی). Archived from the original on 7 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  17. ^ Nilsson, Marina T. (30 October 2009). "Malin Åkerman: Jag vet hur det är att vara pank i Hollywood" [Malin Åkerman: I know what it is like to be broke in Hollywood]. Dagens Nyheter (بە سوێدی). Archived from the original on 7 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  18. ^ "Malin Akerman biography and filmography". Tribute. Archived from the original on 29 July 2011. Retrieved 16 August 2011.
  19. ^ Otto, Jeff (18 July 2006). "Akerman on Entourage". IGN. Archived from the original on 3 May 2009. Retrieved 16 August 2011.
  20. ^ "The Brothers Solomon (2007) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 18 February 2015. Retrieved 19 November 2011.
  21. ^ "The Brothers Solomon (2007)". Box Office Mojo. Archived from the original on 7 November 2011. Retrieved 19 November 2011.
  22. ^ The Invasion
  23. ^ "The 15 worst movie poster photoshop disasters". The Daily Telegraph. 20 September 2007. Archived from the original on 20 September 2017. Retrieved 23 June 2019.
  24. ^ Otto, Jeff (18 July 2006). "Akerman on Entourage". IGN. Archived from the original on 3 May 2009. Retrieved 16 August 2011.
  25. ^ Riley, Jenelle. "The Heartbreak Kid Interview". UGO. Archived from the original on 15 June 2011. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ Thomson, Desson (5 October 2007). "The Heartbreak Kid". The Washington Post. Archived from the original on 13 November 2012. Retrieved 16 August 2011.
  27. ^ "The Heartbreak Kid (2007) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 29 August 2011. Retrieved 16 April 2011.
  28. ^ Thomson, Desson (5 October 2007). "The Heartbreak Kid". The Washington Post. Archived from the original on 13 November 2012. Retrieved 16 August 2011.
  29. ^ Moore, Roger (5 October 2007). "Movie review: 'The Heartbreak Kid'". Times Herald-Record. Archived from the original on 8 October 2012. Retrieved 16 August 2011. ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "The Heartbreak Kid (2007)". Box Office Mojo. Archived from the original on 17 August 2011. Retrieved 18 August 2011.
  31. ^ "Marsden and Akerman Join 27 Dresses". ComingSoon.net. 2 April 2007. Archived from the original on 12 October 2012. Retrieved 16 April 2011. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Axmaker, Sean (17 January 2008). "The tepid praise file: If you like romantic comedies, you'll like '27 Dresses'". Seattle Post-Intelligencer. Archived from the original on 8 May 2014. Retrieved 18 November 2011.
  33. ^ Fleming, Michael (1 May 2007). "Burns fit for Fox 2000's 'Dresses'". Variety. Archived from the original on 19 May 2012. Retrieved 16 April 2011.
  34. ^ "27 Dresses (2008) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 17 January 2008. Retrieved 16 April 2011.
  35. ^ "27 Dresses (2008)". Box Office Mojo. Archived from the original on 12 November 2011. Retrieved 18 November 2011.
  36. ^ ئ ا Coker, Matt (30 April 2009). "Newport Beach Film Fest: Final Stretch Report". OC Weekly. Archived from the original on 18 November 2011.
  37. ^ ئ ا Kit, Borys (26 July 2007). "Six conspire in casting of 'Watchmen'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 27 February 2014. Retrieved 16 August 2011.
  38. ^ Crocker, Jonathan (February 2009). "Hero Complex". Total Film. pp. 52–59.
  39. ^ Hiscock, John (24 February 2009). "The Spectre of stardom". Toronto Star. Archived from the original on 14 April 2012. Retrieved 16 August 2011.
  40. ^ Crocker, Jonathan (February 2009). "Hero Complex". Total Film. pp. 52–59.
  41. ^ Topel, Fred (3 October 2007). "Malin Akerman Says Watchmen Light On Green Screen". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 13 December 2012. Retrieved 18 November 2011.
  42. ^ "Watchmen (2009) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 16 September 2014. Retrieved 16 April 2011.
  43. ^ "Watchmen (2009)". Box Office Mojo. Archived from the original on 6 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  44. ^ ""Avatar" and "Sherlock Holmes" lead the 36th Annual Saturn Award Nominations" (Press release). Academy of Science Fiction, Fantasy & Horror Films. Archived from the original (DOC) on 1 May 2011.
  45. ^ Heldman, Brianne (8 July 2009). "Shocker! Twilight Leads Teen Choice Noms". E! Online. Archived from the original on 23 January 2013.
  46. ^ "Breakout Performance-Female". Spike. Archived from the original on 3 September 2009.
  47. ^ "Best Superhero". Spike. Archived from the original on 3 September 2009.
  48. ^ ئ ا Sharf, Zack (4 May 2020). "Malin Akerman Gets Honest About Struggling to Act in Zack Snyder's 'Watchmen'". IndieWire. Retrieved 16 October 2023.
  49. ^ Kit, Borys (20 March 2008). "Four join 'Proposal'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 26 October 2012. Retrieved 16 August 2011.
  50. ^ Lally, Kevin (14 June 2009). "The Proposal – Film Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 14 November 2013. Retrieved 18 August 2011. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "The Proposal (2009)". Box Office Mojo. Archived from the original on 30 June 2018. Retrieved 16 August 2011.
  52. ^ Kit, Borys (15 October 2008). "Threesome set for 'Couples' counseling". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 26 October 2012. Retrieved 16 August 2011.
  53. ^ Kit, Borys (15 October 2008). "Threesome set for 'Couples' counseling". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 26 October 2012. Retrieved 16 August 2011.
  54. ^ "Couples Retreat (2009)". Box Office Mojo. Archived from the original on 2 September 2011. Retrieved 16 August 2011.
  55. ^ "Couples Retreat (2009) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 5 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  56. ^ Berardinelli, James (8 October 2009). "Couples Retreat". ReelViews. Archived from the original on 18 October 2011. Retrieved 17 November 2011.
  57. ^ Dominguez, Robert (1 February 2010). "'How I Met Your Mother' star nabs Sundance award for directing debut, 'happythankyoumoreplease'". New York Daily News. Retrieved 16 August 2011.
  58. ^ Radish, Christina (2 March 2011). "Malin Akerman Exclusive Interview happythankyoumoreplease". Collider.com. Archived from the original on 17 August 2011. Retrieved 16 August 2011. ١٧ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ Radish, Christina (2 March 2011). "Malin Akerman Exclusive Interview happythankyoumoreplease". Collider.com. Archived from the original on 17 August 2011. Retrieved 16 August 2011. ١٧ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  60. ^ Dominguez, Robert (1 February 2010). "'How I Met Your Mother' star nabs Sundance award for directing debut, 'happythankyoumoreplease'". New York Daily News. Retrieved 16 August 2011.
  61. ^ Anderson, John (1 March 2011). "Happythankyoumoreplease". Variety. Archived from the original on 9 March 2011. Retrieved 17 November 2011.
  62. ^ Morris, Wesley (1 April 2011). "Happythankyoumoreplease". The Boston Globe. Archived from the original on 10 April 2015. Retrieved 14 June 2012.
  63. ^ Jenkins, Mary (3 March 2011). "'Happythankyoumoreplease': A Mouthful, But Tasty". NPR. Archived from the original on 7 April 2011. Retrieved 17 November 2011.
  64. ^ Stanhope, Kate (1 April 2010). "How I Met Your Mother Taps Malin Akerman, Jason Lewis, Chris Kattan". TV Guide. Archived from the original on 16 June 2011. Retrieved 16 August 2011.
  65. ^ Stanley, T.L. (16 June 2010). "Rob Corddry's Web series 'Childrens Hospital' hits Adult Swim". Los Angeles Times. Archived from the original on 19 August 2010. Retrieved 16 August 2011.
  66. ^ ئ ا Goldman, Eric (20 August 2010). "Malin Akerman: The New Face of Adult Swim?". IGN. Archived from the original on 16 July 2012. Retrieved 16 November 2011.
  67. ^ Daily News Staff Reporter (29 January 2010). "'Romantics' stars Katie Holmes, Malin Akerman and Jeremy Strong took chilly plunge during filming". New York Daily News. Archived from the original on 29 October 2012. Retrieved 18 November 2011.
  68. ^ "The Romantics (2010) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 13 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  69. ^ Furlong, Maggie (22 March 2010). "'Elektra Luxx': Carla Gugino, Malin Akerman & Emmanuelle Chriqui Anyone". Moviefone. Archived from the original on 6 June 2010. Retrieved 16 August 2011. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  70. ^ Mohney, Gillian (15 March 2011). "Malin Akerman, The Awkward Girl Next Door". Interview. Archived from the original on 14 November 2013. Retrieved 16 August 2011.
  71. ^ Mohney, Gillian (15 March 2011). "Malin Akerman, The Awkward Girl Next Door". Interview. Archived from the original on 14 November 2013. Retrieved 16 August 2011.
  72. ^ "Elektra Luxx (2010) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 6 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  73. ^ Till, Brian (23 April 2011). ""The Bang Bang Club," Tim Hetherington, and Bearing Witness". The Atlantic. Archived from the original on 23 August 2011. Retrieved 16 August 2011.
  74. ^ Zacharek, Stephanie (22 April 2011). "Timely Bang Bang Club Loses Focus in Glimpse at War Photographers". Movieline. Archived from the original on 27 August 2011. Retrieved 18 November 2011.
  75. ^ Goldberg, Matt (27 June 2010). "Line-Up for 2010 Toronto International Film Festival Announced; Films Include Never Let Me Go, The Conspirator, and Black Swan". Collider.com. Archived from the original on 8 February 2011. Retrieved 3 August 2010. ٨ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  76. ^ "The Bang Bang Club Reviews". Metacritic. Archived from the original on 28 August 2011. Retrieved 17 August 2011.
  77. ^ McNary, Dave (4 June 2010). "Thesps play 'Catch'". Variety. Archived from the original on 26 January 2011. Retrieved 17 August 2011.
  78. ^ "Catch .44 (2011) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 5 December 2011. Retrieved 11 December 2011.
  79. ^ Moody, Mike (15 September 2010). "Malin Akerman joins 'Wanderlust'". Digital Spy. Archived from the original on 23 September 2011. Retrieved 17 August 2011.
  80. ^ Buchanan, Kyle (3 November 2011). "Wanderlust Trailer: Jennifer Aniston and Paul Rudd Go Au Natural". New York. Archived from the original on 6 November 2011. Retrieved 18 November 2011.
  81. ^ Buchanan, Kyle (3 November 2011). "Wanderlust Trailer: Jennifer Aniston and Paul Rudd Go Au Natural". New York. Archived from the original on 6 November 2011. Retrieved 18 November 2011.
  82. ^ Harp, Justin (1 March 2012). "Malin Akerman: 'Wanderlust love scene with Paul Rudd ridiculous'". Digital Spy. Archived from the original on 3 March 2012. Retrieved 8 March 2012.
  83. ^ "Wanderlust (2012) Movie Reviews". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 10 March 2012. Retrieved 8 March 2012.
  84. ^ Shaffer, R.L. (18 April 2012). "Wanderlust Explores DVD and Blu-ray". IGN. Archived from the original on 22 April 2012. Retrieved 27 April 2012.
  85. ^ "Watch: Jenna Fischer Charms in Trailer for 'The Giant Mechanical Man'". Indiewire. 30 March 2012. Archived from the original on 31 March 2012. Retrieved 15 April 2012.
  86. ^ "The Giant Mechanical Man Reviews". Metacritic. Archived from the original on 28 April 2012. Retrieved 27 April 2012.
  87. ^ ئ ا King, Randall (14 June 2012). "Actress knows what it's like to sing your heart out". Winnipeg Free Press. Archived from the original on 8 August 2016.
  88. ^ ئ ا Subers, Ray (17 June 2012). "Weekend Report: Circus Afros Beat 80s Hairdos". Box Office Mojo. Archived from the original on 17 July 2012. Retrieved 15 July 2012.
  89. ^ Leeds, Sarene (15 June 2012). "Q&A: Malin Akerman on 'Rock of Ages' Love Scenes and Playing Debbie Harry". Rolling Stone. Archived from the original on 19 June 2012. Retrieved 30 June 2012.
  90. ^ Grein, Paul (27 June 2012). "Week Ending June 24, 2012. Albums: Thanks & Move Over". Yahoo! Music. Archived from the original on 30 June 2012. Retrieved 13 June 2019.
  91. ^ Mansfield, Brian (8 May 2013). "'Idol' sales: Jessica Sanchez, David Cook, more". USA Today. Archived from the original on 15 May 2013. Retrieved 13 June 2019.
  92. ^ "Stolen (2012)". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 31 March 2019. Retrieved 12 June 2019.
  93. ^ "Stolen (2012)". Box Office Mojo. Archived from the original on 21 July 2019. Retrieved 12 June 2019.
  94. ^ "Malin Akerman". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 11 June 2019. Retrieved 12 June 2019.
  95. ^ D'Angelo, Mike (19 October 2013). "CBGB". The A.V. Club. Archived from the original on 4 June 2019. Retrieved 12 June 2019.
  96. ^ "CBGB (2013)". Box Office Mojo. Archived from the original on 22 September 2018. Retrieved 12 June 2019.
  97. ^ "CBGB Reviews". Metacritic. Archived from the original on 17 October 2018. Retrieved 12 June 2019.
  98. ^ Getlen, Larry (7 December 2013). "'Trophy Wife' Malin Akerman knows plenty about blended families". The New York Post. Archived from the original on 3 April 2019. Retrieved 12 June 2019.
  99. ^ TT (9 October 2013). "Malin Åkerman klar för svenskserie" [Malin Åkerman to appear in Swedish series]. Svenska Dagbladet (بە سوێدی). Archived from the original on 7 November 2021. Retrieved 12 June 2019.
  100. ^ Stanhope, Kate (14 November 2012). "Suburgatory Boss on Introducing Tessa's Mom: Malin Akerman is the 'Total Package'". TV Guide. Archived from the original on 27 September 2020. Retrieved 12 June 2019.
  101. ^ Hale, Mike (17 June 2012). "Romantic Mishaps in Web-Size Bites". The New York Times. Archived from the original on 15 December 2018. Retrieved 12 June 2019.
  102. ^ Paskin, Willa (9 May 2014). "Trophy Wife Was the Best New Show of the Season. Now It's Gone". Slate. Archived from the original on 28 December 2019. Retrieved 12 June 2019.
  103. ^ Stahler, Kelsea (16 October 2013). "'Trophy Wife' Headed for Cancellation Because ABC Just Can't Keep Good Comedies". Bustle. Archived from the original on 28 February 2021. Retrieved 12 June 2019.
  104. ^ Pace, Robert (5 September 2013). "Exclusive: BTS 'Trophy Wife' with Malin Akerman". ET Online. Archived from the original on 21 January 2021. Retrieved 13 June 2019.
  105. ^ Ng, Philiana (4 August 2013). "'Trophy Wife' Title Is Meant to Be 'Ironic,' Says Producer". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 13 June 2019.
  106. ^ Furlong, Maggie (24 September 2013). "'Trophy Wife' Star Malin Akerman On The Show's Misleading Title, Possible 'Childrens Hospital' Crossover". The Huffington Post. Archived from the original on 25 September 2013. Retrieved 24 September 2013.
  107. ^ Ng, Philiana (4 August 2013). "'Trophy Wife' Title Is Meant to Be 'Ironic,' Says Producer". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 13 June 2019.
  108. ^ "Trophy Wife: Season 1". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 10 December 2017. Retrieved 12 June 2019.
  109. ^ Cornet, Roth (9 September 2013). "Another New Kind of Family". IGN. Archived from the original on 16 October 2019. Retrieved 13 June 2019.
  110. ^ Fienberg, Daniel (5 July 2013). "Take Me To The Pilots '13: ABC's 'Trophy Wife'". HitFix. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 13 June 2019.
  111. ^ Mizrahi, Gabriel (11 September 2013). "Just Seen It: Trophy Wife and Lucky 7". The Huffington Post. Archived from the original on 11 September 2016. Retrieved 13 June 2019.
  112. ^ Webb Mitovich, Matt (10 July 2013). "Fall TV First Impression: ABC's Trophy Wife". TVLine. Archived from the original on 15 September 2013. Retrieved 12 September 2013.
  113. ^ Paskin, Willa (9 May 2014). "Trophy Wife Was the Best New Show of the Season. Now It's Gone". Slate. Archived from the original on 28 December 2019. Retrieved 12 June 2019.
  114. ^ Webb Mitovich, Matt (10 July 2013). "Fall TV First Impression: ABC's Trophy Wife". TVLine. Archived from the original on 15 September 2013. Retrieved 12 September 2013.
  115. ^ Robinson, Melia (14 September 2013). "The Only 13 New TV Shows Worth Watching This Fall". Business Insider. Archived from the original on 26 October 2017. Retrieved 13 June 2019.
  116. ^ ئ ا ب Paskin, Willa (9 May 2014). "Trophy Wife Was the Best New Show of the Season. Now It's Gone". Slate. Archived from the original on 28 December 2019. Retrieved 12 June 2019.
  117. ^ Turchiano, Danielle (4 September 2013). "Fall 2013 TV Preview: ABC's 'Trophy Wife'". Examiner.com. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 13 June 2019. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  118. ^ Ostrow, Joanne (6 September 2013). "Review: "Trophy Wife" on ABC". The Denver Post. Archived from the original on 21 September 2013. Retrieved 13 June 2019.
  119. ^ Paskin, Willa (23 September 2013). "Terrible Name, Good Show". Slate. Archived from the original on 9 October 2018. Retrieved 13 June 2019.
  120. ^ Webb Mitovich, Matt (10 July 2013). "Fall TV First Impression: ABC's Trophy Wife". TVLine. Archived from the original on 15 September 2013. Retrieved 12 September 2013.
  121. ^ Uhlich, Keith (23 March 2015). "'Sin City Saints': TV Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 1 September 2018. Retrieved 12 June 2019.
  122. ^ Hoffman, Jordan (29 January 2015). "Sundance 2015 review: I'll See You In My Dreams – bereaved nan finds self in pot". The Guardian. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 12 June 2019.
  123. ^ Hassenger, Jesse (8 October 2015). "The Final Girls is a dopey horror spoof with a heart of gold". The A.V. Club. Archived from the original on 18 May 2019. Retrieved 12 June 2019.
  124. ^ "The Final Girls (2015)". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 2 March 2018. Retrieved 12 June 2019.
  125. ^ "Never mind Oscar, here's the 2016 Fangoria Chainsaw Awards Nominees Ballot!". Fangoria. 14 January 2016. Archived from the original on 22 June 2019. Retrieved 12 June 2019. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  126. ^ Lee, Benjamin (7 June 2016). "Al Pacino and Anthony Hopkins thriller makes less than £100 at UK box office". The Guardian. Archived from the original on 23 May 2019. Retrieved 12 June 2019.
  127. ^ Romano, Nick (10 February 2017). "Dan Stevens takes a dark turn in The Ticket trailer". Entertainment Weekly. Archived from the original on 15 April 2019. Retrieved 13 June 2019.
  128. ^ "Malin Akerman". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 11 June 2019. Retrieved 12 June 2019.
  129. ^ Lickona, Matthew. "The Ticket". San Diego Reader. Archived from the original on 28 November 2017. Retrieved 14 June 2019.
  130. ^ Merry, Stephanie (6 April 2017). "'The Ticket' is a cliched parable about a blind man who regains his sight". The Washington Post. Archived from the original on 27 November 2017.
  131. ^ Weissberg, Jay (25 April 2016). "Film Review: 'The Ticket'". Variety. Archived from the original on 4 July 2018. Retrieved 14 June 2019.
  132. ^ Gerdes, Caroline (22 September 2016). "Orlando Bloom's Awkward Threesome In 'Easy' Depicts Sexual Experimentation In A New Light". Bustle. Archived from the original on 7 August 2020. Retrieved 13 June 2019.
  133. ^ ئ ا Lawrence, Derek (13 April 2018). "Billions star Malin Akerman reveals why her character is so much fun to play". Entertainment Weekly. Archived from the original on 25 March 2019. Retrieved 12 June 2019.
  134. ^ "Billions". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 29 November 2017. Retrieved 12 June 2019.
  135. ^ Otterson, Joe (8 February 2019). "Malin Akerman Joins NBC Drama Pilot 'Prism'". Variety. Archived from the original on 6 July 2019. Retrieved 12 June 2019.
  136. ^ Foutch, Haleigh (13 April 2018). "Jeffrey Dean Morgan, Malin Akerman & Naomie Harris on 'Rampage' and HBO's 'Watchmen' Series". Collider. Archived from the original on 24 December 2020. Retrieved 14 April 2018.
  137. ^ Ruby, Jennifer (17 April 2018). "Malin Akerman: 'Playing a villain in Rampage gave me a new sense of freedom'". Evening Standard. Archived from the original on 17 April 2018. Retrieved 12 June 2019.
  138. ^ "2018 Worldwide Grosses". Box Office Mojo. Archived from the original on 15 January 2019. Retrieved 13 June 2019.
  139. ^ "Rampage (2018)". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 16 January 2021. Retrieved 12 June 2019.
  140. ^ Swartz, Tracy (26 February 2019). "Watch 'Drunk History' stumble through the story behind 'Chicago'". Chicago Tribune. Archived from the original on 6 March 2019. Retrieved 12 June 2019.
  141. ^ Linden, Sheri (25 January 2019). "'To the Stars': Film Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 26 January 2019. Retrieved 12 June 2019.
  142. ^ "To the Stars (2019)". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 20 April 2020. Retrieved 12 June 2019.
  143. ^ Porter, Rick (8 February 2019). "Malin Akerman to Star in NBC Drama Pilot, Scale Back 'Billions' Role". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 8 February 2019. Retrieved 12 June 2019.
  144. ^ Otterson, Joe (8 February 2019). "Malin Akerman Joins NBC Drama Pilot 'Prism'". Variety. Archived from the original on 6 July 2019. Retrieved 12 June 2019.
  145. ^ Goldberg, Lesley (12 May 2019). "The Most Surprising Pilot Passes This Season (2019)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 13 May 2019. Retrieved 14 June 2019.
  146. ^ Andersson, Jan-Olov (24 July 2018). "Tomas Ledin lyrisk över sin egen jukeboxmusikalfilm" [Tomas Ledin excited about his own jukebox musical film]. Aftonbladet (بە سوێدی). Archived from the original on 25 July 2018. Retrieved 13 June 2018.
  147. ^ Barraclough, Leo (2 November 2018). "Picture Tree Picks Up Malin Akerman's 'A Piece of My Heart'". Variety. Archived from the original on 9 April 2019. Retrieved 12 June 2019.
  148. ^ D'Alessandro, Anthony (26 August 2019). "Ken Marino, Joe Manganiello, Malin Akerman & More Are Having A 'Sleepover' With Netflix". Deadline Hollywood. Archived from the original on 26 August 2019. Retrieved 29 August 2019.
  149. ^ McNary, Dave (17 May 2018). "Film News Roundup: Malin Akerman, Kat Dennings, Jane Seymour to Star in 'Friendsgiving'". Variety. Archived from the original on 18 November 2020. Retrieved 12 June 2019.
  150. ^ "Blogs - Malin Akerman, Charlie Heaton, Betsy Brandt and JJ Feild Join the Cast of AMC's Upcoming Soulmates - AMC". Archived from the original on 13 August 2020. Retrieved 23 August 2020.
  151. ^ "'Soulmates' Renewed for Second Season Ahead of Season 1 Debut on AMC". 7 August 2020. Archived from the original on 30 September 2020. Retrieved 23 August 2020.
  152. ^ Zemler, Emily (11 October 2020). "Malin Akerman Knew She Had to Produce After Seeing Margot Robbie's 'I, Tonya'". The New York Observer. Retrieved 24 September 2023.
  153. ^ Andreeva, Nellie (24 February 2020). "Oliver Hudson & Malin Akerman To Star In 'The Three Of Us' CBS Comedy Pilot". Deadline Hollywood. Archived from the original on 24 February 2020. Retrieved 24 February 2020.
  154. ^ "A Week in Paradise". Rotten Tomatoes. Retrieved 24 September 2023.
  155. ^ Howard, Courtney (29 April 2022). "In The Aviary, Malin Akerman and Lorenza Izzo flee a cult leader's mesmerizing control". The A.V. Club. Retrieved 10 September 2023.
  156. ^ Philbrick, Jami (20 October 2022). "Malin Akerman Talks Vampire Comedy 'Slayers' and the Legacy of 'Watchmen'". Moviefone. Retrieved 24 September 2023.
  157. ^ Roman, Julian (2 March 2023). "The Donor Party Review: A Cringeworthy Procreation Comedy". MovieWeb. Retrieved 10 September 2023.
  158. ^ Wiseman, Andreas (21 May 2022). "'Rampage' & 'Billions' Star Malin Akerman Leads Thriller 'Us Or Them', Latest Movie To Shoot On St Kitts And Nevis — Cannes Market". Deadline. Retrieved 10 September 2023.
  159. ^ Hullender, Tatiana (6 November 2023). "Malin Akerman & Amy Smart Have An Awkward Family Reunion In The Christmas Classic Clip". Screen Rant. Retrieved 19 November 2023.
  160. ^ Forsell, Mikael (22 August 2023). "Strejk i Hollywood kan lyfta svensk film" [Strike in Hollywood could lift Swedish film]. Svenska Dagbladet (بە سوێدی). Retrieved 13 September 2023.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]