فێستیڤاڵی ترایبیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ترابیکا (٢٠٠٧)

فێستیڤاڵی ترایبیکا (بە ئینگلیزی: Tribeca Festival) فێستیڤاڵێکە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕۆبەرت دی نیرۆ و جین ڕۆزنتاڵ وەک کاردانەوە بۆ «ھێرشەکانی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ بۆ سەر تاوەرەکانی سەنتەری بازرگانی جیھانی و بۆ ھاوسۆزی لەگەڵ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە» لە گەڕەکی ترایبیکا لە مانھاتن دامەزراوە.[١] دوای چەند ساڵێک لە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە، بەتایبەتی لە ساڵی شەشەمیدا، بوو بە فێستیڤاڵێکی تاڕادەیەک بەناوبانگ و نێودەوڵەتی. ئەم فێستیڤاڵە ھەر لە یەکەم قۆناغی بەڕێوەچوونییەوە سەرنجێکی زۆری پێدرا و زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری ھەیە و نزیکەی ٤٢٠ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەیە.[٢] فێستیڤاڵی تریبیکا بۆ یارمەتیدانی دووبارە ناساندنی نیویۆرک وەک ناوەندێک بۆ فیلمسازی دەستیپێکرد، جگە لە ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی ئەزموونێکی نوێ لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵێکی سەربەخۆ، ھەروەھا بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی درێژخایەنی گەڕەکی مانھاتنی نیویۆرک بە یەکێک لە ئامانجەکانی دادەنرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]