لێدوانی بەکارھێنەر:Shvan aziz
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٤ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٥٤، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
شڤان عزیز shvan aziz[دەستکاری]
شڤان عزیز شاعیرو نوسەری نوێی لاوی کورد ناوی تەواوی (شڤان عزیز جلال)ە نازناوی (شڤولی)ە لە بەرواری ۱ـ۲ـ۱۹۹٥ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە ، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە بەشی پەرستاری ساڵی ۲۰۱٥ بڕوانامەی دبلۆمی بە دەستهێناوە بەڵام بەهۆی خراپی گوزەران و ناجێگیری بارودۆخی وڵاتەوە لە ئێستادا لە پیشەکەی دابڕاوە ، وە نازناوی شڤولی هەر لە منداڵیەوە پێ گوتراوە لەسەر زاری باوکی و دۆست و کەسە نزیکەکانی لە کورت کردنەوەی ناوەکەی بە مانای خۆشەویستی و ئەزیزی بۆی بەکار هاتووە کەدواتر بەهۆی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیەوە دەربارەی ناوەکەی پرسیاری لێ دەکرێ و وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوەی کردووە و زیاتر وەک ناوێکی فەرمی پێی ناسراوە . لە ساڵی ۲۰۱۳ وە دەستی کردووە بە کاری نووسین و خولیای شیعر و دەربڕینی هەستەکانی پەرەی سەندووە ساڵی ۲۰۱٤ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی
(ئازدای لاوانی کوردستان ) و لە میانەی چەندین کارو چالاکی لەو ڕێکخراوەدا بەشداری کردووە تا ساڵی ۲۰۱٦ لە ژێر ناوی ( دێری نامە ون بووەکان ) کتێبێکی شیعری بە شێوەی ئەلیکترۆنیpdf بڵاو دەکاتەوە و چەپکێ لە گوڵی شیعرەکانی دەخاتە بەر دییەی خوێنەران کە وەک ئەزموونێکی کەم و سەرەتای نووسینی جێگای ڕازی زۆرێک لە خوێنەر و هەوادارانی شیعر و نووسین بوو
کە پاڵپشتێکی باش بوو بۆ باشتر بوون و بەردەوام بوونی ..
ـ شڤان شیعر و نووسینەکانی باس لە عەشق و خۆشەویستی و کێشەو گرفتەکانی ژیان دەکات و هەمیشە هاو خەمی چین و توێژی هەژارانە
لەگەڵ ئەوەشدا زۆر کات زەنگی هۆشیاری دەخاتە نێو وتە و نووسینەکانیەوە بۆ هۆشیاری و بە ئاگابوونی مرۆڤەکان تا لە هەڵەو ئەزموونی کەسانی ترەوە فێر بن و
دڵخۆش و سەرکەوتوو بن لە ژیاندا ..
Shvan aziz (لێدوان) ٢٠:١٦، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)