بەکارھێنەر:Shvan aziz

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شڤان عزیز shvan aziz[دەستکاری]

شڤان عزیز شاعیرو نوسەری نوێی لاوی کورد ناوی تەواوی (شڤان عزیز جلال)ە نازناوی (شڤولی)ە لە بەرواری ۱ـ۲ـ۱۹۹٥ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە ، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە بەشی پەرستاری ساڵی ۲۰۱٥ بڕوانامەی دبلۆمی بە دەستهێناوە بەڵام بەهۆی خراپی گوزەران و ناجێگیری بارودۆخی وڵاتەوە لە ئێستادا لە پیشەکەی دابڕاوە ، وە نازناوی شڤولی هەر لە منداڵیەوە پێ گوتراوە لەسەر زاری باوکی و دۆست و کەسە نزیکەکانی لە کورت کردنەوەی ناوەکەی بە مانای خۆشەویستی و ئەزیزی بۆی بەکار هاتووە کەدواتر بەهۆی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیەوە دەربارەی ناوەکەی پرسیاری لێ دەکرێ و وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوەی کردووە و زیاتر وەک ناوێکی فەرمی پێی ناسراوە . لە ساڵی ۲۰۱۳ وە دەستی کردووە بە کاری نووسین و خولیای شیعر و دەربڕینی هەستەکانی پەرەی سەندووە ساڵی ۲۰۱٤ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی

(ئازدای لاوانی کوردستان ) و لە میانەی  چەندین کارو چالاکی لەو ڕێکخراوەدا بەشداری کردووە  تا ساڵی ۲۰۱٦ لە ژێر ناوی ( دێری نامە ون بووەکان ) کتێبێکی شیعری بە شێوەی ئەلیکترۆنیpdf بڵاو دەکاتەوە و
چەپکێ لە گوڵی شیعرەکانی دەخاتە بەر دییەی خوێنەران کە وەک ئەزموونێکی کەم و سەرەتای نووسینی جێگای ڕازی زۆرێک لە خوێنەر و هەوادارانی شیعر و نووسین بوو 

کە پاڵپشتێکی باش بوو بۆ باشتر بوون و بەردەوام بوونی ..

ـ شڤان شیعر و نووسینەکانی باس لە عەشق و خۆشەویستی و  کێشەو گرفتەکانی ژیان دەکات و
هەمیشە هاو خەمی چین و توێژی هەژارانە 

لەگەڵ ئەوەشدا زۆر کات زەنگی هۆشیاری دەخاتە نێو وتە و نووسینەکانیەوە بۆ هۆشیاری و بە ئاگابوونی مرۆڤەکان تا لە هەڵەو ئەزموونی کەسانی ترەوە فێر بن و

دڵخۆش و سەرکەوتوو بن لە ژیاندا ..