لێدوانی بەکارھێنەر:HemnBarznji
![]() ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٦٬٠٢٠ وتار و ١٣٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی: ![]()
|
-- سەرچیا ١٧:٤٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)
سرۆچك لە ئەرشیفی عوسمانى دا ... بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا[دەستکاری]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/15/Ambox_warning_pn.svg/48px-Ambox_warning_pn.svg.png)
تاگێک لەسەر سرۆچك لە ئەرشیفی عوسمانى دا ... داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:١٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)
- دەم باش! بەداخەوە وتاری سرۆچک لە ئەرشیفی عوسمانیدا سڕایەوە لەبەر ئەوەی سەرچاوەی نەبوو و زیاتر لە لێکۆڵینەوەی کەسی دەچوو. تکایە ئاگادار بن لە ویکیپیدیادا توێژینەوەمان نیە. واتە توێژەرێک ناتوانێت لە بوارێکدا لێکۆڵینەوە بکات و بەرھەمەکەی بخاتە ویکیپیدیا. ناوەرۆکی ویکیپیدیا پێویستە سەرەتا لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو وەک کتێب، وتار، ماڵپەڕ یان تیزی زانکۆدا بڵاو کرابێتەوە. ئینجا ئەو سەرچاوانە وەک ڕیفرنس بەکار بھێنرێت لە نووسینی وتارەکەدا. ھەروەھا ڕێنووسی وتارەکەش کێشەی ھەبوو، بەڵام ئەوە کێشەی سەرەکی نیە و چاکسازی دەکرێت. بە ھیوای بەردەوامیتان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:١١، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)
هەموو کاتێکتان باش. لە ڕاستی دا، لەناو وتارەکەدا، ئاماژە بە سەرچاوەکە دراوە کە ساڵنامەی عوسمانییە.ئیدی چ پێوویست دەکات لە کۆتایی ڕا بنوسرێتەوە. سپاس و ڕێز. HemnBarznji (لێدوان) ١٨:٤٩، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)