بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Gunde shatuns

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت

[دەستکاری]
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Gunde shatuns!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٦٧ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏٠١:٤٦، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، سپاس بۆ نووسینی وتاری گوندێ شه‌تونس. من زانیاریم لەسەر ئەم گوندە نیە. تکایە ئەگەر سەرچاوەت لایە بفەرموو با زیادی بکەین ئەگەرنا مەجبوورین وتارەکە بسڕینەوە. ئەم دێیە دەکەوێتە چ ناحیەیەک؟ ئەم لیستە ناوی ھەموو گوندەکانی ئامێدیی تێدایە بەڵام من شەتوونسم بۆ نەدۆزرایەوە تێیدا. ئەگەر دۆزیتەوە من ئاگادار بکەرەوە با وتارەکە چاک بکەم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤١، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan تاگی پێشنیاری سڕینەوەم لە وتارەکە داوە، تکایە داوا دەکەم لە پێنجی مانگ وتارەکە بسڕنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan بیرخستنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]