لێدوانی بەکارھێنەر:Dildar Dalare
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠١١ وتار و ١٥٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- مادیوتووێژ ٠٨:٤٨، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
گوندی داڵەڕێ
[دەستکاری]گوندی داڵەڕێ گوندى داڵەڕی دەکەوێتە سەرزێی گەورە، سەربە سنوری بەڕێوبەرایەتی قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک. بەپێی سەرچاوەکان، ناوی "داڵەڕێ" لە "دارینی چڕ" ەوە هاتووە؛ ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکەوتەی سرووشتیی و جوگرافی گوندەکە بەهۆی هەبوونی چەمێکی چر لەزێی گەورەوە کە بە لێواری گوندەکەدا درێژدەبێتەوە.
مێژووی گوندى داڵەڕێ دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٨ە و سەرەتای سەدەی ١٩ە، یەکەم شەپۆلی دانیشتوانی گوندەکە بەهۆی بەپیتبوونی زەوی ناوچەکە و گونجانی کەشوهەوا بۆ ئاژەڵداری ڕوویان لە گوندەکە کردووە.
بەهۆی هەبوونی ژیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەو ناوچەیە، داڵەڕێ خاوەنی چەند شوێنەوارێکی مێژوویە، و چەندان حەشارگەی ژێر زەوی و ئامێری کۆنی کشتوکاڵی، کە بە "قوڕ" دروستکراون، دۆزراونەتەوە. بەگوێرەی وتەی دانیشتوانی گوندەکە، گرنگترین ئاسەوار مانەوەی گۆڕستانێکە بەناوی "قەبرستانی سەییدان".
داڵەڕێ چەند ناوچەیەکی گەشتیاری تایبەت بەخۆی هەیە کە دیارترین ناوچەی گەشتیاری لە گوندى داڵەڕێ بریتیە لە "کەور قەلان" کە شوێنێکی شاخاویە و دەکەوێتە باکوری گوندەکەوە. بەدرێژای مێژووی لادێکە مزگەوتی تێدابووە، بەڵام مێژووی هەبوونی قوتابخانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١.
وێنەگر: دڵدار احمد سەلیم