داڵەڕێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گوندی داڵەڕێەوە ڕەوانە کراوە)

داڵەڕێ گوندێکە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، سەربە سنووری بەڕێوبەرایەتی قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دھۆک. بەپێی سەرچاوەکان، ناوی "داڵەڕێ" لە "دارینی چڕ" ەوە ھاتووە؛ ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵکەوتەی سروشتیی و جوگرافی گوندەکە بەھۆی ھەبوونی چەمێکی چر لەزێی گەورەوە کە بە لێواری گوندەکەدا درێژدەبێتەوە. دانیشتووانی دالەڕێ لە ھۆزی گۆرانن

مێژووی گوندی داڵەڕێ دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٨ە و سەرەتای سەدەی ١٩ە، یەکەم شەپۆلی دانیشتووانی گوندەکە بەھۆی بەپیتبوونی زەوی ناوچەکە و گونجانی کەشوھەوا بۆ ئاژەڵداری ڕوویان لە گوندەکە کردووە.

بەھۆی ھەبوونی ژیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەو ناوچەیە، داڵەڕێ خاوەنی چەند شوێنەوارێکی مێژوویە، و چەندان حەشارگەی ژێر زەوی و ئامێری کۆنی کشتوکاڵی، کە بە "قوڕ" دروستکراون، دۆزراونەتەوە. بەگوێرەی وتەی دانیشتووانی گوندەکە، گرنگترین ئاسەوار مانەوەی گۆڕستانێکە بەناوی "قەبرستانی سەییدان".

داڵەڕێ چەند ناوچەیەکی گەشتیاری تایبەت بەخۆی ھەیە کە دیارترین ناوچەی گەشتیاری لە گوندی داڵەڕێ بریتییە لە «کەور قەلان» کە شوێنێکی شاخاوییە و دەکەوێتە باکووری گوندەکەوە. بەدرێژای مێژووی لادێکە مزگەوتی تێدابووە، بەڵام مێژووی ھەبوونی قوتابخانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١.