لێدوانی بەکارھێنەر:Bahasht Star
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٠٨ وتار و ٢٠٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- سەرچیا ١٨:١٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو
[دەستکاری]سڵاو Bahasht Star، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تێبینیم کرد کە لەم دەستکارییەتدا ھیچ سەرچاوەیەکت دانەناوە. تکایە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئاماژە بە سەرچاوەکان بدە گەر نا دەشێت دەستکارییەکانت پووچەڵ بکرێنەوە. چاوێکیش لەم پەڕەیە بکە. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، یان لە پرسگا یان لە پەڕەی وتووێژەکەم بپرسە. دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٠٤، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)