لێدوانی بەکارھێنەر:حوسێن بڵباس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا حوسێن بڵباس!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٧ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

== لە ساڵی 1137کۆچی، پاشا توهماسب سەفوی فەرمانی بۆ میر (محمد سادق خان مەلکیشی بڵباس) بە ناونیشانی سوپاسالاری سوپای سەفەوی دەرکردووە لە ساڵی 1137کۆچی، شا توهماسپ سەفەوی فەرمانی بۆ میری میران میر (محمد سادق خان مەلکیشی بڵباس) بە ناونیشانی سوپاسالاری سوپای سەفەوی دەرکردووە. میرانی بڵباس بێجگە ئەوەی خاون دەسەڵات و جوگرافیا و حکومەتی سەربەخۆی خۆیان بوونە، لە ریزی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی پلەی زۆر بەرزیان هەبووە.

سەرچاوەکان: ١- کۆچی کوردان بۆ خوراسان، نووسینی کەلیم اللە توحدی. ٢- دکتۆر عەلی رەحمەتی، کوردانی خوراسان حوسێن بڵباس (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شانشینی ملکیشی ناسراو بە کوردستان.[دەستکاری]

شانشینی ملکیشی ناسراو بە کوردستان.

ناسینی مێژووی ھەر نەتەوەێیک کاریگەریێکی ھەرە مەزنی ھەیە لە سەر جوانتر ناسینی پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی و کلتۆری لە ناو جڤاک و کومەڵگەدا. ناسینی مێژوو و پێکھاتەکانی ھەر کومەڵگایێک ئەرکی سەرشانی ئەندامانی ئەو کۆمەلگایەیە و توێژینەوە لەم ئاستەدا دەتوانی ببێتە ھۆی روون بونەوەی تاکەکان و ھەروەها ئامرازێکی کاریگەرە بو نوێژندنە وە و پەرەپێدانی مروڤ و چین و پێکھاتەکانی ئەو کومەلەگایە. دوای ئینسان، بنەماڵە و خانەدان و هۆز و خێڵەکانن و بەرچاوترین و سەرەکی ترین بناغەکانی پێکھێنەری ئەو کۆمڵگایەن.

پایتەختی شانشینی ملکیشی (Melkîşî) شاری چەمشگزەک(چمشگزک) بووە، بۆیە زۆر جار بە شانشینی چمشگزک تۆمار کراوە. لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناوی شانشینی ملکیشی بەم جۆرە تۆمار کراوە (ملکیشی ، چەمشگزەک ، کوردستان)، بەڵام ناوە دروستەکەی ملکیشی یە و بە کوردستان ناسراو بوو و چەمشگزەک ناوی پایتەختەکەیەتی. ئەم شانشینە دەکەوێتە باشوری ئەرزینجان و باکوری دیاربکر سنوری شانشینی مەلکیشی سنورێکی فراوان بووە شارەکانی (دەرسیم ، عربگیر ، خربوت ، موش ، بینگول ، بەشێک لە ئەلازێر ، بەشێک لە دیاربکر ، بەشێک لە ئەرزنجان ، بەشێک لە ئەرزروم ، بەشێک لە سیواس)...هتد لە خۆی گرتووە. شانشینی ملکیشی شانشینێکی کۆنی کوردانی هەزەبانیە کە لە پێش زایین هەر بەشێک بووە لە هەزەبان(هیزولان) بەڵام لە سەردەمی پاشا ملکیشوو هەزەبانی (بڵباس) ئەم شانشینە زۆر بەهێزتر بووە و ٣٤ قەڵا ١٦ شار لە ژێر قەڵمڕۆی بووە. پاشا ملکیشۆ لە دەوروبەری ساڵی ١٠٤٥ زایینی فەرمانڕەوایی کردووە پاشا مەلکیشۆ بلباس نەوەی پاشا ابوالهيجاء موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانیە. مەلکیشییەکان نەوەی بێگەردی هەزەبانییەکانن و بەشێکی گرنگی هۆزەکانی بڵباسن، هەزەبانی خاون دەوڵەتێکی کوردی بەهێز بوونە لە کوردستان ئەتوانیین بڵەین لە دەوڵەتە هەرە بەهێزەکانی کوردستان بوونە کە شاری هەولێر پایتەختیان بووە، سنوری دەوڵەتی هەزەبانی تەواوی باشوری کوردستان و زۆربەی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە وڵاتی ئێستای عێراق و ئێران و بەشێک لە باکور و رۆژئاوای کوردستان دەگرتەوە. دەوڵەتی ملکیشی(کوردستان) دەوڵەتێکی هەزەبانی بووە یاخود ئەتوانیین بڵەین ئاخرین دەوڵەتی کوردی هەزەبانی بووە. مير شەرەف خان و ڤيلاديمير مينورسكى و امين زكى بگ، سەبارەت به ملكيشى دەنووسن، مەلكیشييەكان به زۆرى قەوغايى و حەشامەت و دارايى، سەرتۆپی هۆزەكانى كوردستانن، له سەدەى 7 و8 ک نزيكەى هەزار ماڵێكيان له ريزى ميرانى لاى پادشاى ئێران بوون، ملكيشى هەميشه فەرمانڕەواى سەربەخۆ وخۆماڵيان به سەرەوه بووه و بەرفراوانى ولاتەكەيان و زۆرى حەشامەتەكەيان له رادەيەک دايه كه هەموو كەسيک و تەنانەت پادشايانى زەمان، له دەفتەر و پسوولەكانى ديواندا به وڵاتەكەيان دەڵين (كوردستان). شەرەف خان ئاماژە بەوەش دەکات کە دەوڵەت و پاشایانی زلهێزی وەک جەنگیز خان و تیمور گۆرگان و شاهرۆخ میرزا و قەرە یوسفی تورکمانیش دەستیان بۆ نەبردوون و نەیان توانیووە لێیان زەوت بکەن. شانشینی ملکیشی بێجگە دەوڵەتەکی خۆی ڕۆڵێکی باڵایان گێراوە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەیووبی، لە سەردەمی پاشا بهاء الدين خلیل کوڕی پاشا مەلک العادل محمد کوڕی پاشا ملک العادل ملکیشۆ لە سەرکردە هەرە گەورەو باڵاکانی مەلیک عادل و مەلیک کامل ئەیووبی بووە هەروەها فەرمانڕەوای (جەریرە و حەران و روها و فەرمانڕەوای شام و فەرمانڕەوای قاهیرە بووە و لە هەمان کاتدا سوپاسالاری سوپای ئەیووبی بووە(قائد الجیوش المنصورة) و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێراوە لە شەڕی ئەیووبی و سەلجوقی. هەروەها میر عزالدین کوڕی پاشا الملک العادل محمد کوڕی پاشا الملک العادل ملکیشۆ لە سەرکردە باڵاکانی ئەیووبی بووە و ماوەیەک فەرمانڕەوای شام بووە. میر ئەسعد کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا ملکیشۆ لە میران و سەرکردەکانی ئەیووبی بووە. میر فخرالدین محمد کوڕی میر ئەسعەد کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا ملکیشو، سوپاسالار و لە میران و سەرکردە هەرە باڵاکانی مەلیک ناسری ئەیووبی بووە تا نەمانی دەوڵەتی ئەیووبی بە دەست مەمالیک ورازی نەبوو بە هاتنە سەر دەسەڵاتی مەمالیک. لە میرە هەرە گەورەو باڵاکانی سولتان سەلاح الدینی ئەیوبی میر وەهسوزان کوڕی میر مەنسور کوڕی میر وەهسوزان کوڕی پاشا ملکیشوو کە میرێکی گەورەو و شاعرێکی بەناو بانگ بوو. پاشا ملیک العادل خالد کوڕی پاشا بهاء الدین ملکیشی لە پاشا بەهێزەکانی کوردستان بووە و دەوڵەتی مەمملوکی پەیوەندیان لەگەڵ کردووە و دانیان بە شانشینەکەیان ناوە هەروەها کوڕەکانی میر احمد ، میر محمود ، میر جلال ، میر علاء الدین علی ، میر کەیقوباد لەو میرانە بوونە کە ناویان لە کتێبی (صبح الأعشی) هاتووە و دەوڵەتی مەمملوکی دانیان پێ ناوە. میر علاء الدین علی کوڕی پاشا خالدی ملکیشی فەرمانڕەوای میرنشینی (خربوت ، خرت پرت) بووە و دەوڵەتی مەمملوکی دانیان بە دەساڵەتەکیان ناوە. و قلقشندی ئاماژەی پێ کردووە. پاشا (کەیقوباد) لە دوای باوکی پاشا خالدی ملکیشی بۆتە پاشای کوردستان. دوای ئەو کوڕەکەی پاشا الملک العادل تاج الدین یەڵمان لە پاشا هەرە بەهێزەکان بووە وسەردەمی ئەو سەردەمی تەیمور لەنگ و میر موتەهرتەن بووە، پاشا تاج الدین نازناوی وەک باب و باپیرانی الملک العادل(پاشای دادگەر)بووە کە یەکەم ئەکادیمیا و پەیمانگای بۆ میرانی کوردی دامەزران و بە پەیمانگای(یەڵمانی)ناسراوە. پاشا تاج الدین یەڵمان توانی بووی هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەری ببەستێت بە تایبەتی دەوڵەتی مەغۆل بە سەرکردایەتی پاشا تەیمور لەنگ(تیمور کورکان)، لە شەڕی عوسمانی و مەغۆلی شانشینی ملکیشی رێککەوتنێک لەگەل تەیمور لەنگ پاشای مەغۆل دەبەستن و ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای ئەوە بووە کە دەوڵەتی مەغۆل دان بە دەوڵەتی ملکیشی بنێت و رێز لە سەروەری ئەو وڵاتە بگرێ و له بەرامبەر دا شانشینی ملکیشی(کوردستان) رێز لە دەوڵەتی مەغۆل بگرێ و رێگر نەبێت لە هێرش کردنە سەر عوسمانی لە لایەن مەغۆلەکان چونکە كه تەيمورلەنگ دەولەتى ئاق قينلو و قەرەقينلو_ى تێكداو و كۆتايى پێ هێنان، يوسف رەش سەرۆكى قەرەقينلوەكان بەديل گرتبوو، ئەوجا له باشوورى زێى فورات بەرەو رۆژئاوا هەڵكشا، بەڵام مەلکیشییەکان رێگايان نەدا لەشكرى تەيموری مەغولى تێپەرێ و رێگەیان لە مەغۆلەکان گرتبوو و نەیاندەهێشت لە سنورەکانیان تێپەرن. سەردەمى مەغۆلەكان، ئەنادۆل داگيركرا، هۆلاكۆ (پەشموتای) كوڕى خۆى كردبووه والى(سيواس) و فەرمانى پێدا بوو كه هێرش بكاته سەر شانشینی ملکیشی ، پەشموتای به سۆپای مەغۆل هێرشی کردە سەر ملکیشیەکان و لە بەرامبەردا سۆپای ملکیشی روبەرویان بوونەوە و لە نزیک ناوچەی (کەزەل کەلیسه) کە سەر بە ناوچەکانی ملکیشی بوو شەرێکی خوێناوی قەوما بۆ ماوەى دوو مانگ شەر له نێوان هەردوولادا بەردەوام بوو، لە کۆتاییدا سۆپای مەغۆل شکان و میر پەشموتای کوڕی پاشا هۆلاکۆ هەڵات. لە ساڵی 1328زایینی فەرمانڕەوای ئەرزینجان کە سەر بە تۆرکمانە ئاق قویونلوەکان بوو هێرشی دەکردە سەر سنوری دەوڵەتی مەلکیشی بۆیە مەلکیشییەکان بە سۆپایەکی تۆکمە هێرش دەکەنە سەری و دەیکوژن. هەروەها ملکيشييەكان لەگەڵ ئيلخانييەكان جێگرى مەغۆلەكان و ئاق قينلو توركەمان شەرێكى زۆريان كردووه و توانيويانه خۆيان بپارێزن. جەنگی شانشینی مەلکیشی و شانشینی زولقەدری. شانشینی زولقەدر لە شانشینەکانی (ئەنادۆڵ) بووە و پایتەختەکەی شاری (بستان)بووە سەر بە هەرێمی (مەرعەش) لە دوای روخانی دەوڵەتی سەلجووقی دامەزراوە. ئەم جەنگە لە دەوروبەری ساڵی 1450 زایینی رووی داوە، کاتێک پاشای وڵاتی زولقەدر پاشا(سولەیمان کوڕی محمد زولقەدری) بریار دەدات هێرش بکاتە سەر شانشینی ملکیشی(بڵباس). لەو سەردەمەدا پاشای شانشینی مەلکیشی پاشا (الملک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس کوڕی پاشا الملک العادل تاج الدین کوڕی پاشا کەیقوبا کوڕی پاشا خالد کوڕی پاشا بهاءالدین کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا ملکیشۆ نەوەی پاشای مەزن ابوالهیجاء موسەک هەزەبانی کوڕی پاشا چەکۆ جەعفەر محمد هەزەبانی لە نەوەکانی پاشای مەزن مۆنبازی هەزەبانی) لە شەڕدابوو لەگەڵ دەوڵەتی ئاق قوینلو کە پاشاکەیان (ئۆزۆن حەسەن ئاق قوینلو تورکمان)بوو، زولقەدریەکان کە کێشەیان هەبوو لەگەڵ ملکیشی بڵباس لەسەر هەردوو قەڵای (کوئراک) و (وئراک) بۆیە ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانی بۆ هێرش کردنە سەر پاشا ئەلمەلک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس، چونکە پاشا شێخ حەسەن ملکیشی سەرقاڵی بەرەنگار بوونەوەی سۆپای ئاق قوینلو بوو. پاشا سولەیمانی زولقەدر بە سۆپایەکی (30)هەزار نەفەری لە تورکمان هێرش دەکاتە سەر کوردانی بڵباس لە شانشینی مەلکیشی، پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی بلباس دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ میر و سەرکردە سەربازیەکانی بریار دەدات سۆپاکەی بکاته دوو بەش بەشێکیان بەردەوامی بە شەڕکردن بدەن بەرامبەر دەوڵەتی (ئاق قوینلو) لە دەشتی (سەفان) کە سنوری شانشینی مەلکیشی بووە لە نزیک شاری (بینگول) و بەشێکی دیکەی سۆپاکەی ڕوانە دەکات بۆ شەڕ کردن بەرامبەر زولقەدرییەکان، دوای پێنج ڕۆژ شەڕ کردن سۆپاس کوردانی مەلکیشی بڵباس بەسەر تورکمانە زولقەدریەکان زاڵ دەبن و خەراپیان بەسەر دێنن بۆیە پاشا سولەیمان زولقەدری پاشەکشە دەکات بۆ قەڵای خەربوت و کۆتایی بەم شەڕە دێت. لە هەمان کاتدا ملکیشی سەربازانی ئاق قوینلو ڕاودەنێت. مەلکیشی لە شەڕی عوسمانی و سەفەوی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە نێوان ئەم دوو هێزەدا پشتگیری هەر بەرەیێکی کردبا سەرکەووتن بۆ ئەو دەبوو، لە شەڕی چاڵدێران ملکیشی سەرەتا پشتگیری شائیسماعیلی سەفەوییان کرد بۆ ئەوەى له جووڵانەوەى سەربازيدا يارمەتى شا بدەن قەڵاتى كەماهيان (كەماخ) كه له قەڵاكانى ملكيشى بوو، بۆ بەجێ هێشت له باشورى ئەرزينجان تا بيكاته بنكەى سەربازى خۆى بە مەرجێ دان به سەربەخۆيى وەڵاتەكەيان بنێ و لە بەرامبەردا شا ئیسماعیلی سەفەوی بەشێکی زۆری (عیراقی عەجەمی) بەخشییە پاشا حاجی ڕۆستەم بەگ ملکیشی بلباس. بەڵام کە لە بەرەی سەفەوی کشانەوە عوسمانییەکان توانیان زۆر بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، (وباشترین بەڵگە بۆ ئەم بابەتە نامەی سوڵتان بایەزیدی دووەم عوسمانی کە بۆ پاشا حاجی ڕۆستەم بەگی ملکیشی بڵباس ناردوویەتی و هەروەها کتێبی شەرەفنامەیە). سوڵتان سەلیم عوسمانی چەند نامەیەک بۆ پاشا ڕۆستەم ڕەوان دەکات و داوای لێ دەکات هاوکاری بکات و بکشێتەوە لە بەرەی شا ئێسماعیل پاشا ڕۆستەم ئەم کارەی کرد و کشایەوە لە شەڕی چاڵدێران. لە دوای شەڕی چاڵدێران ملکیشی بووە هاوپەیمانی عوسمانی بەڵام لە هەمان کاتدا سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو بەرامبەر بە عوسمانی. لە دوای ساڵی 1514ز، مەلکیشی بووە دوژمنی سەرسەختی سەفەوی و سێ جار شەڕی سەفەوییان کردووە بە تەنها. ملکیشی بە سەرکردایەتی پاشا پیر حوسێن بەگ مەلکیشی بڵباس کە پێشتر هەولێریان لە سەفەوییەکان گرتبوو سێ جار چوون بۆ هاوکاری میر سەیید فەرمانڕەوای سۆران، و میر یوسف بەگ میری ورمێ کە بە غازی قران ناوبانگی دەرکرد بوو و هەروەها بۆ لای ئیسکەندەر بەگ لە برادۆست. لە ڕاستیدا لە یەکێک لەم سێ شەڕەدا خودی شا ئیسماعیلی سەفەوی لەگەڵ سوپاکەیدا هات، و لە هەر سێ خول دۆڕابوو و گەڕابووەوە دواوە.

دیسان دواتر لە دەوروبەری نوسەیبین، سەفەوییەکان لە شەڕی گەورەدا لە شوێنێکدا بە ناوی کۆچ هەسار، لە ساڵی 1516ز، خۆیان کۆکردەووە و مەبەستیان تۆڵە کردنەوە بوو لەو شکەستەی تووشیان ببوو لە شەڕی چاڵدێران، ئەم شەڕە شەڕێکی یەکلاکەرەوە بوو لە نێوان سەفەوی و عوسمانی.

سوپای عوسمانی بۆ دوو دەستە دابەش ببوو دەستی ڕاست لە سەربازانی عوسمانی پێک هاتبوو و دەستی چەپ لە جەنگاورە کوردەکان، شەڕ دەستی پێکرد و ڕووبەڕوو هاتنەوە،وەک هەور تێکەڵاو بوون لەگەڵ دەریای ڕژاو و ڕەشەبایەکی ژاوەژاو، لەو شەڕە خوێناوییەدا، ئەو گرووپەی کە یەکەمجار ئاگری شەڕی داگیرساند، سوپای ڕۆژەکی(بڵباس)بوو، لە کاتی جەنگدا هێزەکانی لای چەپ زۆر کەم نیشان دەدا و خەریک بوو دوچاری شکەست ببن، چونکە ستەمکاری بەربەری قەزلباشە سەفەویەکان بە هێزێکی زۆر هێرشیان کرد، هەواڵ گەیشتە پاشا پیر حوسێن بەگی دووەمی بڵباس پاشای شانشینی مەلکیشی کە بەشداری شەڕیان نەکردبوو کە سۆپای کورد و جەنگاوەرانی بڵباس خەریکە بە یەکجاری بشکێن بۆیە مەلکیشییەکان کە بەشداری شەڕیان نەکربوو بە سەرکردایەتی پاشا پیر حوسێن بەگی دووەم مەلکیشی بڵباس بە سوپایەکی 50 هەزار نەفەری هاتە یارمەتی کوردان و ئەمیرەکانی کوردستانی بەجێ نەهێشت، و سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار کرا بەسەر سەفەوی. لە ڕاستیدا شانشینی مەلکیشی هەمیشە سەروەری تەواوی کوردانی پاراستووە هەروەک چۆن (ئەمین زەکی بەگ ، ڤیلادمێر مینۆرسکی ، د. نوری دێرسیمی) ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاڵای شانشینی مەلکیشی ئاڵایەک بووە کە لە تەواوی کوردستان رێزی لێ گیراوە و حیسابێکی تایبەتیان بۆ کردوون، ئەمین زەکی بەگ، لە کتێبە مێژووییەکی دا ئاماژە بەوە دەکات کە ئاڵای مەلکیشی بەسەر تەواوی کوردستان سەپاوە. ـــــــــــــ سەرچاوەکان: ١- دیاربکریە، ابو بکر طهرانی. ۲- سیاحتنامه، اولیاء جلبي. ۳- معجم البلدان، ياقوت الحموي. ٤- نجوم الزاهرة. ٥- تاريخ اربل، ابو الهيجاء الهذباني. ٦- شرف نامه، شرف خان بدليسی. ۷- ایرج افشار سیستانی. ٨- امین زەکی بەک، تارخ دول وامارات الکوردیە. ٩- عباس نامە. ١٠- حسین بڵباس. ١١- ڤیلادیمیر مینۆرسکی. ١٢- هنری فێڵد. ١٣- مارک سایکس. ١٤- شمس القهقهه. ١٥- سیرە العادل. ١٦- ملوک آل عثمان. ۱۷- سيرة الفاتح. حوسێن بڵباس (لێدوان) ‏٠٧:٤٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە حوسێن بڵباس (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]