ئوبونتو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆ
ئوبونتو کۆتا وەشانی ١٢٫٠٤ بێتا
Ubuntu 8.04

ئوبونتو (Ubuntu) سیستەمێکی کارپێکردن (operating system)ێکی پێشکەوتووە و یەکێ لە دابەشکراوە زۆر باوەکانی لینوکسە، کە بە ھاوکاریی بەکارھێنەران، لەسەر بنەمای (گنو/لینوکس) پێک ھاتووە. ئەم سیستەمە باشترین و نوێترین نەرمەکاڵاکانی دنیای سەرچاوەکراوەی لەخۆ گرتووە کە بۆ کۆمپیوتەرە ھەڵگرتەنییەکان، کۆمپیوتەرە ڕوومێزییەکان desktops کۆمپیوتەرە راژەکارییەکان Servers بێوێنەیە.

وەک ھەموو سیستمێکی تری کارپێکردن، دەتوانی بچیتە ناو ئینتەرنێتەوە، نامە ئەلەکترۆنییەکانت بخوێنیتەوە، بەڵگەنامە و دەق و ھتد بەرھەم بھێنی، وێنەکانت دەسکاری بکەی، یاریی کۆمپیوتەر بکەی، کار لەسەر دەنگ و ڤیدیۆ بکەی.

نرخی ئووبوونتوو[دەستکاری]

ئوبونتو بەخۆڕایییە و بەخۆڕاییش دەمێنێتەوە. (تێچووی مۆڵەتنامە licencing fee)ی بۆ نادەی. دەتوانی ئوبونتو داگری، بەکاری بھێنی، بیدەیتە ھاوڕێکانت و بنەماڵەکەت، دەتوانی لە فێرگە و فەرمانگە بەکاری بێنی، ھەمووی ھەر بەخۆڕایی.

ھەر شەش مانگ جارێ وەشانێکی نوێی ئوبوونتو بۆ کۆمپیوتەری ڕوومێز و کۆمپیوتەری ڕاژەکار بڵاو دەکرێتەوە، بەم پێیە دەتوانی ھەموو کاتێ خاوەنی دوایینترین و باشترین بەرنامەکان بی کە جیھانی [ژێدەرکراوە opensource] دەتوانێ پێشکەشی بکات.

واتای ئوبونتو[دەستکاری]

ئوبونتو کە بە شێوەی (oo-BOON-too) دەبێژرێ، وشەیەکی کۆنی ئەفریقییە و واتە: (مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کەسانی تر Humantity to others)، یان: (من ئەوەم کە ھەم چونکوو ھەموومان ئەوەین کە ھەین I am what I am because of who we all are).

پێداویستییەکان[دەستکاری]

ھەموو ئەو شتانەی کە پێویستت پێیان بێ لەسەر یەک (سی‌دی)ن و بریتییە لە (ژینگەکارێکی تەواو a complete working environment). نەرمەواڵەکانی تر سەرھێڵ لەبەردەستدان. (دامەزراندنە گرافیکییەکان) ئەگەری ئەوەت دەدەنێ کە خێرا و سانا بکەویتە ڕێ. دامەزراندنێکی ستاندارد دەشێ کەمتر لە (٢٥) خولەک بخایەنێ.

کاتێ سیستەمەکە دامەزرا، ڕاستەوخۆ ئامادەی بەکارھێنانە. لەسەر (ڕوومێز desktop)ەکەت ڕیزێک تەواوت بۆ دەردەکە‌وێ بۆ کاری بەبەرھەم، وەکوو ئینتەرنێت، پرۆگرامە گرافیکییەکان، یاری و ھتد:

پاڵپشتی ئوبونتو[دەستکاری]

بەشگەیەکی ئەورووپی بە ناوی (Canonical Ltd) پاڵپشتیی بازرگانی لە ئوبونتو دەکات و داھات و قازانجی سەرەکیی خۆی نە لەڕێی فرۆشتنی ئوبونتو، بەڵکوو لەڕێی گرێبەستە پاڵپشتییە بازرگانییەکان و ڕاژەئەندازیارییەکان دابین دەکات. ئەم بەشگەیە پاڵپشتیی (٢٤) کاژێرەی ھەیە لە حەوت ڕۆژی ھەفتەدا. ھەر لە نزیکەی (٥٠٠) بەشگەی بازرگانییەوە بگرە ھەتا کۆمەڵێ زۆر قوتابخانە و دامەزراوەی دەوڵەتی و ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوەیی، پاڵپشتیی لێ دەکەن.

جۆرەکانی ئوبونتو[دەستکاری]

ئوبونتو بۆ مەبەستی جۆربەجۆر، چەند جۆرێکی ھەیە:

  1. (کوبونتو Kubuntu) (کە دەوروبەری KDE بەکاردەبات)
  2. (ئدوبونتو Edubuntu)
  3. (زوبونتو Xubuntu) (کە دەوروبەری xfce بەکاردەبات)

بۆ وێنە لە قوتابخانە و فێرگەکاندا کەڵک لە وەشانی (ئدووبوونتوو Edubuntu) وەردەگیرێ.

نەرمەواڵەکانی ئوبونتو[دەستکاری]

نزیکەی (١٠٠٠) گورزەی نەرمەواڵە پێشەکی دادەمەزرێن و نزیکەی (١٣٠٠) گورزەش پاڵپشتیی فەرمییان ھەیە. سەرەڕای ئەوانە پتر لە (١٦٠٠٠)

نەرمەواڵەگورزە، پاش دامەزراندنی ئوبونتو ئامادەن لەسەر سیستەکەمەت دامەزرێن. ئەم دامەزراندنانە لەڕێی ئیینتەرنێتەوە دەبن و تەنھا بە چەند کرتەیەک ڕوو دەدەن. سەرەڕای ئەوانە گەلێ گورزەی تر ھەن کە ھێشتا پاڵپشتیی ڕەسمییان وەرنەگرتووە و لەلای خەڵکەوە بەکار دەبرێن.

ژمارە و ناوی بڵاوبووەکان[دەستکاری]

ژمارەی ئەوانەی بڵاو دەبنەوە بەگوێرەی ساڵ و مانگی بڵاوبوونەوە دیاری دەکرێن. ئەم ناوانە پاش ھەر بڵاوبوونەوەیەک، لەلایەن (Mark Suttleworth)

دامەزرێنەری ئوبونتو، بە ھەمووان ڕادەگەیەنرێن. ئەمانە تا ئێستە بڵاو بوونەتەوە:

  1. (Warty Warthog) یەکەمین بڵاوبوونەوەی فەرمیی ئووبوونتوو لە ساڵی (٢٠٠٤)، وەشانی (Ubuntu ٤٫١٠).
  2. (Hoary Hedgehog) دووەمین بڵاوبوونەوەی ئوبونتو لە ئەپریلی (٢٠٠٥)، وەشانی (٥٫٠٤ Ubuntu).
  3. (Breezy Badger) سێیەمین بڵاوبوونەوەی ئوبونتو لە ئوکتووبەری (٢٠٠٥)، وەشانی (Ubuntu ٥٫١٠).
  4. (Dapper Drake) چوارەمین بڵاوبوونەوەی ئوبونتو لە جوونی (٢٠٠٦)، وەشانی (Ubuntu ٦٫٠٦). دەرچوویەکی (LTS).
  5. (Edgy Eft) پێنجەمین بڵاوبوونەوەی ئوبونتو لە ئوکتووبەری (٢٠٠٦)، بە وەشانی (Ubuntu ٦٫١٠).
  6. (Feisty Fawn) شەشەمین بڵاوونەوەی ئوبونتو لە ئەپریلی (٢٠٠٧)، وەشانی (Ubuntu ٧٫٠٤).
  7. (Jaunty Jackalope)
  8. (karmic koala)

وەرگێڕان[دەستکاری]

وەک وترا ئوبونتو بە ھاوکاریی بەکارھێنەران بەدی ھاتووە، ھەروەھا لەلایەن بەکارھێنەرانەوە خەریکە وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانە جۆربەجۆرکانی دنیا. خەڵکی ھەر وڵاتێک گرووپ و دەستەیەکی پێک ھێناوە و خەریکن وردە وردە زاراوە جۆربەجۆرەکانی ئوبونتو کە پتر لە ھەزاران زاراوەن، وەردەگێڕن بۆ سەر زمانی خۆیان.

لێرە لیستەی ھەموو زمانەکان دەبینرێن: https://translations.launchpad.net/ubuntu/gutsy/+translations[بەستەری مردوو]

وەک لە لیستەکەدا دەبینی دوو گرووپی کرمانجی و سۆرانییش بۆ زمانی کوردی پێک ھاتوون، ھەر گرووپێک بەرپرسێکی ھەیە، ئەگەر پێت خۆش بوو ببی بە ئەندامی ئەو گرووپە، دەتوانی خۆت تۆمار بکەی و دواتر ئیمەیلێک بۆ بەرپرسی گرووپەکە دەنێری، پاش ئەوەی ئەویش وەرتی گرت، خۆکار دەچیتە ناو گرووپەکەوە و دەتوانی دەست بکەی بە وەرگێڕانی زاراوەکان کە پتر لە چەند ھەزارێکن. لە وەرگێڕاندا ھەرچەند سەربەستی، بەڵام بۆ ئەوەی وەرگێڕانێکی تێروتەسەل بکەی، نابێ ھاوکاری، ھاوپرسی و ڕێنووسێکی یەکگرتووت لەبیر بچێت.

پوختە[دەستکاری]

سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەرەکان، بۆ نموونە ویندۆز، ھەموو جارێ وەشان (version)ی نوێتریان دەردەچێ، ئەمە جگە لە پرۆگرامەکانی نووسینگەی وەکوو نووسین و ژمێریاری و ھتد، کە ھەر کاتێ بتەوێ وەشانە نوێکانی بەکار ببەی دەبێ پارەیەکی زۆر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەی. ئووبوونتوو ئەلتەرناتیڤێکی باشی ئەو مەبەستەیە کە ھەمووی بەخۆڕایییە. ھەرکاتێکیش نوێ بکرێتەوە، ھیچی تێ ناچێت بۆ نوێکردنەوەیان. ھەروەھا پاڵپشتیی [پاراستن security]یشی ھەر بەخۆڕایی لەگەڵدا دەبێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی ئوبونتو