لینوس تۆرڤاڵدس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Linus Torvalds
لینوس تۆرڤاڵدس
تۆرڤاڵدس لە لێنکس‌کۆن لە ئەورووپا ٢٠١٤
لەدایکبوون لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس
(١٩٦٩-١٢-٢٨) ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ (تەمەن ٤٨)
هێلسنکی، فینلاند
نیشتەجێ دەنتۆرپ، ئۆرگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوە فینلاندی، ئەمریکی (هاووڵاتیکراو لە ٢٠١٠)
دەرچووی زانکۆی هێلسنکی (M.S.)
پیشە ئەندازیاری پڕۆگرامساز
خاوەن کار دامەزراوەی لینوکس
ناوبانگ ناووکی لینوکس، گێت
ھاوسەر تۆڤە تۆرڤاڵدس
منداڵەکان ٣
دایک و باوک نیلس تۆرڤاڵدس (باوک)
ئانا تۆرڤاڵدس (دایک)
خزمەکان لێۆ تۆرنگوێست (باپیر)
ئۆڵێ تۆرڤاڵدس (باپیر)

لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی دیسەمبەری ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندی-ئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێك دواتر ئەندرۆید وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.

ژیاننامە[دەستکاری]

ساڵانی زوو[دەستکاری]

تۆرڤاڵدس لەدایکبووی هێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی هەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تۆرڤاڵدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تۆرڤاڵدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە. وە هەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی هێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.

تۆرڤاڵدس قوتابی زانکۆی هێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بە سوپای فینلاندـی هێزی سەربازی ئوسیما. لە هاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاريى سەربازيى زۆرەملێى فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.

لینوکس[دەستکاری]

دوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە، ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان (فێبرواریی ساڵی ١٩٩٧ تا جوونی ٢٠٠٣) پاشان ڕۆشت بۆ (Open Source Development Labs) کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ (Free Standards Group) بۆ ئەوەی ببێتە (دامەزراوەی لینوکس).

لە ١٩٩٧ تا ١٩٩٩، بەشدار بوو لە (86open) بۆ یارمەتی دان لە هەڵبژرادنی (standard binary format) بۆ لینوکس و یونێکس. لە ١٩٩٩ ناوی هات لەلایەن (MIT Technology Review TR100) وەک یەکێکە لە ١٠٠ داهێنەرانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵی دوونیا

دەسەڵات و بازرگانی[دەستکاری]

لە ٢٠٠٦ـدا، بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تۆرڤاڵدس خۆیەوە نووسرابوو. چونکە هەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس، وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو.

خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان
ساڵ خەڵات
٢٠١٤ IEEE Computer Pioneer Award
٢٠١٢ Internet Hall of Fame
٢٠١٢ Millennium Technology Prize
٢٠١٠ C&C Prize
٢٠٠٨ Hall of Fellows
٢٠٠٥ Vollum Award
٢٠٠٢ World Technology Award
٢٠٠١ Takeda Award
٢٠٠٠ Lovelace Medal
١٩٩٨ EFF Pioneer Award
١٩٩٧ Academic Honors
١٩٩٦ 9793 Torvalds (Asteroid)

سەرچاوە[دەستکاری]