بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فاتیمە سانا شێخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فاتیما سانا شێخەوە ڕەوانە کراوە)
فاتیمە سانا شێخ

فاتیمە سانا شێخ لە ئیڤێنتێک بۆ ڕێگرەکانی ھیندۆستان لە ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠١-١١) ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ (تەمەن ٣٤ ساڵ)[١]
نەتەوەھیندی
چالاکبوون١٩٩٧–ئێستا

فاتیمە سانا شێخ (بە ئینگلیزی: Fatima Sana Shaikh) خانمەکتەر و وێنەگرێکی ھیندییە.[٢][٣] بەشێوەیەکی سەرەکی لە فیلمە سینەمایییەکانی بۆلیوود و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەردەکەوێت. زیاتر بە ڕۆڵی کچی ساوا (بھارتی) لە فیلمی چاچی ٤٢٠ ناسراوە. لە دوایین ڕۆڵەکانی ئەم دواییانەی، ڕۆڵی گیتا فۆگات دەگێڕێت، زۆرانبازێکی ھیندی و کچی ماھاڤیر سینگ فۆگات (کە لەلایەن عامر خان ڕۆڵی گێڕدراوە) لە فیلمی بۆلیوود، دەنگەل.

پیشە و ژیانی پێشوو

[دەستکاری]

فاتیمە لە ڤیپان شارما، ھیندوویەکی خەڵکی جامو، و ڕاج تاباسوم، موسڵمانێکی خەڵکی سرینگر لەدایک دەبێت.[٤] شێخ لە ١٩٩٧ لەگەڵ کەمال حەسەن بە فیلمی چاچی ٤٢٠ دەستی بە پیشەی فیلم کرد.[٥] ڕۆڵی بھارتی، جایپراکاش «جای» پاسوان و کچی جانکی پاسوانی گێڕا.[٥] [ڕوونکردنەوە پێویستە]لە ٢٠٠١ لە فیلمی وەن ٢ کا ٤ دەرکەوت، کە شاروخ خان و جوھی چاولاش ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. لە ٢٠٠٨، لە فیلمی درامیی ھیندیی تاھات ڕۆڵی زۆیای گێڕا. لە ٢٠٠٩، چووە ناو زنجیرەی ڕۆژانەی تەلەڤیزیۆنی ھەروەکوو لەیدیز سپێشڵ کە ڕۆڵی کچی یەک لە پاڵەوانەکانی چیڕۆکەکەی گێڕا، ئاگلێ جانام مۆھێ بیتییا ھێ کێجۆ کە ڕۆڵێکی نەرێنیی گێڕا. وە لە فیلمی کۆمێدیی بیتتوو بۆس (٢٠١٢)، فیلمی ڕۆمانتیکیی ئاکاش ڤانی (٢٠١٣) و فیلمی بیرۆکەییی دەنگەل (٢٠١٦) کاری کردووە. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٧، بڵاوکرابووەوە کە شێخ ویستوویەتی لەگەڵ ئەمیتاب باچان، عامر خان و کاترینا کێف لە فیلمی ڕێگرەکانی ھیندۆستان ڕۆڵ بگێڕێت.[٦][٧]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
ساڵناونیشانڕۆڵتێبینییەکان
١٩٩٧ئیشک
١٩٩٧چاچی ٤٢٠بھارتی ڕاتان
١٩٩٨بادی دیلوالا
٢٠٠١وەن ٢ کا ٤
٢٠٠٨تاھانزۆیا
٢٠١١بێست ئۆڤ ڵەک نیکیڕیچا شیڤۆیدەرکەوتنی تایبەتی لە دیمەنی کوڕەکان چاویان بە کچەکان دەکەوێت
٢٠١٢بیتتوو بۆسپریا
٢٠١٣ مێزی ژ. ٢١ نیتی
ئاکاش ڤانی[٨]سومبول یاقووب
٢٠١٥nuvvu nenu okkatavudamسروتی
٢٠١٦دەنگەلگیتا فۆگات
٢٠١٨ڕێگرەکانی ھیندۆستانزافیرا بایگ
٢٠١٩بووت پۆلیسTBA
تەلەڤیزیۆن

دەستکەوتەکان

[دەستکاری]
ساڵ فیلم خەڵاتەکان پۆل ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ دەنگەل خەڵاتەکانی شاشە باشترین خانمەکتەر (بەناوبانگ) پاڵێوراو
خەڵاتەکان فیلمی نیوز ١٨ باشترین یەکەم دەرکەوتن (ئافرەت) براوە [٩]
خەڵاتەکانی فیلمی ئاکشنی جاکی چان باشترین خانمەکتەری ئاکشن براوە [١٠]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «Fatima Sana Shaikh: Lesser known facts about the actress». The Times Of India. TOI.
  2. «Meet Aamir Khan's Wrestler Daughters».
  3. Dangal girl Fatima Sana Shaikh turns up the heat in a swimsuit!
  4. «"Dangal" girl Fatima's dad a Hindu from Jammu, mother a Muslim from Srinagar». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. 1 2 «Kamal Hasan daughter in Chachi 420». The Indian Express. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. «Fatima Sana Shaikh Joins Yash Raj Films' Thugs of Hindostan Along with Amitabh Bachchan and Aamir Khan». www.yashrajfilms.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. «Katrina Kaif Joins YRF's Star-Studded Mega Project Thugs of Hindostan». www.yashrajfilms.com. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. «Movie Review: Akaash Vani». مومبای: مید دەی. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  9. «NEWS18 MOVIE AWARDS 2017». Network 18. news18.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. «Dangal girls Fatima Sana Shaikh and Sanya Malhotra win action award in China». Mid Day. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

داڕێژە:India-tv-bio-stub