محەممەدڕەزا شەجەریان
محەممەدڕەزا شەجەریان | |
---|---|
محمدرضا شجریان | |
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تاران، ئێران | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | ئارامگەی فیردەوسی، تووس، پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، ئێران |
ناوەکانی تر | سیاوەش بیدگانی (پێش ١٩٧٠کان) |
پەروەردە | قوتابخانەی شا ڕەزا قوتابخانەی مۆسیقای نیشتمانی |
خوێندنگە | دیپلۆم لە زانکۆی خارەزمی[ئ] |
پیشە |
|
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٥، لەگەڵ ھومایوون |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | مۆسیقای سوننەتی ئێرانی |
ئامێرەکان | سەنتوور |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٩–٢٠١٦ |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان | گرووپی عارف |
وێبگە | mohammadrezashajarian |
محەممەدڕەزا شەجەریان (بە فارسی: محمدرضا شجريان؛ گۆکردنی فارسی: [mohæmːæd ɾeˈzɒː ʃædʒæɾiˈɒːn]، لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠ – مردووی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠)[٢] گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقازان و مامۆستایەکی ناسراوی مۆسیقای سوننەتی ئێرانی بوو.[٣][٤][٥] شەجەریان بەھرەشی لە خۆشنووسیی نەستەعلیقدا ھەبووە.[٦] ھەروەھا کاری مرۆڤدۆستیشی کردووە.[٧]
یەکەم پیشەی گۆرانیوتنی شەجەریان لە ساڵی ١٩٥٩ لە ڕادیۆی خۆراسان بوو، و لە ١٩٦٠کان بەھۆی ستایلی تایبەتیی لە گۆرانیوتندا بەناوبانگ بوو. مامۆستا سەرەکییەکانی بریتیبوون لە ئەحمەد عیبادی، ئیسماعیل مەھرتاش، عەبدوڵڵا دەوەمی، و نوورعەلی بورومەند. ستایلی دەنگیشی لە گۆرانیبێژە کۆنەکانی وەک ڕەزا قولی میرزا عەلی، فەریبورز مەنوچەری، قەمەرولمولک وەزیری، ئیقبال ئازار، و تاج ئیسفەھانی فێربووە. ئەو ئاماژەشی بەوەداوە کە سۆڵۆیستی تار جەلیل شەھناز زۆر ڕۆڵی ھەبووە لە گەشەسەندنیدا، و وتوویەتی کە زۆر جار ھەوڵیداوە لاسایی ستایلی شەھناز بکاتەوە لە گۆرانیبێژیدا.
شەجەریان لەگەڵ گۆرانیبێژان پەروێز مەشکەتیان، محەممەد ڕەزا لوتفی، سوھراب پوورنازری، حوسێن عەلیزادە، و فەرامەرز پەیواردا گۆرانی وتووە. بەھۆی ستایلی سوننەتی دەستگا ناسراوە. لە ١٩٩٩دا، یوونێسکۆ خەڵاتی پیکاسۆی پێبەخسی لە فەڕەنسا و لە ٢٠٠٦یش مەدالیای مۆتسارتی یوونێسکۆی پێبەخشی. لە ٢٠١٧دا، ڕۆژنامەی لۆس ئانجلەس تایمس بە «گەورەترین مامۆستای زیندووی مۆسیقای سوننەتی ئێرانی» ئاماژەی پێدا.[٨]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]محەممەدڕەزا شەجەریان لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠ لە مەشھەد لەدایکبووە. باوکی، کە ناوی مەھدی بووە، قاریئی قورئان بووە وەک عەلی ئەکبەری باپیری. دایکی، ئەفسەر شاوەردیانی، لە ساڵی ٢٠٠٧دا کۆچی دوایی کرد.[٩] پێنج خوشک و برای ھەبوو و خۆی یەکەم منداڵ بوو. شەجەریان لەژێر چاودێری باوکیدا گۆرانیبێژیی دەخوێند بە لەبەرکردنی قورئان.
پیشەی مۆسیقی
[دەستکاری]کارە سەرەتایییەکان
[دەستکاری]لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، دەستیکرد بە خوێندنی ستایلی ڕادیفی کلاسیکی بێ ئاگادارکردنەوەی باوکی، چونکە باوکی دژی مۆسیقا بوو بەھۆی ھۆکاری ئایینییەوە. بەھۆی ئەوەشەوە، یەکەم جار بە ناوی «سیاوەش بیدگانی»یەوە گۆرانی دەوت، و دوای ماوەیەک بە ناوی خۆیەوە گۆرانییەکانی تۆماردەکرد. شەجەریان لە ڕادیۆی خۆراسان لە ١٩٥٩ دەستی بە گۆرانیوتن کرد، و لە ١٩٦٠کاندا بەھۆی ستایلی گۆرانیوتنییەوە بەناوبانگ بوو. لەو کاتەوە پیشەکەی پێکھاتبوو لە خوێندن لە بەشی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران، کاکردن لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوە لەسەر مۆسیقای ئێرانی، و چەندان تۆمارکردن.
گرووپە مۆسیقییەکان
[دەستکاری]شەجەریان لە ھیچ گرووپێکدا نەبووە، بەڵام تا مردنی، کاری ڤۆکاڵی بۆ گرووپی مامۆستایانی مۆسیقای فارسی کردووە لەگەڵ ھومایوون شەجەریانی کوڕیدا، لەگەڵ ھەر دوو ئوستادەکانی تر، کەیھان کەڵھوڕ و حوسێن عەلیزادە. لەگەڵ موژگان شەجەریانی کچیشیدا گۆرانی وتووە.
لە ٢٠٠٨دا، زنجیرە کۆنسێرتێکی جیھانیی لەگەڵ گرووپی ئاڤادا کرد، کە پێکھاتبوون لە ھومایوونی کوڕی (زەڕب و ڤۆکاڵ)، حوسێن بێھرووزینیا (بەربات)، مەجید درەخشانی (تار)، حوسەین ڕەزایینیا (دەف)، و سەعید فەرەجپووری (کەمانچە).[١٠]
لە ٢٠١٢دا، زنجیرە کۆنسێرتێکی لەگەڵ گرووپی شەھناز و موژگانی کچیدا کرد. گرووپەکە بەھۆی جەلیل شەھنازی مۆسیقاژەنی تارەوە ناونراوە، و بەشێکی داھاتەکەیان دەڕوات بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی.
مامۆستا و قوتابییەکان
[دەستکاری]شەجەریان لەگەڵ ئیسماعیل نەھرتاش و ئەحمەد عیبادی و نوورعەلی بورومەنددا خوێندوویەتی. لەژێر ڕێنمایی جەلال ئەکبەریدا ئامێری تار فێربووە. لە ١٩٧١دا، فەرامەرز پەیواری ناسی و وانەی سەنتووری لەلا خوێند. شەجەریان خۆی فێری ڕەدیفی ئەبولحەسەن سەباش کرد. ھەروەھا لەلای عەبدوڵڵا دەوەمیش خوێندوویەتی، و بەھۆی ئەوەوە زۆربەی گۆرانییە سەرەتایییە فارسییەکانی فێربووە. دەوەمی شێوازەکەی خۆی لە ڕەدیفدا فێری شەجەریان کردووە.
شەجەریان زۆر قوتابیی فێری گۆرانیوتن کردووە، لەوانە:[١١]
- مەعسوومە مەھرعەلی
- ئیرەج بەستامی
- عەلی جەھاندار
- شارام نازری
- حیسامەددین سیراج
- موزەفەر شافعی
- قاسم ڕەفعەتی
- محەممەد ئیسفەھانی[١٢]
- ھومایوون شەجەریان
- عەلی ڕۆستەمیان
- موحسین کەرامەتی
- حەمیدڕەزا نووربەخش
- سینا سەرلەک
- موجتەبا عەسگەری
ڕەخنە
[دەستکاری]شەجەریان لەلایەن چەند کەس و ڕەوتەوە ڕەخنەی لێ گیراوە. بۆ نموونە ئەکبەر گۆلپایەگانی، ناسراو بە گۆلپا، ڕەخنەی توندی لێ گرت و گوتی شەجەریان و ھۆشەنگ ئیبتھاج و کەسانی دەوروبەریان دەیانویست ھەموو کەس لاسایی ئەوان بکاتەوە و لە ١٩٨٠کاندا کێشەیان بۆ ئەو کەسانەی ساز دەکرد کە مۆسیقاکەیان وەک ھی ئەوان نەبوو.[١٣] محەممەدڕەزا لوتفی مامۆستای مۆسیقای سوننەتیی فارسی و ھاوکاری شەجەریانیش چەند مانگ بەرلە مردنی لە نامەیەکدا ڕەخنەی لە شەجەریان گرت و گوتی: "ئەم حکوومەتە بۆ ھەرکەس ئاوی نەبووبێت بۆ تۆ نانی ھەبووە… بۆچی لاسایی ئۆپۆزیسیۆن دەکەیتەوە؟"[١٤]
نەخۆشی و مردن
[دەستکاری]لە ئایاری ٢٠١٦دا، شەجەریان ڕایگەیاند کە لە پازدە ساڵی پێشووەوە شێرپەنجەی گورچیلەی ھەبووە.[١٥] بە بێ قژ لە ڤیدیۆی پیرۆزباییکردنی نەورۆزدا دەرکەوت، کە لە ھەژماری یووتیووبەکەیدا بڵاویکردەوە. بەھرام بەیازی شیعرێکی نووسی دوای ڕاگەیاندنی نەخۆشیی شەجەریان و بە «ڕۆژێکی غەمبار لە ڕۆژە خۆشەکانی نەورۆزدا» باسیکرد.[١٦]
شەجەریان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.[١٧] لە ٢٥ی ئاب لە نەخۆشخانە دەرچوو بەڵام دووبارە ھێنرایەوە لە ٥ی تشرینی دووەمدا.[١٨][١٩] شەجەریان لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە یەکەی چاودێری وردی نەخۆشخانەی جەم لە تاران.[٢٠]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]لە ١٩٦٢دا، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا شەجەریان ھاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستا فەرخوندە گوڵئەسفەھاندا کرد. کوڕێک، ھومایوون، و سێ کچیان بوو، ڕەھێڵە، موژگان، ئەفسانە. ئەفسانە ھاوسەری پەروێز مەشکەتیانە. لە ١٩٩٣دا، جیابوونەوە.
دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کەتایوون خانساری بوو، کە خوشکی بووکەکەی بوو، لە ساڵی ١٩٩٦. کوڕێکیان بوو، ڕەیان، کە لە ١٩٩٧ لە ڤانکوڤەر لە کەنەدا لەدایکبوو.[٢١]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی ئاڵتوونیی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نێودەوڵەتیی ئێران (١٩٧٧)
- مەدالیای پیکاسۆی ئاڵتوونی (١٩٩٩)
- پاڵێوراو بۆ خەڵاتی گرامی بۆ باشترین مۆسیقا (٢٠٠٤، ٢٠٠٦)
- مەدالیای نوشین (٢٠٠٨)
- مەدالیای مۆتسارتی یوونێسکۆ[٢٢] (٢٠٠٦)
- یەکێک لە ٥٠ دەنگە مەزنەکەی NPR.[٢٣] (٢٠١٠)
- ئەندامی نێودەوڵەتی لێگۆنی شەرەف (٢٠١٤)
- ئەندامی نێودەوڵەتی مێریت (٢٠١٤)
- متمانەی ئاغا خانی کلتوور (٢٠١٩)
تێبینییەکان
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «شجریان دکترای دانشگاه تهران را نپذیرفت» [شەجەریان دکتۆرای زانکۆی تارانی ڕەتکردەوە]. ئیلنا. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ BBC Persian Service: Mohammad Reza Shajarian Passes Away Retrieved 8 October 2020.
- ^ Master of Persian Classical Music: Mohammad Reza Shajarian Retrieved 23 December 2017.
- ^ «Mohammad Reza Shajarian». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Asia Society Presents: Mohammad Reza Shajarian, Classical Music of Iran». Asia Society. ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «آواز خوش قلم / نگاهی به جایگاه محمدرضا شجریان در هنر خوشنویسی». هنر آنلاین. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئەمانیپوور، نیگار (١٠ی ئابی ٢٠٢٠). «Mohammad Reza Shajarian – The Most Praised Iranian Singer» [محەممەدڕەزا شەجەریان - دیارترین گۆرانیبێژی ئێرانی]. TAP Persia. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ramin Mostaghim in Tehran and Borzou Daragahi in Beirut (6 September 2009). «IRAN: Famous singer Shajarian decries 'Language of Fire,'». Los Angeles Times. لە 23 December 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ استاد شجریان در سوگ مادر
- ^ «Shajarian strides across world music stage». The Vancouver Sun. 1 May 2008. لە ڕەسەنەکە لە 4 June 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 February 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) ٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ |Shajarian's students talk about the master
- ^ |Interview with Mohammad Esfahani ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «گلپا، شجریان و مصاحبهای که خبرساز شد». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2020-10-16 ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «گلپا یا شجریان؛ با حکومت یا بر حکومت؟». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2020-10-16 ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Rudaw – Iran’s iconic singer Shajarian hints at cancer, refers to illness as ‘old friend’
- ^ «یادداشت برام بیضایی برای تولد محمدرضا شجریان». خبرگزاری ایلنا. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «بستریشدن شجریان در بیمارستان؛ «عمل جراحی موفق بوده است»». رادیو فردا.
- ^ «استاد محمدرضا شجریان از بیمارستان مرخص شد». همشهری آنلاین. ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠.
- ^ «بستری شدن دوباره استاد محمدرضا شجریان در بیمارستان؛ «خسرو آواز ایران» در اغما | صدای آمریکا فارسی». ir.voanews.com.
- ^ «Legendary Iranian singer Shajarian passes away». Mehr News Agency. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ «گفت و گویی با خانم کتایون خوانساری- ھمسراستاد شجریان». iranianuk.com. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ ڕوزنا Retrieved 23 January 2007.
- ^ Steve Inkeep (2 September 2010). «Mohammad Reza Shajarian: Protest Through Poetry». NPR. لە 23 December 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەدڕەزا شەجەریان تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- وێبگەی تۆمارگەی دێلاواز لەگەڵ ژیاننامە، دیسکۆگرافی، ھەواڵەکان و کۆنسێرتەکانی گۆرانیبێژ
- محەممەدڕەزا شەجەریان
- محەممەدڕەزا شەجەریان و ڕەدیف
- شەجەریان مەدالیای مۆتسارتی یوونێسکۆ وەردەگرێت[بەستەری مردوو]
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە