شێخ نەھرۆ کەسنەزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەچەڵەک [١] [٢][دەستکاری]

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی قادری حوسەینی

شەمسەدین محەمەد نەهرۆ کوڕی شێخ موحەمەد ئەلموحەمەد کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید عەبدولقادر کوڕی سەید عەبدولکەریمی شاهی کەسنەزانە کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید حەسەن کوڕی سەید عەبدولکەریم کوڕی سەید ئیسماعیل ولیانی کوڕی سەید محەمەد نۆدێی کوڕی سەید بابا عەلی وەندەرێنە کوڕی سەید بابا ڕەسولی گەورە کوڕی سەید عەبدولسەیدی دووهەم کوڕی سەید عەبدولڕەسول کوڕی سەید قەلەندەر کوڕی سەید عەبدولسەید کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید بایەزید کوڕی سەید عەبدولکەریمی یەکەم کوڕی سەید عیسای بەرزنجی کوڕی سەید بابا عەلی هەمەدانی کوڕی سەید یوسفی هەمەدانی کوڕی سەید موحەمەد مەنسوڕ کوڕی سەید عەبدولعەزیز کوڕی سەید عەبدوڵڵا کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی ئیمام موسای کازم کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کوڕی ئیمام موحەمەدی باقر کوڕی ئیمام عەلی زەینەلعابدین کوڕی ئیمام حوسەین کوڕی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب و خاتوو فاتیمەی زەهرا کچی پێغەمبەر محەممەد

ژیاننامە [٣][دەستکاری]

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە کۆڕی زیکر دا لە تەکیەی سلێمانی

شەمسەدین محەمەد نەهرۆ کەسنەزانی حوسەینی لە ڕێکەوتی ١٢-١٢-١٩٦٩ لەدایکبووە لە پارێزگای کەرکوک ، لە نێو براکانیدا گەورەترینیان بووە ، باوکی شێخ نەهرۆ کە شێخ محەمەدی کەسنەزانە ژمارەیەکی زۆر لە مورید و شوێنکەوتەی هەیە لە تەواوی جیهاندا ، دەستەواژەی کەسنەزان لە زمانی کوردیدا هاتووە لە (کەس نازانێت) و لە ڕووی دەستەواژەوە بەپێی تێگەیشتنی تەریقەتەکە بۆی بریتیە لەو نهێنیەی کە کەس نایزانێت جگە لە خودا و پێغەمبەر و شێخی حازری تەریقەتەکە ، شێخ محەمەد کەسنەزانی شێخایەتی خرایە ئەستۆی و لەسەر بەرماڵی شێخایەتی دانیشت لە ساڵی ١٩٧٨ دوای کۆچی دوایی باوکی (شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی) ، بۆیە شێخ محەمەد کەسنەزانی بە باشترین شێوە تەریقەتەکەی بردە ڕێوە و توانی بەناو جیهاندا بڵاوی بکاتەوە و تەریقەتەکە بگاتە وڵاتە عەرەبیەکان و وڵاتەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا و ئەفریقیا .

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سەرەکی سلێمانی
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەناو زیکری دەروێشاندا

شێخ نەهرۆ لە بنەماڵەیەکی سەید زادە هاتۆتە دونیاوە کە ڕەچەڵەکیان لە ڕێگەی دایک و باوکیەوە بۆ ئیمامی عەلی و خاتوو فاتیمەی زەهرا دەگەڕێتەوە ، شێخ نەهرۆ هەر لە منداڵیەوە لە ناو تەریقەتدا گەورە بووە و پێگەیشتووە ، هەر لە منداڵیەوە ڕۆژانە جەختی لەسەر ئامادەبوون لە ئەڵقەی زیکرەکان کردووە ، هەروەها زۆر لەخزمەت باوکیدا دەبوو بۆ ئەوەی سودمەند بێت لە زانستە هەمەجۆرەکانی شێخ محەمەدی باوکی ، شێخ محەمەدیش وەک باوکێکی بە ڕەحم و بەسۆز گرنگی بە شێخ نەهرۆ دەدا ، لە قۆناغی هەرزەکاریدا شێخ نەهرۆ سەرقاڵی خوێندنی ئەکادیمی بوو ، لە هەمان کاتدا بەردەوام بەدەم داواکاری خەلیفە و موریدەکان دەڕۆیشت و هاوکاریانی دەکرد بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ

خوێندن [٤][دەستکاری]

دەروێش و موریدانی هیندستان لە سەردانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی
کۆمەڵێک پەیامنێری بیانی لە سەردانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی
کۆڕی زیکری دەروێشانی کەسنەزانی لە تەکیەی سەرەکی بەغداد

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حوسەینی خو‌ێندنی ناوەندی لە بەغداد تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانستی ژمێریاری لە زانکۆی بەغداد ، هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زمانی ئینگلیزیدا لە بەریتانیا ، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە لە مێژوودا لە پەیمانگای مێژووی عەرەبی ، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە لە مێژووی ئیسلامی دا کە ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی بریتی بوو لە (موحەمەدی فاتیح ژیان و فتوحاتەکانی)، شێخ نەهرۆ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی زۆر بە چاکی دەزانێت

ژیانی ڕوحی[٥] [٦][دەستکاری]

شێخ محەمەد کەسنەزانی لەسەر شاخی ئەزمەڕ
پێدانی تەریقەت و بەیعەت لەلایەن شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

لەگەڵ لەدایکبوونی شێخ نەهرۆ هەتاکو پێگەیشتنی ، ئاماژە ڕووحیەکانی تێدا دەبینرا و دەردەکەوت ، لە نەوەدەکان شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە کەسێکی شیاوی دەبینی و بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرد ، ئەرکەکانی تەریقەت و ئیرشادی پێ دەسپارد ، لە زۆرترین گەشت و سەردانە ئیرشادیەکانی باوکیدا ، شێخ نەهرۆ هاوەڵی باوکی دەبوو ، زۆرجار شێخ محەمەد کەسنەزانی بە خەلیفە و موریدەکانی دەوت کە لەدوای ئەو شێخ نەهرۆ دەبێتە جێگەدار و جێنشین و نابێت هیچ خەلیفەیەک بەبێ ئاگاداری شێخ نەهرۆ تەکیە بکاتەوە یاخود کەسێک بکاتە خەلیفە

مەرقەدی شێخ محەمەد کەسنەزانی
سەردانی مەسیحیەکان بۆ تەکیەی کەسنەزانی
دەروێش و موریدانی ئیندۆنوسیا لە سەردانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە تەکیەی ئوردون - عەممان
کۆڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە ئەمریکا

لە ساڵی ٢٠٠٥ شێخ محەمەدی کەسنەزان لەبەردەم خەلیفە و موریدەکان وتی : (ان شاء الله شێخ نەهرۆ شێخی داهاتووە و شێخی ئێوەیە و براتانە و خزمەتکاری ئێوە و تەریقەتە) ، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تەکیەی کەسنەزانی سلێمانی بانگەواز کرا کە شێخ نەهرۆ وەکیل و بریکاری شێخی تەریقەتە ، و هەردەم شێخ محەمەدی کەسنەزان ئاماژەی بەوە دەکرد کە شێخایەتی بە ئارەزووی کەس دیاری ناکرێت بەڵکو لەلایەن خودی پێغەمبەر دیاری دەکرێت ، لە ساڵی ٢٠١١ شێخ نەهرۆ لەگەڵ شێخ غاندی برای هەستان بە ئەنجامدانی عەمرە و زیارەتی پێغەمبەر

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەگەڵ دەروێشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران)
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی و دکتۆر بەرهەم ساڵەح (سەرۆکی عێراق)
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە زیارەتی کرپچنە

نازناوی (شەمسەدین) لە ڕێکەوتی ٩-١-٢٠١٧ بەخشرایە شێخ نەهرۆ بە فەرمانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە کاتی ئەنجامدانی مەولودێک و ئەم هەواڵەشی پێ گەیەندرا لەلایەن باوکیەوە (شێخ محەمەدی کەسنەزان) لە عەمانی ئوردون ، لە ساڵی ٢٠١٩ شێخ محەمەدی کەسنەزان بە مەبەستی ئیرشاد سەفەر دەکات بۆ ئەمریکا ، لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ شێخ محەمەدی کەسنەزان تەندروستی هێدی هێدی بەرەو خراپ بوون دەڕوات ، هەتاکوو لە ڕێکەوتی ٤-٧-٢٠٢٠ کۆچی دوایی دەکات لە ئەمریکا و تەرمی دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی و لە باخی بەختیاری لە تەکیەی سەرەکی کەسنەزانی بەخاک دەسپێردرێت


پاشان شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بەڕێوەبردنی تەریقەتەکە دەکەوێتە ئەستۆی ، لەسەر بەرماڵی شێخایەتی دادەنیشێت ، دەبێتە درێژەپێدەری ڕێگای باوکی لە کۆکردنەوەی هەموو ئاین و نەتەوە و بیروباوەڕ و کەسایەتیە جیاوازەکانی کۆمەڵگا ، چونکە تەریقەتی کەسنەزانی هەنگاو دەنێت بەرەو ئاشتی و تەبایی و دۆستایەتی نێوان هەموو مرۆڤایەتی و دژ بە هەموو بیروباوەڕێکی توندڕەوی و تەکفیری و دەرمارگیریە

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی و بافڵ تاڵەبانی

چالاکی [٧][دەستکاری]

شێخ نەهرۆ پێی وایە کە ڕاگەیاندن گرنگیەکی زۆریان هەیە لە ڕۆڵبینین بۆ چەسپاندنی بیر و بۆچونە بنەڕەتیەکان ، بۆیە هەستاوە بە گرنگیدان بە دامەزراندنی چەند دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن لەوانەش :

  1. دامەزراوەی المشرق الإعلامية والثقافية کە هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی المشرق الواسعة لە عێراقدا
  2. چاپخانەی مەشریق کە هەڵدەستێت بە چاپکردنی ڕۆژنامە و کتێبی ڕۆشنبیری
  3. دەرچوونی ڕۆژنامەی ئوفوق کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی سەربەخۆیە سەبارەت بە دۆخی عێراق لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری
  4. ڕۆژنامەی عێراق کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری عێراقیە
  5. کردنەویە کەناڵی مەشریق کە کەناڵێکی سەربەخۆیە
  6. کردنەوەی کەناڵی مەشریق لە بەغداد
  7. کردنەوەی ماڵپەڕی تەریقەتی قادری کەسنەزانی www.kasnazan.com
  8. کردنەوەی ماڵپەری تەصەوفی ئیسلامی www.islamic-sufism.net
  9. دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی بە سەرپەرشتی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ، کە ئەنجومەنێکی ڕؤشنبیری مەدەنی جیهانی ناحکومیە ، پێناسەی تەصەوفی کەسنەزانی دەکات ، تایبەتە بە ڕۆڵەکانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە هەموو شوێنیک و شوێنی سەرەکیەکەی لە سلێمانیە ، ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ڕۆشنبیری و هزریە و گرنگی دان بە لایەنی ڕوحی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و یاسایی و زانستی لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا ، هەروەها کارکردن بۆ چاککردنی ڕیڕەو و ڕەوشتە هەڵەکانی ناو کۆمەڵگا ، هەروەها کاکردن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری ، ڕووبەڕووبونەوەی بیروبۆچوونە توندڕەوەکانی دژ بە تەصەوف و عیرفانی ئیسلامی ، پاراستنی ڕۆڵی تەریقەتی کەسنەزانی لە سەرکردایەتی کردنی کۆمەڵگا و پێشخستنی لە بوارە جیاوازەکاندا ، بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و شیعر و ئەدەب و هونەر کە هاندەر و یارمەتیدەر دەبن بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی ئاشتی و تەبایی و لێبوردەیی ، هەموو ئەمانەش لەپێناو دروستکردنی مرۆڤ
نوێژکردنی شیعە و سونە لە تەکیەی سلێمانی

دامەزراوە زانستیەکان[٨][دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٤ شێخ نەهرۆ هەستا بە دامەزراندنی کۆلێژێک بە ناوی (کۆلێژی سەلام) لە بەغداد کە ئەم بەشانەی لەخۆ دەگرت :

  1. بەشی توێژینەوە ئیسلامیەکان و گفتوگۆی ئاینەکان
  2. بەشی زمانی ئینگلیزی
  3. بەشی زانستەکانی ژمێریاری و ماتماتیکی پراکتیکی
  4. بەشی یاسا
  5. بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ژمێریاری

گرنگیپێدانی ڕۆشنبیری [٩][دەستکاری]

شێخ نەهرۆ هەستا بە دامەزراندنی کۆمەڵە ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیری و ئاینی لەوانەش :

  • ناوەندی جیهانی تەصەوف و توێژینەوە ڕووحیەکان - بەغداد ، ساڵی ١٩٩٤
  • کۆمەڵگەی زانستی ساداتی ئەشراف - بەغداد ، ساڵی ٢٠٠٤
  • ئەنجومەنی ناوەندی تەریقەتەکانی سۆفیگەری - بەغداد ، ساڵی ٢٠٠٤
  • شێخ نەهرۆ چەند بەرهەمی ڕۆشنبیری هەیە لەوانە :
    1. عناقيد الرؤى - ٢٠٠٦
    2. موسوعة الذكر والذاكرون - ٢٠٠٨
    3. التحلي بالآداب الإسلامية في الطريقة الكسنزانية - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سوریا ، دیمەشق ، چاپخانەی بەیروت) ، ٢٠٠٧
    4. خوارق الشفاء الصوفي والطب الحديث - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سوریا ، دیمەشق ، چاپخانەی بەیروت) ، ٢٠٠٧
    5. الرؤى والأحلام في المنظور الصوفي - ناوەندی قادری بۆ بڵاوکردنەوە (سوریا ، دیمەشق ، چاپخانەی بەیروت) ، ٢٠٠٧
    6. السلطان محمد الفاتح , حياته وفتوحاته - ناوەندی وردی ئەردەنی بۆ بڵاوکردنەوە - ٢٠١٣
    7. العراق خطى على درب تصحيح المسار - ٢٠٠٦
    8. السيدة فاطمة الزهراء عليها السلام شجرة الأصل النورانية في رأي الطريقة العلية القادرية الكسنزانية

پڕۆژە خێرخوازیەکان [١٠][دەستکاری]

کۆمەڵەیەكی خێرخوازی دامەزراند بەناوی (كۆمەڵگای شێخ دكتۆر نەهرو محمد عبدالكریم کەسنەزانی حسێنی)، كە چەندین پرۆژەی خێرخوازی ئەنجام داوە و هاوكاری پێشكەش بە عێراقییەكانی ناوخۆ و دەرەوە كردووە ، ڕۆڵێکی گەورە و بەشدارییەکی کاریگەری هەبوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی بۆ خێزانە هەژار و ئاوارەبووەکانی گەلی عێراقی ، هەروەها کەمپەکانی ئاوارەکان ، لەوانە:

کەمپی کەسنەزان لە ناوچەی ئەلدۆرا لە بەغدا کە گەورەترین کەمپی ئاوارەکانی بەغدایە و وەک لەلایەن ڕێکخراوە حکومییە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانەوە دانیان پێدانراوە ، هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاى سلێمانی و كه‌ركوك كه‌مپى بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه‌.


لەژێر دروشمی (پشتیوانیکردنی سەرجەم خێزانە پێویستەکانی عێراق بەبێ گوێدانە ئایین و مەزهەب و ڕەگەز). ئامانج لێی ئەوەیە کە لە ڕوانگەی مرۆییەوە دادپەروەری بەرامبەر بەم خێزانە هەژارانە بکرێت، بۆ ئەوەی لە تێکچوونی سەختی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگاریان بکرێت، هەروەها یارمەتی منداڵەکانیان بدرێت بۆ بەردەوامبوون لە گەشتە زانستی و پەروەردەییەکانیان ، ژمارەیەک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی کردۆتەوە لە کەمپەکانی ئاوارەکان . ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵانی خێزانه‌ ئاواره‌كانی كه‌ سه‌ر به‌ كۆلێژی سەلامن له‌ قیستی ساڵانه‌ بەخشی. لە کەمپەکاندا نۆرینگەی پزیشکی بۆ ئاوارەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و دابینکردنی دەرمانیان. وە پێگەیەکی مرۆیی هەبوو لە چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی عێراق.

دامەزراوە ئابووری و بازرگانیەکان [١١][دەستکاری]

دكتۆر نه‌هرۆ کەسنەزانی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بازرگانییه‌ كه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ئابووریدا كارده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و پیشه‌سازی و پاراستنی ئیمكانات و ئه‌م كۆمپانیا بازرگانیانه‌ش له‌ لایه‌ن نوخبه‌یه‌ك له‌ زیره‌كترین عه‌قڵی ئابووری له‌ ژێر چاودێری ئه‌ودا به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

فەرمایشتەکانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی [١٢][دەستکاری]

  • کەسنەزانیەکان پاسەوانی شەریعەتی پێغەمبەرن
  • مەنهەجی کەسنەزان مەنهەجی ئالوبەیت و سەحابەی پێغەمبەرە
  • شەوی دونیا و ڕۆژی دونیا تاریکە ، تاریکیەکەی ئەوە نیە کە لە ڕووناکیەک دانیشین ، بەڵکو تاریکیەکە ئەوەیە کە دڵ تاریک بێت ، ڕووناک بوونەوەی دڵیش بە زیکری خودایە
  • دینی پێغەمبەر دینی ئەخلاق و ڕەحمەتە
  • دەروێشیمان ڕوونە وەک نووری ئەو خۆرە و نووری مانگەکەی موحەمەد
  • درۆ لە هەموو گوناهێک گەورەترە
  • دەبێت دەروێش ئەوەندە ئەدەبی هەبێت کە شتێکی نەبێت لە دوا ڕۆژدا لەخزمەت خودا جێی شەرمەزاری و سەرداخستن بێت
  • بەبێ ڕاستگۆیی هیچ شتێک بۆ مورید دەرناکەوێ
  • سەرەتامان موحەمەدە و ناوەندمان موحەمەدە و کۆتاییشمان موحەمەدە
  • بەڕای من هۆکاری بڵاوبونەوەی ئیلحاد ئەوەیە کە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەمە ئەو کەسانەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نوێنەری ئیسلامن ، نازناوی ئیسلامیان هەڵگرتبوو بەڵام هەڵگری ڕەوشتی موحەمەدی نەبوون ، بۆیە ڕەفتارکردنیان بە ڕەفتارێکی ناپەسەند بوو لە هەموو ڕەفتارەکانیاندا توند بوون ، وێنەیەکی شێوێندراوی ئیسلامیان پیشاندا بەوەی ئیسلام بریتی بێت لە ئیسلامی کوشتن ، بەوەی ئیسلام ئیسلامی قبوڵ نەکردنی بەرامبەرە و ئیسلام ئیسلامی تەکفیرە ، حاشا لە ئیسلام کە بەم شێوەیە بێت
  • ئێمە هەموومان خۆشەویستی کۆمان دەکاتەوە
  • دڵ کە پارچە گۆشتێکی نەرمە ، لە بەرد ڕەقتر دەبێت کاتێک خۆشەویستی پێغەمبەری تێدا نەبێت
  • تەصەوف سەرکردە پێشکەشی ئومەت و کۆمەڵگا دەکات
  • ڕاستگۆیی بنچینەی تەریقەتە
  • مورید دەبێت ڕاستگۆ بێت لە هەموو جوڵەیەکیدا
  • پەیامی کەسنەزانی پەیامێکی جیهانیە و بۆ هەموو مرۆڤایەتیە و بۆ هەموو بونەوەرەکانە
  • ئەگەر تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ نەبیت چۆن لەگەڵ خودا ڕاستگۆ دەبیت !!
  • ئەوەی ڕاستگۆ نەبێت لە ئێمە نییە
  • شەریعەتی هەموو پێغەمبەران سەرچاوەکەی یەکێکە ، ئەمەشە مانای تەوحید
  • دەروێشی کەسنەزانی واتا دەروێشی حەزرەتی عەلی

زنجیرەی تەریقەتی کەسنەزانی [١٣] [١٤][دەستکاری]

1. شێخ نەهرۆ (شەمسەدین)

2. شێخ موحەمەد ئەلموحەمەد کەسنەزانی (سوڵتان)

3. شێخ عەبدولکەریمی کەرکوک

4. شێخ سوڵتان حوسەین

5. شێخ عەبدولقادر ( پیری موهاجیر )

6. شێخ عەبدولکەریم ( شاهی کەسنەزان )

7. شێخ عەبدولقادری قازانقایە

8. شێخ حسێنی قازانقایە

9. شێخ عەبدولسەمەدی گڵەزەرد

10. شێخ محێدینی کەرکوکی

11. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

12. شێخ ئەحمەدی ئەحسائی

13. شێخ حوسێنی بەحرانی

14. شێخ موحەمەد سادق

15. شێخ موحەمەد قاسم

16. شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

17. شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

18. شێخ داودی ثانی

19. شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

20. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

21. شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی

22. شێخ عەلی هەکاری

23. شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی

24. شێخ عەبدولواحیدی یەمانی

25. شێخ ئەبوبەکری شیبلی

26. شێخ جونەیدی بەغدادی

27. شێخ سری سقطی

28. شێخ مەعروفی کەرخی ، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە :

  • ڕێگای ئەلوبەیت
    • 1. ئیمام عەلی ڕضا
    • 2. ئیمام موسای کازم
    • 3. ئیمام جەعفەری سادق
    • 4. ئیمام موحەمەدی باقر
    • 5. ئیمام عەلی زەین العابدین
    • 6. ئیمام حوسەین
    • 7. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
    • 8. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
  • ڕێگای پیاوچاکانی تابعین :
    • 1. شێخ داودی تائی
    • 2. شێخ حەبیبی عەجەمی
    • 3. شێخ حەسەنی بەسڕی
    • 4. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
    • 5. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - هەولێر
  2. ^ شێخ ڕەئوف, پێشەوا (2021). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. p. 62.
  3. ^ ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - هەولێر
  4. ^ کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف الله، سنندج: محمد صدیق کلاه چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  5. ^ کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف الله، سنندج: محمد صدیق کلاه چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  6. ^ شێخ ڕەئوف, پێشەوا (2021). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. p. 27.
  7. ^ کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف الله، سنندج: محمد صدیق کلاه چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  8. ^ کسنزانی، محمد. تصوف مترجم: مدرس گرجی، سیف الله، سنندج: محمد صدیق کلاه چی، چاپ دوم، ۱۳۸۱، ISBN ۹۶۴-۰۶-۱۸۴۹-۷
  9. ^ Kani, Ali. "السيد الشيخ شمس الدين محمد نهرو الكسنزان الحسيني رئيس الطريقة العلية القادرية الكسنزانية في العالم". Retrieved 2022-07-29.
  10. ^ ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - هەولێر
  11. ^ ڕشتەی نوور - نیاز مەستی - ٢٠١٨- چاپی یەکەم - هەولێر
  12. ^ Kani, Ali. "السيد الشيخ شمس الدين محمد نهرو الكسنزان الحسيني رئيس الطريقة العلية القادرية الكسنزانية في العالم". Retrieved 2022-07-29.
  13. ^ ئیسماعیل لاله, هەژیر (2022). حەزرەتی غەوس شێخ عەبدولقادری گەیلانی. سلێمانی: ئەکادیمیای زانستی کوردی. p. 43.
  14. ^ شێخ ڕەئوف, پێشەوا (2021). قۆناغێکی نوێی تەریقەتی قادری کەسنەزانی. سلێمانی: چاپخانەی سلێمانی. pp. 58, 59, 60.