وتووێژ:شێخ نەھرۆ کەسنەزانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێبینییەکان[دەستکاری]

@هەژیر ئیسماعیل لاله ئەحمەد تکایە سەیری وتاری ژیاننامەکانی دیکە بکە و هەوڵبدە چاو لەوان بکەیتەوە بۆ نووسینی وتاری ژیاننامە؛ مەلالە یووسفزای، ئەحمەد کایا و ئانە فرانک وەک نموونە و زیاتریش هەن. ئەم وتارەی ئێستا دانراوە کێشەی زۆرە و دەبێت بە شێوازی ویکیپیدیا بنووسرێت. وە ئەو وێنانەی ئەپلۆدت کردوون ئەوا پێموایە لە گووگڵ هێناوتن ئەوەش وا دەکات لە ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمۆنز بسڕدرێتەوە بەوەی کۆپی ڕایتیان هەیە. باشترە کە خۆت وێنەکانت هەبێت ئەگەرنا دەبێت لە شوێنێک بیهێنیت کە مۆڵەت بەهەمووان بدات بەکاری بهێنن وەک ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا کە بەکارهێنانی وێنەکانی کراوەیە. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و ڕێز ، ئەو وێنانەی بەکارمان هێناوە هەمووی ڕێگەمان پێدراوە و دوای ڕیگا پێدان بەکارمان هێناوە ، بێگومان ژیاننامەکە پێویستی بە دەستکاری زیاتر و ڕیکخستنەوەی زیاترە بۆ سەر شێوازی فەرمی و ستاندار ، بەڵام ئێستا لەبەر سەرقاڵیمان بە چەند ژیاننامەیەکی تر دەرفەت نییە چاکی بکەین ، بەڵام لە داهاتوودا چاککردنێکی گشتی بۆ دەکەین بێگومان
تێبینی : وێنەکان هیچیان هی گۆگڵ نین ، بەڵکو لە سایتی فەرمی تەریقەتەکەوە وەرمانگرتووە و ڕێگایان پێمان داوە ، لەگەڵ ڕێزدا هەژیر ئیسماعیل لاله ئەحمەد (لێدوان) ‏١٢:١٩، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @هەژیر ئیسماعیل لاله ئەحمەد تکایە سەرچاوەکان لە شوێنی درووست دابنێ بۆ نموونە لە ئێستادا ئاماژەدان بۆ سەرچاوەکان لەسەر بەشەکان دانراوە ئەمەش گوونجاو نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]