ئیسماعیل ولیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئیسماعیل ولیانی ناسراو بە شێخ ئیسماعیلی ولیانی موسڵمانێکی سوننی سۆفی شافعیە. ناوی تەواوی شێخ ئیسماعیل ولیانی کوڕی سەید محەممەد نۆدێ کوڕی سەید بابا عەلی کوڕی سەید بابا، بە نەسەب دەگەرێتەوە سەر حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبووتالیب. نازناوی "ولیانی" بەھۆی ئەوەوەیە کە ئیسماعیل لە گوندی ولیان نزیک شاری سلێمانی خەڵوەتی کردووە. ئیسماعیل ولیانی لە ساڵی ١٠٨١ی کۆچی لە دایک بووە. سەبارەت بە شوێنی لەدایک بوونی بەپێی سەرچاوەکان لە گوندی نۆدێ لە نزیک قەڵاچۆڵان یان لە گوندی قازان قایە لە نزیک شاری سلێمانی لەدایکبووە.

ئیسماعیل یەکەمین کەس بووە کە ڕێبازی قادری لە کوردستاندا بڵاوکردەوە. ئیسماعیل خۆی ئەم ڕێبازەی لە ئەحمەد ئێحسانی وەریگرتبوو. لەساڵی ١١٥٨ی کۆچی دوایی کردووە و گڵکۆکەی لە ناحیەی ڕۆڤیانە سەر بە قەزای ئاكرێ لە شاری دھۆک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. عبد الکریم المدرس – علماءنا فی خدمة العلم والدین – لا ٩٥ – ٩٦.
  2. محمد الخال – الشیخ معروف النودھی – لا ٨٧.
  3. حسین القاضی – سراج السالکین – لا ١٠ – ١٢.
  4. كتێبی "كه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌كانی نێو دونیای ته‌سه‌وف / له‌ نوسینی :- یاد نورسی"