وتووێژ:سەماع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

پێم وایە ئەم وشەیە لە کوردەواری بۆتە سەما. لەبیرمە جاران سەری چۆلەکەیان دەگرت، دەیان گوت «سەمای بکە، بەرت دەدەم» چۆلەکەی قوڕبەسەریش لە شوێنی خۆی بەولا و بەولادا دەسووڕا. سەرچیا — ‏٢٢:١٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

:) سڵاو کاک @سەرچیا:، سەما، بە گشتییە، ئەمە حاڵەتێکی تایبەت و عیرفانی سەمایە، نازانم، دەبێت هەردووکیان یەک بن؟ Şûşe وتووێژ ‏٢٢:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە ھەردوو وشەکان یەکن. جیابکرێنەوە باشترە. بەس بەڕای من کێشەکە لە بەرانبەری (Dance)ە، بۆ ھەڵپەڕکێ نەبێ؟! سەرچیا — ‏١٣:٢٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەڵپەڕکێ، سەمای تایبەتی خۆمانە، ڕەقسی فارس و ئەوانەی تر هەر سەمای پێ دەڵێین خۆ ئەوان هەڵپەڕکێ نین. من پێم وایه هەر ئەوەی ئێستا باشە. واتە Dance سەما بێت و ئەمەش سەماع نازانم ڕای هاوڕێیانی تریش چییە. Şûşe وتووێژ ‏١٧:٥٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرەش وتووێژ:ھەڵپەڕکێ باسیان کردووە. Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەماع لە وشەی سماء بە واتای ئاسمان هاتووە، سەمای بە واتای Dance لە چییەوە هاتووە؟ من لەوەتەی وەبیرمە هەر وتوومانە سەما، بەڵام بیرم لەوە نەکردۆتەوە لە چیڕا هاتووە. Şûşe وتووێژ ‏١٨:١٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەمای کوردی ھەر ئەو سەماعەیە. Dance سەما یا رەقس و سەماعیش ھەر دەبێتەوە سەماع.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]