سەربڕین لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەربڕین شێوازێکی ستانداردی لەسێدارەدان بوو لە شەریعەتی پێش مۆدێرنی ئیسلامیدا. بەکارهێنانی لە زۆربەی وڵاتان تا کۆتایی سەدەی بیستەم وازی لێ هێنرابوو. سەربڕین شێوازێکی یاساییە بۆ لە سێدارەدان لە سعوودیە، قەتەر، یەمەن و بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئێرانیش بەکارهاتووە، کە چیتر لەوێ بەکارناهێنرێت.

لەم دواییانەدا ڕێکخراوە توندڕەوەکانی جیهادی وەک داعش و جەماعەتی تەوحید والجهاد سەربڕینیان وەک شێوازێک بۆ کوشتنی دیلەکان بەکارهێناوە.  لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە داعش ڤیدیۆی سەربڕینی وەک جۆرێک لە تیرۆر و پڕوپاگەندە بڵاودەکاتەوە.[١][٢] ئەم کارەیان لەلایەن گروپە چەکدارەکان و گروپە تیرۆریستەکانی دیکەوە، هەروەها لەلایەن زانا و ڕێکخراوە سەرەکییەکانی ئیسلامییەوە ئیدانە کراوە.


بەکارهێنانی سەربڕین بۆ سزادان تا سەدەی بیستەم لە هەردوو نەتەوەی ئیسلامی و غەیرە ئیسلامیدا بەردەوام بوو.[٣][٤] کاتێک یەکێک ئەم کارەی بە باشی ئەنجام دەدا سەردەمانێک بە شێوازێکی ئینسانی و شەرەفمەندانەی لە سێدارەدان دادەنرا.

سەربڕین لە شەریعەتی ئیسلام[دەستکاری]

سەربڕین شێوازێکی ئاسایی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بوو بەپێی شەریعەتی کلاسیکی ئیسلامی.[٥]  هەروەها لەگەڵ هەڵواسین یەکێک بوو لە شێوازە ئاساییەکانی لە سێدارەدان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا.

لە ئێستادا سعودیە تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە لە چوارچێوەی سیستەمی یاسایی ئیسلامیدا سەربڕین بەکاردەهێنێت.[٦]  زۆربەی ئەو لە سێدارەدانانەی کە لەلایەن حکومەتی وەهابی سعودیەوە ئەنجام دەدرێن سەربڕینی ناوخەڵکی [٧][٨] کە بەزۆری دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ بەڵام ڕێگە نادرێت وێنە بگیرێت.

بەپێی ڕێکخراوی لێبووردەیی، سەربڕین لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە لە ئێران لەم دواییانەدا لە ساڵی ٢٠٠١ ئەنجامدراوە،[٩] بەڵام تا ساڵی 2014 چیتر نەهێنراوە. هەروەها لە قەتەر و یەمەن فۆرمێکی یاساییە بۆ لە سێدارەدان، بەڵام سزاکە لەو وڵاتانەدا هەڵپەسێردراوە.[١٠]

ڕووداوە مێژووییەکان[دەستکاری]

  • هاوەڵانی پێغەمبەر پیاوانی هۆزی جولەکەی بەنو قورەیزەیان بە تاوانی پێشێلکردنی پەیماننامە لە سێدارە دا، لە ساڵی ٦٢٧دا سەد کەسیانیان کوشت.
  • دوای شەڕی حەتین (١١٨٧)، سەلاحەدین بە شێوەیەکی شەخسی سەری ڕیناڵدی شاتیلۆنی بڕی (بە هۆی ئەوەی خوشکی سەلاحەدین کوشتبوو) کە شوڕشگێڕێکی مەسیحی کە لە جەنگی خاچپەرستی دووەمدا خزمەتی کردووە و هێرشەکانی دژی دوو پیرۆزترین شاری ئیسلام ڕێکخستووە.
  • هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵی ١٤٨٠دا بە شاری ئۆترانتۆ و قەڵاکەی داگیریان کرد و گەمارۆیان دا، بەپێی گێڕانەوەیەکی نەریتی، دوای دەستبەسەرداگرتن، زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە دانیشتووانەکەی – کە رەتیانکردەوە موسڵمان سەریان بڕی. ئەوان بە "شەهیدانی ئۆترانتۆ" ناسراون.[١١] مێژوویی بوونی ئەم گێڕانەوەیە لەلایەن زانایانی مۆدێرنەوە خراوەتە ژێر پرسیارەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jihadists beheadings sow fear, prompt Muslim revulsion". news.yahoo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-22.
  2. ^ Watson, James; Hill, Anne (2015-10-22). Dictionary of Media and Communication Studies (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing USA. ISBN 978-1-62892-148-9.
  3. ^ Roberson, Cliff; Das, Dilip K. (2008-06-11). An Introduction to Comparative Legal Models of Criminal Justice (بە ئینگلیزی). CRC Press. ISBN 978-1-4200-6593-0.
  4. ^ Rastogi, Nina Shen (2009-02-20). "Is there any special significance to beheading in Islam?". Slate Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-22.
  5. ^ Peters, Rudolph (2005). Crime and punishment in Islamic law : theory and practice from the Sixteenth to the Twenty-First Century. Library Genesis. Cambridge, UK ; New York : Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-79226-4.
  6. ^ Hood, Roger; Hoyle, Carolyn (2015). The Death Penalty: A Worldwide Perspective (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-0-19-870173-6.
  7. ^ Giovanni, Janine di (2014-10-14). "When It Comes to Beheadings, ISIS Has Nothing Over Saudi Arabia". Newsweek (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-22.
  8. ^ News, A. B. C. "Saudi Arabia's Beheading of a Nanny Followed Strict Procedures". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-22. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  9. ^ https://www.fidh.org/IMG/pdf/Rapport_Iran_final.pdf
  10. ^ Kronenwetter, Michael (2001). Capital Punishment: A Reference Handbook (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 978-1-57607-432-9.
  11. ^ "How the 800 Martyrs of Otranto Saved Rome | Catholic Answers". web.archive.org. 2013-12-17. Retrieved 2022-09-22.