جەنگی حەتین
| جەنگی حەتین | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
| ئەییوبیەکان | شانشینی قودس
پارێزگای تەرابلوس میرنشینی ئەنتیک شۆڕشگێڕانی تەمپلار | ||||||
| سەرکردەکان | |||||||
| سەلاحەدین ئەییوبی
موزەرەفەدین کۆکبری موزەفەری عومەر عادلی یەکەم عەفدەلی کوڕی سەلاحەدین |
کوڕی لوسیگنان
ڕەیمۆندی سێیەم بالیان جێرارد ڕەینالد هەمفری چوارەم ئایمیری ڕیجیناڵد جۆسێلینی چوارەم | ||||||
| زیانەکان | |||||||
| کەم، بە زۆری پیاوەکان و هەندێک لە تیرهاوێژەکان | زۆربەی سوپاکەی لە ناوچوون
٢٠٠ شۆرشگێرە دەستگیرکراوەکان لە سێدارەدران | ||||||
شەڕی حەتین لە ٤ی تەمموزی ١١٨٧، لە نێوان دەوڵەتە خاچھەڵگرەکانی شام و هێزەکانی سوڵتان سەلاحەدینی ئەییوبی ڕوویدا. هەروەها بە شەڕی شاخەکانی حەتین ناسراوە، بەهۆی شێوەی گڕکانی لەناوچووی نزیکی کورون حاتین.[١]
سوپای موسڵمانان لە ژێر دەستی سەڵاحەدین زۆرینەی ڕەهای هێزەکانی خاچھەڵگرانیان گرت یان کوشتیان، لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی شەڕەکەدا، موسڵمانان جارێکی دیکە بوونە دەسەڵاتی سەربازی دیار لە خاکی پیرۆزدا، دووبارە قودس و زۆرێک لە شارەکانی دیکەی ژێر دەستی خاچھەڵگران داگیرکردەوە. ئەم شکستە مەسیحییانە بوونە هۆی شەڕی خاچھەڵگری سێیەم کە دوو ساڵ دوای شەڕی حاتین دەستی پێکرد.[٢][٣]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ «ئەمڕۆ لەمێژوودا». www.pukmedia.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ حكيم، گۆران. «جەنگی حەتین». History Of Kurdistan. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «لە قودسەوە بەرەو موسل». speemedia.com. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.