بەنی قورەیزە
بەنی قورەیزە بنی قریظة | |
---|---|
ھۆز | |
![]() | |
شوێن | یەسریب، حیجاز |
ئایین | جوویەتی |
ھۆزی قورەیزە یان بەنی قورەیزە (بە عیبری שבט בני קוריט'ה) ھۆزێکی جوولەکە بوون کە لە باکووری نیمچەدوورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون، لە مێرگەی یەسریب (کە ئێستا بە مەدینە ناسراوە).
بەپێی ڕاپۆرتەکان ھۆزە جووەکان لە دوای شەڕی جووەکان و ڕۆمەکان گەیشتنە حیجاز و کشتوکاڵیان ناساند و لە ڕووی کلتوری و ئابووری و سیاسییەوە لە پێگەیەکی زاڵدا بوون.[١][٢] بەڵام لە سەدەی پێنجەمدا، ھۆزی ئەوس و ھۆزی خەزرەج دوو ھۆزی عەرەب کە لە یەمەنەوە ھاتبوون، زاڵ بوون. کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان ئەم دوو ھۆزە، ھۆزە جوولەکەکان کە ئێستا کڕیار و ھاوپەیمانی عەرەبەکان بوون، لە بەرەی جیاوازەوە شەڕیان کرد، ھۆزی قورەیزە لایەنگیری ھۆزی ئەوسی کرد.[٣]
لە ساڵی ٦٢٢دا پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لە مەککە گەیشتە یەسریب و بەپێی ڕاپۆرتەکان پەیمانی نێوان لایەنە ناکۆکەکان دامەزراند.[٤][٥] لەکاتێکدا شارەکەی خۆی لە شەڕ لەگەڵ ھۆزی ڕەسەنی محەممەد، قورەیش دا دۆزییەوە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەی گەشەسەندووی موسڵمانان و کۆمەڵگە جوولەکەکان کە بەرز بوو.[٦]
لە ساڵی ٦٢٧دا کاتێک قورەیش و ھاوپەیمانەکانی شارەکەیان گەمارۆدا لە شەڕی خەندەق، بەنی قورەیزە سەرەتا ھەوڵیدا بێلایەن بمێنێتەوە بەڵام لە کۆتاییدا چووە ناو دانوستان لەگەڵ سوپای گەمارۆدەر و ئەو پەیمانە کە چەند ساڵ پێش ئەوە ڕێککەوتبوون پێشێلیان کرد.[٧] لەئەنجامدا، ھۆزەکە بە خیانەت تاوانبار کرا و بە فەرمانی محەممەد لەلایەن موسڵمانانەوە گەمارۆ دران.[٨][٩] لە کۆتاییدا ھۆزی قورەیزە خۆیان بەدەستەوە دا و پیاوەکانیان سەربڕدران.[١٠] مێژووی ئەم ڕووداوە لەلایەن زانایانی ئیسلام[١١] لە مەکتەبی پێداچوونەوەی خوێندنی ئیسلامی[١٢]و لەلایەن ھەندێک پسپۆڕی ڕۆژاواوە لێپرسینەوەی لێکراوە.[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ The encyclopaedia of Islam (بە ئینگلیزی) (چاپی New). Leiden: Brill. لاپەڕە ٤٣٦. ژپنک ٩٠-٠٤-٠٧٨١٩-٣. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Peters، F. E. Muhammad and the origins of Islam (بە ئینگلیزی). Albany: State University of New York Press. لاپەڕە ١٩٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-١٨٧٦-٥. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ The Central Islamic lands from pre-Islamic times to the first World War (بە ئینگلیزی) (چاپی 1st pbk.). Cambridge [England]. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٠٥٥٠٢-٤. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Peters، F. E. (ی ی 1994). Muhammad and the Origins of Islam (بە ئینگلیزی). State University of New York Press. لاپەڕە ١١٨،١٧٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-١٨٧٦-٥. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ The encyclopaedia of Islam (بە ئینگلیزی) (چاپی New). Leiden: Brill. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤١٦١٢١٤. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ The Central Islamic lands from pre-Islamic times to the first World War (بە ئینگلیزی) (چاپی 1st pbk.). Cambridge [England]. لاپەڕە ٣٩-٤٩. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٠٥٥٠٢-٤.
- ^ Ansary، Mir Tamim. Destiny disrupted: a history of the world through Islamic eyes (بە ئینگلیزی) (چاپی 1st). New York. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٦٤٨-٨١٣-٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Peterson، Daniel C. (٢٠٠٧). Muhammad, prophet of God (بە ئینگلیزی). Grand Rapids, Michigan. لاپەڕە ١٢٥-١٢٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٢٨-٠٧٥٤-٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - ^ Ramadan، Tariq. [In The Footsteps Of The Prophet Lessons From The Life Of Muhammad In the footsteps of the prophet: lessons from the life of Muhammad] (بە ئینگلیزی). New York, NY: Oxford University Press. لاپەڕە ١٤٠. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٣٠٨٨٠-٨. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Hodgson، Marshall G. S. The venture of Islam: conscience and history in a world civilization (بە ئینگلیزی). Chicago: University of Chicago Press. لاپەڕە ١٩١. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٢٦-٣٤٦٨٦-١.
- ^ Irham، Muhammad؛ Permana، Agus (ی ی 2020). Buku Muhammad His Life Based on The Earliest Sources Karya Martin Lings: Sebuah Kajian Historiografi (بە ئینگلیزی). لاپەڕە ٢٢٩-٢٣٣.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Schubel، Vernon James (ی ی 2011). Muhammad and the Believers at the Origins of Islam: By Fred M. Donner , 2010, hbk. ,) (بە ئینگلیزی). (Cambridge, MA, Harvard University Press. لاپەڕە ٧٣. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Hughes، Aaron W. (ی ی 2012). Theorizing Islam: Disciplinary Deconstruction and Reconstruction (بە ئینگلیزی). Equinox Pub. لاپەڕە ٧٣. ژپنک ٩٧٨-١-٩٠٨٠٤٩-٣٦-٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)