زەرقەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیم کوڕی یەحیا نەققاش زەرقەلی (عەرەبی: إبراهيم بن يحيى الزرقالي) ناسراوە بە زەرقەلی یان ئیبن زەرقەلە دروستکەرێکی عەرەبی ئامێری فەلەکناسی بووە و ئەستێرەناسێکی خەڵکی ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی بووە.[١]

ئەبوو ئیسحاق ئیبراهیم زەرقەلی
Personal
لەدایکبوون٤٠٧ی کۆچی (١٠٢٩ز)
مردن٤٧٨ی کۆچی (١١٠٠ز)
ئایینئیسلام
Eraسەردەمی زێڕینی ئیسلام
ھەرێمئەندەلوس,
کارە سەرنجڕاکێشەکانخشتەکانی تۆلێدۆ

زەرقەلە بە لاتینی واتە (نەخشێنەر)، ئەو لە تۆلێدۆ، ئەندەلوس دەژیا پێش ئەوەی بچێتە کۆردۆبا. بەرهەمەکانی ئیلهامبەخش بوو بۆ نەوەکانی ئیسلام لە ئەندەلوس لە بواری فەلەکناسی، وە دواتر بەرهەمەکانی وەرگێردرا بۆ سەر زمانەکان زۆر کاریگەر بوو لە ئەورووپا. داهێنانی ئەو بۆ ئەسترۆلابێکی تەواو زۆر بەناوبانگ بوو و لەسەدەی ١٦ بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبۆوە بەکاردەهێنرا لەلایەن کەشتیوانەکانەوە.[٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

زەرقەلی بە ڕەچەڵەک عەرەبە. لە گوندێک لە دایکبوو نزیک تۆلێدۆ. ئەو دەستی بە کارەکانی کرد دوای ساڵی ٤٢٦ی کۆچی (١٠٤٨ز) لەگەڵ سەعید ئەندەلوسی بۆ ئەمیر مەئمونی تۆلێدۆ و دواتر بۆ ئەمیر موعتەمید کوڕی عەباد. زەرقەلی بە وەرگرتنی پێگەیەکی پێشەنگ لە سەردەمی سەعید ئەندەلوسی لە ساڵی ٤٢٨ی کۆچی (١٠٥٠ز) بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ چاودێری خۆری ئەنجامدا.

تۆلێدۆ، ئەندەلوس کە تیایدا زەرقەلی وێنا دەکرێت

وەک کانزاساز ڕاهێنرا بەهۆی لێهاتوویەکانیەوە نازناوی (ئەلنییکاچ) لێنا (واتا:نەخشێنەری کانزاکان). وە زۆر لێهاتووبوو لە بواری فەلەکناسی و ئەندازەدا. ئەو بەوە ناسرابوو کە لە بۆنە جیاوازەکاندا وانەی دەگووتەوە، وە ئەزموون و زانیارییە بەرفراوەکانی لە کۆتاییدا وایلێکرد ببێتە پێشەنگی فەلەکناسی لە سەردەمی خۆیدا. هەروەها زەرقەلی داهێنەریش بوو کە بەرهەمەکانی وایکرد تۆلێدۆ ببێتە ناوەندی ڕۆشەنبیری ئەندەلوس. هەروەها ئەو لە بەرهەمەکانی جێفری چۆسەر ئاماژەی پێکراوە وەک (نەخشێنەر).

لە ساڵی ٤٦٣ی کۆچی (١٠٨٥ز) تۆلیدۆ لەلایەن پاشای مەسیحی کاستیل ئەلفۆنسۆی شەشەمەوە داگیرکرا. زەرقەلی و هاوکارەکانی ناچاربوون هەڵبێن. بەڵام نازانرێت کە زەرقەلی بەساڵاچوو بەرەو کۆردۆبا هەڵهاتووە یان لە کەمپەکانی پەنابەری مۆرۆکان مردووە.

بەرهەمەکانی کاریگەرییان هەبوو لەسەر ئیبن باجە، ئیبن توفەیل، ئیبن ڕوشد، ئیبن حەمماد، نورەدین بیتروجی.[٤]

لە سەدەی ١٢هەمدا گێراردی کرێمۆنە بەهەمەکانی زەرقەلی وەرگێرا سەر زمانی لاتینی و وەک فەلەکناس و ساحیر ئاماژەی بە زەرقەلی کردووە. ڕەیگیۆ مۆنتانۆس کتێبێکی لەسەدەی ١٥ لەسەر سوودەکانی سەحیفەی زەرقەلیە نووسیووە. لە ساڵی ١٥٣٠ زانای ئەڵمانی یەعقوب زیگلەر شرۆڤەیەکی لەسەر یەکێک لە بەرهەمەکانی زەرقەلی نوسیووە. لە ساڵی ١٥٣٠ نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس بەرهەمەکانی زەرقەلی و بەتتانی وەردەگرێ.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Samsó, Julio (2018-03-01), "Ibn al-Zarqālluh", Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی), Brill, retrieved 2023-05-29
  2. ^ Abū Isḥāq Ibrāhīm ibn Yaḥyā al-Naqqāsh al-Zarqālī, "Biographical Encyclopedia of Astronomers", ed.Virginia Trimble, Thomas R. Williams, Katherine Bracher, Richard Jarrell, Jordan D. Marché, F. Jamil Ragep, (Springer, 2014), 1258.
  3. ^ "Spain - Arab Civilization, Islamic Literature, and Islamic Spain | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-29.
  4. ^ "Al-Zarqali (or Azarquiel), Abu Ish?aqibrahim Ibn Yah?ya Al-Naqqash | Encyclopedia.com". www.encyclopedia.com. Retrieved 2023-05-29.
  5. ^ "Architects of the Scientific Thought in Islamic Civilization". web.archive.org. 2012-03-31. Retrieved 2023-05-29.