خشتەی خولی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی خشتەی خولی ستاندارت

خشتەی خولی یان خشتەی خولگەیی (بە ئینگلیزی: Periodic Table) پێکدێت لە خشتەی ١١٨ توخمی کیمیایی زانراو کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش ڕیزکراون بە پێی گەردیلە ژمارە و خاسیەتەکانیانەوە. توخمەکان ڕیزکراون بە پێی بەرزبوونەوەی گەردیلە ژمارە (Atomic Number) کە پێکھاتووە لە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناوکی گەردیلە.

مێژوو[دەستکاری]

پشێوییەک ناوەندی کیمیاگەرانی سەدەی نۆزدەیەمی گرتەوە ، بە تایبەتی ساڵی (١٨٦٠) کە (٦٠) توخمی کیمیایی ھەمەجۆر دۆزرانەوە. دەبوو ئەو کیمیاگەرانە ڕەوشتی ئەو توخمانە فێرببن ، سەرەڕای ڕەوشتی ئەو ئاوێتانەی کە پێکیان دێنن کە ئەویش ئیشێکی ئاسان نەبوو ، ئەوە بوو کە لەو کاتەدا ڕێگایەکی ورد نەبوو ، کە بارستەی گەردیلەی توخمەکانی پێ دیاری بکرێت یان ژمارەی گەردیلەکانی توخمێکی دیاریکراوی کە ئاوێتەیەکی کیمیاییدا پێ بدۆزرێتەوە سەرەڕای ئەوەی کیمیاگەران بارستەی گەردیلەی جیاوازیان بۆ ھەمان توخم بەکاردەھێنا ، چونکە ڕێگایەکی یەکگرتووی پێوان نەبوو بەکاربھێنرێ ، کە بووە ھۆی ئەوەی پێکھاتنی جیاواز بۆ ئاوێتەکانی ئەو توخمانە پێشنیاز بکەن و لێک تێگەیشتنی ئەنجامەکانی یەکتر ببێتە کارێکی نزیکە نەشیاو.

لە ئەیلوولی (١٨٦٠)دا چەند کیمیاگەرێک لە کۆنگرەیەکی جیھانیدا لە کارلسرۆی ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی دۆزی بارستەی گەردیلەیی و ھەندێ بابەتی تر کەڕای جیاوازیان ھەبوو دەربارەیان. ستانیسلا و کانیزارۆی کیمیاگەری ئیتاڵی ، ڕێگەیەکی قایلکەری بۆ دیاریکردنی بارستەی ڕێژەیی توخمەکان پێشنیاز کرد ، کە دوای ئەوە بە ناوی خۆیەوە ناونرا ( ڕێگەی کانیزارۆ ). ئەم ڕێگەیە وای لە کیمیاگەران کرد پشت بە سەنگێک ببەستن بۆ بەھای پێوانەیی بارستە گەردیلەییەکان و ڕێگایشی خۆش کردبوو توێژینەوە لە پەیوەندیی نێوان بارستە گەردیلەییەکان و ڕەوشتی توخمە کیمیاییەکانی تر.

پۆلینەكانی خشتەی خولی

كانزا ئەلكاییەكان

لانثنایدەكان

ئەكتینایدەكان

ئەكتینایدە بەھێزەكان

كانزا گۆراوەكان

كانزا لاوازەكان

نیمجە كانزاكان

ناكانزاكان

ھالۆجینەكان

گازە خانەدانەكان

زانای ڕووسی مەندەلیڤ[دەستکاری]

دیمیتری مەندەلیف

ھەستا بە ڕیز کردنی توخمە ئاشکرا بووەکان لە سەردەمی خۆیدا کە ژمارەیان (٦٣) توخم بوون بە نزیکی بە پێی زیادی کێشی گەردی ھەروەھا (atomic weights) تێبینی کرد دووبارە بونەوەی ڕەوشتی ھاوشێوە بۆ توخمە خولیەکان بە ڕێک و پێکی لە ھەمان ساڵدا مایر گەیشتە ئەڵمانیا لە ھەمان خشتەدا بە نزیکی .

خشتەی مەندەلیف[دەستکاری]

لە ڕاستیدا ئەم خشتەیە پەیوەندی بە ناوی مەندەلیڤەوە هەیە چونکە توانی دیاری بکات رەوشتی ھەندێ توخمەکان کە نەدۆزرابوەوە لەو سەردەمەدا وە تەنیا توانی رەوشتی توخمەکان دیاری بکات جەرمانیۆم پێش

دۆزینەوەی ناوی نا بە شێوەی سیلیکۆن ، بەڵام دەربارەی کەم و کوڕی ئەم خشتەیە لێرەدا بە ڕاستی دوو کەم و کوری ھەیە :
  1. یۆد و تیلیریۆم لە جێگای گونجاودا دانەنراون بە پێی زیادی کێشی گەرد‌یلەیی.
  2. شوێنی گونجاو دیاری نەکراوە لە خشتەکە بۆ توخمەکان کە شوێنیکی شیاو بێت .

پێکھاتەی خشتەی خولی[دەستکاری]

کۆمەڵە → 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18
خول ↓
1 1
H
2
He
2 3
Li
4
Be
5
B
6
C
7
N
8
O
9
F
10
Ne
3 11
Na
12
Mg
13
Al
14
Si
15
P
16
S
17
Cl
18
Ar
4 19
K
20
Ca
21
Sc
22
Ti
23
V
24
Cr
25
Mn
26
Fe
27
Co
28
Ni
29
Cu
30
Zn
31
Ga
32
Ge
33
As
34
Se
35
Br
36
Kr
5 37
Rb
38
Sr
39
Y
40
Zr
41
Nb
42
Mo
43
Tc
44
Ru
45
Rh
46
Pd
47
Ag
48
Cd
49
In
50
Sn
51
Sb
52
Te
53
I
54
Xe
6 55
Cs
56
Ba
*
72
Hf
73
Ta
74
W
75
Re
76
Os
77
Ir
78
Pt
79
Au
80
Hg
81
Tl
82
Pb
83
Bi
84
Po
85
At
86
Rn
7 87
Fr
88
Ra
**
104
Rf
105
Db
106
Sg
107
Bh
108
Hs
109
Mt
110
Ds
111
Rg
112
Cn
113
Uut
114
Uuq
115
Uup
116
Uuh
117
Uus
118
Uuo

لانتانایدەکان * 57
La
58
Ce
59
Pr
60
Nd
61
Pm
62
Sm
63
Eu
64
Gd
65
Tb
66
Dy
67
Ho
68
Er
69
Tm
70
Yb
71
Lu
ئەکتینایدەکان ** 89
Ac
90
Th
91
Pa
92
U
93
Np
94
Pu
95
Am
96
Cm
97
Bk
98
Cf
99
Es
100
Fm
101
Md
102
No
103
Lr
ڕەنگەکان گەردیلە ژمارە و باری ماددەکان لە باری پێوانەیی (سفر پلەی سەدی و ١ atm) پیشان دەدات:
ڕەقەکان شلەکان گازەکان نەزانراو
سنووری بوونی توخم لە سروشتدا ڕووندەکاتەوە:
سەرەتاییەکان سروشتیەکان دروست کراوەکان

سەرچاوە[دەستکاری]