بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:زینک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زینکم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٩:٤٤، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەم کانزایە بە کوردی دەڵێن ڕۆح. تۆتیایشم بسیتووە کە نازانم کوردی بێت یا نا. بەڵام دەزانم ڕۆح کوردییە ھاوڕیشەی روی فارسییە.-- چالاک وتووێژ١٢:٤٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوردییەکەی ڕۆحە. گەر دژایەتی نییە ئەیگۆزمەوە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: چۆن کەس بەکاری ناھێنێت؟ ئێمە ئەڵێین ڕۆح. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٧، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زینک ڕەوانەکەر بێت. خۆ ئەمە تیتانیۆم و رادرفۆردیۆم و شت نیە تازە دۆزرابێتەوە ناوە ئینگلیزییەکەی بنووسین. ھەزار ساڵە ھەیە، وەک ئاسن و مس و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٧، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێموایە لە نووسراو و بەکارهێنانەکان هەر زینک بەکارهاتووە، لە گووگڵ و ناوخۆی ویکیپیدیاش هەمانن شت. کە ئەڵێی ڕۆح، تەنیا مێشکت بۆ ڕۆح دەچێت، بەڵام زینک ڕاستەوخۆ بۆ ماددەکە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕێزم ھەیە بۆ ھەموو لایەک و نیەتم بێڕێزی بە کەس نییە بەڵام ئێمە ناتوانین پشت بە کوردیی ئێوە ببەستین. برادەرێک بوو لە تێلێگرام خەڵکی سلێمانی بوو دەیوت نازانم کڕێوە و شڵێوە چییە. دەی ئێستە ئێمە لەبەر قسەی ئەو بێین و وشەی کوردی کڕێوە و شلێوە بە کار نەھێنین؟! ئێستا ئەگەر ئێوەیش نازانن رۆح چییە، کێشەی زمانی کوردی نییە.
من ناڵێم وشەیەک دابنێین کەس نەیبیستبێ و لە ھیچ کوێشدا نەھاتووە بەڵام وەک دەبینین وشەی ڕۆح لای ئێمە باوە و دەزانن ناوی کانزایەکە. لە سەرچاوەکانیشدا ھاتووە. زمانی ئێمە ئینگلیزی نییە و ناتوانین پشت بە سیاسەتەکانی ویکیی ئینگلیزی ببەستین. دەبێ سیاسەتی خۆمان ھەبێ و خۆمان ئاگامان لە زمانەکەمان بێ. لێرە ئێمە گشتمان دڵمان خۆشە کوردی لەودیو زمانی ڕەسمییە و دەپارێزرێ بەڵام بەداخەوە ھی ئێوە پشت بە پشت دێت لاواز و لاوازتر دەبێ و لە ھی ئێمەی خراپتر لێھاتووە. بەم جۆرە بێ بەرەی داھاتوو بێتە ویکی ھیچ لە کوردی نازانێ و داوای گواستنەوە تەواوی ناوەکان دەکا.-- چالاک وتووێژ٠٧:٥٧، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەمیشە لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی کوردی بوومە، بەڵام نەک بۆ بابەتە زانستییەکان. بۆ ئەمە لەگەڵ زینکم چونکە ساڵانە بە ھەزاران کەس فێری ئەم وشەیە دەبن و زۆر چاکیش شوێنی خۆی قایم کردووە. وەک Kusharedیش وتی. گەر تواندرا ڕۆح لەنێو کتێبەکان جێگیر بکرێت، ئەوا ئەوکاتە لاریم نابێت. ⇐ئارام وتووێژ💭١٤:٢٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاتێ وشەی کورریی باومان ھەیە حەرامە وشەی بیانی بەکار بێنی. ئاکادیمیای فارسی خەریکە وشەی «پوشن» کە کوردیی ئیلامییە بۆ cover بەکار دێنێ [١]، ئێمە لە زاراوەکانی خۆمان کەڵک ناگرین. وەک لای ئێمە وتەنی «ماڵ نەخوەر ھین بخوەرە». -Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سێ چوار سەرچاوە لێرە دابنێن کە تێیدا وشەی ڕۆحیان بۆ ئەو کانزایە دانابێت، کە پێناچێت ھەبێت، ئەو کات دەتوانین قسە لەسەر جێگیرکردنی بکەین. لە کاتێک ھەزاران ئەنجام ھەن بۆ زینک. ویکیپیدیاش شوێنێک نییە تا بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەکادیمیای فارسی یان لاسایییان بکەینەوە. سەرچیا — ‏١٤:٣٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:
# فەرھەنگی مەردۆخ چاپی ١٣٨٨، لاپەڕەی ٧٥٥: ڕۆح واتە قورقوشمی سپی، بە فارسی روی
# فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستان، لاپەڕەی ١٢٦٣، بەرامبەر بە وشەی «روی»ی فارسی: ڕۆح
# فەرھەنگی زانستگای کوردستان، لاپەڕەی ١٣١٠، ماناکانی سێیەم و چوارەمی وشەی ڕۆح: کانزایەکی تورتی سپیی مەیلەو شین، ناتێکەڵاو لە ئاو، تێکەڵاو لە ئەسید یا قەلیای داخدا کە لە کانزاکاری و دەرھێنانی ئالیاژدا بەکار دێ
# فەرھەنگی وشەنامە، مانای سێیەمی https://lex.vejin.net/ck/def/wishename/%DA%95%DD%B8%D8%AD
# کوردستانیکا https://lex.vejin.net/ck/def/kurdistanica/zinc
--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم لە وتار و نووسینی وێبسایتەکان بوو نەک فەرھەنگەکان. من نەمگوتووە وشەکە نییە یان بەو مانایە نەھاتبێت. مەسەلە ئەوەیە ئێستا بەکارنایەت، بەتایبەت لە نووسینی بواری زانستی. فەرھەنگەکان پڕن لە سەدان وشە کە چیتر نەماون، یان زۆر کەم بەکاردێن. پێشتریش گوتوومە کە با ویکیپیدیا نەکرێتە شوێنی زیندووکردنەوەی وشەکان و وەلانانی وشە باوەکان. سەرچیا — ‏١٦:٠٦، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆ وتت «سەرچاوە»، سەرچاوەی ئێمە فەرھەنگەکانن نە وێبسایتەکان. ئەڵێی «نووسینی وتاری زانستی»، تا ئێستا تاقە وتارێکی زانستیی کوردیمان نییە لە ھەموو جیھاندا، تاقە ژوورناڵێکی زانستیی کوردیمان نییە کە زانستگا یا دامەزراوەیەکی زانستی دەری کات. ئەگەر ھەیە و من خەبەرم نییە تۆ نیشانم دە. ڕەنگە لە بواری ئەدەبدا بمانبێ بەڵام لە بوارەکانی کیمیا و فیزیک و بیۆلۆجی و ... -دا قەت نیمانە. من نەھاتوومە ئێرە ویکیپیدیا پڕ کەمەوە (لە ھەڵە باوەکان) من ھاتووم خزمەت بە زمانی کوردی بکەم. من ھاتووم لەسەر زمانی کوردی بکەمەوە. دڵنیا بە ھەموو ڕۆژھەڵاتییەکانی تریش بۆ ئەوە لێرەن. کوردی مەنە پاڵ ئینگلیزی و عەرەبییەوە، بەتایبەت لە بواری زانستدا. بەداخەوە زمانی زانستیی کوردی لە باشوور کەوتۆتە دەست نەخوێندەواران. چەن فەرھەنگێکم دەست کەوت لە بوارەکانی فیزیک و ماتماتیک و ئەستێرەناسی بڕوا بکە سەیریان ئەکەم خەفەت دامدەگرێ. سەرچاوەی ئێمە فەرھەنگەکانن نە سیستمی پەروەردەی پڕ لە ھەڵەی ھەرێمی کوردستانی ئێراق. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاوەی ئێمە وێبسایتەکان و فەرھەنگەکانیشن. ناکرێت ویکیپیدیا وا لێبکرێت ھەر کەسێکی نوێ بێتە ناوی ساڵێکی بوێ تا سەرجەم ئەو وشە نوێیە فێرببێت کە لێرە ھەڵبژێردراون. وشە لە زمانی نووسینەوە وەردەگرین، جا نووسینەکە لە ھەر پارچەیەکی کوردستانەوە بنووسرێت ئەوە کێشەی ئێمە نییە. مەسەلەش ھەر ھەبوونی جۆرناڵی زانستی نییە، قسە لەسەر ئەو ھەموو بابەتانەن کە لە وێبسایتەکان بڵاودەکرێنەوە. چەند سەد ھەزار قوتابی بە ناوی زینک ئەوەیان خوێندووە، بەڵام یەک تاکە قوتابی نییە کە کتێبێکی لەبەردەست بێت و تێیدا وشەی ڕۆحی بۆ ئەم کانزایە بەکارھێنابێت. ئەوەی دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە وشەکە لەنێو وتارەکە ئاماژەی پێ بکرێت، گەر خەڵک ویستیان بەکاری دێنن. سەرچیا — ‏١٧:٠٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە ئەم ھەموو وشەی کوردییە خۆمان فێر بووین، زۆری نە لە دایک و باوکمان بیستوومانە نە لە مەدرەسە فێر کراوین. ئێستە ئێوە ناتوانن خۆتان فێری چەن وشەیەک کەن؟ بۆتان سەختە بە ئوقیانووس نەڵێن زەریا؟ یا بە پلانێت نەڵێن ھەسارە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێبسایت یەکێک وەک من و جنابت نووسیویانە کاک سەرچیا وێبسایت پێوەری ئێمە نییە. پێوەر وەکی کاک ئازا وتی دەتوانێ ژوورناڵێکی زانستی بێ نەک کتێبێکی قوتابخانەی ئێوە.
ئێستا ئەگەر من بێم و یوورانیۆم بگوازمەوە بۆ ھەسن ئێوە من شێت دەکەن! دەڵێن چۆن شتی وا دەبێ. کەچی ھەزاران وشەی ھەڵەتان داناوە و لەسەریشی دەکەنەوە. بۆ نموونە بە لێنز بڵێین ھاوێنە زانستییە بەڵام زینک کە ناوی کوردی ھەیە و ھەر پێی وتراوە ڕۆح ناوەکەی دەبێتە نازانستی! ئەم زانستەی ئێوە چۆناوچۆنە؟!-- چالاک وتووێژ١٧:٥٢، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
بە کرمانجی نووسیویانە چینکۆ کە دیارە لە تورکییەوە وەریانگرتووە و ئەوانیش لە zincoوە لە زمانە ڕۆمانەکانەوە. من بۆم گرنگ نیە ئەمە زینک بێت یا ڕۆح، بەڵام بۆم گرنگە پرۆسەکانی ویکیپیدیا تا ڕادەیەک ڕۆشن بکرێنەوە بۆ وشە ھەڵبژاردن. من ئەگەرچی گەڕانی ئینتەرنێت بەکار دەھێنم بۆ تێگەیشتن لە باویی وشەیەک، بەڵام ئەوە نابێت بە ھیچ جۆرێک سەرچاوەی سەرەکیمان بێت. ڕووداو و کوردپرێس و فڵان کە دیارە بە چ مەبەستێک و بە پارەی کێ دەنووسرێن و زۆربەی وتارەکانیان بە پەلەپەل (و لە حەیبەت ئەو ١٠٠ دۆلارەدا کە پاداشەکەیەتی) بە ڕێنووسی نیوەوناتەواو دەنووسرێن نابن بە سەرچاوە بۆ من. کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەش ئەگەرچی بەکاریان دەھێنم بەڵام کەم ھەڵەیان تیا نیە. شێخ محەمەدی خاڵ و ھەژار ئەگەرچی بەحساب نەخوێندەوار بوون کارەکانیان بۆ من زۆر زیاتر جێگەی بڕوایە ھەتا چینی بەحساب خوێندەواری ئیستە. لە فەرھەنگیش گرنگتر بۆم نووسراوەیە و تەجرەبەی بێژەران (بەتایبەت "نەخوێندەواران" بۆ وشەی ڕەسەن) بیرم نایەت لە نووسراوەدا ڕۆح بەزۆری بەکار ھاتبێت مەگەر وەک ڕووینتەن کە دیارە لە لەفزە فارسییەکەیەوە گرتوویانە لە ئەفسانەی ئەفراسیاوەوە. شامی بە کوردیی خوارین ئەڵێت:

یە جفت دەسگیرەی وەکار نەکەفتی
یە دانه کەفگیر ساڵەھا خەفتی
پەی دەستەی گوشتکووب، خەستەی گۆشتی گاو
چوار جامی ڕۆحین، یە سەتڵ جائاو
سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە بە ئالومینۆمیش (فافۆن) دەڵێین ڕۆح، کە دیارە چون لە ڕۆح چووە ھەر ئەو ناوەیان پیا ناوە، ئەگەرنا ئالومینۆم زۆر گران بووە و نەبووە لە کوردەواری. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ منیش ڕووداو و میدیای نەخوێندەوار قەت نەبووەتە سەرچاوەی وشە، بەڵام ھەر ئەوان نین کە بەکاری بھێنن. مادام پێتان وایە زانستێکیشمان بە زمانی کوردی نییە، کەوایە با وشە ئینگلیزییەکە بێت کە زۆربەی جار ئەو ناکۆنییە ناھێڵێت. گرفتی وشەی ڕۆح ئەوەیە کە واتای دیکەی ھەیە و ئەمەش ڕوونە دەبێتە ھۆی تێکەڵی و سەلێشێوان. سەرچیا — ‏١٨:٢١، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بێت و ئەم قسەیە قەبووڵ کەین (مادام پێتان وایە زانستێکیشمان بە زمانی کوردی نییە، کەوایە با وشە ئینگلیزییەکە بێت) دەبێ ناوی تەواوی وتارەکان بگوێزینەوە بۆ ئینگلیزی کە دیارە قسەیەکی دروست نییە.
ئەسڵەن باویەتی بۆ زمانێکی وەک زمانی ئێمە مانای نییە. کێ بەڕاستی بیستوویەتی کەرکەوڵە چییە و بە چی وتراوە. دەی دەبێ ئەویش بکەینە ئینگلیزی؟ ئێمە زمانەکەمان خەریکە لە ناو دەچێ بۆیە دەڵێم باویەتی بۆ وەھا زمانێک مانای نییە.
پاشان من کە باسی کیمیا دەکەم و دەڵێم ڕۆح دیارە مەبەستم چییە. ھەڵبەت ئێمە بەو شتەی ئێوە دەڵێن ڕۆح دەڵێین رووح. مەگەر عەرەبی نییە؟ مەگەر بە عەرەبی ناڵێن رووح؟ لێرەشدا ئێوە ئەمەتان گۆڕیوە.-- چالاک وتووێژ٠٧:٥٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زینکم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠١:٥٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]