دەیڤید ڕاندۆڵف سکۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەیڤید سکۆت

لەدایکبوون٦ی حوزەیرانی ١٩٣٢ (تەمەن ٩١ ساڵ)
پیشەفڕۆکەوان
کەشتیوان ئەفسەر، فڕۆکەوانی تاقیکاری، سیناریۆنووس، کیمیازان و بازرگان
خەڵاتەکانئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٨٢)، مەدالیای ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (١٩٧١)، مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٦٩)، مەدالیای، خزمەتگوزاری ناوازەی ناسا (١٩٦٦)، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی.[١] خاچی فڕیوی جیاواز
وێبگەلاپەرەی دەیڤید سکۆت لە ئێمبد


دەیڤید ڕاندۆڵف سکۆت (بە ئینگلیزی: Dave Randolph Scott) یەکێکە لەو کەشتیوانە ئەمریکییانەی کە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەپۆلۆدا گەشتیان بۆ سەر مانگ کردووە. دەیڤید سکۆت لە ٦ی حوزەیرانی ١٩٣٢ لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساس لەدایکبووە، سکۆت حەوتەم کەس بوو کە لەسەر ڕووی مانگ ڕۆیشتووە، بەو پێیەی فەرماندەی تیمی فڕۆکەی ئەپۆلۆ ١٥ بووە، لە کۆی گشتی ١٢ کەشتیوان کە تا ئێستا لەسەر مانگ ڕۆیشتوون، هەموو ئەو کەشتیوانانەش ئەمریکی بوون.[٢]

بەشداریکردنی لە بەرنامەی جێمینی[دەستکاری]

سکۆت (ڕاست) و نیل ئارمسترۆنگ (لە ناوەڕاست) ڕاهێنان دەکەن بۆ دەرچوون لە ئاو.

وەک فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، دەیڤید سکۆت خۆی لە ناسا کاندید کرد بۆ چوونە ناو فەیلەقی ئاسمانی و لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ لە نێوان ١٣ کاندیدی گروپی سێیەم وەرگیرا، لە شوباتی ساڵی ١٩٦٥ تایبەتمەند بووە لە بابەتەکانی پلاندانان بۆ فڕینی بۆشایی ئاسمان و گەشتیاری.[٣]

لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٦٥دا ئەرکی فڕینی لە بەرنامەی جێمینی ٨دا پێسپێردرا، ئەمە جگە لە گەڕانێکی دەرەوەی گەڕۆک بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدرا. پاشان گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی لەگەڵ نیل ئارمسترانگ ئەنجامدا لە ١٦ی ئازاری ١٩٦٦، کە ئەو دووانە مانۆڕێکیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی دوو کەشتی ئاسمانی لە خولگەی زەویدا کۆببنەوە و جێگیربکەن، ئەمەش یەکەم ئۆپەراسیۆنی جێگیرکردن بوو کە مرۆڤ لە مێژووی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامیدا.

ئەپۆلۆ[دەستکاری]

سکۆت لەسە ئۆتۆمبێلی مانگی گەڕۆک

سەرەتا[دەستکاری]

لە هەمان کاتدا کە سکۆت بە فڕۆکەی جێمینی ٨ دەفڕی، هەروەها بۆ بەرنامەی ئەپۆلۆ دەستنیشانکرا. لە ٢٥ی کانوونی دووەمدا سکۆت وەک فڕۆکەوانی یەدەگ بۆ یەکەم گەشتی بەرنامەی ئەپۆلۆ کە سەرنشین بوو هەڵبژێردرا. هەروەها سکۆت لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ وەک کاپتنی تیمی فڕۆکەوانی بۆ ئەرکی دووەمی بەرنامەی ئەپۆلۆ هەڵبژێردرا، بە مەبەستی تاقیکردنەوەی مۆدیولێکی مانگی. پاشان گەشتەکە هەڵوەشایەوە دوای مردنی کەشتیوانانی ئەپۆلۆ یەک لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧.

ئەپۆلۆ ٩[دەستکاری]

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧، ناسا فڕینی فڕۆکەی ئەپۆلۆ ٩ی ڕاگەیاند، کە لە بنەڕەتدا ئەپۆلۆ ٨ بوو، لەو گەشتەدا، لە ٣ی ئازاری ١٩٦٩، سکۆت لەگەڵ جەیمس ماکدیڤیت و کاپتنی مۆدیولی مانگ لویس شوایکارت، فڕینێکی مێژوویییان ئەنجامدا فڕین لە خولگە بە دەوری زەویدا و یەکەم چاوپێکەوتن و لکاندنیان ئەنجامدا کە فڕۆکەیەکی نیشتنەوەی مانگی تێدابوو.

لە ٦ی ئازاردا سکۆت ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی لە پەنجەرەی کەپسولی فەرماندەیی دەربچێت و وێنەی هاوکارەکەی شوایکارت بگرێت کە لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە گەڕان دەکات. لە پێنجەمین ڕۆژی ئەو ئەرکەدا، شوایکارت و ماکدیڤیت لە مۆدیۆلی مانگدا لە مۆدیۆلی سەرەکی جیابوونەوە، کە سکۆت فڕۆکەوانی دەکرد. دوای تاقیکردنەوەی مۆدیۆلی مانگ، گەڕانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مۆدیۆلی فەرمانەکەدا بەشداری بکەن و دۆک بکەن.[٤]

ئەپۆلۆ ١٢ و ١٥[دەستکاری]

دوای تەواوکردنی سەرکەوتووانەی ئەپۆلۆ ٩، سکۆت لە ١٠ی نیسانی ١٩٦٩ وەک فەرماندەی تیمی یەدەگی ئەپۆلۆ ١٢ دەستنیشانکرا، لە کاتی ئەپۆلۆ ١٢دا، دەیڤید سکۆت وەک پسپۆڕی پەیوەندییەکانی کاپکۆم لە سەنتەری کێنێدی لە ھیووستن کاری کردووە.[٥]

وەک چۆن لە ناسادا پراکتیزە دەکرێت کاتێک باس لە هەڵبژاردنی دەورییە ئاسمانییەکان دەکرێت، سکۆت بووە ئەندامی تیمی ئەپۆلۆ ١٥ دوای ئەوەی بەشێک بوو لە تیمی یەدەگ بۆ ئەپۆلۆ ١٢. بەم شێوەیە سکۆت بووە یەکەم کەشتیوانی لە گروپی سێیەم کە سەرکردایەتی تیمێکی بۆ کردبێت گەشتێک بۆ مانگ.[٦]

لەم ئەرکەدا سکۆت بە یاوەری جەیمس ئیروین و ئەلفڕێد وۆردن لە ٢٦ی تەمموزی ١٩٧١ چووە سەر مانگ، لە ٣١ی تەمموزدا سکۆت پێی لەسەر ڕووی مانگ داناوە وەک حەوتەمین کەس کە سەردانی مانگ بکات. ئەم ئەرکە یەکەم ئەرک بوو بۆ سەر مانگ کە لێکۆڵینەوەی زانستی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. سکۆت و ئیرڤین ئۆتۆمبێلێکی گەڕۆکی مانگیان بەکارهێنا بۆ گەشتکردن لەسەر مانگ، ئەمەش وایکرد کە بتوانن مەودای دوور ببڕن بۆ کۆکردنەوەی نمونەی بەرد و خاکی مانگ.[٧]

پێش ئەوەی سکۆت و ئیرڤین سواری مۆدیولی مانگ بن بە ناوی فالکۆن، سکۆت تاقیکردنەوەیەکی وێناکاری ئەنجامدا، بە دەستێک پەڕێکی فالکۆنی گرتبوو و بە دەستەکەی تریش چەقۆیەکی گرتبوو و لە هەمان کاتدا ڕێگەیان پێدا بکەونە سەر ڕووی مانگ، پێکدادانیان لەگەڵ ئەم تاقیکردنەوە دەریخست کە خێرایی کەوتنەخوارەوەی تەنەکان لە بۆشایی خوارەوەدا کاریگەری هێزی کێشکردن بەندە بە بارستەی تەنەکانەوە.

فەزیحەی مۆری پۆست[دەستکاری]

دوای گەڕانەوەی فڕۆکەی ئەپۆلۆ ١٥ بڕیار بوو تیمەکەی تیمی یەدەگ بۆ گەشتی ئەپۆلۆ ١٧ پێکبهێنن، بەڵام لە ماوەی ساڵی دواتردا فەزیحەیەک سەریهەڵدا کە ناوی فەزیحەی مۆری پۆستە. سکۆت و ئێرڤین و وۆردن لە کاتی ئەپۆلۆ ١٥ مۆری پۆستەیان لەگەڵ خۆیان بردووە کە ناسا ڕێگەی پێنەدابوو. ئەو سێ پێشەنگە گرێبەستیان لەگەڵ فرۆشیارێکی مۆری ئەڵمانیدا هەبووە بۆ ئەوەی بیانفرۆشن پێی. بۆیە ناسا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرد و لە ٢٣ی ئایاری ١٩٧٢ قەدەغەکردنی بەشداریکردنیان لە ئەرکی ئەپۆلۆ 17 ڕاگەیاند، بۆ سکۆت و هاوکارەکانی ڕوون بووەوە کە چیتر هیچ دەرفەتێکیان نابێت بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان، دواتر ناسا دەرکردنیان لە گروپی ئاسمانییەکان.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]