دەمەوێ پەنکریاست بخۆم (فیلم)
دەمەوێ پەنکریاست بخۆم | |
پەڕگە:I Want to Eat Your Pancreas anime film poster.jpg | |
دەرھێنەر | شینچیرۆ ئوشیجیما |
---|---|
بەرھەمھێنەر | یوما تاکاھاشی شینچیرۆ کاشیوادا |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕۆمانی دەمەوێ پەنکریاست بخۆم لەلایەن یۆڕو سومینۆ |
کاست | ماھیرۆ تاکاسوگی، لین، یوکیۆ فیوجی، یوما ئوچیدا، جون فوکوشیما، ئاتسوکۆ تاناکا، شینیچیرۆ میکی، ئێمی واکیو. |
وێنەگری سینەمایی | مایوکۆ کۆیکێ |
ستۆدیۆ(کان) | ستۆدیۆی ڤۆڵن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ئانیپلێکس |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (تۆکیۆ) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (یابان) |
ماوەی فیلم | ١٠٨ خولەک |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
داھات | ٦٫٢ ملیۆن دۆلار (بۆکس ئۆفیس) |
دەمەوێ پەنکریاست بخۆم (بە ژاپۆنی 君の膵臓をたべたい کیمی نۆ سویزۆ ئۆ تابیتای) فیلمێکی ئەنیمی درامی ٢٠١٨ی ژاپۆنییە لە ڕۆمانێکی سووکی ھەمان ناو وەرگیراوە لەلایەن یۆڕو سومینۆ. بەرھەمھێنراوە لەلایەن ستۆدیۆی ڤۆڵن و لە بڵاوکراوەی ئەنیپلێکسە، فیلمەکە نووسراوە و دەرھێنراوە لەلایەن شینچیرۆ ئوشیجیما و نواندنی سەرەکی لەلایەن ماھیرۆ تاکاسوگی، لین، یوکیۆ فوجی، یوما ئوچیدا، جون فوکوشیما، ئەتسوکۆ تاناکا، شینچیرۆ میکی، و ئێمی واکیو. لە فیلمەکەدا، کوڕێکی قوتابخانەی ئامادەیی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دەبێتە ھاوڕێی ھاوپۆلەکەی ساکوڕا یامائوچی، کە دەردەکەوێت نەخۆشییەکی کوشندەی لە پەنکریاسی دا ھەیە.
لەبەرگرتنەوەی فیلمێکی ئەنیمی لە ڕۆمانەکەوە لە مانگی ئابی ٢٠١٧ ڕاگەیەندرا. ستافی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ ئاشکراکرا، تاکاگوسی وەک خوێندکارە نەناسراوەکەی ئامادەیی و لینیش وەک ساکورا ڕاگەیەندرا. کاستەکەی دیکە لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووز و ئابی ٢٠١٨دا ئاشکرا کران.
فیلمی دەمەوێ پەنکریاست بخۆم لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ نمایشی پێشوەختەی خۆی لە تۆکیۆ ئەنجامدا و لە ١ی ئەیلوول لە ژاپۆن نمایشکرا. داھاتی فیلمەکە زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لە جیھاندا و پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ستایشی چیرۆکەکە و پەیامەکەی و ئەنیمەیشن و نووسینەکەیان کرد. فیلمەکە پاڵێوراوی چەندین خەڵاتبوو لە فێستیڤاڵەکانی سینەما کە لە سیتگس و سکۆتلەندا بەڕێوەچوو.
چیڕۆک
[دەستکاری]خوێندکارێکی کوڕی ئامادەیی کە ناوی نەھێنراوە، لە ژووری چاوەڕوانی نەخۆشخانەیەکدا چاوی دەکەوێتە سەر کتێبێک. ھەر زوو بۆی دەردەکەوێت کە ئەمە دەفتەری یادگاری ھاوپۆلێکی زۆر بەناوبانگیێتی ساکورا یامائوچی، کە لەوێدا بۆی ئاشکرا دەکات ئەو بە نھێنی دەناڵێنێ بە دەست نەخۆشییەکی کوشندە لە پەنکریاسیدا. سەرەڕای ئەمەش ساکورا بەنیازە ژیانێکی ئاسایی لە قوتابخانە بباتە سەر و بەمجۆرەش سەرنجی بۆ لای کوڕەکە ڕادەکێشرێ بەھۆی ئەو کاردانەوە تاڕادەیەک بێ سەرسووڕمانەی ھەیبوو بۆ نەخۆشییەکەی. بەمجۆرە ئەوان دەست دەکەن بە بەسەربردنی کات پێکەوە و دەبنە ھاوڕێ.
لە پشووی قوتابخانەکەیاندا، ساکورا بانگھێشتی دەکات بۆ گەشتێکی شەمەندەفەر بۆ فوکوئۆکا کە لەوێ یاری ڕاستی یان بوێری دەکەن و لە کۆتایدا قەرەوێلەیەک لە ژووری ھۆتێلەکەیاندا ھاوبەش دەکەن. دوای ئەوە ھاوڕێ و ھاوپۆلەکانی ساکورا گومان و بێزاری خۆیان پشاندەدەن لەو نزیکبوونەوەیە تازەیەی بۆ ئەو. ئەو دووانە پێکەوە دەست دەکەن بە ئەنجامدانی چالاکییەکان لە لیستی دوا ئاواتەکانی ساکورا تاوەکو لەناکاو لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت. لە کاتی خەواندنەکەیدا لە نەخۆشخانە، ئەو دووانە بە دزییەوە دەچنە دەرەوە بۆ بینینی یارییە ئاگرینەکان پێکەوە. کاتێک لە نەخۆشخانە دەردەچێت، ساکورا بانگھێشتی دەکات بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ بەڵام خۆی دەرناکەوێ لەو شوێنەی بە نیازبوو یەکتر ببینن. دواتر لەو شەوەدا، کوڕەکە لە ھەواڵەکانەوە دەزانێت کە ساکورا بەھۆی ھێرشی چەقۆوە مردووە. دەتاسێ و بەشداری پرسەکەی ناکات.
دواتر، سەردانی دایکی ساکورا دەکات و داوای دەفتەری یادگارییەکەی دەکات. دایکی دەیناسێتەوە و ئاشکرای دەکات ساکورا پەیامێکی لە یاداشتنامەکەدا بۆی بەجێھێشتووە. پەیامەکەی بۆ ئەو ئەوەبوو کە یاداشتنامەکە ھەڵبگرێت و وا لە باشترین ھاوڕێی کیۆکۆ بکات بیخوێنێتەوە بەو پێیەی ئاگاداری نەخۆشییەکەی نەبووە. ھەر زوو دوای خوێندنەوەی پەیامەکە، یەکسەر نقوم دەبێت لە فرمێسک چونکە پێشتر ھەرگیز ھەستی بەوەھا داخ و پەژارەیەکی زۆر نەکردووە بۆ تاقە کەسێک. پێش ئەوەی لەوێ بڕوات دایکی ساکوڕا ناوەکەی کە ھاروکی شیگایە بۆ دەردەکەوێت و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن ناوەکەی بە واتای «دارەکانی بەھار» دەگونجێت لەگەڵ ناوی کچەکەی کە «گوڵی گێلاسە»ە. ھاروکی کیۆکۆ دەبینێت، کە لە ئینکاریدایە لەوەی ساکورا ھەرگیز درۆی لەگەڵ کردبێت، بەڵام دوای خوێندنەوەی یاداشتنامەکە ڕادەکات و دووردەکەوێتەوە. ھاروکی بە دوایدا ڕادەکات و داوای لێدەکات ببێتە ھاوڕێی. لە دیمەنێکی پاش پەراوێزدا، ھاروکی و کیۆکۆ کە ئێستا ھاوڕێن، دوای ساڵێک سەردانی گۆڕی ساکورا دەکەن.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە مانگی ئابی ٢٠١٧دا، وەرگێڕانێکی فیلمی ئەنیمی لە زنجیرە ڕۆمانی سووکی من دەمەوێت پەنکریاسەکەت بخۆم لەلایەن یۆرۆ سومینۆوە ڕاگەیەندرا.[١] شینیچیرۆ ئوشیجیما وەک دەرھێنەر و سیناریۆنووس، یویچی ئۆکا وەک سەرۆکی دەرھێنەری ئەنیمەیشن و دیزاینەری کارەکتەرەکان، مایوکۆ کۆیکێ وەک سینەماکار، و یومی جینگوگی وەک مۆنتاژکەر لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ وەک بەشێک لە ستافی پشت فیلمەکە لە ستۆدیۆ VOLN پشتڕاستکرانەوە.[٢] بە پێچەوانەی دەرھێنانی ڕابردووی فیلمە ئەکشنەکانی، ئەمە یەکەمجار بوو کە ئوشیجیما کار لەسەر ژانرێکی «درامی ھاتنە تەمەن» بکات.[٣] ھەروەھا، ماھیرۆ تاکاسوگی و لین ڕاگەیەندران کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕن وەک ئەو خوێندکارە کوڕەی ئامادەی کە ناوی نەھێنراوە و دانراوە بە «من» (僕 بۆکو)[٤] و ساکورا یامائوچی، یەک لەدوای یەک.[٢] ئەمە یەکەم دەرکەوتنی تاکاسوگی بوو لە بواری نواندنی دەنگیدا.[٥] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، یوکیۆ فوجی، یوما ئوچیدا، جون فۆکوشیما، ئاتسوکۆ تاناکا، و شین-ئیچیرۆ میکی وەک کیۆکۆ، تاکاھیرۆ، گوم بۆی و دایک و باوکی «من» ڕۆڵیان گێڕا.[٦] لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨، ئێمی واکیو پەیوەندی بە کاستەکەوە کرد وەک یەکەم دەرکەوتنی لە کاری دەنگیدا بە ڕۆڵی دایکی ساکورا.[٧] لە مانگی ئابی ٢٠١٨، دەرھێنەری 3DCG کۆرمی کیشی ڕای گەیاند کە چۆن تیمەکە کات و ھەوڵێکی زۆریان بەسەر بردووە لە ئەنیمەیشنکردنی ترام و ئۆتۆمبێلی شەمەندەفەری دیزڵ بەو پێیەی «توخمێکی گرنگی جیھانبینی [فیلمەکە] بوون». سەرەڕای بەکارھێنانی زۆری سێ ڕەھەندی لە نەخشە و باکگڕاوندە جووڵاوەکاندا، تیمەکە ھەوڵیاندا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارھێنانی «بە شێوەیەک کە تەکنەلۆژیاکە زەق بێت بەڵکو بە شێوەیەکی سروشتی لەناو شاشەکەدا جێی بکرێتەوە».[٨] لەو مانگەدا، چوار ئەندامی تیپی مۆسیقای سومیکا ڕۆڵی ئاشکرا نەکراویان بینی.[٩] کاستی دۆبلاژکردنی ئینگلیزی بۆ فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەنیپلێکسی ئەمریکاوە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ڕاگەیەندرا[١٠]
نمایش
[دەستکاری]شانۆیی
[دەستکاری]دەمەوێت پەنکریاست بخۆم نمایشی پێشوەختەی خۆی لە زێپ دایڤەرسیتی لە تۆکیۆ لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەنجامدا[١١] فیلمەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٨ لە سینەماکانی تۆھۆ تاکائۆکا لە شاری تاکائۆکا پێشوەختە نمایشی زیاتری ئەنجامدا،[١٢] و لە ٢٢ی ئاب لە سینەماکانی یونایتد تۆیۆسۆ لە تۆکیۆ بەھەمان شێوە.[١٣] فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆن و ئەنیمەیشنی سیئۆل لە کۆریای باشوور لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ نمایشکرا[١٤] فیلمەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ژاپۆن نمایشکرا[٢] فیلمەکە یەکەم نمایشی خۆی لە ئوسترالیا لە فێستیڤاڵی ئەنیمی مادمان لە مێلبۆرن لە ١٥–١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەنجامدا، و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتەکەدا نمایشکرا فیلمەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی سکۆتلەندا ئەنیمی خۆشدەوێ لە شاری گلاسکۆ بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا نمایشکرا[١٥] فیلمەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی ئەنیمەیشن ئیز فیلم لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[١٦] و لە ٤٠٠ سینەما لە وڵاتەکەدا لەلایەن کۆمپانیای ئەنیپلێکس ئۆف ئەمریکا و فاتۆم ئیڤێنتسەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ٧ و ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ نمایشکرا.
میدیای ناوخۆیی
[دەستکاری]دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە ژاپۆن بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی بڵاوکرایەوە[١٧] فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کەناڵی NHK E[١٨] و لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ لە کەناڵی نیپۆن تیڤی پەخشکرا[١٩]
ئەنیپلێکسی ئەمریکا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ فیلمەکەی بە بلوڕەی لە ئەمریکا بڵاوکردەوە Madman Entertainment فیلمەکەی لە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٠ لە ئوسترالیا و نیووزلەندا بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی بڵاوکردەوە،[٢٠] لەکاتێکدا مانگا ئینتەرتەینمەنت لە ٢٤ی شوباتدا بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی لە بەریتانیا بڵاوی کردەوە[٢١]
پێشوازی
[دەستکاری]بۆکس ئۆفیس
[دەستکاری]داھاتی دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە ژاپۆن گەیشتە ١٬٩٩٢٬٣٣٥$ ملیۆن دۆلار و ٤٬٢$ ملیۆن دۆلاریش لە ناوچەکانی تر لە سەرانسەری جیھان، بە کۆی گشتی ٦٬٢$ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆکردەوە. فیلمەکە ١٠٧¥ ملیۆن یەنی بەدەستھێنا (٩٦٨٬٩٩١$) لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی نمایشی دا، بە پلەی دەیەمی بۆکس ئۆفیسی ژاپۆن.[٢٢]
لێدوانە ڕەخنەیەکان
[دەستکاری]ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ڕاپۆرتی ڕەزامەندی ٩٣٪ی ڕاگەیاندووە، بە تێکڕای نمرەی ٧٫٢/١٠، بە پشتبەستن بە ١٤ پێداچوونەوە.[٢٣] نووسەری ڕۆمانی سووکی من دەمەوێت پەنکریاست بخۆم یۆرۆ سومینۆ «پێداچوونەوەیەکی تێکەڵاوی» لەسەر وەرگیراوە فیلمی ئەنیمیێکەی ھەبوو، ڕای گەیاند کە «بەشی باشی ھەبووە، بەڵام ڕاستگۆیانە بڵێم بەشی نائومێدکەریشی ھەیە».[٢٤]
ڕافایل مۆتامایۆر بۆ ماڵپەڕی کۆڵایدەر نمرەی "A-" بە فیلمەکە دا، ھەست دەکات فیلمەکە "ڕەنگە لە درامایەکی ڕۆمانسی تەقلیدی بچێت دەربارەی کارەکتەرێک خەریکە دەمرێ، بەڵام ئاھەنگێکی دڵسۆزانەیە بۆ ژیان و ھاوڕێیەتی لەگەڵ سیناریۆیەکی توند و کارەکتەرە دەورییەکان"، و ھاوبەشی لەگەڵ فیلمی (The Fault in Our Stars 2014) و (A Silent Voice 2016) ھەبووە.[٢٥] جەیمس پێرکنزیستاربێرست ھەستی کردووە فیلمەکە «جوانێکی تێکشکێنەربووە - لە ناوەخنێکی درامایەکی ڕۆمانسییە کە جێت دێڵێ لەناو ھەستێکی قوڵ و ھەنسکی گریان لە چاوەکانت لە دیمەنی کۆتایدا لەگەڵ ئەو شێوازە لە مامەڵەکردن و قبوڵکردنی لەدەستدانی ئازیزان و دۆزینەوەی جوانی لە جیھاندا لەو ماوە کورتەی ئێمە لەسەر ئەو ھەسارەیەین بۆی.» ستایشی فیلمەکەی کرد بەھۆی «پەیامی بەھێز و ئەنیمەیشن و نووسینی بەرز و گرنگیدانی قووڵی لەسەر گەشەپێدانی کارەکتەرەکانی».[٢٦] ئەلێکس ئۆسبۆرن نمرەی ٨ لە ١٠ بۆ IGN باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەخشی، ھەستی کرد کە «گەڕانێکی جوان و جوڵاوە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ژیانی ڕاستەقینە مانای چییە». ئۆسبۆرن ستایشی ئاراستەی ھونەری و پێشمەرجەکەی کرد کە «بە تایبەتی ڕۆمان نییە، بەڵام بەھێزی پەیوەندی ناوەڕۆکەکەی و شێوازی دڵخۆشکەری کۆتایەکەی، چیرۆکێکی یادگاری و پەیامێکی بەھێزی ھەیە».[٢٧]
کیم مۆریسی لە تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ نمرەی "B-"ی بۆ فیلمەکە داناوە، ھەست دەکات کە "فیلمەکە ھەڵگیراوەیەکی خراپ نییە. بەڵکو فیلمێکی تەواو باشە لە ڕێی خۆیدا، و نیازم نییە شایستەیەکانی بەراورد بکەم بە ڤیرژنە ئەکشنە ڕاستەوخۆکەی… بەڵام [فیلمەکە]، ھەندێک شکستی بەرچاوی ھەیە وەک فیلمێکی ئەنیمەیشن." مۆریسی ڕەخنەی لە نەگونجاوی کارەکتەرە ئەنیمییەکان گرت لەگەڵ سیناریۆکە و نواندنی دەنگی، ھەروەھا زۆر بەکارھێنانی فلتەرەکان کە "زەحمەتبووە بزانرێت چی لەو دیمەنانەدا ڕوودەدات چونکە کارەکتەرەکان بە تەواوی سێبەری کاریگەرییە فلتەرییەکانیان لەسەرە". بەڵام ستایشی فیلمەکەی کرد بەھۆی "بەردەوام نواندنی دەنگی نایاب، [و] ھەندێک کارەکتەری ئەنیمەیشنی باش و نووسینی جیاواز".[٢٨] مات شلی بۆ ڕۆژنامەی ژاپۆن تایمز فیلمەکەی لە کۆی ٥ ئەستێرە بە ٢ ئەستێرە ھەڵسەنگاندووە و ھەستی کردووە کە «یان مۆڕەکردنەوە بەجێت دەھێڵێت یان خۆزگە دەخوازیت ھەندێک زۆمبی لە دوای ھەموو شتێک دەرکەوتبا». شلی ڕەخنەی لە پەرەسەندنەکە گرت و وتی ھاوشێوەی «پێکھاتەیەکی زنجیرەیە کە زیاتر گونجاوە بۆ تەلەفزیۆن»، دیالۆگ، گێڕانەوە و مۆسیقای «ئاوساو».[٢٩]
دەستخۆشی
[دەستکاری]من دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی فیلمی سیتگس پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن[٣٠] فیلمەکە خەڵاتی بینەرانی بەدەستھێنا و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی دەستەی سوێندخواردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا لە فێستیڤاڵی سکۆتلەندا ئەنیمی خۆشدەوێ.[٣١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Pineda، Rafael Antonio (٧ی ئابی ٢٠١٧). «Kimi no Suizō o Tabetai Coming-of-Age Novel Gets Anime Film in 2018». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Ressler، Karen (١٦ی ئازاری ٢٠١٨). «Let Me Eat Your Pancreas Anime Film Reveals Main Cast, Staff, Trailer». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ スタッフ情報解禁 [Staff information release]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ١٦ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ メインキャスト 「僕」:高杉真宙さん・山内桜良:Lynnさんに決定! [Main Cast "Me": Mahiro Takasugi and Sakura Yamauchi: Lynn!]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ١٦ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ 「キミスイ」で声優初挑戦の高杉真宙、現場で悩み抜いた“僕が演じる意味”―アニメ好きだからこそ感じた“夢と現実の差”、たどり着いた答えとは<インタビュー> [Mahiro Takasugi, who is making his voice acting debut with Kimisui, is troubled by the "meaning of my role" on set - the "difference between dream and reality" that I felt because I love anime, and the answer I arrived at (Interview)]. Modelpress (بە Japanese). ١٩ی نیسانی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Ressler، Karen (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Film Reveals New Visual, Additional Cast». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Pineda، Rafael Antonio (١٦ی تەممووزی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Film's Trailer Previews sumika Songs». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ 岸これみ [Koremi Kishi]. kimisui-anime.com (بە Japanese). لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Pineda، Rafael Antonio (٢٢ی ئابی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Anime Film Casts sumika Band Members». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Ressler، Karen (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Anime Film's Dub Cast Announced Ahead of February U.S. Theatrical Release». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ 7/24完成披露試写会 開催決定! [Completion Preview to be held on 7/24!]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ 【試写会情報】富山県高岡市で試写会開催が決定!応募期間:2018年8月15日必着 [[Preview Information] Preview will be held in Takaoka City, Toyama Prefecture! Application period: Must arrive no later than August 15, 2018]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ٩ی ئابی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ユナイテッド・シネマ豊洲で劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」特別試写会 開催決定! [Special preview of the anime film I Want to Eat Your Pancreas will be held at United Cinemas Toyosu!]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ١٤ی ئابی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ 韓国ソウル映画祭での上映イベントレポート公開!全世界1100館以上での公開も決定 [Report on the screening event at the Seoul Film Festival in South Korea! The film will be released in over 1,100 theaters worldwide]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ٢٤ی ئابی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Normanicgrav (٢٩ی ئابی ٢٠١٨). «Scotland Loves Anime 2018 Glasgow Line-up Announced». Anime UK News. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Ressler، Karen (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Mirai, I Want to Eat Your Pancreas, Okko's Inn, Modest Heroes Films to Premiere at L.A.'s Animation is Film Festival in October». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ その青春に、きっとあなたは涙する。劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」Blu-ray&DVD発売決定! [You will surely be moved to tears by its youth. Anime film I Want to Eat Your Pancreas will be released on Blu-ray and DVD!]. PR Times (بە Japanese). ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Pineda، Rafael Antonio (١٤ی ئایاری ٢٠٢٠). «Japanese Animation TV Ranking, April 27-May 3». Anime News Network. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Pineda، Rafael Antonio (١ی ئابی ٢٠٢١). «Japanese Animation TV Ranking, July 19–25». Anime News Network. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «I Want to Eat Your Pancreas». Madman Entertainment. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Osmond، Andrew (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠). «I Want To Eat Your Pancreas Released on Blu-ray and DVD Monday». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Sherman، Jennifer (٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Anime Film Earns 100 Million Yen in Opening Weekend». Anime News Network. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «I Want to Eat Your Pancreas». Rotten Tomatoes. Fandango Media. لە May 30, 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) Missing or empty |type= - ^ Sherman، Jennifer (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Novel Author Shares Mixed Feelings on Anime Film». Anime News Network. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Motamayor، Rafael (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas Review: There Won't Be a Dry Eye in the Theater». Collider. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Perkins، James (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «I Want to Eat Your Pancreas». Starburst. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Osborn، Alex (٧ی شوباتی ٢٠١٩). «I Want to Eat Your Pancreas - Review». IGN Southeast Asia. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Morrissy، Kim (٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas - Review». Anime News Network. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Schley، Matt (٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «I Want to Eat Your Pancreas: An eye-catching title doesn't make up for over-the-top sentimentality». The Japan Times. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ 劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」がシッチェス・カタロニア国際映画祭の最優秀長編作品賞にノミネート! [Anime film I Want to Eat Your Pancreas nominated for Best Animated Feature Film at Festival Internacional de Cine Fantástico de Cataluña!]. kimisui-anime.com (بە Japanese). ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Morrissy، Kim (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «I Was A Judge At Scotland Loves Anime». Anime News Network. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی (بە ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمی (بە ئینگلیزی)
- دەمەوێ پەنکریاست بخۆم (فیلم) (فیلم) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ
- دەمەوێ پەنکریاست بخۆم لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی سکریپتی زمانی ژاپۆنی بەکاردێنن (ja)
- Interlanguage link template link number
- Cite Rotten Tomatoes templates with errors
- Articles with ژاپۆنی-language sources (ja)
- Articles with ئینگلیزی-language sources (en)
- ئەنیمی و مانگای ئەوینداری
- ئەنیپلێکس
- فیلمەکانی ٢٠١٨
- ئەنیمێ
- دراما
- چەشنەکانی فیلم
- فیلم
- ژاپۆن