ئەمەوێ پەنکریاست بخۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمەوێ پەنکریاست بخۆم (بە ژاپۆنی : 君の膵臓をたべたい کیمی نۆ سویزۆ ۆ تەبێتای ) ھەروەھا بە ( ڕێم بدە با پەنکریاست بخۆم)ـش ناسراوە، رۆمانێکی ژاپۆنیە لەلایەن (یۆرو سومینۆ)وە نوسراوەتەوە وەکوو لە وێب سایتێکی ژاپۆنی رۆمان کە بەکارھێنەرەکانی دروستی دەکەن ئەلقەڕێژکردنی بۆ کراوە لە ( Shōsetsuka ni Narō شۆسێتسوکا نی نارۆ) لە ساڵی ٢٠١٤ کتێبەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کۆمپانیای فوتاباشا دا بڵاوکراوەتەوە، مانگایەکەی لە ٢٠١٦ تا ٢٠١٧ دا بەردەوام بووە، فلمی ڵایڤ ئەکشنەکەی رێم پێ بدە با پەنکریاست بخۆم لە ساڵی ٢٠١٧دا پەخشکراوە، فیلمەکەی ناونیشانی ئەمەوێ پەنکریاست بخۆم لە ساڵی ٢٠١٨ دا ناونیشانی بۆ دانراوە و ھەڵگیراوەتەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

ھاروکی لە نەخۆشخانەیە چاوی بە کتێبێک دەکەوێ لە ژووری چاوەڕێ کردن، ئەو دواتر بە زوویی ئەوە دەزانێت کە ئەمە یادەوەرەیەکی قوتابیەکە لە پۆلەکەی لە قوتابخانە، ساکورا دواتر بۆی ئاشکرا دەکات کە ئەو بەھۆی نەخۆشیەکی سەخت کە لە پەنکریاسیەوەیەتی دەناڵێنێت، ئەبنە ھاوڕێ و کات لەگەل یەکتر بەسەر دەبەن، ساکورا پەیمان بە ھاروکیدەدات کە پێی دەلێت پێش ئەوەی بمرێت شەوی دواتر ھاروکی سەیری ھەواڵەکان دەکات لەگەڵ خێزانەکەی، ھەواڵەکان ئەوە دەردەخەن ساکورا لە گەڕانەوەی بۆ ماڵ چەقۆی بەرکەوتووە و مردووە، ئەمەش وادەکات ھاروکی بڕوخێت و نەتوانێت بچێتە پرسەکەی، دواتر دەچێتە ماڵەوەیان و سەردانی دایکی دەکات و داوای کتێبە یادەوەرەکەی ساکورادەکات، دایکی ھاروکی دەناسێتەوە و ئەوە ئاشکرا دەکات کە ساکورا نامەیەکی بۆ ئەو جێھێشتووە، یادەوەرەیەکە ئەوە بە ھاروکی دەلێت کە یادەوەرەیەکە بپارێزێت و بھێلێت کیۆکۆ باشترین ھاوڕێکەی ساکورا یادەوەرەکەی بخوێنێتەوە، کە کیۆکۆ بێ ئاگایە لە نەخۆشیەکەی ساکورا و رقی لە ھاروکی دەبێتەوە، دوای ئەوەی ھاروکی یادوەریەکە دەخوێنێتەوە دەست بگریان دەکات وەک ئەوەی ھەرگیز پێشوو تر ئەو ھەستە خەمباریەی نەبوبێت بۆ ھیچ کەسێک، پێش رۆیشتن دایکی ساکورا پرسیاری ناوی یەکەمی ھاروکی دەکات، ئەویش دەڵێت (ھاروکی) ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە (ھاروکی بە مانای وەرزی بەھار دێت) (ساکوراش گوڵێکە کە لەسەرەتای بەھار دەردەچێ) بۆیە دایکی دەڵێـت "کەوایە ئێوە بۆ یەک بوون"، دواتر ھاروکی کیۆکۆ دەبینێت و باسی یادەوەریەکەی ساکورا و نەخۆشیەکەی ساکورای بۆ دەکات کە کیۆکۆ ئەمە دەبیستێت دەست بە گریان دەکات و شۆک دەبێت کە چۆن ھاروکی ئەمەی لێ شاردۆتەوە و ئەمەش رقی بەرامبەری دەجولێنێت و ڕادەکات بۆ دەرەوە، ھاروکیش دەچێتە دەرەوە پێی دەلێت "کە دەیەوێت ببن بە ھاوڕێی یەکتر"، ئەمەش دوای ئەوەی ساکورا یارمەتی ھاروکی دا کە بکرێتەوە بۆ خەڵک و ھاروکیش ئەیەوێت شانازی بەم یادەوەریانەی بکات، فلمەکە تەواو دەبێت کاتێک ساڵێک دواتر کە ھاروکی و کیۆکۆ سەردانی گۆڕی ساکورا دەکەن

میدیا[دەستکاری]

رۆمان[دەستکاری]

یرو سومینۆ بە شێوەیەکی سەرەکی لە سایتێکی مانگای ( Shōsetsuka ni Narō) دا بڵاوکردەوە لە ساڵی ٢٠١٤ پێش ئەوەی کۆمپانیای فوتاباشا دوبارە بڵاوی بکاتەوە بە کەڤەرێکی ھونەری لەلایەن loundraw لە ١٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (ISBN 978-4-575-23905-8)[١][٢] بڵاوکراوە ئینگلیزیەکەی کۆمپانیای Seven Seas Entertainment ئاگاداری ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئەوان ڕێگەپێدان بۆ ڕۆمانەکە دەردەکەن لە ١٥ ی ئاداری ٢٠١٨، و بڵاوکرایەوە لە ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨[٣]

مانگا[دەستکاری]

ئیزومی کیریھارا دەستی بە ئەلقە رێژکردنی مانگاکە کرد لە گۆڤاری ( Monthly Action ) ی کۆمپانیای فوتاباشا لە ٢٥ ی ئابی ٢٠١٦[٤][١]و ئەلقەکانی لە ١٠ ی شوباتی ٢٠١٧دا تەواوکرد (ISBN 978-4-575-84925-7) [٥] و ٢٠ ی حوزەیران ی ٢٠١٧ (ISBN 978-4-575-84993-6) [٦] مانگاکە ڕێگەپێدانی لەلایەن کۆمپانیای (Seven Seas) دا بۆکرا کە یەکەم کتێبی لە ٢٢ ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ دا دەرھێنا [٣]

فلم پەخشی ڕاستەوخۆ[دەستکاری]

فلمە ڕاستەوخۆکە کە لە رۆمانەکەوە وەرگیراوە ناونیشانی بۆکرا بەناوی ( ڕێم پێ بدە پەنکریاست بخۆم) [٧] ئەکتەرەکانی ( تاکومی کیتامورا) (مینامی ھامابێ) لە ٢٨ ی تەمموزی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە[١] فلمەکە لە کۆریای باشوردا پەخشکرا (فیستیڤالی فلمی نێودەوڵەتی بوسان) لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[٨] وە لە مالیزیا لە ٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ کە لەلایەن کۆمپانیای (GSC Movies)ـدا کرا[٩]

فلم ئەنیمی[دەستکاری]

فلمە ئەنیمیەکەی لەسەر رۆمانەکەی کرا، ناونیشانی بۆ دانرا بەناوی ( دەمەوێ پەنکریاست بخۆم) ، کە لە ٢٠١٧دا ئاگاداریەکەی بڵاوکرایەوە[١] فلمەکە لەسەر شاشە نوسرایەوە و دەرھێنانی لەلایەن شینچیرۆدا ئوشیجاما دا بۆکرا، بەرھەمھێنانی لەلایەن کێجی میتا لە ستۆدیۆی ڤۆلن بۆکرا، [١٠] میوزیکەکەی لەلایەن ھیرۆکۆ سێبودا نوسرایەوە [١١] یویچی ئۆکا دیزاینی بۆ کارەکتەرەکان دابین کرد وە وەک بەڕێوەبەری ئەنیمەیشن کاری دەکرد، یوکاکۆ ئوگاوا بەڕێوەبەری باگراوند بوو لەگەل یارمەتیدەرەکەی یۆشیتۆ واتانابی، کاریگەریەکانی دەنگ لەلایەن نۆریکۆ ئزومۆ دا بەرھەمھێنانی بۆ کرا لەژێر دەرھێنەر جۆجی ھاتا، کوالێتی و کارەکانی فلم بەڕێوەبەرایەتی لەلایەن ھیرۆشی سایتۆ و دەرھێنانی لەلایەن مایوکۆ کۆیکێ دا بوو، کۆرێمی کیشیش وەک دەرھێنەری 3D CG کاری دەکرد و یۆشینۆری ھیرۆکاوا دیزاینەری ڕەنگەکان، دەستکاری کردنی فلمەکە لەلایەن یومی جینگوگی دا بوو،[١٢] گۆرانی فلمەکە "Fanfare" (ファンファーレ) فانفارێ بوو وە کۆتایەکەی "Shunkashūtō" (春夏秋冬، داڕێژە:Trans The Four Seasons) شونکاشوتۆ بوو، ھەردوو گۆرانیەکە لەلایەن باندێک بوو بەناوی سومیکا، کە کاری دەرھێنانی دەنگیشیان کرد لە فلمەکە[١٣] فلمەکە لەلایەن کۆمپانیای Aniplex بوو لە ژاپۆن، لە شانۆ بڵاوکرایەوە لە ١ ی ئەیلولی ٢٠١٨[١٤][١٢] کۆمپانیای (Aniplex of America ) ئەوەی بڵاوکردەوە لەناو (Anime Expo) کەوا ئەوان لە ٢٠١٨ لە شانۆ فلمەکە پەخش دەکەن لە باکوری ئەمەریکا[١٥]

کارەکتەرەکان[دەستکاری]

  • ھاروکی شیگا، Haruki Shiga (志賀春樹، Shiga Haruki)، کاری دەنگ لەلایەن: Mahiro Takasugi[١٦] (ژاپۆنی); Robbie Daymond[١٧] (ئینگلیزی)
  • ساکورا یامائوچی ، Sakura Yamauchi (山内桜良، Yamauchi Sakura) ، کاری دەنگ لەلایەن: Lynn[١٦] (ژاپۆنی); Erika Harlacher[١٧] (ئینگلیزی)
  • کیۆکۆ ، Kyoko (恭子، Kyōko) ، کاری دەنگ لەلایەن: Yukiyo Fujii[١٦] (ژاپۆنی); Kira Buckland[١٧] (ئینگلیزی)
  • تاکاھیرۆ ، Takahiro (隆弘) ، کاری دەنگ لەلایەن: Yuma Uchida[١٦] (ژاپۆنی); Kyle McCarley[١٧] (ئینگلیزی)
  • دایکی ساکورا ، Sakura's mother (桜良の母، Sakura no haha) ، کاری دەنگ لەلایەن: Emi Wakui[١٦] (ژاپۆنی); Dorah Fine[١٧] (ئینگلیزی)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "Kimi no Suizō o Tabetai Coming-of-Age Novel Gets Anime Film in 2018". Anime News Network. August 6, 2018. Retrieved January 15, 2018.
  2. ^ "Archived copy" 君の膵臓をたべたい. Futabasha (بە ژاپۆنی). Archived from the original on March 16, 2018. Retrieved January 15, 2018.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  3. ^ ئ ا Ressler, Karen (March 15, 2018). "Seven Seas Licenses I Want to Eat Your Pancreas Novel, Manga". Anime News Network. Retrieved March 15, 2018.
  4. ^ 本屋大賞2位の青春小説「君の膵臓をたべたい」を桐原いづみがマンガ化. Natalie (بە ژاپۆنی). August 25, 2016. Retrieved January 15, 2018.
  5. ^ 君の膵臓をたべたい 上 [Let Me Eat Your Pancreas Part 1]. Futabasha (بە ژاپۆنی). Archived from the original on January 17, 2018. Retrieved January 15, 2018.
  6. ^ 君の膵臓をたべたい 下 [Let Me Eat Your Pancreas Part 2]. Futabasha (بە ژاپۆنی). Archived from the original on July 29, 2018. Retrieved January 15, 2018.
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 4ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Mary and The Witch's Flower Lead Actress Hana Sugisaki Awarded at BIFF". Anime News Network. October 14, 2017. Retrieved January 15, 2018.
  9. ^ "Kimi no Suizō o Tabetai Live-Action Film Opens in Malaysia in November". Anime News Network. September 11, 2017. Retrieved January 15, 2018.
  10. ^ Ressler, Karen (March 15, 2018). "Let Me Eat Your Pancreas Anime Film Reveals Main Cast, Staff, Trailer". Anime News Network. Retrieved March 15, 2018.
  11. ^ Ressler, Karen (March 15, 2018). "Let Me Eat Your Pancreas Anime Film Reveals Main Cast, Staff, Trailer". Anime News Network. Retrieved March 15, 2018.
  12. ^ ئ ا Ressler, Karen (March 15, 2018). "Let Me Eat Your Pancreas Anime Film Reveals Main Cast, Staff, Trailer". Anime News Network. Retrieved March 15, 2018.
  13. ^ "I Want to Eat Your Pancreas Anime Film Casts sumika Band Members". Anime News Network. August 22, 2018. Retrieved August 26, 2018.
  14. ^ "Coming-of-Age Anime Film Let Me Eat Your Pancreas Reveals Early Fall Debut". Anime News Network. January 14, 2018. Retrieved January 15, 2018.
  15. ^ "Aniplex of America Announces Anime Film I want to eat your pancreas Coming to Theaters". Anime News Network. July 6, 2018. Retrieved July 16, 2018.
  16. ^ ئ ا ب پ ت https://kimisui-anime.com/?cast
  17. ^ ئ ا ب پ ت http://iwanttoeatyourpancreas.com/?cast