کۆڵایدەر (ماڵپەڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆڵایدەر وێبسایتێک و چەناڵێکی یوتوبە تایبەت بە یاری ڤیدیۆیەکان و فیلم کەوا لە حوزەیرانی ٢٠٠٥ لەلایەن ستیڤن واینتراوبەوە دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠١٥، ماڵپەڕەکە لەلایەن کۆمپانیای کۆمپلێکسەوە کڕدراوە، دواتر لە فێبرایەری ٢٠١٨ ماڕک فێرناندز، سەرپەرشتیاری مۆنتێرانی وێبسایتەکە، تەواوی وێبسایتەکەی کڕیەوە.

ماڵپەڕەکە تایبەتە بە ھەواڵی فیلم، ڕەخنەگرتنی فیلم و چەندین بەشی تری تایبەت بە پۆدکاست و یاریە ڤیدیۆییەکان. تا ئێستا، چەناڵی یوتوبەکەیان ٥٥٧ ھەزار سەبسکرایبەریان ھەیە، لەگیڵ ٤٥٩ ھەزار بینین. بەرنامە دیارەکانی چەناڵەکە بریتین لە موڤی تۆک، موڤی تریڤیا شمۆداون، ھیرۆس، جێدای کاونسڵ و کۆڵایدەر نیوس.

بەدەر لە چەناڵە سەرەکیەکەشیان، چەندین چەناڵی بچووکتریان ھەیە وەک کۆڵایدەر لایڤ، کۆڵایدەر ئینتەرڤیوس، کۆڵایدەر گەیمس و کۆڵایدەر سپۆڕتس.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Collider (website)". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 10ی ئایاری 2019. Retrieved 11ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)