دەروازە:پارێزگای سلێمانی
پێشەکیپارێزگای سلێمانی یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و ھەرێمی کوردستان، ناوەندی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە شاری سلێمانی، ژمارەی سەرجەم دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بە ٢,٢٥٠,٠٠٠ (دوو ملیۆن و دووسەد و پەنجا ھەزار) کەس مەزەندە کراوە. شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانیکفری شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە. کەسایەتیەکانی پارێزگای سلێمانیمەلا موحەمەد کوڕی عوسمان باڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە؛ و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە جوگرافیای پارێزگای سلێمانیبەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە. زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای سلێمانیزانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani، کورت دەکرێتەوە بۆ "AUIS") زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان. ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای سلێمانیسەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار. جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و، کەمی دانیشتووانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتایییەتی، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، .. ھتد. وێنەیەک لە پارێزگای سلێمانیەوەسلێمانی لە وەرزی بەھاردا مێژووی پارێزگای سلێمانیمیرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی (فەقێ ئەحمەدی دارهشمانه )ەوە دامەزراوە. کە میرنشینەکەی لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لە گوندی دارەشمانە دامەزراندووە لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. پۆلەکاندیمۆگرافیای پارێزگای سلێمانیجاف (بەکوردی: جاف؛ هەروەها جەهف، جاف، جاف، کاف) گەورەترین هۆزی کوردە کە بە خێڵ ناسراوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و عێراق دەژی. دڵیان لە نێوان سلێمانی تا سنەدایە. خێڵەکە زۆرینە پابەندن بە مەکتەبی شافیعی لەگەڵ زۆرێک لە شوێنکەوتوانی نەقشبەندی و قادرییە. لە ساڵی ١١١٤ لە لایەن زاهر بەگی جافەوە سەری هەڵدا، سەرکردە گرنگەکانی تر بریتی بوون لە محەمەد پاشا جاف، خاتوون ئادێلە، عوسمان پاشا جاف و مەحمود پاشا جاف، ماڵی باوباپیرانیان قەڵای شێروانە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵانی ١٧٠٠ ناوی پاشا کە نازناوێکی بەرزی پێبەخشیون. ئەوان گەورەترین عەشیرەتی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس و بە زمانی بابانی سۆرانی دەزانن. تا ساڵانی ١٨٦٠ حوکمڕانی میرنشینی ئەردەڵانیان کردووە. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |