دەروازە:مۆسیقا/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.

کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە.
خوێندنەوەی زیاتر...