ژینناسیی خانەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خانەناسیەوە ڕەوانە کراوە)
ژینناسیی خانەیی
لقیژینناسی
بەشێکە لەژینناسی
بوارەکانی خوێندنخانە
جێبەجێکارژینناسی خانەیی

ژینناسیی خانەیی (ھەروەھا ژینناسیی خانە یان خانەناسی) لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە، کار و ئاکاری خانەکان دەکات.[١][٢] ھەموو ئۆرگانیزمە زیندووەکان لە خانەکان پێک ھاتوون. خانە یەکەی بنەڕەتیی ژیانە کە لە ژین و کارکردنی ئۆرگانیزمەکان بەرپرسە.[٣] ژینناسیی خانەیی لێکۆڵینەوەی یەکە پێکھاتەیی و کردارییەکانی خانەکانە. ھەردووک خانە ناوک سەرەتایی و ناوک ڕاستەقینەکان دەگرێتەوە و چەندین ژێربابەت لەخۆ دەگرێت لەوانە لێکۆڵینەوەی مێتابۆلیزمی خانەیی، ڕاگەیێنیی خانەیی، سووڕی خانە، زیندەکیمیا و پێکھێنانی خانە. لێکۆڵینەوەی خانەکان بە بەکارھێنانی چەند تەکنیکی وردبینی، خانەچاندن و کەرتکەرتکردنی خانەیی ئەنجام دەدرێت. توێژینەوە لە ژینناسیی خانەیی لەگەڵ چەندین بواری تری وەک جێنەتیک، جێنەتیکی گەردی، ژینناسیی گەردی، وردەژینناسیی پزیشکی، بەرگریناسی، و کیمیای خانەیی پێکەوەبەستراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alberts, Bruce; Johnson, Alexander D.; Morgan, David; Raff, Martin; Roberts, Keith; Walter, Peter (2015). "Cells and genomes". Molecular Biology of the Cell (6th ed.). New York, NY: Garland Science. pp. 1–42. ISBN 978-0815344322.
  2. ^ "Cell Biology | Learn Science at Scitable". www.nature.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-06.
  3. ^ Gupta, P. (Dec 1, 2005). Cell and Molecular Biology. Rastogi Publications. p. 11. ISBN 978-8171338177.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]