جێرێمی کۆربین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جێرێمی کۆربین لە ساڵی ٢٠١٤

جێرێمی کۆربین (بە ئینگلیسی: Jeremy Corbyn؛ لەدایکبووی٢٦ی مای ١٩٤٩) سیاسەتمەداری خەڵکی شانشینی یەکگرتووە. ئەو ڕێبەری هەنووکەیی پارتی کرێکارانی بریتانیایە[١] و لە ساڵی ۱۹۸۳ تا ئێستا ئەندامی پارلەمانی بریتانیا بووە.[٢]

کۆربین لە باڵی چەپی پارتی کرێکارانە و خۆی بە سۆسیالدیموکرات دەزانێت. ئەو لاینگری نەتەوەیی کردنی دیسانی هێڵەکانی شەمەندەفەرە و داراییەکانی گشتی، کردنەوەی کانگاکانی بەردە زووخاڵ، چوون بە گژی ڕاکردن لە ماڵیات، لابردنی مانگانە بۆ زانکۆکان و زۆر کردنی کۆمەکخەرج بۆ خوێندکارانی زانکۆ و دەستبەردار بوون لە چەکی ناوەکییە.

پشتیوانی کۆربین لە گەلی کورد و گەلانی تری لێقەوماو لە سەرەتای کارەکانیەوە دەست پێ ئەکات[٣]. لە یەکێ لە دانیشتنەکانی مانگی 11ی 1991دا حکومەتی بەریتانی لە مەترسیەکانی سوپای تورکیا ئاگادار ئەکاتەوە و داوای یارمەتی ئەکات بۆ بەرەی کوردستانی و کوردی ئێراق کە خۆی سەردانی ناوچەکەی کردوە ئەوکاتە.[٤]

جێرێمی کۆربین پێشتر لەگەڵ کەناڵی "پرێس تی ڤی"ی ئێران لە لەندەن هاوکاری بووە.[٥]

پەڕاوێز[دەستکاری]