جێرارد پیکێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرارد پیکێ
بە كاتالۆنی: Gerard Piqué i Bernabeu
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٢-٠٢) ٢ی شوباتی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
بارسێلۆنا، ئیسپانیا
وڵاتی وەرزشئیسپانیا
Second family name in Spanish nameBernabeu
دایکMontserrat Bernabeu i Guitart
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)شاکیرا، Clara Chia Martí
منداڵMilan Piqué Mebarak، Sasha Piqué Mebarak
زمانی زگماکیزمانی کەتەلانی
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی، زمانی کەتەلانی، ئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، خاوەن کارەکان
پۆستەکانسەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)
شوێنی یاریکردن لە تیپبەرگریکار (تۆپی پێ)
پەروەردەLa Salle Bonanova، Ashton-on-Mersey School
دانیشتوویبەرشەلۆنا
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٤
کۆتایی ساڵانی چالاکی٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
خولپرێمیەرلیگ، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا
خەڵاتەکانUEFA Team of the Year، UEFA Team of the Year، UEFA Team of the Year، Don Balón Award، Gold Medal of the Royal Order of Sports Merit
وێبگەhttp://www.gerardpique.com/


جیرارد پیکێ لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٨٧. یاریزانی پڕۆفیشنالی تۆپی پێ ئیسپانییە کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا دەکات لەھێڵی بەرگری. بەرلەوەی یاری بۆ بارسێلۆنا بکات ناوبراو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بووە. پیکێ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیھانیی ٢٠١٠ی فیفا و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بردۆتەوە.

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

پیکێ بەدرێسی بارسێلۆنا لەوەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ ئیسپانیا

جیرارد پیکێ سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکرد بەردەوامبوو تا ساڵی ٢٠٠٤، لەو ساڵەدا پەیوەندی بەیانەی مانچیستەر یونایتد کرد تاساڵی ٢٠٠٨ بەردەوامبوو، لەوماوەیەدا ١٢یاری ئەنجامدا بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد. لەرۆژی ٢٠٠٦/٨/٤ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی ڕیال زەرەگۆزا کرد یەک ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامبوو ٢٢یاری ئەنجامداو ٢گۆڵی تۆمارکرد. لەرۆژی ٢٠٠٨/٥/٢٧پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەوە کرد و تا ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە، تائێستا ٢٢١یاری ئەنجامداوە و ١٩گۆڵی تۆمارکردووە. لەوەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ پەیوەندی بەھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٦ساڵی کرد تاساڵی ٢٠٠٤بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٧یاری ئەنجامداو ٢گۆڵی تۆمارکرد، ھەر لەو ساڵەدا جیرارد پیکێ لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ١٦بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٧ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٦بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٨یاری ئەنجامدا و ٣گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ١٩ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٧بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٨یاری ئەنجامدا و ٣گۆڵی تۆمارکرد دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ٢٠ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٨بەردەوامبوو لەوماوەیەدا ٥یاری ئەنجامدا و ١گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ٢١ساڵی و تاساڵی ٢٠٠٩بەردەوامبوو و ١٢یاری ئەنجامداو ١گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩بەرزکرایەوە بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا و تائێستاش بەردەوامە و ٨١یاری ئەنجامداوەو پێنچ گۆڵی تۆمارکردووە. جیرارد پیکێ بۆ ھەڵبژاردەی کەتەلۆنیاش یاری کردووە و ٩یاری ئەنجامداو بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

ساڵەکانی یاریکردن بۆھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا[دەستکاری]

  • ٢٠٠٩ (١٣یاری) (٤گۆڵ)
  • ٢٠١٠ (١٦یاری) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١١ (٨یاری) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١٢ (١١یاری) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١٣ (١١یاری) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١٤ (٦یاری) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١٥ (٨گۆڵ) (بێ گۆڵ)
  • ٢٠١٦ (٥یاری) (١گۆڵ)

نازناوەکان[دەستکاری]

  1. خولی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی مان یونایتد لەوەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨
  2. چامپیۆس لیگ لەگەڵ یانەی مان یونایتد لەوەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨
  3. خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەوەرزەکانی ٢٠٠٨–٢٠٠٩، ٢٠١١–٢٠١٢، ٢٠١٤–٢٠١٥، ٢٠١٥–٢٠١٦
  4. جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ یانە بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٦، ٢٠١٨
  5. چامپیۆس لیگ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  6. جامی سوپەر ئەوروپی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  7. مۆندیالی یانەکان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  8. مۆندیالی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا
  9. یۆڕۆی ٢٠١٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]