ئافەرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەناڵی ئافەرین
خۆشەویستی منداڵ

جێ متمانەی دایک و باوک

دەستپێک ١٠ شوباتی ٢٠٢٠
خاوەن کۆمپانیای ئافەرین
دروشم ئافەرین بۆ تۆ
وڵات  ھەرێمی کوردستان
زمان کوردیی ناوەندی
ناوچەی وەشان  ھەرێمی کوردستان،  ئەورووپا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ پێگەی ئافەرین
دەستکەوتن
Terrestrial
میکس میدیا چەناڵی 22
ئێچدی بۆکس
ئایستار میدیا چەناڵی 51
IPTV
کەناڵی 311
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی
https://afarin.tv/

ئافەرین (بە ئینگلیزی: Afarin TV) کەناڵێکی کوردیی ئیسلامییە کە تایبەتە بە منداڵانی تەمەن ٢ بۆ ١٢ ساڵ.[١] کەناڵی ئافەرین لەلایەن کۆمپانیای ئافەرینەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، و لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠دا دەستی بە پەخشکردن کردووە. بنکەی سەرەکی ئافەرین لە شاری سلێمانییە و کەناڵەکەش کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرھەمی فێرکاری و پەروەردەیی خۆشیبەخش بە منداڵانی کورد.[٢]

ئامانج

کەناڵی ئافەرین ئامانجییەتی لە ڕێگەی بەرھەمی فێرکاری و پەروەردەیییەوە نەوەیەکی تەندروست و پڕ لە زانیاری پێبگەیەنێت کە لێوانلێوبێت لە زانیارییەکانی قوتابخانە و دەرەوەی قوتابخانە، و توانای گفتووگۆ و تێکەڵبوونی ھەبێت لەگەڵ دەوروبەر.

جیاوازی

  • گرنگیدان بەو کارتۆنانەی کە ئامانجدار و پەروەردەیین، ڕەوشت و بەھای باڵای بەرز و سەنگین بە منداڵ ئاشنا دەکەن. وەک (دەستپاکی، ڕاستگۆیی، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک و ھتد).
  • بەڕێگەیەکی خۆشی بەخش و سەردەمیانە بابەتەکان دەگەیەنێت بە منداڵ و پەرە بە بەھرە و تواناکانیان دەدات.
  • گرنگیدان بەزمانی کوردی و ھەوڵدان بۆ پاراستنی شوناس و بەھا و ڕەوشتی کوردی، بەجۆرێک زۆربەی زۆری کارتۆن و سروودەکانی ئافەرین بەزمانی شیرینی کوردیین.
  • فلتەرکردن و پێداچوونەوە بەتەواوی ئەو بەرھەم و کارتۆنانەی کە دەخرێنە سەر شاشە و لابردنی ھەر دیمەنێک کە نەشیاو و نەگونجاوبێت بۆ منداڵ و لەگەڵ ئایین و کلتوری خێزانی کوردی نەگونجێت.

دیجیتاڵ میدیا

دیجیتاڵ میدیای ئافەرین کە پێکدێت لە (ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشن، یوتیووب، فەیسبووک، تویتەر، انستاگرام، تیلیگرام، سناپچات، تیکتۆک) دابەشکراوە بەسەر دوو جۆردا، جۆرێکی تایبەتە بە بابەت و بەرھەمی منداڵان وەک (ئەپلیکەیشن و یوتیووبی ئافەرین) کە تێیدا کارتۆن و گۆرانی و بابەتی نوسراوی کورت وەک ھۆنراوە و کورتە چیرۆک و زانیارییەکان لەخۆ دەگرێت و ئاڕاستەی منداڵ دەکرێن. جۆری دووەم لە دیجیتاڵ میدیای ئافەرین چینی بە ئامانجگیراو تێیدا دایک و باوک و پەروەردەکارانە وەک (فەیسبووک و انستاگرام و تیلگیرامی ئافەرین) کە تێیدا بابەتی ھۆشیاری و ڕۆشنبیری ئاڕاستەی دایک و باوک و پەروەردەکاران دەکرێت، لە چۆنییەتی پەروەردەکردنی منداڵ و بنیاتنانی خێزانێکی تەندروست وریایان دەکاتەوە.

فریکوێنسی کەناڵی ئافەرین

کەناڵی ئافەرین لە سەر سیستمی ناوخۆیی و دیجیتاڵی DTV و DVB-T لە سنوری ھەرێمی کوردستاندا پەخشی خۆی دەکات (ھەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دھۆک، ھەڵەبجە)، ھاوکات بە ئۆنلاین بە سیستمی IPTV لەتەواوی جیھاندا پەخشی خۆی دەکات و کوردانی تاراوگە و دەرەوەی وڵات لەڕێی IPTV وە دەتوانن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئافەرین بن.

تەواوی ئامێرە ناوخۆیییەکانی (یونایتید میکس میدیا، ئێچدی بۆکس، ئایستار، فامیلی بۆکس، وەن بۆکس) لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا پەخشی ئافەرین بە گرتەی کوالیتی بەرز (HD) دەگوازنەوە.

بەرھەمەکان

کەناڵی ئافەرین جیا لەوەی خاوەنی دەیان بەرھەمی فێرکاری، پەروەردەیی، خۆشی بەخشی تایبەت بە خۆیەتی، ھاوکات دۆبلاژی کوردی بۆ دەیان زنجیرە کارتۆن و ئەنیمەیشنی گرنگ و تایبەتی جیھانی کردووە، تاکو منداڵانی کوردزمانیش بێبەش نەبن لەو زنجیرانە و ھاوشێوەی منداڵانی تر بە زمانی دایکیان بینەری ئەو زنجیرە کارتۆنانە ببن و لێیان بەھرەمەند و سوودمەدن بن. لە گرنگترین بەرھەمەکانی ئافەرین:

کارتۆنی پەروەردەی ئیسلامی منداڵان

نزیکەی ٢٥٠ کاتژمێر (١٢٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی پەروەردەی ئیسلامی منداڵان، لەم جۆرە کارتۆنەدا منداڵ ئاشنا دەکرێت بەبنەما و بنچینەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و باشە و خراپە و ھەندێک لە حەڵاڵ و حەرامی پی ئاشنا دەکرێت. ھەروەھا ئاشنا دەکرێت بە سەدان چیرۆک و وانە و پەندی قورئانی و ژیاننامەی پێغەمبەران و کەسایەتییەکانی نێو مێژووی ئیسلامی، وەک:

کارتۆنی فێرکاری و پەروەردەیی منداڵان

نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر (١٠٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی فێرکاری و پەروەردەیی پەند ئامێز گرنگ، وەک:

  • کارتۆنی گوندەکەی مانی پڵنگ
  • کارتۆنی ئیگێ و گاگا
  • کارتۆنی تیپی مشک
  • کارتۆنی نیلۆیا
  • کارتۆنی بارھەڵگرەکەی لیۆ
  • کارتۆنی ھۆپ ھۆپی کونەپەپوو
  • کارتۆنی ڕێوی ژیر
  • کارتۆنی کیسەڵی دانا و ھاوڕێکانی
  • کارتۆنی بەبەعی و بەبەعو
  • کارتۆنی ئانی و مانی
  • کارتۆنی بەدانایی
  • کارتۆنی بەمجۆرە باشترە
  • کارتۆنی پەندنامە
  • کارتۆنی شەکرستان
  • کارتۆنی وانە و پەند


کارتۆنی خۆشی بەخشی منداڵان

نزیکەی ٢٠٠ کاتژمێر (١٥٠٠ ئەڵقە) کارتۆنی خۆشیبەخش و خەندەئامێز،، وەک:

بڕگەی فێرکاری منداڵان

نزیکەی ٥٠ کاتژمێر (٢٠٠ ئەڵقە) بڕگەی فێرکاری تایبەت بە منداڵان کە لە ڕێی ئەم جۆرە بڕگانەوە منداڵ ئاشنا دەکرێت بە ھەندێ بڕگەی فێرکاری وانەکانی قوتابخانە و فێرکارییە سەرەتایییەکانی منداڵ بۆ تەمەنی باخچەی ساوایان، ھاوکات دەیان بڕگەی تر بۆ گەشەپێدان و بەھێزکردنی مێشک و ھزری منداڵ، وەک:

سروود و گۆرانی منداڵان

نزیکەی ٣ کاتژمێر (١٠٠ تراک) گۆرانی و سروودی پەروەردەیی منداڵان بەزمانی کوردی، ئەم جۆرە سروودانە لەپاڵ ئەوەی خۆشی دەدەنە منداڵ فێری دەیان ئاکار و ڕەفتاری جوانییان دەکەن، ئافەرین بۆ دەوڵەندکردنی ئەم بەشە ھەستاوە لەگەڵ چەندین میدیای گەورەی جیھانی بوارەکەدا ھاوبەشی کردووە و بەرھەم و ئەزموونەکانی ئەوانی گواستووەتەوە بۆ ناو میدیای کوردی و میدیای کوردی بواری منداڵانی پێ دەوڵەمەند و فراوان کردووە. لە گرنگترین کارە ھاوبەشەکانی ئافەرین بە کوردی کردنی بەرھەمەکانی چەناڵی مەرەح و کەڕامیش و کەرەزە، ھەروەھا کردنەوەی بەشی کوردی (چەناڵی یوتیوبی ھودھود) بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پیکسیتون.[٣] لە دیارترین گۆرانی و سروودەکانی ئافەرین بۆ منداڵان:

  • گۆرانی وەی دانم
  • گۆرانی ماڵی سمۆرەخان
  • گۆرانی ھۆ مەڕەکانم
  • گۆرانی ئەلو پۆلیس

سەرچاوەکان

  1. ^ "وێنە، هەزاران خوێندكار تاقیكردنەوەی بەهای فەرموودەيان ئەنجامدا". تۆڕی میدیایی خەڵک. 2021-08-27. Retrieved 2022-02-09. ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ماڵپەڕی ئافەرین
  3. ^ ماڵپەڕی پیکسیتون

بەستەرە دەرەکییەکان