وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

هاوڕێیان، ژنان یان ئافرەتان؟ پێم وایە ئافرەتان درووستترە، چوونکە گشتگیرترە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٤٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی کوردی لادەبەن، وشەی بێ ڕەگ و ڕیشەی لە جیات دادەنێن. من ھەر قسەیەکی دەیکەم ھەموو بە خۆیان دەگرن، ناڕاحەت دەبن و دەتۆرێن. نا کاکە گیان خەتای تۆ نییە و منیش لەگەڵ تۆم نییە! خەتای ئەم خائینانەیە زمانی کوردییان بەم دەردە بردووە. وایان لە خەڵک کردووە دەڵێن دەریا و زەریا فەرقی ھەیە. یان دەنا ھەسارە و ئەستێرە!
نازانم کێبەرکێ لەگەڵ کێ دەکەن؟ لەگەڵ شێوەزارەکانی تری کوردی؟ لەگەڵ کرمانجی؟ کە بڵێن ئێوە چون دەڵێن ژن ئێمە دەبێ شتێکی تر بڵێین. لە جیات یەکگرتوویی بەرەو پەڕژ و بڵاوی دەڕۆن. ھەر دەڵێی بە ئەنقەست ئەم کارە دەکەن.
وشەی ژن وشەیەکی زۆر کۆنە. لە ھەموو شێوەزارەکانی کوردیدا باوە. لە کرمانجی ژن، کەڵھوڕی و فەیلی ژن، لەکی ژەن، ھەورامی ژەنی، ئێمەش ھەر ژن. دەی بۆ دەبێ بیگۆڕین؟
وشەی ئافرەت وشەیەکی لە تورکی یان تورکمانی وەرگیراوە: ئاڤرەت. ئەوانیش لە عەرەبیان وەرگرتووە لە وشەی عەورەت (عورة). جا بۆ بە ژن دەڵێن؟ عەورەت شتێکە پیاو دەیشارێتەوە و ژنیش ھەر وا.
وشەی کوردی لا دەبەن وشەی بیانی لە جیات دادەنێن. دەستوچاویان خۆش بێ بەڕاستی ئەم خزمەتەی ئەمانە بە زمانی کوردی دەکەن ھیچ دوژمنێک نایکا.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە مامە گیان بمانبوورە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:٤٣، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: لەسەرەوە وتم ئەم قسانە بە خۆتان مەگرن وایە؟ کوتم لەگەڵ ئێوەم نییە وایە؟ ئێوە بەرپرسی ئەمانە نین، قسەی من لەگەڵ بەرپرسانە و لەوانیش خۆش نابم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٥، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک گیان ئارامترە بەقوربان، منیش نەمووتووە لەگەڵ منتە. من داوای لێبووردنم کرد کە لێدوانەکەی من تووڕەییتیی لەوان یاد هێنایتەوە. دەستیان شکێ دوور لەڕووت و ئێمە ئەوەی لەسەرمانە دەیکەین بۆ چاککردنەوەی ئەوەی ئەوانە شکاندوویانە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]