ویکیپیدیا:مێزی زانیاری/زمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Archive

بەخێر بێیت بۆ پرسگای زانیاریی گشتی

  • سەرەتا دەبێت بزانیت:
  1. ئەم بەشە تایبەتی یارمەتیدانی خوێنەرانە کە وەڵامی پرسیارەکەیان لە ویکیپیدیادا نادۆزنەوە.
  2. بەشداربووە نوێکان بۆ پرسیار سەبارەت بە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا سەردانی پرسگا بکەن.
  3. بەشداربووە شارەزاکان بۆ پرسیار و پێشنیاری تەکنیکیی سەردانی دیوەخان بکەن.
  • پێش پرسیارکردن:
  1.  
  2. ئامڕازێکی گەڕانی دەرەکیی وەک گووگڵ بەکار بھێنە.
  • ئەمانە مەپرسە:
  1. ئامۆژگاریی پزیشکی یان یاسایی
  2. ڕای تاکەکەسیی بەشداربووان
  • لە پرسیارەکەتدا:
  1. ئیمەیڵەکەت مەنووسە، پرسیارەکەت تەنھا لەم پەڕەیەدا وەڵام دەدرێتەوە.
  2. سەردێڕێکی کورت و مانادار بنووسە: نەک سەرانسەری پرسیارەکە.
  3. پرسیارەکەت بەباشی شرۆڤە بکە: ھەر زانیارییەک کە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکەت ھەروەھا وێنە و بەستەر.
  4. لە کۆتاییی پرسیارەکەت واژووەکەت دابنێ: بە نووسینی ~~~~ بەکارھێنەرانی دیکە دەزانن کێ ئەم باسەی نووسیوە.
  5. بیسەلمێنە کە ھەوڵێکت داوە بەڵام بە ئاکام نەگەیشتوویت: بەتایبەت ئەگەر پرسیارەکەت کارێکی نێوماڵییە (تەکلیفی قوتابخانەیە).
  • لە وەڵامەکەتدا:
  1. بەقووڵی وەڵام بدەوە. تا ئەو ڕادەیە لە بابەتەکە دەزانی وەڵام بدەوە.
  2. بەکورتی بنووسە، بەڵام کەمدوو مەبە. بە شێوەیەکی ڕوون و ساکار و باش پرسیارەکە بنووسە.
  3. بەستەر (لینک) دابنێ بۆ وتاری ویکیپیدیا یان پەڕەی دەرەوە.
  4. بەئەدەب بە بەتایبەتی لەگەڵ بەشداربووە نوێکان.
  5. لێدوانەکانی بەکارھێنەرانی دیکە دەستکاری مەکە، تەنھا مەگەر بۆ چاککردنی ھەڵەیەک کە ڕێگە لە خوێندنەوەی دەقەکان دەگرێت.
  6. ھیچ ڕێنوێنییەکی پزیشکی یان یاسایی مەدە.
  • پرسگەی تایبەتی خۆت ھەڵبژێرە:

سویسرا یان سویس[دەستکاری]

بەڕێزان ئێرە جێگای چارەسەکردنی هەموو کێشە زمانەوانییەکان و هەڵبژاردن و ڕێککەوتن لە سەر ناو و کێشەکانی ڕێزمانی کوردییە. هەرکەس هەر بابەتێکی هەبوو یان لێی دوودڵبوو یان وشەیەک کە ڕێککەوتن لەسەری نەبێت لێرەدا بینووسێت بۆ ئەوەی وتووێژی لەسەر بکرێ. — ئەم لێدوانە لەلایەن Barham واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٢:٠٥، ١١ی ئازاری ٢٠١٠ (UTC)


بەڕێزان چی ووشەیەک بۆ وتاری تايبەت بەم وڵاتەوە گونجاوترە بۆ زمانی کوردی سویسرا (کە لە باشوور باوە) یان سویس (کە لە ڕۆژهەڵات باوە) یا سوەیس. ئەنجامی ئەم ناوە وەک ڕێککەوتنێک لە نێوان بەکارهێنەراندا دادەنرێت و گۆڕێنی ئەنجامەکەش پێویستی بە وتووێژی نوێ هەیە. لەگەڵ ڕێزم--barham ٢٢:٠٥, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

@Barham: لەگەڵ «سویسرا»م. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ «سویسرا» باوترە و لەگەڵ ئەودام Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزانی ئەودیو ئەم وشەیە چی لە نووسراوەکاندا تووشی بووم؟ مانای چییە بەرامبەری چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ مەسەلەن نووسراوە:

ئەم جۆرە پاتریە ئەڵمانیە ٢ ڤۆڵتە کەپس نیە...
کەپس کردنی قژ ڕێگایەکی نوێ نیە و لە مێژەوە هەیە
وەک دۆڵمە دەی پێچینەوە ناو نایلۆن کەپس دەکەین...

سپاس. @Serchia و Aram: -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Calak: پێم وا بێت وشەکە لە «ar:كبس»ی عەرەبییەوە ھاتبێت، کە تا ڕاددەیەکی زۆر بە مانای پەستان (press و compress) دێت. ڕاستییەکەی لە باشوور بە چەند مانایەک بەکار دەھێندرێت وەک:
  • شتێک نوێ بێت و نەکرابێتەوە. یانیش شتێکی داخراو بۆ نموونە:
    • ئەم پاکەتە کەپسە. (واتە نوێیە و نەکراوەتەوە.)
  • شتێک چەسپ کرابێت بە شێوەیەک کە توانای جووڵەی لێ بڕابێت (یانیش لە تەنێکدا ڕێگە بە ھاتوچۆی ھەوا و/یان ئاو نەدرابێت). بۆ نموونە:
    • ئەم کارتەم بۆ کەپس بکە. (خۆشم لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی بەدوای گەڕام و en:Lamination ماناکەی بوو. وە بە گەرمکردنی Lamination Machine کاری کەپسکردنەکە دەکرێت.)
    • لەناو قەرەباڵغییەک دوو کەس یان زیاتر کەپس دەبن بەیەکەوە و توانای جووڵە یان دەرچوونیان لە قەرەباڵغییەکەدا نابێت. (ئەمە بۆ چەند چینێکیش ھەمان چتە کە بەشێوەیەک پەستانیان خرابێتە سەر و پێکەوە کەپس بووبن.)
وشەی کەپسە'یش ھەیە کە ئەوەیانم تەنیا لە گەمەی تۆپی بالەدا بیستووە. ڤیدیۆیەکیش لە فەیسبووک ھەیە و لە گوگڵیش ئەنجامی ھەیە، کە یاریزانەکە ڕێک کەپسە لێ دەدات. ھیوادارم باشم ڕوون کردبێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەگ ماڵت ئاوان بێ. کاکە ئەمە ڕێک بەمە دەڵێین پرێس (press). دەست خوەش.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژن یان ئافرەت؟[دەستکاری]

سڵاو @Calak:، @Pirehelokan:، @Serchia: و ئەوانی تریش، برادەران دەمەوێت ئەمە یەکلایی بکەینەوە. با ئەم دوو وتووێژە(وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان و وتووێژ:پارتی دیموکراتی کوردستان)تان بیر بێنمەوە کە پێشتر کراون. باشترە باش بیر لە ئاکامەکەی بکەینەوە. من پێشتریش وتوومە کە ھەرچی بکەین نابێت دەستکاریی دەقە شیعری و وتەکان و ئەوانە بکەین ھەرچەندە ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەکارھێنەران کە خۆیان ئاگاداری ئەوانە بن، بەڵام لێرەدا ئێمە بەگشتی باسی ناوەڕۆکی ئینسایکڵۆپیدیاکە دەکەین. سپاس بۆ وەڵامەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە International Women's Dayدا مەبەست ژنە. سەرفەنەزەر لەوەی ڕیشەی ئافرەت چییە، ناحەقە ژن بگۆڕین بە ئافرەت. ژن یانی مرۆڤی مێیینە کە گەورە بووبێت. بە بچووکی پێی دەوترێت کچ، کیژ یا کەنیشک. ئافرەت لە لەفزی عەورەتەوە ھاتووە، لە فارسیی قەدیمیشدا بووە. بە ژن و مناڵ وتراوە. ئیستە بە ئوردوو بە ژن دەڵێن عورت. بە بڕوام ئەگەر مەبەست مرۆڤی مێیینەی گەورە بێت یانی woman وشەی ژن پڕپێستیە. ئەگەر مەبەست بە گشتی مێیینە بێت ئافرەتیش دەتوانین بەکار بەین. ئەوەی چالاک وتوویە وشەکە ناشیرینە ڕاستە، بەڵام ئیتر گۆڕانی مەعنایی بەسەردا ھاتووە و ھاتووەتە کوردیش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە ژن بنووسرێت. ئەگەر وشەی ئافرەتیش لە ناوی ڕێکخراوێک یان شتێکی ھاوشێوە بەکارھاتبوو باشترە وەک خۆی بێت. سەرچیا‏١٣:١٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی کرابوو. ئافرەت وشەیەکی تورکییە. ھەر ئێستایش تورکەکانی ئێران بە ژن دەڵێن ئارڤاد (< ئاڤراد) [١]. ھیچ ھۆکارێک نابینم وشەی کوردیی ژن وە لا بنێیین و تورکییەکەی بڵێین.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با هەر ژن بەکاربێت، بەڵام بۆ ناوی ڕێکخراو و دام و دەزگاکان ئەگەر ئافرەت بن ئەوا ناچارین وەک خۆیان بینووسینەوە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووتان! ژن پەسەند کرا، و لە دوو سێ ئامرازیش جێگیرمان کرد. کاتم ھەبوو پۆل و ئەو وتارانەی کە ئافرەتیان تێدا بەکارھاتوون (ئەوانە نا کاک سەرچیا و Kushared ئاماژەیان پێ کردن) دەگوازینەوە (گەر ھەبن). سپاسی دووبارە بۆ ھەمووتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٨، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کۆی ٣٤ پەڕە ٣٣یان گوازرانەوە (ڕەوانەکەر جێھێڵدران). ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یان، یا، و یاخود[دەستکاری]

سێ وشە «یان، یا، و یاخود» بەکاردێن لە بەرانبەری (or). «یان» باوترینە و ئەوەش بووەتە ستاندارد. ڕای ئێوە چییە دەربارەی دووەکەی دیکە «یا و یاخود». باشتر نییە لەجیاتی ئەوانیش بنوورسێت «یان»؟ بەتایبەت بۆ «یاخود» کە نازانم لە چییەوە ھاتووە! سەرچیا‏١٤:١٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە قسەکردن ھەموویان بەکاردێن. من قسەیەکم نییە. بزانین کاک @Calak: و @Pirehelokan: چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاساییە بۆ وشەیەک چەند ڤاریانتمان ببێت. من وەک یاسایەک بۆ خۆم کورتنووسیم پێ باشترە یانی یا و یان (لە زۆرێک زمانیشدا ئەم یاسایە بەکار دێنن). بەڵام بوونی ئەم چەند ڤاریانتە بە کێشە نازانم وەک کرمانجی کە ئان، ئانژی و ئانکوویان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم یاخود-ە کە زیاتر لەودیو باوە وشەیەکی تورکییە. بە تورکیی ئازەربایجانی دەڵێن yaxud و بە تورکیی ئەستەمبولی yahut (ئەوانیش لە فارسییان خواستووەتەوە). بەگشتی ئەگەر وشەیەک لەو دیو باو بێ و لای ئێمە باو نەبێ ئەغڵەب یا تورکییە یا عەرەبی. بۆ یان و یا-یش دەزانین لە کرمانجیدا ھەر دەڵێن ئان و یان. وا دیارە لە ڕیشەی وشەکەیشدا دەنگی ن-مان نییە. نازانم کامیان باشترە. دیارە یا کورتترە بەڵام چون لە کرمانجیدا نییە و ھەر دەڵێن یان بڕیاردان ئەستەمە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram، @Pirehelokan، @Serchia: من بڕێک زیاتر لێم کۆڵییەوە. ئەم وشەیە لە زمانی پارتیدا ئاگام (āgām) بووە. دە کوردیدا گ بووەتە ی یانی *ئایام. پاشان دەنگی ئا- قرتاوە و بووەتە یام. لە کوریدا زۆر شێوەزار ھەیە ھەر ئەمە دەڵێن یانی یام. دیارە دوایی دەنگ م بووەتە ن و ئەوجار یان لە کرمانجیدا بووەتە ئان (ھەڵە نەبم وەک ئاریکاری و یاریکاری). بەم پێیە یان لە یا ڕەسەنتر و کۆنترە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Calak: بۆ ڕوونکردنەوە جوانەکەت! ئێ دە وەڵڵایی من خۆم لەکاتی قسەکردن ھەر دەموت «یام» (بۆ نموونە: «وایە یام نا؟»)، بەڵام ئەسڵەن ھەر نەمدەزانی بۆچی دەڵێم «یام» و ئەو وشەیە چۆن بەجێی «یان» بەکار دەبەم. ئێستا زانیم! بەم پێیە بێت دەبێت «یا» بکەین بە «یان». با بشزانین برادەرانی تر چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بەڵێ -م و -ن لە کۆتادا جێگۆڕینەوە زۆر دەکەن. بۆ نموونە لای ئێمە وا ھەیە بە بەڵام دەڵێن بەڵان، یان بە نھۆم دەڵێن نھۆن و ... .-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمەش ھەندێ جار ئەڵێین یام. ڕاستە یان کۆنترە بەڵام یاش ھەر دروستە. کورتتریشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: من پێم وایە یا زیاتر کاریگەری فارسی بێ ھەتا کورتکراوەی یان-ی بێ.
لە کرمانجیدا وا ھەیە لە کۆتادا ئەگەر -ان بێ، دەنگێ ن دەقرتێنن وەک چاوان، دیسان کە دەڵێن چاوا، دیسا.
بەڵام لە سۆرانیدا تووشی وەھا شتێکم نەھاتووم. بۆیە ھەتا تووشی نەبم ناتوانم بڵێم کورتکراوەی یان-ە.
سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واوی درێژ یان کورت[دەستکاری]

سڵاو @Calak:، @Serchia: و @Pirehelokan:، تکایە لە کۆمەڵێک وشە کە لە حاڵەتی واوەکانیان دڵنیا نیم بە وتووێژ یەکلایییان بکەنەوە. ئەم وشانە کە لە خوارەوە دەیان نووسم بە بۆچوونی خۆم دروستەکانن. خۆشتان چیی ترتان بە خەیاڵدا ھات، زیادیان بکەن. داڕێژەی {{yes}} و {{no}} لە ستوونەکان بەکاربێنن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Aram واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٩:١٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

ھاووڵاتی - خول - جووڵە - جووڵ (جووڵ و جووڵە یەک شتن؟) - قووڵ - جووتیار - ھاتوچۆ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ وەڵامەکەت. جووڵە وشە کوردییەکەیە و ئەمەش وتاری جوولە کە مەبەستمە، بەس لێرە بە قەڵەو (جووڵ) نەنووسراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕام لەگەڵ کاک چالاک. سەرچیا‏١٥:٣٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Aram ئەویش بە واوی درێژە. با ئەوەش بڵێم ئینگلیزیش ل و ڵ ھەیە (بە ڵ دەڵێن Dark L) و لە وشەی jouleدا دەڵێن جووڵ نە جوول. یان بە feel دەڵێن فیڵ نەک فیل. ئەمە دەبێ ڕە چاو کرێ.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئای دەستەکانتان خۆش بن! ئەی ئەنجومەن و حکومەت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی یەکەم فارسیی ڕەسەنە و دووەمیش عەرەبیی ڕەسەن. لە فارسیدا دەڵێن انجُمن و لە عەرەبیدا حکومة. دەی ئەگەر لە فارسی و عەرەبیدا بەر (یانی ـُ)مان ھەبوو بە کوردی دەبێتە واوی کورت؛ ئەگەر ئو-مان ھەبوو بە کوردی دەبێتە واوی درێژ. دەی لە انجمن-دا ـُ مان ھەبە کەوابوو بە کوردی دەبێتە ئەنجومەن و لە حکومة-دا ئو-مان ھەیە کەوابوو بە کوردی دەبێتە حکوومەت.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٧، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└

پرسیارێک بۆچی بەکارھێنەری تریش تاگ نەکراون؟ @Serchia: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئایا پێویست نەبوو بەکارھێنەری تریش تاگ بکرێت بۆ ئەوەی ئەم شتانە یەکلایی بکرێنەوە چونکە لە سەرەتاسەری ویکیپیدیا پەیرەو ئەکرێت؟ @Calak: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من ئەم باسانە بۆ یەکلاییکردنەوەی وشەکان و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان دەکەمەوە. لە ئەنجامدا لە چەند ئامرازێک بەتایبەت تووڵامراز کاریان لەسەر دەکەم و جێگیریان دەکەم. پێویست نییە بانگی ھەمووان بکرێت. تەنیا ئەو سێ بەکارھێنەرە بەس بوون چونکە ئەوان زۆر لە زمان و بابەتەکانی زمان شارەزان. جا بەدبەختانەش ئاگادارییەکەیان بۆ نەچووبوو؛ ھەر وا پێیان زانیبوو. ئێوەیش گەر دەتانەوێت ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی ھەر پەڕەیەک بن، ئەوا پەڕەکە بە پێڕستی چاودێریتان زیاد بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٧، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوخسار نەک ڕووخسار. وشەکە فارسییە و بە فارسی رُخسار. ئەلبوم-یش نازانم لای ئێوە چۆنی دەڵێن. لای ئێمە دەڵێن ئاڵبۆم/ئالبۆم. دیارە ئێوە لە عەرەبیتان خواستووەتەوە. عەرەبیش لە فەرەنسی خواستووەتەوە و بە فەرەنسی دەڵێن ئەلبۆم.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاک @Calak:! وەڵا لێرە دەڵێن ئەلبوم، بەس نازانم واوەکە درێژە یان کورت. بەدەر لەمە گەر خۆشتان وشەی ترتان پێ شک ھات، چاوەڕێی من مەکەن و دروستەکەی لە خشتەکە تۆمار بکەن. ئەم وشانە سەرجەمیان تۆمار دەکرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: لە وتارەکانیان پەپوولە و مەیموون واوی درێژن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ھەندێ وشەی تر چاوەڕێی ئێوەن ھەرچەندە ھەندێکیان بۆ من ئاشکران، بەس ھەر حەز دەکەم ئێوە وەڵام بدەنەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٨، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: تکایە ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە[دەستکاری]

ئەنجامی وتووێژ
حاڵەتی واوی کورت یان درێژ
  • وشەی پێشنیارکراو و وو
    ھاوڵاتی نەخێر بەڵێ
    خول بەڵێ نەخێر
    جوڵە نەخێر بەڵێ
    جووڵ (فیزیک) نەخێر بەڵێ
    قووڵ نەخێر بەڵێ
    جوتیار نەخێر بەڵێ
    ھاتوچۆ بەڵێ نەخێر
    ئەنجومەن بەڵێ نەخێر
    حکومەت نەخێر بەڵێ
    ڕووخسار بەڵێ نەخێر
    ئەلبوم
    پەپوولە نەخێر بەڵێ
    مەیموون نەخێر بەڵێ
    تروسکە بەڵێ نەخێر
    ڕووبار نەخێر بەڵێ
    ڕووناکی نەخێر بەڵێ
    خونچە بەڵێ نەخێر
    بومەلەرزە نەخێر بەڵێ
    دوگمە بەڵێ نەخێر
    بووجە نەخێر بەڵێ
    مووچە نەخێر بەڵێ
    پسوولە نەخێر بەڵێ
    سوور نەخێر بەڵێ
    پووشپەڕ نەخێر بەڵێ
    نووسین نەخێر بەڵێ
    لووت نەخێر بەڵێ
    لوتکە نەخێر بەڵێ
    سروشت بەڵێ نەخێر
    دوورگە نەخێر بەڵێ
    دروست بەڵێ نەخێر
  • وشەی پێشنیارکراو و وو
    عەبدووڵڵا بەڵێ نەخێر
    دەبووایە بەڵێ نەخێر
    سووپا بەڵێ نەخێر
    گوتن بەڵێ نەخێر
    تووش نەخێر بەڵێ
    بوون نەخێر بەڵێ
    نیووز نەخێر بەڵێ
    مێژوو نەخێر بەڵێ
    دووکەڵ نەخێر بەڵێ
    بوونیاد بەڵێ نەخێر
    بوونەوەر نەخێر بەڵێ
    توند بەڵێ نەخێر
    دەمبووس
    برووسکە
    ڕوەک
  • کێشەی پێکەوەنووسانی پێشگر و جێناوە لکاوەکان لەگەڵ چاوگ و کاری ڕابردوو (تووڵامراز)[دەستکاری]

    سڵاو لە @Calak:، @Serchia:، @Épine:، @Pirehelokan:، @Aza:، @Ahrir:، @Keenîî: و ئەوانی تریش! سەرەتا گەر ناونیشانێکی باشتر بۆ ئەم بەشە شک دەبەن، تکایە بیگۆڕن. ئەم باسە زۆر گرنگە و داوا دەکەم بەشدار بن. یەکێکی تر لە کێشەکانی ڕێنووسی زمانەکەمان نووسینی وشەکانە بە بۆشایی و بەبێ بۆشایی. جاری پێشوو بە ھاوکاریی چەند دڵسۆزێک لە دەستەی ھەڵەچن کۆمەڵێک وشەمان زیاد کرد کە زۆرجار بە بۆشایی دەنووسران (وەک: بەرھەم ھێنان (ھەڵە) ← بەرھەمھێنان (دروست)). ئەو باسە تەنیا پێشەکییەک بوو. باسەکەی ئێستا و ئەمجارەمان ئەوەیە کە بەپێچەوانەوە کارەکە دەکەین و بۆشایی بۆ ئەو وشانە زیاد دەکەین کە پێکەوە دەیاننووسن (وەک: ھەڵمگرن (ھەڵە) ← ھەڵم گرن (دروست)). بڕوانە کێشەی پێشگر و جێناوی لکاو، کە پێشتر خۆم بەبێ وەرگرتنی ڕای ئێوە (و تەنیا بە مەبەستی کۆکردنەوە و داخلکردنی چاوگ و کارەکان)، ئەو کارەم بۆ تووڵامراز کرد و سەرکەوتووش بوو! ئەم چەند ڕۆژەش ھەڵسام بە داخلکردنی کارە ڕابردووەکان (وەک: ڕایگەیاند (ھەڵە) ← ڕای گەیاند (دروست)) و کەمێک پێش ئێستاش تاقیم کردەوە و زۆر سەرکەوتووانە کارەکە دەکات! ھەنووکە نزیکەی ١٤٠ ڕەگی کار و زیاد لە ٢٠٠ کاری ڕابردوو داخل کراون. باشییەکەی تووڵامراز لەوەدایە کە تێیدا حیسابی زۆر دۆخ کراوە وەک ئەرێ و نەرێ، ڕابردوو و ڕانەبردوو و داخوازی (و لە داھاتوو زیاتریشی دەکەین). وا دیارە ئەکادیمیا، کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا و کاک دیاکۆ ھاشمیش (کە لە «چاوگی داڕێژراو و گەردانکردنی» باسی لەم کێشەیە کردووە و) ھەمووان ھاوڕان کە دەبێت ئەوانە بە بۆشایییەوە بنووسرێن و پێکەوە نەلکێندرێن. گەر کۆمەڵگەش قبووڵی کرد، ھەر دەبێت بە سەیرکردنی جیاوازییەکانەوە کەڵک لە ئامرازەکە وەرگرین چونکە دەچێتە ژێر تاقیکردنەوە و وردەوردە ئەو ھەڵانەی کە دێنە پێش چاومان چاک دەکەین. ئێمە خۆیشمان ھەزار جار ورد و زیرەک بین، دەشێت لەوانەدا ھەر ھەڵە بکەین بۆیە، ویستم ئەم کێشەیە لە ویکیپیدیا چارەسەر بکەین. ڕای ئێوەش گرنگە و گەر پێتان وایە ھەڵەم یانیش ڕاستم، تکایە لە ھەردوو بارەکەدا بدوێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    بژی کاک ئارام. ھەر بەم شێوەیە بەردەوام بە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٤، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    دەستخۆش کاک ئارام، ھیوادارم بێکێشە بێت. سەرچیا‏١١:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ماندوو نەبنەوە کاک ئارام. بژین. ئەمن بۆخۆم ھەتا بڵێی کێشەم ھەیە لەو بوارەدا، بۆیە بەڕاستی جێی خۆیەتی. بۆ تاقیکردنەوەکەیشی ئەوەندەی لێی دەزانم، لە خزمەتدام. دەستتان خۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
     کرا زۆر سپاس بۆ پشتگیرییەکانتان! بڕوانە بەستەری داواکارییەکە لە دەستەی ھەڵەچن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    تائی کۆتاییی وشە بنووسرێت یان نا؟[دەستکاری]

    سڵاو لە @Calak:، @Serchia:، @Épine:، @Pirehelokan:، @Aza:، @Ahrir:، @Keenîî: زۆر جار لەکاتی نووسینی ھەندێ وشەی وەک:

    • دەبێت، نابێت، بکرێت، دەکرێت، ناکرێت، کردبێت، بڵێت

    تائی کۆتاییی وشەکان دەقرتێندرێت و نانووسرێن، و بەم شێوەیە دەنووسرێن:

    • دەبێ، نابێ، بکرێ، دەکرێ، ناکرێ، کردبێ، بڵێ

    لە پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا نووسراوە کە چ بنووسرێت و چ نەنووسرێت ئاسایییە. ڕاشکاوانە بم، من خۆم چ لە قسەکردن و چ لە نووسینی نافەرمی، ئەو تائانەی کۆتایی نانووسم. ئایا ئێوە وەک ویکیپیدیاوان دەڵێن بنووسرێن یان نا؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٩، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سڵاو کاک @Aram: من نووسینەکەم پێ باشترە ھەر ئەو جۆرەی لە ھەندێک زمان وەکوو فارسی دەیبینین جۆری قسەکردن و نووسینیان جیاوازی ھەیە، بە نموونە لە قساندا دەڵێن «میگم» بەڵام لە نووسیندا دەڵێن «میگویم»، لە کوردیشدا وایە کە دەبێت لە نێوان نووسین و قسەکردن جیاوازی ھەبێت، شایەد ئێمە لە ژیانمامدا بڵێین «دەبێ»، بەڵام لە نووسیندا «دەبێت» جوانتر و ڕێکوپێکترە. AGH (وتووێژ📝)
    ماندوونەبوونی لە ھەموو لایەک. من دەڵێم لە دەقی فەرمیدا دەبێت حەتمەن بنووسرێن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٣٧، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    من خۆم زۆر جار ناینووسم. پێم باشە نەنووسرێ، بەو جۆرە کورتترە. بنووسرێتیش ھیچ کێشەم نییە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەرای من نابێت بقرتێنین و دەبێت بنووسرێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٠٢، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەمە بە کوردی پێی دەڵێن تێ نەک تاء! بە عەرەبی دەڵێن تاء. لەم شێوەزارانەدا کە ئەم تێیە دەقرتێنن (وەک ئی من) ئەگەر دوای فیعلەکە پاشگری -ەوە-مان ھەبێ تێیەکە دێتەوە سەر جێگای خۆی. وەک دەڵێن دەکا بەڵام گشتمان دەڵێین دەکاتەوە. زۆر کەس ئاماژە بەمە دەکا بەڵام من پێم وایە ئەمە پاساوێکی باش نییە. بۆ نموونە لە کوردیدا دەڵێن کوشتوویەتی؛ کێ دەزانێ ئەم تێیە چییە؟ دەی دە وشەیەک وەکوو دەکاتەوە-شدا ئێمە پێویست نییە فکر لەم تێیە بکەینەوە کە چ بووە و چۆن بووە.
    زمان بەرەو کورتبوونەوە دەڕوا و ئەوانەی ئێستاش ئەم تێیانە دەڵێن ئاخری ڕۆژێک دێ دەیقرتێنن بۆیە ھێچ کێشە نییە نەینووسین.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٢، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    برادەرانیش ئاماژەیان پێکرد کە پێویستە جیاوازی نێوان زمانی نووسین و ئاخاوتن بکەین. لە زۆربەی دەقە فەرمییەکان «ت» دەنووسرێت و بە ڕای من گرنگە لە نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیاش بنووسرێت. سەرچیا‏١٢:١٢، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    شتێک کە شیاوی باسە ئەمەیە تا ئەو جێگایەی من دەزانم لای ئەوانەی وا تێ ناقرتێنن دیسان ھەر دەڵێن دەبێ و نابێ نەک دەبێت و نابێت! ئەمە شتێکە لە نووسیندا لە خۆیان دەرھێناوە و لەسەر زاری خەڵک شتی وام نەبیستووە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    وایە منیش لە قسەکردندا تێ دەقرتێنم! بەڵام، ئەمە جیاوازە دەبێت لە دەقی فەرمیدا بنوسرێت. دەبێت جیاوازییەک بکەین لە نووسین و زاری خەڵک. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٤٣، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    کێشەی پلەی بەراورد و پلەی باڵا لەگەڵ ئامرازی «تر» و «ترین»[دەستکاری]

    سڵاو لە ھەمووان، زۆرجار دەبینین کە لەکاتی دروستکردنی پلەی بەراورد (بۆ نموونە: تاڵتر) و پلەی باڵا (بۆ نموونە: تاڵترین) دەبینین کە ئامرازەکانی «تر» و «ترین» لێ دەکرێنەوە (بۆ نموونە بە تاڵ تر و تاڵ ترین) و بەجیا دەنووسرێن کە ئەمە ھەڵەیە و دەبێت پێکەوە بنووسرێن. ئەم بابەتە لە وشەی «تر» جیاوازە (بۆ نموونە: خەونێکی تاڵی ترم بینی، شەوێکی تری تاڵم ڕابوورد). بڕوانە ئامرازی «تر» و وشەی «تر». من بە وەرگرتنی کەڵک لە ئێرە و ئێرە، لە ژێرپەڕەیەکی خۆم و لێرە ١٥٤ ھاوەڵناوم داخل کردووە و ھەر ئەوانەشم بە مێشکدا ھاتن. تکایە گەر ھیی تر دەزانی، ئەوا داخلی بکە. بۆچوونیشتان لەم بارەوە چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٣، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

     کرا. ھیچ دژێک نەبوو. بڕوانە بەستەری داواکارییەکە لە دەستەی ھەڵەچن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٢، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    کارە سێ بڕگەیییەکان و بەردەوامی لە چاکسازیی بۆشایییەکان[دەستکاری]

    سڵاو لە @Ahrir، Aza، Pirehelokan، Serchia، Calak، و Keenîî: و ئەوانی تریش. پێشتر پیرەھەڵۆ لە داوایەکی وتی کە «دەستپێکرد، دەستپێ کرد، دەست پێکرد» سەرجەمیان ھەڵەن و «دەست پێ کرد» دروستە. جا لێرەدا دەمەوێت ئێوە بەگوێرەی توانای خۆتان ھەرچی کاری سێ بڕگەیی شک دەبەن، لێرە بۆمی تۆمار بکەن. گرنگ نییە چۆن و بە چاوگ یان دەمێکی کار دەینووسی، تەنیا بینووسە. گەر پێویست بێ، کەسێک ئەرکی ڕاستکردنەوەکان دەگرێتە ئەستۆ. گەر کتێبێکیش شک دەبەن، تکایە ئاماژەی پێ بدەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    پێڕست
    1. دەستی پێ کرد
    2. ئاماژەی پێ دا
    3. بڵاوەی پێ کرد
    4. بەردەوامیی پێ دا
    5. دەستی لێ دا
    6. سڵاوی لێ کرد
    7. وای لێ کرد
    8. کۆچی دواییی کرد
    9. کاری پێ کرد
    10. داوای لێ کرد
    11. باوەڕ پێکردن
    12. ئاوڕ لێدانەوە
    13. پیرۆزبایی لێکردن
    14. چاو تێبڕین
    15. دەست لێوەشاندن
    16. بەڵێن پێدان
    17. پەرە پێدان
    18. سەر لێشێواندن
    19. تکا لێکردن
    ئارام گیان من نەمگوت دەست پێ کرد دروستە. من گوتم وەبیرم دێت ئاکادیمیای کوردی بۆ کاری لێکدراوی دووبەشی (بۆ نموونە ون بوو) چاوگەکە بەسەریەکەوە دەنووسێ (یانی ونبوون) بەڵام کارەکە بە جیا (واتە ون بوو). بۆ ئەم سێبەشییانە کە پێشگرێکیشی هەیە کارەکە ڕەنگە وەهایان دانابێ پێشگرکە بە کارەکەوە بلکێ (وەک دەستی لێدا، ئاماژەی پێکرد). بەڕاستی نازانم و پێویستە سەیری سەرچاوەکانیان بکەین. دەستت خۆش بۆ ورووژانی باسەکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    کاک @Pirehelokan: داواکەتم دۆزییەوە. ئەمەتا، کە ئەو کات زۆر بێئومێدانە وتم داواکەت قورسە و ناکرێت، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا تا ڕاددەیەکی زۆر باش کێشەی بۆشایییمان چارەسەر کردووە، بەڵام ھێشتا کاری تری ماوە. بۆ فراوانترکردنی چاوەڕێی دەستی ئێوەم. وەڵڵاھی بۆ ئەم باسەش پێم سەیرە و نازانم بۆچی ھەستم کردووە کە ئێوە ئەو قسەیەتان کردبێ! حەتمەن من ھەڵەم کردووە؛ ببوورن! ئێستا نازانم بۆ ئەم سێبڕگەیییانە چی بکەم. دوێنێش لە کاک دیاکۆ ھاشمیشم پرسی و وتی من خۆم «دەستی پێ کرد» دەنووسم. لێرەش باسێکی کردووە. بەڕاستی زۆر بەگەرمی ھاتم کاریان تێدا بکەم. ئێستا نازانم باسەکە بە شوێنێک بگەیەنین یان بڕواتە ئەرشیڤ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram:. ئاگاداری ئەو ھەڵەچنییە ئۆتۆماتیکانە ھەم کە لەسەری ئیش ئەکەن. کارێکی زۆر گرنگ و بەجێیە. دەستان خۆش. نەک لێرە پێویستە لە چاپخانەکان، کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە و ناوەندە حکوومییەکانیش ئەو کارە بکرێ. بەڵام بۆ ئەم پرسیارە با من بەتەنیایی لەسەر شتێک کە شارەزاییم نیە بڕیار نەدەم. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٤٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Pirehelokan: زۆر چاکە، با جارێ وا بمێنێتەوە و کاری تێدا ناکەم تا بزانین برادەرانی تریش دەیانەوێت ھیچی لەبارەوە بڵێن یان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:١٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    کێشەی ی[دەستکاری]

    دەم باش. هاوڕێیان پێچەوانەی ڕای بەڕێز سەرچیا [٢] پێم وایە "ئیمپراتۆرییەت" دروستە؛ هەروەها پێچەوانەی ڕای بەڕێز هەریاد [٣]] "چۆنییەتی"م پێ دروستە -هەروەک لە ویکی خۆشماندا ئاماژەی پێ کراوە [[ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی#کێشەی %C2«ÛŒ%C2»]]- تکایە یارمەتیدەر بن با لەسەر نووسین یان نەنووسینی ئەو "ی"یە ساغ بینەوە، سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٤٨، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) @Pirehelokan: @Calak: @Serchia:[وەڵامدانەوە]

    سڵاو @Keenîî: سپاس بۆ کردنەوەی باسەکە! ڕاستی منیش چەندین جار ئەم باسانەم کردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە تەواو نەمزانیوە کە دروستترینەکە کامەیە. لێرەش قسە و باسێکم لەسەر ئەوانە کردووە و وا دیارە برادەران دەڵێن نابێت بە دوو یائ بنووسرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: مەگەر ئەتۆ بە وتووێژەکان ڕابگەی :) بەخێربێیەوە کاک ئارام. سەبارەت بە بابەتەکە تکایە سەیرێکی ئەم پەڕگەیە بکە. Keenîî (لێدوان) ‏٠٠:٢٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Keenîî: وەڵا منیش بەھەڵکەوت کەوتە بەر دیدەم. :) زۆر سپاس بۆ بەخێرھاتنەوەکەت! بەپێی دەقەکانی نێو ئەو پەڕگەیە بێ، ئیمپراتۆرییەت، چۆنییەتی و ئەوانە دروستن وەک دەڵێ ئەمیندارییەتی، بەڵام لە دێڕی کۆتاییی ئەو پەڕەیەشدا دەڵێ «ئەمینداریەتی»یش بۆ خۆشتر وتن و دەربڕین دەشێ بنووسرێت. بەپێی تووڵامراز بێ، دوو یائەکە دروستە، بەڵام ئەوە تەنیا ئامرازێکە. منیش خوازیارم کۆمەڵگە بڵێن دوو یائەکە دروستە تا چیی تر سەرم بەوانەوە نەئێشێنم. من خۆشم بەتەنیا ناتوانم بڕیار بدەم بۆیە، باشترە کاک @Pirehelokan: و @Calak: و @Serchia: و @Aza: و ئەوان قسەی خۆیانیان تێدا بکەن. سپاسی دووبارە بۆ کردنەوەی باسەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٣، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    @Aram:، @Keenîî:. ئەم بابەتە باسی ڕێنووسە و وا دیارە [لێرە https://ckb.wikipedia.org/wiki/ویکیپیدیا:ڕێنووسی_زمانی_کوردی#کێشەی_%C2«ÛŒÛ•%C2»] بڕیاری لەسەر دراوە. بەپێی ئەو دەقە نابێ بنووسین وتارە کوردیەکان و ئەشێ بنووسی وتارە کوردییەکان. دەربارەی وشەگەلی چۆنییەتی و ئیمپراتۆرییەتیش ھەروەھا. بەڵام ئەگەر ڕای من دەرپرسن دەکرێت ئەوانە بە چۆنێتی و ئیمپراتۆرێتی و یەکێتی و ژنێتی و کوردێتیش و... بنووسرێن. پێشتر لەم ویکییەش باسمان کرد مومکینە ئەو ئێتییەی دواییە (وەک ity لە ئینگلیزیدا) ئیندۆئەورووپی بێت. بۆیە پێویست ناکات بە شکڵە عەرەبییەکەی ییەت بنووسرێت وەک حوڕییەت و حەمییەت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    پاشگرێکمان ھەیە لە کوردیدا -یەتی (کە وا ھەیە دەڵێن -ئێتی وەک چۆن دەڵێن ئێستر و یەستر).
    پاشگرێکیشمان ھەیە -یة کە عەرەبییە و کوردی نییە.
    ڕواڵەتیان زۆر لە یەک دەچێ و وای لێ کردووە خەڵک سەری لێ بشێوێ.
    ئەم پاشگرە عەرەبییە لە کوردیدا و لە زمانی خەڵکدا زۆر بەکەمی بەکارھاتووە. بەڵێ پاشگرە عەرەبییەکە بە دوو ی دەوترێ بەڵام کوردییەکە نا.
    ھیچ پێویستیش نییە وەک عەرەبان بڵێین ئیمپراتۆرییەت یان بڵێین شارستانییەت! ئەمانە بە کوردی دەبنە ئیمپراتۆریەتی و شارستانیەتی.
    ھەر وەک چوون دەڵێن برایەتی. ئایا دەڵێن مرۆڤایەتی یان مرۆڤییەت؟! دەڵێن یەکیەتی یان یەکییەت؟! نکایە دەست لەم پاشگرە عەرەبییە ھەڵ بگرن.
    -- چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سپاس بۆ لێدوانەکانتان! کاک @Keenîî: وا دیارە برادەران لەگەڵی نین. سپاس بۆ ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


    منیش لەگەڵ قسەکانی کاک چالاکم. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    لە(نێوان|ناو|...)‌ ...(دا)[دەستکاری]

    سڵاو. وەک ڕوونکردنەوەی ناوی بەشەکە:

    • لەنێوان فڵان و فیساردا
    • لەنێوان فڵان و فیسار
    • لەناو فڵاندا
    • لەناو فڵان
    • لە «شوێن»دا هەیە
    • لە «شوێن» هەیە

    وا دیارە ناڕوونییەک هەیە یان من بەباشی لە بەکارهێنانی "دا" تێنەگەیشتووم. چی کاتێک پێویستە بنووسرێت، نەنووسرێت؟ — ڕۆژ ‏١٣:١٦، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سڵاو @ڕۆژ سەربەست: ئەگەر مەبەستت ئەوەیە پاشگری -دا بنووسرێت یان نا، ئەوا لە وتووێژ:سیحر لە ئیسلامدا#ناو برادەران وایان بە چاک زانیوە پاشگرەکە بنووسرێت. گەر مەبەستێکی تریشت ھەیە، پێم بڵێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    دەست خۆش. هەر ئەوەم ویست کە بزانم کەی بنووسرێت و کەی نەنووسرێت. — ڕۆژ ‏١٠:٠٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    قەیسەر و Tsar[دەستکاری]

    سڵاو. ھیچ وشەیەکی کوردی هەیە بۆ Tsar (ئیمپڕاتۆرەکانی ڕووسیا) کە لەبری قيصری عەرەبی بەکار بھێندرێ؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:٣٠، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]