ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری ھەڵبژێردراو

پەسەند کرا:بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان (بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)، بەکارھێنەر و بەڕێوەبەرانی ویکی کوردی (سۆرانی)، دەمەوێت پێشنیارێک سەبارەت بە ویکییەکەمان بکەم لە پەڕەی دەسپتێک. ئێوەش ڕای خۆتان (پێشنیارەکانتان) بخەنەڕوو.

بابەتی سەرەکی

ئازیزان، وەک دەزانن ویکی سۆرانی لەئێستادا ھێندە بەکارهێنەری چالاکی نییە، چ بەڕێوەبەر و چ بەکارهێنەری ئاسایی بێت، بۆیە حەزم کرد پێنشیاری ئەوە بکەم، وەک ویکی تورکی و ویکی عەرەبی لە پەڕەی دەستپێک وتاری هەڵبژێردراو بکەین بە (وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە؛ یان وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ)، ڕاستە ئێمە وەک ویکی تورکی و عەرەبی وتاری هەڵبژێردراومان نییە، بۆیە ناتوانین بەباشی بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ، باشترە بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە، ٥١ وتاری هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆمان هەیە، سێ بۆ چواریش لە ڕێگەدایە، دەتوانین هەفتە بە هەفتە وتارە کۆنەکانیش بێنینەوە سەر پەڕەی دەستپێک، خۆ ناکرێت هەر یەکجار بکرێنە سەر پەڕەی دەستپێک و پاشان ببنە مێژوو و بکرێنە ئەرشیڤ و ئیتر تەواو. لەبەرئەوەی من لە ئێستادا ئەتوانم بڵێم چالاکم، خۆم بە ئەنجامدانی گۆڕینی وتارەکانی سەر پەڕەی دەستپێک هەڵدەستم، خۆ کەسێکی تریش بیکات ئەوە خراپ نابێت. هەرچەنە ناشزانم سەبارەت بە ویکی فارسی هەفتەیە یان مانگانەیە یان چی. وە هەروەها وتارەکە گەر لە پێنج شەممان بگۆڕدرێت گونجاو دەبێت، یان لە کام ڕۆژ بێت؟! (ڕاتان بڵێن). ئەمە پێشنیارەکەی منە و هیوادارم هۆکاری دژتان بنووسن، یان گەر نیشە ئەوا دەنگی خۆتان وەک پشتگیری بخەنەڕوو. سپاس و پێزانینم هەیە بۆ خوێنەرانی ئەم پێنشیارە.

بانگھێشتنامە

@Aram ، @Sakura emad ، @Calak ، @Serchia ، @Kushared ، @Pirehelokan ، @Aza ، @Gejeluk ، @Nskoalj ، @1silent scientist ، @Central Kurdish ، @Mamozk ، @MFTG ، @مامۆستا . Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

پشتگیری

دژایەتی

  • دژ، وتاری پێویستمان نییە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دژ بۆ ئێستا. حەزم نەکرد ئەم دەنگە بدەم، بەڵام بۆ ئێستا ئەمە باش نییە تا بڕێ وتاری ھەڵبژێردراوی زانستیمان زیاد دەبێت. ئەم دۆخەی ئێستای وتارە ھەڵبژێردراوەکان تێیدان زیاتر پێگەی فیلم و زنجیرەم بیر دەخاتەوە. بێگومان دەستخۆشیم ھەیە بۆ ماندووبوونتان و من ناتوانم کەس ناچار بکەم کە چی وتارێک بنووسێت و چی نەنووسێت، بەڵام پێم باشترە گرنگییەکی زیاتر بدرێتە وتارە زانستییەکان، پزیشکییەکان، ژیاننامەکان و... تا باشترینەکانیان ھەڵبژێردرێن ئینجا ئەو کاتە لەگەڵی دەبم. لە خوارەوەش لێدوانی زیاترم داوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان:

سپاس. ئەگەر شتێک بێت بە ئۆتۆماتیک بکرێت چاکە بەڵام بە دەستی ئەرکمان زیاد دەکات و چاک نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستییەکەی کاک پیرەھەڵۆ لەبەرئەوەی من بەڕێوەبەری تەکنیکی نیم، بۆیە ناتوانم دەستکاری کۆد و کارە ئۆتۆماتیکییەکان بکەم، بەڵام گەر مەبەستت لە ئەرکەکە بێت، ئەوە من لەو باوەڕەدا نیم دووربکەومەوە لە ویکی تا ئەم کارە ئەنجام نەدرێت هەموو سەری هەفتەیەک، بۆیە نابێتە کێشە. سپاس بۆتۆش برای من. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: هەرچەندە بانگ نەکراوم بەڵام لە دواین گۆڕانکارییەکاندا بینیم پێم جوان بوو بۆیە بەژداریم کرد. بەڕای من دەبێت پێش دانانەوەی وتارە هەڵبژێردراوەکە دووبارە لەناو وتارەکەدا وتووێژێکی ئاسای بکرێتەوە و دووبارە وتارەکە چاکسازی تێدا بکرێت بەڵام وا باشترە تیمێکی دایاریکراوی بۆ دابنرێت، تا کاتی دیاریکراو بە تەواوەتی دەنگ نادەم.Agent aro (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Agent aro: ڕاستی بڵێم من لێرەیا هەڵەم کردووە کە تۆم بانگ نەکردووە، چونکە ئەو کەسانەی سەرەوە چالاکیان زۆر بووە و تۆش یەکێکی لەوان بەس دیارە بیرم چووە. (بەهەرحاڵ)، کاکە ئارۆ سەبارەت بە وتووێژی وتارەکە، ئەوە نابێتە کێشە، چونکە وتارەکان پێشتر دەنگیان لەسەر دراوە و ئامادەییەکی باشیان هەیە بۆ دووبارە دانانەوە، بۆیە پێویستی پێ نییە. سەبارەت بە تیمەکە، تیمی بۆچییە؟ گەر تۆ توانیت ئەوا سەری هەفتە بیکە بە وتارە نوێیە هەڵبژێردراوەکە، گەر وتاری نوێ نەبوو ئەوا یەکێکی تر دابنێ. ناشزانم گەر هاوڕێیان سەبارەت بە تیمەکە پێشنیاریان هەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵی دەبم Agent aro (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سڵاو @Tessla: ئەمە ڕای منە. بێگومان بیرۆکەیەکی زۆر باشە، بەڵام نەک بۆ ٥٠ وتار، بەڵکوو کە گەیشتینە ١٠٠ وتار ئینجا کاتێکی زۆر گونجاوە تا گۆڕینەکە بکرێتە ھەفتانە. وەختی خۆی ھەوڵمان دا کە گۆڕینی مانگانە بکەینە خۆگەڕ، بەڵام بەداخەوە میدیاویکی تەنیا پشتگیریی گۆڕینی ڕۆژانە و ھەفتانەی دەکرد، بۆیە نەکرا. ئینجا من زوو ئەم گۆڕینی مانگانەیەم کردە نیمچەخۆگەڕ، بەس لەسەر لابردن یان لانەبردنی باجی وتاری ھەڵبژێردراوی ٤ وتار یەکلایی نەبووینەوە و ئیتر درێژەی پێ نەدرا. بڕوانە باسەکە و ئەو کارەی کە من کردبووم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو لەتۆش کاکە Aram: پێشتر سەیری وتووێژەکانتانم کردبوو و دووبارەش دڵنیایم کردەوە لێی، بەڵێ ڕاست دەکەیت درێژەی زیاتری پێ نەدرابوو وتووێژەکان. بەس کاکە ئارام ڕایەکشت ڕاستە سەبارەت بە کەمی وتارە هەڵبژێردراوەکانمان و هەڵبەت لەسەریشەوە خۆشم باسێکیم کردبوو (گەر تێبینیت کردبێت)، بەس کێشە نییە با ئەمجارە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم شێوازە و سەرەتامانە. ئەو چوار وتارەش ڕۆژێک دێت چارەسەر دەکرێن کێشەکانی بێ خەمبە لەوە. سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بەخوا برا ٥٠ وتار زۆر زۆر کەمە بۆ ئەو ئامانجەی دات ناوە. کە بووینە ١٠٠ وتار من خۆم ئەو کارە دەکەم. بە نێو وتارە ھەڵبژێردراوەکان بگەڕێیت زیاتر وتاری فیلم زنجیرە و ئەمانە دەبینیت نەک وتارێکی زانستی یان ژیاننامە. ئێستا پەیامەکەم گەیشت؟ سپاس بۆ ماندووبوونتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: ئەخر دەبێت بیرێک لەوەش بکەینەوە: (دڵنیا نیم کە ٢٠٠٤ یان کەی ویکی سۆرانی دروست کرا یان جیاکرایەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بیھێنە پێش چاوت کە تازە ٥٠ وتاری هەڵبژێردراو دروستکراوە، واتا چەندین ساڵ دەکات کە تازە گەیشتووین بەو ڕاددەیە، ئەی دەبێت چەن ساڵی تر بوەستین بۆ گەیشتن بە ١٠٠ وتار کاکە ئارام!. با ئەوشمان لەبیر نەچێت کە پێشتر وەرگێڕی مایکرۆسۆفت هەبوو، و وە چەندین مانگە وەرگێڕی گووگڵیش هاتووە، ئەمانە بۆ یارمەتیدان پێویستین، بەڵام وتارێکی وامان بۆ هەڵبژێردراو نەبووە. هەڵبەت ڕەنگە کاتێک بگەین بە ١٠٠ وتاری هەڵبژێردراو کە ئەوکاتە من و تۆ مناڵمان لە قوتابخانە بێت، یان گەیشتبین بە شوێنێک یان چوزانم ڕەنگە خانەنشین بووبێتین. ئاخۆ چۆن بگەین بە ١٠٠ وتار لەکاتێکا بەکارهێنەری چالاک کە پێشتر دروستکەری وتاری هەڵبژێردراو بوونە ئێستا نماون لێرە.)، نازانم ئێستا چۆن بیریش ئەکەیتەوە، گەر شتێکی تریشت هەبێت پێمی بڵێ. (بەس با ئەوەش بڵێم تخوا: من توانیوومە کەمێک ویکیپیدیا هەڵبستێنمەوە، بەڵام گەر نەتوانم چەن شتێکم پێویست بێت و نەیانکەم، ئەوکات لەو ڕۆژە دەترسم منیش هێزی ویکیم نەمێنێت). Tessla (وتووێژ) ‏١١:٠٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بیر لەوە بکەینەوە، ھەر ئەو کاتە چەند سەد وتاری ھەڵبژێردراومان دەبوو چونکە ئەو کاتە بەکاربەر زۆر زیاتر بوون تا ئێستا. ئینجا ویکیپیدیای ئەو کاتە و ئێستا فەرقی زۆرە. ئێستا بەکاربەر ھەر ماندوو نابێت و بە گووگڵ تڕانزلەیت وتار وەردەگێڕێت کەچی ئەو کاتە ھیچ شتێکی وا و ئاسانکارییەکی وا نەکرابوو. ئێستا بە حەفتەیەک ١٠٠ وتار دەنووسرێت و بڵاودەکرێتەوە. بە چاوتروکانێک وتاری ھەڵبژێردراومان بۆ دروست دەبێت. واتا ئێستا ئاسانکاریی زۆر ھەیە و کردنی ئەو پەنجا وتارە بە سەد بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا کارێکی گران نییە و بڕوا ناکەم ساڵێکی پێ بچێت. ھەڵبەت من تەنیا بۆچوونی خۆم دەربڕیوە و چی بە باش دەزانن ئەوە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: دەی ئەوەتا کاکە ئارام، خۆشت دەڵێیت گریمان ساڵێکی پێ بچێت، گەر ئێمە ئەم پڕۆژەیە وا لێ بکەین، ئەوا ٥٤ وتاری هەڵبژێردراو لەماوەی ساڵێکە لە پەڕەی دەستپێک دەبن و دەگۆڕدرێن بۆ ئەو پەنجا وتارە نوێیەی لەماوەی ئەم یەک ساڵە دروستمان کردوون. واتا هەر لەماوەی ئەم ساڵەدا وتارە نوێییەکانیش دائەنرێن، گەر چەقاین و وتاری نوێمان نەبوو، ئەوا کۆنەکان دائەنرێتەوە تا دانەیەکی نوێ دروست دەکرێت. باوەر ناکەم کێشەبێت ئەمە بەڕاستی. (دەزانم تەنھا ڕای خۆتە، بەڵام بەگشتپرسی شتەکە بچێت بەڕێوە خۆشترە، و هەڵبەت مافی ئەوەم هەیە بۆ کەمێکیش بێت بتوانم ڕازیت بکەم کەمێک لەگەڵمان بیت بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشنیارە). Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram بەڕاستی نوسینی وتارە زانستییەکان زۆر زەحمەترە لە وەرگێڕانی وتارێکی فیلم، بەڕای من بۆ هەمووکەسێک کە لە ویکیپیدیایە، گەر تۆ لەبەشی کۆمپیوتەریت وتارێک وەربگێڕە کە باسی کۆمپیوتەر دەکات و ئەوانەی دیکەش وەک ئەمە، من وەکو خۆم وەرگێڕی فیلمم لە پەیجێک لێرەش فیلم وەردەگێڕم، گەر ئێمە لە ئێستاوە ئەم کارە ئەنجام بدەین ئەوا باشتر دەبین، بەڵام لە کۆنەوە هەر گرینگی دراوە بە فیلم، بۆیە ئاوها دواکەوتووە Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ----
ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


 کرا Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سەری داتابۆکس

سڵاو @Aram ، @Agent aro ، @Gejeluk ، @Sakura emad ، @Kurd2021 ، وە ئەوانی تریش. پێم باشە کە سەری داتابۆکس ڕەنگی لەسەر نەمێنێت، و بەشێوەیەکی ساددە دەربکەوێت، ئاوا جوانییەکی زۆرتر بە وتارەکە دەدات بەڕای من. ڕای ئێوە چییە لەسەری لادانی ڕەنگەکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tesslaئەو رەنگەی سەر ناونیشانی وتارەکە پێم وایە خراپ نییە و جوانە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەزانم خراپ نییە، بەڵام نازانم وک بڵێی جوانترە بۆکسی زانیاریدان هەموویان یەک بن، نەک هەنێکی ڕەنگی نەبێت و هەنێکی هەیبێت. بۆیە دەڵێم هەمووی ساددە بن جوانترە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla خۆی ناوەکە دەکەوێتە ناو چوارچێوەکەوە بۆیە جوانیەکەی پێی دەبەخشێت ئەگەر بچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە لەوەیە جوان نەبێت،بەلام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەمویان یەک بن ئەوە خراپ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: گەر بزانم ناوەکە دەچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە، ئەوا منیش پێم جوان نەدەبوو، بەڵام هەڵە نەبم لە چوارچێوەکە دەرناچێت. ئەوەیان کاک ئارام دەیزانێت، و ڕەنگە دواتر لێدوانی خۆی بدات. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla داتا بۆکسەکان، ئەوانەی ڕەنگیان لەسەرە هی ویکیدراوە، گەر بۆلسی ویکیدراو نەهێڵرێت، ئەوا ئەو کێشەیە نامێنێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەس وەڵای زۆر جوانە، هەقە هەر بیکەین بە یاسا بۆ سندوقی هەموو وتارێک دابنرێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: لە قسەکەی سەرەوەت تێنەگەیشتم ڕاستییەکەی. بەس نابێت بکرێت بە یاسا، چونکە بۆ وتاری باش و وتاری هەڵبژێردراو نابێت داتابۆکس بەکاربەرین، شتێکی جوان نابێت بۆ کێش و باڵی وتارەکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆزگە ئەم باسانە لە جێگەی دروستی خۆیان (وتووێژی داڕێژە:Databox) دەکران. گەر ویستتان ڕەنگەکە لادەن، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla گەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت گەر بۆ داتا بۆکس بێت لەگەڵتم، بەڵام گەر بۆ بۆکسی زانیاری بێت من ڕازی نیم Agent aro (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: ئەوەی من دەیڵێم پەیوەندی تەنھا بە داتابۆکس هەیە، نەک بۆکسەکانی تر. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشتگیەیت دەکەم @Tessla، هەندێک جاریش وشە ڕەنگ کراوەکان لە ناوەڕاستدا ناوەستێت دێتە لای دەستە ڕاست، تکایە ئەوەش چاک بکەن Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ لێدوانەکان، ئەوانە کاک ئارام دەیزانیت. @Aram: کاکە ئەوە Kurd2021یش دەڵێت شتێکی خراپ نییە، واتا پێی باشە، هەروەها Aroش دەڵێت لەگەڵتانم. جا ئەگەر بتوانیت ڕەنگەکە لابدەیت باشەبێت. لەشت ساغ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ڕێنماییی کاتی بارکردنی پەڕگە لە ویکیمیدیا کۆمنز

سڵاو لە @Calak، Kushared، Pirehelokan، Tessla، Sakura emad، و Serchia:، و لە @-Haryad: و @Épine: کە تاکە دوو بەکارھێنەرن بەشدارییان لە بەکوردیکردنی پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg کردووە. ویستم بڵێم کە ئەمڕۆ ڕێنمایییەکانی جادووگەری بارکردنی کۆمنزم دانا و ئێستا کاتێک لە ئێرە پەڕگەیەک بار دەکەیت، ڕێنمایییەکان بە کوردی پیشان دەدرێت. پەڕگە:Licensing tutorial ckb.svg پەڕگە نوێیەکەیە. ئێوەم تەنیا بۆ ئەوە بانگ کرد تا پێم بڵێن کە دەتانەوێ چی بە چی بگۆڕین چونکە ھەر من پەڕگەکەم بە پاشگری ai لایە و بەداخەوەش ناتوانین لە کۆمنز دای نێین. ئەوەتان لەبیر نەچێت کە دەقەکانی نێو پەڕگەکە دەستکاری ناکرێ (مەگەر لە سەرەتاوە دەستکاریی بکەیتەوە) چونکە لەبەر کێشەی ڕێندەرکردن دەبایە ئیللا و بیللا دەقەکانم بکردایەتە شەیپ. ئەم کێشەیە لە عەرەبی و فارسییەکەش ھەیە. بۆ ئێستا شێوازی ئەمیریمان داناوە کە بەڕاستی زۆر بچووکە و ئاسان ناخوێنرێتەوە. بیکەین بە چی؟ وەرگێڕانەکان ھەر ئەوانەی پەڕگە کۆنەکەیە، بەس یەک تۆز گۆڕانکاریی بچووکم تێیدا کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Halbast1: تۆش سێ ساڵ پێش ئێستا لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم و لێرە داوای ھەمان شتت کرد. باوەڕ بکە لەو کاتەوە وێنەکە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەم بووە، بەس ئەمڕۆ توانیومە خەریکی بم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٣٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە ھاوبەشیپێکردنی ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram وابزانم فۆنتەکانی گووگڵ فۆنتس ھەموویان ئازادن. ئەتوانین ئەوانە بەکاربھێنین. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan و Halbast1: پەڕگەکەم نوێ کردەوە و لەمەیان کەڵکمان لە «Noto Kufi Arabic» وەرگرت. بزانن چۆنە. وەک پێشتر وتمان ناتوانرێت پەڕگەکە دەستکاری بکرێت بەڵام ئەوەی پێی خۆش بێت دەتوانێت پەرگەکە بە پاشگری «ai» لە گووگڵ دڕایڤ داگرێ و دەستکاریی بکات. ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن، بەڵام تکایە دوای ئەوەی پەڕگەی نوێتان بار کرد، بە ناونیشانی «Licensing tutorial ckb 2.ai»، بە بەستەری گووگڵ دڕایڤەکەشی زیاد بکەن، بەڵام تکایە ھیچ مەسڕنەوە. ھەمان ئەمانەم لە وەسفی پەڕگەکە نووسیوە (گەر نەسڕدرێتەوە). سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram، دەست خۆش بێت زۆر جوانە، دواتریش ئەتوانین بۆ پەڕگەی تریش (ئەگەر بەکوردی بکرێت) سوود لەو فۆنتە ببینین؟ ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @-Haryad: بەڵێ و پێم وایە فۆنتەکانی گووگڵ ئازادن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بکرێت وەکو فۆنتی ئەمیری، بۆ ڕووکاری ویکیپیدیا زیای بکەیت زۆر چاک ئەبێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٣٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: بۆ ئەوە دەبێت کۆمەڵگە یەکدەنگ بن لەسەری. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاچپەرستن

سڵاو لەھەمووان دەمەوێ لێرە بابەتێک یەکلایی بەکەمەوە کە لە ویکیپیدیا زۆر بەکاردێت و بەکارھاتووە و لێرەش باسم لێوە کرد بەڵام لەبەر ئەوەی گۆڕانکارییەکە پەیوەندی بە گشت ویکیپیدیاوە ھەیە بۆیە پێم باش بوو تا سێ ڕۆژی تریش بوەستم چاوەڕێی دیوەخان بکەم

بابەتەکە ئەوەیە ل مەسیحییەت خاچ ناپەرسترێ پەرستنی خوودی خاچ وەکوو خاچەکە تاوانە لە مەسیحییەت و دەرچوونە لە مەسیحییەت بەڵکو خاچ وەک نیشانەیەک بۆ عیسای مەسیح بەکاردێت بۆ ئەمەش چەن بەڵگەیەک لە خودی کتێبی پیرۆز دەھێنمەوە

بەڵگەکان:
کتێبی پیرۆزی یۆحەنا بەشی چوار ئایەتی 24:

خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»

ئەم ئایەتە تیشک دەخاتە سەر گرنگی پەرستنی ڕۆحی و ڕاستی، کە هەندێک لە مەسیحییەکان وەک بیرخستنەوەیەک لێکدەدەنەوە کە پەرستن دەبێت بەرەو خودی خودا بێت نەک شتە فیزیکیەکانی وەک خاچ.

کتێبی پیرۆز » ئیشایا » به‌شی 42 ئایەتی ھەشت:

من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و

شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و

ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان.


کتێبی پیرۆز » یەکەم یۆحەنا » به‌شی 5 ئایەتی 21

ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.

ئەمە بە ڕوونی دەڵێت خۆتان لە بت پەرستی بپارێزن کە ھەموو شتێکی فیزیکی دەگرێتەوە بە خوودی خاچەکەش گەر بۆ مەبەستی پەرستن بەکاربێت جگە لە خودا.

کۆتا ئایەت کە ڕوونترین شتە بۆ بەرچاوی مرۆڤ:
کتێبی پیرۆز » یەکەم سالۆنیکی » به‌شی 1 ئایەتی 9

چونکە خۆیان باسمان دەکەن کە پێشوازیتان لە ئێمە چۆن بووە و چۆن لە بتپەرستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خودا، تاکو خودای زیندوو و ڕاست بپەرستن


داواکاری

ھەموو وشە خاچ پەرستییەکان کە لە وتارەکان بەکارھاتووە و چەندین ساڵە زانیاری ھەڵە بەخەڵک دراوە تکایە بیگۆڕە بۆ خاچ-ھەڵگر / خاچھەڵگرەکان، کە بە ڕوونی دەڵێت ئەو خەڵکانە خاچ ھەڵدەگرن، و دووربە لەھەر ناو و نازناوێکی تر کە ڕوون نیە بۆ بەرچاوی خەڵک وەک خاچی و صلیبی —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لێدوانەکان

زۆر سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]