لێدوانی بەکارھێنەر:Aram: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
←‏پرسیار: وەڵام
ھێڵی ٢٦٩: ھێڵی ٢٦٩:


سڵاو ماندوو نەبیت، ئایا وتارێک دروست کەێت بۆ نموونە پێڕستی شتێک بێت ئایا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیا دەبێت؟ [[بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|DK2]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|لێدوان]]) ‏٠٨:٢٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو ماندوو نەبیت، ئایا وتارێک دروست کەێت بۆ نموونە پێڕستی شتێک بێت ئایا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیا دەبێت؟ [[بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|DK2]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan|لێدوان]]) ‏٠٨:٢٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)
:سڵاو {{وب|Danial2703kurdistan}} خۆت ماندوو نەبیت. بەڵێ، ئەویش ھەر دەچێتە بۆشاییی ناوی وتار و بە وتار ھەژمار دەکرێت. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٣:٠٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١


بە خێر بێیت بۆ پەڕەی لێدوانەکەم!

ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢ ساڵ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە







وێنەی ھەڵبژێردراو

سڵاو کاک ئارام تکایە دەتوانی بڵێی چۆن دەتوانم وێنەیەک لە وێنەی ھەڵبژێردراودا جێگر کەم؟ ئایا ئەو دەستکارییەم لێرەدا بەجێ بووە؟ بەڕاستی ئەم وێنە ھەڵبژێردراوەی ئێستا زۆری لێ تێپەڕ بووە و بەرەو زیاتر لە دوو مانگ دەڕوات. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. نەخێر، دەستکارییەکەت پەیوەندیی بە گۆڕینی وێنەی ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێکەوە نەبووە. وێنەکان لە داڕێژە:وێنەی ھەڵبژێردراو دەگۆڕدرێن. باشتر وایە لە وێنە ھەڵبژێردراوەکانی کۆمنز وێنە ھەڵبژێریت. خۆی ئێمە مانگانە وێنەکان دەگۆڕین، بەس ماوەیەکە کەسمان نەمان پەرژاوەتە سەری. ھەڵبەتە ماوەیە زۆرە بەشی وێنەی ھەڵبژێردراوی ئێمە لەکار کەوتووە و کەس نەیخستووەتەوە کار. زۆر سپاس بۆ ماندووبوونەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٦، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس، گەر من لە کۆمنز داینێم لێرەش ئێوە دایدەنێن؟ ئەی ھەر بەڕێوەبەر دەتوانن ئەم وێنەیە ھەڵبژێرن وە داینێن؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: نا، تەنیا مەبەستم ئەوە بوو وێنەی ھەڵبژێردراوی کۆمنز بخەیتە سەر پەڕەی دەستپێک نەک بچیت و لە کۆمنز کارێک بکەیت. پەڕەکە بۆ پاسدەری خۆگەڕ و سەروو ئەوانیش دەستکاری دەکرێت. تکایە مادام ناوی بەکارھێنەریشت گۆڕیوە، بەستەرەکانت لە واژووەکەت نوێ بکەرەوە. بشزانە لە چ شوێنێکی تر پێویستیت بە نوێکردنەوەی بەستەرەکەت ھەیە، بیکە. ناوەکەی پێشووت پەیوەندیی بە تۆوە نەماوە و تەنیا کراوەتە ڕەوانەکەرێک بۆ ناوە نوێیەکەت ئەگینا وەک ھەژمار پەیوەندیی بە تۆوە نەماوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، بەسەرچاو، زۆر سپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٨:١٤، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پووچەڵکردنەوە

سڵاو کاک ئارم، بۆچی هێندێک لە دەستکارییەکان ناتوانم پووچەڵکەمەوە ؟ ئەلێ: نەتواندرا دەستکارییەکە پووچەڵ بکرێتەوە لەبەر کێشەی دەستتێوەردان. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. چونکە دوای ئەو دەستکارییەی کە تۆ ویستووتە پووچەڵی بکەیەوە، دەستکارییەک یان زیاتری وا کراوە کە لەگەڵ دەقەکانی پێشتر تێکەڵ بووە و سیستەم نازانێت چۆن و ناشتوانێت پووچەڵی بکاتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٠، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فرە-ھەژمار

دەمباش Aram, ئەمەوێت زیاتر لە ھەژمارێک بەکارببەم بۆ کارەکانی ویکیپیدیا نمونە ئەمەوێت ئەو ھەژماری تەنھا بابەتی پێ دروست ئەکەم جیاواز بێت لەو ھەژمارەی دەستکاری و چالاکی پێ ئەنجام ئەدەم ئایا شتێکی ئاوا مەحاڵە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. وەڵا گەر وەڵامی منت دەوێت، ئەوا ھەر بەم ھەژمارەی ئێستات سەرجەم بەشدارییەکان بکە. ھەژماری تر بۆ کاری تایبەت بەکاردێت. بۆ نموونە ئێستا ڕەنگە من نەتوانم بزانم بەکارھێنەرێکی نوێ دەتوانێت یا ناتوانێت چی بکات یان چیی لێوە دیارە و چیی لێوە دیار نییە. ئاوا دەتوانم ھەژمارێک دروست بکەم، بەڵام نەک بیکەمە ھەژمارێکی تری فەرمی خۆم. عادەتەن بەکارھێنەران یەک ھەژماریان ھەیە و بەوە بەشداری دەکەن. سپاسیشتان دەکەم و ئاگادارم کە ئەم ماوەیە بەشداریی چاکتان کردووە! وەک ژاپۆنییەکان دەڵێن «ئاریگاتۆوگۆزایمەستا!» ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٨، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمورە بۆ درەنگ وەڵام دانەوە @Aram: سوپاس بۆ پێزانینەکەت i will appreciate it، سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێی ئەوەی من خوێندمەوە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆم ھەیە زیاتر لە ھەژمارێک بەکاربێنم کە بەبوکەڵە کاریش ھەژمار ناکرێت لەژێر چەن بارودۆخێک کە ویکیپیدیا مەرجی بۆ داناوە ئەو کارە دەکرێت لەوانەیە وا بکەم سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سپاس بۆ سپاسەکە! بەڵام گەر تۆ گوێ بۆ وەڵامی ئێمە ناگریت، ئیتر بۆچی پرسیارمان لێ دەکەیت؟! بەھەرحاڵ، گەر پێچەوانەی وەڵامەکەی ئێمە بێت، لەوانەیە تووشی بەربەستکردن بێت. گەر منیش ناتوانم قەناعەتت پێ بکەم، لە بەڕێوەبەرانی تر بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام پێم وایە لەسەرەوە پێم وتی لە ویکیپدیای ئینگلیزی خوێندوومەتەوە کە لەچەن بارودۆخێدا ئەتوانم بەکاری بێنم، بەپێی ئەوەی ھەڕەشەی بەربەستکردنم لێدەکەیت، پێم وایە گرنگی بە قسەکانم نادەیت. وە ھەڕەشەی بەربەستکردن و قسەی توند لەلایەن بەڕێزت ماوەیەکە و دەمێکە ھەست پێدەکەم ئایا شتێکم کردووە تۆی نیگەران کردبێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بەکارھێنەرانە چەن نمونەیەکن لەسەر قسەکانم: (User:Stwalkerster) ((User:Breadedchicken)) ((User:Alt+Brandon)) ((User:The_Stray_Puppy)) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئێ منیش لەسەرەوە وتم بۆ حاڵەتی تایبەت بەکاردێت، بەڵام ئەوەی کە تۆ دەڵێیت وتار بە دانەیەک بڵاو دەکەمەوە و نازانم بەشداریش بە دانەیە تر دەکەم، نا، من لەگەڵ ئەوە نیم. گەر بە ھۆکارێکی تر دەتەوێت ھەژماری تر بەکاربێنیت، قسە بکە تا پێت بڵێم دەبێت یان نابێت. دوژمنداریشم لەگەڵت نییە تا ھەڕەشەت لێ بکەم، بەڵام چەندین جار پرسیارت کردووە و وەڵامم داویتەتەوە، بەڵام وەک شتێ بڕوا بە من نەکەیت و بە ئارەزووی خۆت دەکەیت. ھەر بۆ نموونە ئەم مەسەلەی بیرخستنەوەی ویکییەم چەندین جار پێت وتووە کە وا بکە و وا مەکە، بەڵام ھەر جارێک و داھێنانێکی نوێ دەکەیت. ئێ منیش پێم ناکرێت ھەر بە یەک بەکارھێنەرەوە خەریک بم. بەکارھێنەران (حەتا منیش) ڕۆبۆت نین کە دەیان و سەدان جار یەک قسەتان بۆ دووبارە بکەینەوە. منیش مرۆڤم و ھەندێ جار دەیان جار قسەتان بۆ دووبارە دەکەمەوە و وەڕەزم دەکەن. گەر لەجێی من بیت، حەقم پێ دەدەیت کە بۆچی تووڕە دەبم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣١، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٧:٠٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

وتاری ھەڵبژێردراوی حوزەیران

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی وتاری ھەڵبژێردراوی ئەو مانگە ھەڵبژێرە، ھەر ئەم جۆرە دەنگ دراوە وە گەیشتووە، وتاری وزەی خۆر لە پێشە. بڕوانە پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراوی وزەی خۆی. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:١٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام ئەگەر بەڕێوبەر لەبەر دەستدا نەبوون، من دەتوانم لە ڕووی دەنگەکان (گەر دەنگی لەگەڵ لە دژ زۆرتر بوو) وتاری کاندید، ھەڵبژێرم؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە و بەستەردان

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام سوپاس بۆ یارمەتیدان، ھەرچۆنێک بێت لەدواین بەشداریتان ئەمانەم بەدی کرد، پۆلێکی نوێتان دروست کردبوو بۆ پۆلە کۆنەکەی. کە لەیادتان چووبوو ژێرپۆلەکانی پۆلە کۆنەکە بگوازنەوە بۆ نوێیەکەی، ھەرچۆنێک بێت ئەمە چارەسەرکرا بە کۆماپۆل,
لەکاتی بەکارھێنانی شائەمراز لە وتاری ژاۆ شوۆ بەکارھێنانی شائەمراز وایکرد چەندین بەستەری ناو وتارەکە بشکێت، تکایە شائەمراز بەم شێوەیە بەکارمەھێنە.. سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئاگام لە کارەکانم ھەیە. بۆ گواستنەوەی ئەندامەکانی پۆلەکە ڕاستە، بەڵام من لە ئێستادا کاری زۆر گرنگترم ھەیە چونکە خەریکی ڕێکخستنەوەی مۆدیوولەکانی سەرچاوەکانم و دەبێت زوو تەواویان بکەم. ئەو کارە بچووک بوو، کە ھەڵبەتە بیرۆکەم بۆ چاککردنیان ھەیە کە بە خۆگەڕ بیانکەین، بەڵام جارێ کاتم بۆ ئەوە نییە. بۆ بۆ شائەمرازەکەش، بەستەرەکان نابنە ھۆکار بۆ ئەوەی دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەیتەوە. کە بەستەرەکان دەستکاری کراون، بێگومان دەبێت ناوی وتارەکانیش دەستکاری بکرێن. بیرۆکەم بۆ ئەوەش ھەیە. بەھەرحاڵ، ھۆکارەکە قایلی نەکردم بۆیە، دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام گەر تۆ ئاوا یاری بە بەشدارییەکانم بکەیت من سارد دەکەیتەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: چۆن یاریم کردووە؟! تۆ دەڵێی لەبەر کێشەی تەکنیکی پووچەڵم کردووەتەوە. منیش وتم ئەوانە لەسەر من و چارەیان دەکەم. کە دڵنیاشم ھەر حەز دەکەن ئەو بزوێنانە بەدوای یەکدا بنووسن. وابزانم چەند جارێک باسی ئەم دوو بزوێنەمان کردووەتەوە و دەبێت حاڵی بووبین. وابزانم پیرەھەڵۆش پێشتر پێتانی وتبوو. گەر ھەڵەی ترم کردووە، پێم خۆشە بزانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانە ناوی چینی ڕەسەنن لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش وشەی تایبەت بەکاردێنن بۆ ئەم ناوانە، لەسەر بەڕێز پیرەھەڵۆش دوای ئەوەی بۆم ڕوونکردەوە ئەویش وتی کێشە نییە[1] —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بڕوا ناکەم ھیچ بەکارھێنەرێک بەتایبەت ئەوانەی وا تەمەنێک پێش ئێمە لێرە بوونە و ئێستاش ھەن، ئەوە قبوڵ بکەن. لە ھەموو قسەکانی پیرەھەڵۆ دیارە کە قبوڵی نییە دوو بزوێن بەدوای یەکدا بێن و زۆریش بەجوانی ڕوونکردنەوەی داوە، بەڵام کە وتوویەتی قەی ناکا، نازانم بۆچی؟ حەز دەکەم بە وتەکانی @Pirehelokan:، @Serchia: و @Calak: ئەم باسە ببڕێنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارام من حەزم لە مناقەشە نییە و بەردەوام نابم لێرە بەڵام ھەر ویستم بزانیت لە ئینگلیزیش وشەی تایبەت بەکاردێت بۆ ھەنێک ناوی چینی یان ناوی بیانی [1][2][3] —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ساکوورا و ئارام. ساکوورا ھیوادارم زۆر ھەستیار نەبیت لەسەر ناوەکان. منیش زۆرێک لەو وتارانەی دەیاننوسم ناوەکەیان دەگۆڕدرێن. من بۆ ئەو فۆنیمەی نێوان س و ش وتم قەی ناکا(بۆ نموونە وتووێژ:ئیمپراتۆریەتی سیا). ھەرچەند خۆم لەگەڵ ئەوەم بە ش ترانسکرایبی بکەین (وەک فرەیەک زمانی تر)، بەڵام ویستم ڕای خۆم نەسەپێنم بەسەر بەکارھێنەرانی تردا. بەڵام بۆ بڕگەکان پێویستە ئەوە ڕچاو بکرێت ھەر زمانێک جۆرێک بڕگەسازیی ھەیە و لە کوردیدا بڕگە بە پیتی دەنگدار دەست پێ ناکات، بۆیە دوو پیتی دەنگدار ناکەونە شوێن یەک (بۆیە بۆ نموونە یوان شاوۆم گواستەوە). ئەگەر ھەڵەم ڕاستم کەنەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ وەڵامەکەت! @Sakura emad: منیش پێم باشە واوێک بخەینە نێوان ئەو پیتە بزوێنانە. ژاۆ بکەینە ژاوۆ نەک ژائۆ چونکە واوەکە (ژاوۆ) زەختێکی کەم دەخاتە سەر وشەکە و گۆڕانکارییەکی وا ناکاتە سەر خوێندنەوەکەی وەک لە ھەمزەکە (ژائۆ) کە دیارە کەمێک خوێندنەوەکەی دەگۆڕێت. وابزانم ئێستا قایلیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٣٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

بەربەست کردن

سڵاو کاک ئارام ئەو «ئای-پی»یەت بەربەست کردووە، تکایە ئاگادار بە خۆ گەر ھەندێک وردتر چاو لێ بکەی دزانی کە وشەی ناحەز و جنێوی بەکارھێناوە، تکایە ئاوا بە یەک ھەفتە لێیان خۆش مەبە و دەستکارییە ناحەزەشیان وەشارە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٤٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش @Ahrir:، نابێت ماوەی بەربەستکردنی ئایپی ھێندە درێژ بێت. سەبارەت بە شاردنەوەی دەستکارییەکان یان کورتەی دەستکارییەکانیش، بە ڕای من با بۆ مێژوو بمێنێت. :) بێخەم بە و تەنیا خۆیان ماندوو دەکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە ڕاستیش دەکەی گەر بە ڕای وان با تا ئێستا کورد نەدەما. ئەو تورکانە بە ئەو کارانە ھەر کولتووری خۆیان نیشان دەدەن، (لە ڕووی ئێرەوە دەلێم تورکن). AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام تۆ ناوی پاشاکانت گواستۆتەوە چی دەربارەی بەستەری ناوەوەی وتاری پاشاکان چی دەربارەی داڕێژەکانیان نمونە (داڕێژە:پاشاکانی_سیا) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Invitation for Functionary consultation 2021

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

‏٢٠:٢٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

سەرچاوە

ئایا دووجار دەبێت لە وتارێکدا سەرچاوەیەک بنوسرێ؟ DK2 (لێدوان) ‏١٣:١٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: گەر سەرچاوەکە بڕواپێکراو بێت، حەز دەکەی ١٠ جاریش بینووسە. لەکوێ پێویست بوو، سەرچاوەی دووبارە بەکاربێنە، بەس واش نە کە وتارێکی دوورودرێژ بە یەک سەرچاوە پڕ بکەینەوە و ھەر ئەوە بەکاربێنین. بەکورتی، بەڵێ، دەکرێت سەرچاوەیەک زیاتر لە جارێک بەکاربێنیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شلێر ڕەشیدی

دەمباش Aram, سڵاو کاک ئارام، بە کاک پیرەهەڵۆکانم وت کە لە هەمبەر فراوانکردنی سەرچاوەکان (ئەوەندەی لە توانادایە) بو وتاری شلێر ڕەشیدی ، پێنج سەرچاوەی نوێم به وتارەکە ئیزافە کرد .. هەر وەها کە خۆتان چاکتر ئەزانن شاعیرانی کورد لە ئێراندا بایکوت و سانسۆر دەبن .. پێم خوش بوو ئێوەش زانیاریتان هەبێ لەم بابەته .. زۆر سپاسKhabat4545 (لێدوان) ‏٠٥:٠٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Khabat4545:، وابزانم چارەسەر بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام کێشەیەکم ھەیە سەبارەت بە ھەردوو داڕێژەی (Template:Greenwood&Earnshaw1st )(Template:Greenwood&Earnshaw2nd) ھەردووک داڕێژە لە ویکیپیدیای کوردی بوونیان ھەیە بەڵام لەم وێنەیە کە بە ڕوونی ڕوونم کردۆتەوە کە داڕێژەکانی تر بەبێ کێشە وەرگێرانیان بۆ دەکرێ بۆ سەر کوردی، بەڵام تەنھا ئەم دوو دانەیە نەبێت نازانم کێشە چییە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویستم بڵێم سوپاست ئەکەم لەسەر ئاگادارکردنەوەم لەم داڕێژەیە وایکردووە 10x جار یان زیاتر بتوانم خێراتر و باشتر بابەتەکان بنووسم، ئەمە جگە لەوەی ھاوکاری کردووم لە باشترکردنی کوالێتی وتارەکانی ویکیپیدیا، شایەنی نیشانێکیت لەسەر ئەمە سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمباش @Sakura emad:، تەنیا داڕێژە:Greenwood&Earnshawم کردە ڕەوانەکەر کە دوو جار دروست کرابوو. بزانە ئێستا باشە؟ لە خزمەتام :)، بەس بەراستی ئاواش خۆت ھیلاک دەکەیت. ڕێگەی ئاسانتر ھەیە و بە XML دەتوانیت سەرجەم داڕێژەکانی پۆلێک ھاوردە بکەین، بەڵام تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن ئەو کارە بکەن. گەر دەتەوێت، من داڕێژەکان بە یەک جار ھاوردە دەکەم، بەڵام دەبێت بە دەست نێوانویکییان بۆ بکەین. خۆشت باشتر دەزانیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پڕۆژەی WikiProject Articles for creation

دەمباش Aram, چاوێک بەم پڕۆژەیە بخشێنەرەوە لەوانەیە بۆ داھاتوو سوودی ھەبێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: خۆت دەڵێی بۆ داھاتوو سوودی ھەیە. ئێمەش وەختی خۆی داخوازی وتارێکی نوێمان ھەبوو. بڕوانە ئەرشیڤی ١ و دەبینیت کە بۆ وەختی خۆی شتێکی باش بووە، بەس ئێستا کەس ھەر ئەو شوێنەشی لەبیر نەماوە تا داوای دروستکردنی وتاری نوێ بکەن. بەکورتی ئەمە وەڵامی منە. لەئێستادا وزەمان بۆ ئەو کارانە خەرج نەکەین باشترە. سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٤٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

سازکردنی وتار بە بۆت!

سڵاو کاک ئارام دەمھەوێ لەبارەی ڕۆژی مانگە کوردییەکان وتار سازکەین (وەکوو: ١ی گەلاوێژ، ٢ی گەلاوێژ و ھتد) بەڵام دەکەنە ٣٦٦ وتار! جا ناتوانین بە بۆتێک سازیان کەین چۆن بەڕاستی ئەوەندە سازکردنەکەیان سەخت و ناخۆشە و گەر سازیش بن دەتوانن یارمەتی بەرەو چوونە سەری ویکیپیدیای کوردی بکەن. جا گەر بە بۆت جێبەجێ بکرێن زۆر باش دەبێت. زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir: بۆچی نا؟ بەڵێ، دەتوانین، بەس یەک دوو پرسیارم ھەیە. ئایا ھاوشێوەی ئەو وتارانە لە ویکیەکانی تر (وەک فارسی و عەرەبی) ھەیە؟ ئایا لەکوێ زانیارییەکان دەھێنیت؟ بڕوانە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان کە شارەکانی سووریا یەکەم کارمان بوو و وا دروستمان کردن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ڕێک ھاوشێوەی ویکیپیدیای فارسییە بە نموونە لەجیاتی «١ خرداد» دەنووسین «١ی جۆزەردان»، بە ئەم شێوە. من خۆم دەتوانم یەکی بە نموونەیەک ساز کەم بەڵام بۆتەکە دەبێت ناوی مانگەکان بگۆڕێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٢٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: بڕوانە خشتەی شارەکانی سووریا، دەبێت ئەو زانیارییانەی وا جیاوازن بەدەست داخل بکرێن. بۆ ژمارەکان کێشەمان نابێت ئیشەڵڵا، بەس ئەی چی بۆ سەرچاوەکان؟ دەبێت سەرچاوەی باش بەکاربێنین نەک بە دوو ڕۆژی تر بەستەرەکانیان بمرن. چ جۆرە سەرچاوەگەلێک شک دەبەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر بیرخستنەوەی ویکیم پێ باشترە چۆن بۆ ھەموویان دەبێت، لە ویکیپیدیایەکانی تردا ھەر سەرچاوەیەک بە شتێکی جیاوازی ئاماژە کردووە، بەڵام من «بیرخستنەوەی ویکیی فارسی» پێشنیار دەکەم چۆن دەتوانین لەوێوە وەرگێڕی کەینەوە و دوایەش ھەر ئەو ویکیپیدیایەی بکەینە سەرچاوە، ئەوە پێشنیاری منە. ئەوەش بڵێم لەسەر ئیجازەی ئێوە خۆشم کردە ئەندامی ئەو پرۆژەیە :) AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام من ناوی ئەو پرۆژەیە «ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕێکەوتە کوردییەکان» پێشنیار دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: من پێم باش نییە تەنیا بە وتنی ویکیی فارسی کارەکە لەکۆڵ بکەینەوە. گەر سەرچاوەی خۆماڵیی باش ھەبێت، با ئەوانە بەکاربێنین. بەھەرحاڵ، با وەک سەرەتایەک بۆچوونی @Serchia: و @Kushared:یش وەرگرین. بۆ خۆتۆمارکردنیش، خۆشحاڵ بووین کە لە پڕۆژەکە بوویتە ئەندام و پێویستیش بە وەرگرتنی مۆڵەت ناکات و ئازادیت. بۆ ناوی پەڕەکەش، وابزانم ڕێکەوت دەبێت ساڵیشی تێدا بێت، بەس ئەمە تەنیا ڕۆژ و مانگە بۆیە، ڕۆژە کوردییەکان پێشنیار دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، یەکەم سوپاست دەکەم ھیوادارم بە ئەو پرۆژەیە بە سوود بم، دووەم زۆر باشە ناوی پرۆژەیەکەم گۆڕی، سێیەمیش من دەچم لە سەرچاوەی باش و خۆماڵی دەگەڕێم تاوەکوو بە شتێک بگەین، دوایەش لە داھاتوودا زۆر باشە دەبێت کە پرۆژەیەک لە ساڵی (١ ھەتا ٢٧٢١ی کوردی) بە بۆت ساز کەین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ھەڵبەتە ئەمەش جارێ پەسەند نەکراوە چونکە تۆزێک ناخۆشە دوو کەسی خەریکی ئەو کارە بین. وتیشم با ڕای ئەو دوو بەکارھێنەرە وەرگرین. ئیشەڵڵا کە ئەمە بەرھەمێکی بوو، بۆ ساڵەکانیش قسەیەکی لێ دەکەین. تکایە چاوێکیش لێرە بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە تکایە بڕوانە؛ لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ڕۆژە کوردییەکان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەڕای من ئەو وتارانە پێویست نین. کەم کەس کار بەو ڕۆژژمێرە دەکات. باشترە پەرەی زیاتر بە پەڕەکانی ڕۆژەکانی ساڵنامەی زایینی بدەین. سەرچیا‏٢١:٢١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: دەزانم کە زۆر یەک لە ئەو وتارانەی لێرەدا ھەن زۆر کەس چاویان لێناکا، بەداخەوەش لە ڕۆژھەڵات تاکوو ویکیی فارسی و لە باشووریش تاوەکوو ویکیی عەرەبی ھەبێت، زۆر کەس نایەت بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی. بەڵام لەبەر چەند ھۆکار ویستم ئەو وتارانە ساز بکەم؛ یەک ئەوەی کە لە ڕۆژژمێری ویکیپیدیای کوردیدا بە نموونە دەنووسرێت «٢١ی حوزەیران بەڵام لەولاش دەنووسرێت ٣١ی جۆزەردان»! دووش ئەوەی کە لە ڕۆژھەڵات ڕۆژژمێری ھەتاوی و لە باشووریش ڕۆژژمێری زایینی بەکاردێنن و گەر خۆمان بە ئەو وتارانە کەڵک نەدەین کێ ئەو کارەی دەکات؟ دوایەش خۆ زەحمەتێکی نییە ئەو کارە، من ھەموو شتێکی ھەتا ئەوشۆ جێبەجێ دەکەم و تەنانەت کاک ئارامیش زەحمەت بکێشێت و بۆتەکەی بە ئەو پڕۆژەیە چالاک بکات، ئەو پرۆژەیەمان جێبەجێ دەکرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٢، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ڕاستییەکەی منیش لەگەڵ کاک سەرچیام چونکە جیاوازییەکی وا نابینم و نازانم کە کەڵکی ئەم وتارانە لەکوێ دەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەڵکی ئەوەیە ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی دەچنە سەر. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٠٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم ئێوە مەبەستان چییە، دەڵێن دەتوانین کارێکی باشتر بکێین، بەڵام ئەو پرۆژەیە خۆ گەر سوودی نەبێت خۆ خاراپیشی نییە، ئێستا کاک ئارام بۆتەکەت چالاک ناکەیت بە ئەو پرۆژەیە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:١٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ئۆھ، چاوەڕێی ئەو وەڵامەی کە وتتان «ژمارەی وتارەکانمانی پێ زیاد دەکەین» نەبووم! ژمارەی وتار ھەر خۆی زیاد دەبێت. ئاخر ناوەڕۆکی گەر شتێکی وا نەبێت، کە لە ئایندە پەرەیان پێ بدرێت، بڕوا ناکەم کەڵکی بۆ ویکیپیدیا ھەبێت. بۆ بۆتیش گەر چالاکیش بکرێت، ھەر دەبێت زانیارییە جیاوازەکان بەدەست داخل بکرێن. من تا ئێسا نموونەیەکی وتارێکم لا نییە، و پێشتریش وتم کە بە دوو کەسی کارەکە زەحمەت دەبێت بۆیە تا ئێستا نەموتووە لەگەڵیم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من تا ئەو جێیەی زانیم و توانیم لە ئێرە پرۆژەیەکەم ئامادە کرد، خۆشتان دەزانن، با @Kushared:یش شتێکی بڵێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٣٤، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: و @Ahrir: ببورن کە پەیوەندیم پێوە نەکراوە بەڵام قسە دەکەم. نووسینی وتار بۆ ڕۆژەکان کارێکی زۆر باشە لە ڕوانگەی منەوە، لەسەر ویکییەکانی تریش دروست کراون. کاک ئارام گوتی کە وتارەکان زیاد دەو. بەڵام کەی؟! کاتێک هەموو ویکییەکانی تر گەیشتنە ملیۆنێک، بەڵام هێشتا ئێمە نەگەیشتووینەتە ١٠٠ هەزار ؟! کاک ئەهورایش گوتی خەڵک بە ویکی فارسی و عەرەبی سەرەنج ئان، منیش دەڵێم خەڵک بەو هۆیە گرنگی بە ویکیکورد نادا، کە ژمارەی وتارەکان ئەوەندە کەمە کە دەڵێن شایەنی خوێندنەوە و دەستکاری کردنی وتارەکان نییە، بەڵام کاتێک بابەتەکان زۆر بن، هێواش هێواش خەڵک بەرەو ویکی کوردی تێن. لە کۆتاییدا سوپاس بۆ هەردووکتان.DK2 (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Danial2703kurdistan: ھەر کەسێک کە ئەندامی ئەو پرۆژەیە بێت دەتوانێت قسەی خۆی بڵێت، تکایە گەر پێت خۆشە لێرەدا خۆ بکە ئەندام، بەڵێ نیوەی ویکیپیدیایەکان گەر سەیریان بکەین بە ئەو پرۆژەیە «پرۆژەی بۆت» وتارەکەیان چوونە سەر، (وەکوو: ویکیپیدیای سبوانۆ، ئازەریی باشووری و ھتد). AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: و @Ahrir: نموونەی بەکارھێنەر:Ahrir/ڕۆژە کوردییەکان ھەر کۆپیی نموونەکانی ڕۆژە زایینییەکانە و ھیچ جیاوازیی نییە. بەشەکانیش ھەمان شتن! ئیتر لێرەدا ئێمە بەس پەڕەی دووبارە دروست دەکەین کە پێویستیش نین! جیاوازیی ئەم ڕۆژە کوردییانە لەگەڵ زاینییەکان لە چیدایە؟ وەک سەرچاوەش، چی تر ھەیە؟ ئەوەی کاک دیاکۆ شتێکی زۆر زۆر گشتییە لەسەر ڕۆژمێرەکان نەک باسی ڕۆژەکان بەتایبەت بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام شاید بە گشتی ھەر یەک شت بن، بەڵام خۆ فرقیان ھەیە، ئێستا گەر ویکیپدیای ئینگلیزیش وای گووتبا خۆ وتاری ڕۆژەکانی ڕۆژژمێری ھەتاوییان نەدەبوو، ئێمە لە جیھاندا زیاتر لە ١٫٠٠٠ ڕۆژژمێرمان ھەیە، دەبێت ھەر بڵێن چۆن وتاری ڕۆژژمێری زایینیمان ھەیە واز لە سازکردنی ڕۆژەکانی ڕۆژژمێرە جیاوازەکان بێنین؟ دواتریش ئەو ڕۆژژمێرە پەیوەندی بۆ خۆمان ھەیە خۆ ڕۆژژمێری ئەفریقا نییە ھی کوردستانە. لەگەڵ ڕێزم بۆتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٤٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: باشە، بەڵام گەر ھەوڵ بدەن سەرچاوەی باشتریش پەیدا بکەن، باشترە. ناڵێم ئەوە خراپە، بەڵام تا زیاتر بێت باشترە. نەشبوو، ھیچ. لەبیرتان بێت، ئەم وتارانە بۆ یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ و ساڵ و دوو ساڵ نییە بۆیە تا سەرچاوەی باشتر و کاری باشتریان بۆ بکرێت، زیاتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. مادام @Danial2703kurdistan:یش ھات، باشتریش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تایبەتی
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان و پیرۆزبایی تان لێدەکەم کە دەستکارییەکانتان لە ٤٠٫٠٠٠ تێپەڕ بووە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٥٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: زۆر زۆر سپاسی دیارییە قەشەنگەکەتان دەکەم! بەھیوای بەردەوامی بۆ ھەموومان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Aram, بەڕێز ئارام تکایە ئەم وتارە بپارێزە بۆ ئەوەی تەنھا بەکارھێنەران بە مافی پەسەندکراوی خۆگەر بتوانن دەستکاری بکەن وتارەکە خراپەکاری لەسەر ئەکرێت، لەوانەیە زیاتر بکرێت لەداھاتوودا سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:  کرا بۆ ماوەی ١ ساڵ. گەر چی وتارەکە ھیچ سەرچاوەیەکیشی نەبوو، بەڵام ھەر بۆماوەی ساڵێک بەو ئاستەی کە وتتان پاراستم. بەشکووم لەماوەی ئەو ساڵەدا چوار سەرچاوەی باشی بۆ زیاد بکرێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بەڕێز ئارام —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل خەڵکی ئەسفەھان

سڵاو کاک ئارام باشتر نییە بەجێ ئەوە پۆل:خەڵکی ئەسفەھان بێت، پۆل:خەڵکی پارێزگای ئەسفەھان بێت؟ بۆ ئەوە شارەکانی دیکەی پارێزگای ئەسفەهان له خۆ دەگرێت بەڵام ئەگەر ئەسفەهان بەتاڵ بێت، تەنیا شاری ئەسفەهان خۆیەتی. DK2 (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: ھەردوو پۆلەکە ھەن. بڕوانە پۆل:خەڵکی ئەسفەھان و پۆل:خەڵکی پارێزگای ئەسفەھان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس.DK2 (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سڵاو من چەند وێنەم بارکردگە، بەڵام ئاماری پەڕگەکانی ویکی زیاد نەبووگە! ئێوە دەزانن بۆچی وایە؟ ئایا بۆ ئەوەیە کە مافی بارکەرم نییە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: ببورن لێدوانی من نییە بەڵام چۆن دەیزانم وەڵام دەدەمەوە، کاک دانیال ئەو وێنانەی کە ئێوە بارتان کردووە لەسەر ویکیی کۆمنزن و دەتوانێت لە ھەموو ویکییەکان بڵاو وەبێت و پەیوەندییەکی بە ویکیپیدیای کوردی نییە بۆیە ئەماری ئێرە نەچووەتە سەر بەڵام گەر مافی بارکەرت ھەبێت ئەو دەم ئەو وێنانەی کە ھی خۆت نین و ھی کەسێکی ترن دەتوانی بە نووسینی ئەو سەرچاوەی کە لێت ھەڵ گرتووە، بێی لەسەر ویکیپیدیای کوردی باریان بکەی و ئەو دەم ئاماری وێنەکانی ویکیپیدیای کوردی دەچێتە سەرێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٠٨، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan:، جارێ لێرە ناتوانی وێنە بار بکەیت، بەس لە کۆمنز ئەمانەت بار کردووە. سپاس Ahrir، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٣، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: و کاک @Ahrir: سپاس. DK2 (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ماندوو نەبیت، ئایا وتارێک دروست کەێت بۆ نموونە پێڕستی شتێک بێت ئایا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیا دەبێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: خۆت ماندوو نەبیت. بەڵێ، ئەویش ھەر دەچێتە بۆشاییی ناوی وتار و بە وتار ھەژمار دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]