سەکاکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Scythian_Warriors.jpg|349px|farme|وێنۆک|چەپ| نەخشی چەند سەربازێکی سەکایی کە لەسەر پیاڵەیەک کێشراوە]]
[[پەڕگە:Scythian_Warriors.jpg|349px|farme|وێنۆک|چەپ| نەخشی چەند سەربازێکی سەکایی کە لەسەر پیاڵەیەک کێشراوە]]
'''سەکاکان''' (کۆی سەکا) کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی [[ئاریایی]] و [[ئێرانی]] بوون کە پایتەختیان لە [[سەقز]] بو. کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی [[سیبیریا]]، لە باشورەوە بە [[دەریای خەزەر]] و [[دەریای ئاراڵ]]، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە [[تورکستان]]ی [[چین]] و لە ڕۆژاواوە بە ڕووباری [[دانووب]] دەگەیشت. سەکاکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاکان لقێک بوون لە ھیندوئەوروپایییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی [[ئێران]]دا دیار بوون. لە نووسینەکانی [[ھێرۆدۆت]]، [[ئەپیکور]]، [[ئەرەستۆ]] و [[بەتڵیمۆس]] زانیاری لەربارەی سەکاکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانەی [[مادەکان|ماد]] و [[پارسەکان|پارس]] [[ئایینی زەردەشتی]]یان پەسەند نەکرد.
'''سەکاکان''' (کۆی سەکا) کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی [[ئاریایی]] و [[ئێرانی]] بوون کە پایتەختیان لە [[سەقز]] بو. کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی [[سیبیریا]]، لە باشورەوە بە [[دەریای خەزەر]] و [[دەریای ئاراڵ]]، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە [[تورکستان]]ی [[چین]] و لە ڕۆژاواوە بە ڕووباری [[دانووب]] دەگەیشت. سەکاکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاکان لقێک بوون لە ھیندوئەوروپایییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی [[ئێران]]دا دیار بوون. لە نووسینەکانی [[ھێرۆدۆت]]، [[ئەپیکور]]، [[ئەرەستۆ]] و [[بەتڵیمۆس]] زانیاری لەربارەی سەکاکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانەی [[مادەکان|ماد]] و [[پارسەکان|پارس]] [[ئایینی زەردەشتی]]یان پەسەند نەکرد.

== مێژوو ==
== دەرەنجامی کورد لە قەوقاز «کوردە ئۆسێتییەکان» ==
ئۆسێتیەکانیش بەشێکن لە نەوەی سەکاکان کە ئێستا لە نێوان [[ڕووسیا]] و [[گورجستان]]دا دابەشبوونە بەسەر [[ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا|ئۆسێتیای باکوور]] و [[ئۆسێتیای باشوور]]دا بەهۆی ئەوەی لە کاتی درووست بوونی جەنگی ناوخۆیی لە ساڵی ١٩١٧ لە [[قەوقاز]] بەشێکیان لەگەڵ ڕووسیا و بەشێکیشیان لەگەڵ گورجستان مانەوە.<ref>https://factsanddetails.com/russia/Minorities/sub9_3d/entry-5115.html#:~:text=Ossetians%20are%20believed%20to%20be,400.</ref>

ئۆسێتیە کوردەکان پەیڕەوی باوەڕی مەسیحی [[کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات|ئۆرثۆدۆکسین]] و مێژوویەکی بەهێزیان تۆمار کردووە کە چەندین تاکمەند «[[ڕەبەن]]» و موبەد «[[قەشە]]»یان لێ هەڵکەوتووە و کەسایەتی مەزنیان لێ دەروست بووە بەبۆنەی بیر و باوەڕ و ئاداب و کەلتووریان، کە تێکەڵ بووە لەگەڵ نەتەوەی تری قەوقاز کەلتووریان سەرنجڕاکێشە و ئافرەتان لەچک دەکەن و جلوبەرگیان سەرجڕاکێش و پڕشکۆیە و زیرەکن، پیاوانیان بەهێز و ئازان، لە قەوقاز ئۆسێتییە کوردەکان بە [[زۆرانبازی]] ناسراون لە مێژووشیاندا شەڕکەری زۆر بێبەزەیی بوون.<ref>https://www.reddit.com/r/IndoEuropean/comments/kcgcrh/steppe_ancestry_in_kurds_western_scythian_or/</ref>

یەکێک لە پیاوە ئۆسێتیە کوردەکان داڤید سۆسلان کە بووە هاوسەری شاژنی گورجستان ئەویش بووە پاشای گۆرجستان کە چەندەها شەڕیان بە سەرکەوتووی کۆتایی پێھێناوە.<ref>https://www.britannica.com/topic/Ossete</ref>

و هەر لە سەردەمی داڤید سۆسلاندا دەوڵەتی کوردی مەسیحی دامەزرا لە خوارووی گورجستان و لەسەر خاکی ئەرمەن بە ناوی زەکاری بە سەرکردایەتی خوسرۆڤ کە داڤید سۆسلان، پیاوە کوردە ئۆسێتیەکە هاوکاری خوسرۆڤی کرد کە ئەویش کوردبوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی مەسیحی ئۆرثۆدۆکسی دامەزرێنێت بەناوی دەوڵەتی زەکاری.<ref>https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5256937/#:~:text=Most%20probably%2C%20Kurd%20people%20gene,ancestry%2C%20language%20and%20cultural%20uses.</ref>
=== ئاڵا ===
ئاڵاکەشیان سێ ڕەنگی ھەیە:
* [[سپی]] بە واتای پاکی ڕەوشت یان جوانی ڕەوشتی نەتەوەکە
* [[سوور]] بە واتای بوێری و ورەیان بۆ جەنگ.
* [[زەرد]] بە واتای سامان و خۆشگوزەرانی دێت.<ref>https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/15598217/</ref>


== ناو ==
== ناو ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٤٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣

نەخشی چەند سەربازێکی سەکایی کە لەسەر پیاڵەیەک کێشراوە

سەکاکان (کۆی سەکا) کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی ئاریایی و ئێرانی بوون کە پایتەختیان لە سەقز بو. کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی سیبیریا، لە باشورەوە بە دەریای خەزەر و دەریای ئاراڵ، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تورکستانی چین و لە ڕۆژاواوە بە ڕووباری دانووب دەگەیشت. سەکاکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاکان لقێک بوون لە ھیندوئەوروپایییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی ئێراندا دیار بوون. لە نووسینەکانی ھێرۆدۆت، ئەپیکور، ئەرەستۆ و بەتڵیمۆس زانیاری لەربارەی سەکاکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانەی ماد و پارس ئایینی زەردەشتییان پەسەند نەکرد.

مێژوو

دەرەنجامی کورد لە قەوقاز «کوردە ئۆسێتییەکان»

ئۆسێتیەکانیش بەشێکن لە نەوەی سەکاکان کە ئێستا لە نێوان ڕووسیا و گورجستاندا دابەشبوونە بەسەر ئۆسێتیای باکوور و ئۆسێتیای باشووردا بەهۆی ئەوەی لە کاتی درووست بوونی جەنگی ناوخۆیی لە ساڵی ١٩١٧ لە قەوقاز بەشێکیان لەگەڵ ڕووسیا و بەشێکیشیان لەگەڵ گورجستان مانەوە.[١]

ئۆسێتیە کوردەکان پەیڕەوی باوەڕی مەسیحی ئۆرثۆدۆکسین و مێژوویەکی بەهێزیان تۆمار کردووە کە چەندین تاکمەند «ڕەبەن» و موبەد «قەشە»یان لێ هەڵکەوتووە و کەسایەتی مەزنیان لێ دەروست بووە بەبۆنەی بیر و باوەڕ و ئاداب و کەلتووریان، کە تێکەڵ بووە لەگەڵ نەتەوەی تری قەوقاز کەلتووریان سەرنجڕاکێشە و ئافرەتان لەچک دەکەن و جلوبەرگیان سەرجڕاکێش و پڕشکۆیە و زیرەکن، پیاوانیان بەهێز و ئازان، لە قەوقاز ئۆسێتییە کوردەکان بە زۆرانبازی ناسراون لە مێژووشیاندا شەڕکەری زۆر بێبەزەیی بوون.[٢]

یەکێک لە پیاوە ئۆسێتیە کوردەکان داڤید سۆسلان کە بووە هاوسەری شاژنی گورجستان ئەویش بووە پاشای گۆرجستان کە چەندەها شەڕیان بە سەرکەوتووی کۆتایی پێھێناوە.[٣]

و هەر لە سەردەمی داڤید سۆسلاندا دەوڵەتی کوردی مەسیحی دامەزرا لە خوارووی گورجستان و لەسەر خاکی ئەرمەن بە ناوی زەکاری بە سەرکردایەتی خوسرۆڤ کە داڤید سۆسلان، پیاوە کوردە ئۆسێتیەکە هاوکاری خوسرۆڤی کرد کە ئەویش کوردبوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی مەسیحی ئۆرثۆدۆکسی دامەزرێنێت بەناوی دەوڵەتی زەکاری.[٤]

ئاڵا

ئاڵاکەشیان سێ ڕەنگی ھەیە:

  • سپی بە واتای پاکی ڕەوشت یان جوانی ڕەوشتی نەتەوەکە
  • سوور بە واتای بوێری و ورەیان بۆ جەنگ.
  • زەرد بە واتای سامان و خۆشگوزەرانی دێت.[٥]

ناو

سکونخا پاشای سەکاکان لەکاتێکدا دەستی بەستراوە لەسەر بەردی داتاشراوی بێستوون (لە تایبەتمەندیییەکانی، کڵاوەکەیەتی کە بۆ سەکاکان دەگەڕێنرێتەوە)

سەکاکان لە زمانی ئاسوورییەکاندا شکوزیان پێدەوترا و پارسی و ئێرانیییەکانیش سەکایان پێ دەوتن. بەو جۆرەی لەسەر بەر‌دەنووسراوەکانی ھەخامنشییەکان ھەڵکۆڵراوە؛ سەکە یان سەکا ناوێکە کە لە زمانی پارسیی کۆندا بۆ ئەو سەکایانە بەکاردەھات کە لە دەروبەری ئاسیای ناوەڕاستدا لەگەڵ ئێرانیییەکاندا ھەڵسوکەوتیان ھەبوو.

ئەمانە لە نووسینەکانی ھێرۆدۆتدا ناویان بە سکیث ھاتووە. بۆیە ئەم ناوەیان لێ نرا بوو چونکە سکیث لە زمانی یۆنانیدا بە مانای پیاڵە دێت و ئەمانەش ھەمیشە پیاڵەیەکیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵ دەگرت. ھەروەھا ھیرۆدۆت دەڵێت کە سەکاکان خۆیان بە سکۆلۆتز (Secolotes) ناو دەبرد. ھەر ئەم وشەیە لە زمانە ئەورووپییەکاندا گۆڕاوە بە سیت (Scythe). لە زمانی عەرەبیشدا مێژووناس و جوگرافیناسەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی پێیان دەوتن ساک یان ساس.

بە تەواوی ڕوون نییە کە سەکاکان چ ناوێکیان لە خۆیان ناوە، بەڵام گومانی زۆر بەھێز ئەوەیە کە ناویان ھەر سەکە یان سەکا یان شتێکی نزیک لەوە بووە، چونکە ئەو ناوانەی لە لایەن نەتەوە جیاوازەکان لە شوێنە جیاجیاکانی جیھانەوە لەبارەی ئەوان بەکارھاتووە، ھەموویان لەیەک دەچن. لە فەرھەنگی شانامە دا لە ژێر وشەی سەگسار (سگسار)دا ھاتووە: «از مرز و بوم‌ھایی کە داھیان در آن جای گرفتند».

سەکاکان و ماد

لە نووسراوەکانی ھێرودوتدا ھاتووە سەکاکان چەندین جار ھێرشیان کردە سەر وڵاتی ماد. ھەڤەخشترە پاشای گەورەی ماد پەیوەندیێکی باشی لە سەردەمی خۆی‌دا لەگەل پاشای سەکاکان دروست کرد دوای ئەوە بوو کە توانی شکست بە ئاشووریەکان بھێنێت. سەکاکان وردەوردە بوون بە بەشێک لە ماد ھەر بۆیە بوونە خاوەن شوێنی تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی مادەکان، ئەو شوێنە وا بڕوا وایە ناوی شاری سەقز دیاری ئەوانە کە بە سەکز یان سەکاکز ناویان لێ بردووە.

سەرچاوەکان