ڕەوانبێژی
ڕواڵەت
ڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خوێنەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت.
زانستی ڕەوانبێژی
[دەستکاری]ئەو ھونەر و دەستوور و بنەمایانە دەکۆڵێتەوە کە دەبن بە مایەی ڕەوانی و جوانی و کاریگەری قسە و پاراستینی لەلێڵی و شل و شێواوی.
ڕەوانبێژانی کورد
[دەستکاری]لە نێو ئەدەبیاتی کوردان چەندان دەست و پەنجەی دەقە شیعری بەڕەوانبێژی دەبینرێت لەوێنەی نالی و عەبدوڵڵا گۆران و ھێمن و حاجی قادری کۆیی و ئەحمەدی خانی و چەندانی دیکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەدەستکارییەوە لە پەرتووکی خوێندکاری زمانی کوردی پۆلی ١٢ی - ھەرێمی کوردستان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕەوانبێژی تێدایە.