نوێنەک

نوێنەک بریتییە لە ڕێسامەندییەک کە لە سروشتدا یان لە دەستکردەکانی ئینساندا خۆی ئەنوێنێ و شیاوی ناسینەوەیە. بە واتەیەک، ھێمانەکانی بە شێوەیەکی پێشبینیکردەنی دووپات ئەبنەوە.
ئینسان ئەتوانێ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ھەر کام لە پێنج ھشەکیەوە نوێنەکەکانی دەروبەری بناسێتەوە. بەڵام لە زانست و ماتماتیک، یان لە زماندا، ھەندێ لە نوێنەکان دەرھەستن. واتە پێزانینیان لە ڕێگەی ھەستەوە ئەستەمە. ئەمانە تەنیا دوای شیکردنەوە و لێکدانەوە خۆیان دەرئەخەن.
نوێنەکەکان لە بنچینەی خۆیاندا پێکھاتەیەکی ماتماتیکییان ھەیە، لە ڕاستیشدا ماتماتیک ئەتوانرێ وەکوو گەڕان بەدوای ڕێسامەندییەکاندا پێناسە بکرێ.
نوێنەکەکان لە سروشتدا
[دەستکاری]سروشت پڕە لە نوێنەک. نەخشی خاڵ-خاڵ یان ڕێ-ڕێی پێستی گیانەوەران، ڕێکی و دەقاودەقیی کوڵۆکانی بەفر، شەپۆلەکانی ڕووی دەریا، تەپۆڵکە لمییەکانی بیاوان کە بە ھۆی ھەڵکردنی با و جێبەجێبوونی زیخ و چەو درووس ئەبن، پێچپێچۆکەی تۆمەکانی گوڵی ڕۆجیارپەرس و، زۆر نموونەی تر.
- کوڵۆی بەفر
- پێستی تیزانگەماسیی گەورەی ئاوی شیرین
- تۆقلەکانی کەفی سابوون
- درز و قەڵشەکانی زەویی لە بێئاویدا چرچەوەبوو
- پێستی ڕێ-ڕێی خەرگۆڕ
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Causal Patterns in Science
- The Fractal Geometry of Nature
- Mathematics as a Science of Patterns: Ontology and Reference