بێنێدیکت کەمبەرباچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێنێدیکت کەمبەرباچ
بێنێدیکت لە ساڵی ٢٠١٤.
لەدایکبوون
بێنێدیکت تیمۆسی کارلین کەمبەرباچ

(١٩٧٦-٠٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون٢٠٠٠– تا ئێستا
ھاوسەرسۆفی ھەنتەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٥)
مناڵ(ەکان)1
واژوو

بێنێدیکت کەمبەرباچ (لەدایکبووی ١٩ی تەممووزی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. ئەو بەھۆی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی (Sherlock)دا بەناوبانگ بوو. ھەروەھا لە فیلمەکانیش بەشداربوو لە فیلمی (Tinker Tailor Soldier Spy)دا. بێنێدیکت بۆ یەکەمجار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا کاتێ ڕۆڵی زانای بیرکاری ئالان تیورینگی بینی لە فیلمی (The Imitation)دا.

ھەروەھا بەشدار لە ھەندێ فیلمی بەھێزی وەک (Star Trek,(Amazing Grace. جگە لەمانەش بێنێدیکت بەشدار بووە لە چەندان فیلمی ژیاننامەییفیلمی ژیانی داھێنەری ویکیلیکس جوولیان ئەسانگ، ھەروەھا بەشداربوو لە فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش بەڕۆڵی سیناتۆر بیڵی بەڵگەر، برای تاوانباری ئەمریکی وایتی بەلگەر.

لەڕووی کاری دەنگییەوەش بێنێدیکت دەنگی سماوگی کردووە لە فیلمی (The Hobbit)، ھەروەھا دەنگی (کلاسیفاید) لە ئەنیمەیشنی پەنگوینەکانی مەدەقەشقەر. جگە لەمانەش دەنگی خوێنەرەوەی کرد لە دۆکیۆمێنتارییەکی تایبەت لەسەر ژیانی یاریزان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ. لە ساڵی ٢٠١٤ گۆڤاری تایم ناوی ئەو لەلیستی کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵ دانا. بێنێدیکت بۆ یەکەمجار لەژیانی پیشەگەریشیدا ڕۆڵی پاڵەوانێکی کۆمیکەکانی ماڕڤڵی وەرگرت ئەویش ڕۆڵی (دکتۆری نامۆ - Doctor Strange)ە کەلەساڵی ٢٠١٦ دەرچوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]