ویکیلیکس
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جولیان ئاسانگ قسەكەرى سەرەكى و سەرۆكى ڕزگار كردن ویکیلیکس
ویکیلیکس (بە ئینگلیزی:WikiLeaks) ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی ئازادە ، ماڵپەڕەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەلایەن جولیان ئاسانگ دامەزرا ، کاری ماڵپەڕەکە بریتییە لە وەشاندنی بەڵگەنامە و بابەتە شاراوەکانی حکوومەتەکانی جیهانە ، ماڵپەڕەکە سەروو ١.٢ ملیۆن بەڵگەنامەی لە بنچینەی زانیارییەکانی (داتابەیس) هەیە و ئاشکرا کراون زۆربەی کاتیش ناو و ناونیشانی کەسی بڵاوکەری زانیارییەکان نادرکێنێت ، بنکەی فەرمی و سەرەکی ماڵپەڕەکە لە سویدە و لە لێکچواندندنا بە ویکیپیدیا دەچێت و تەنانەت لەبەشی ئەرشیڤیدیا سکرێپتی ویکی بەکاردێنن بەڵام ئەوان هیچ پەیوەندییەکان بە ڕێکخراوی ویکیمیدیا (خاوەنی ویکی) نییە[١]
بەڵگەنامەکان[دەستکاری]
لەگرنگترین بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانیان
- لە تەمموزی ٢٠١٠ ویکیلیکس زۆرتر لە ٧٦،٩٠٠ بەڵگەنامەی نهێنی لەسەر شەڕی ئەفغانستان بڵاوکردەوە.
- لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی نهێنی لەسەر شەڕی عێراق بڵاوکردەوە.